ئەندریا مێسا، خانمە شۆخ و شەنگی مەکسیکی، بە شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا.ئەندریا مێسا، ناوی تەواوی ئەلما ئەندریا مێسا کارمۆنا، لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٤ ـە، کچە مۆدێلێکی مەکسیکییە، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٧ بووەتە شاجوانی وڵاتی مەکسیک و هەمان ساڵیش بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردراوە. ئەمساڵیش لە مەراسیمێکدا وەک شەستونۆیەمین شاجوانی گەردوون دەستنیشان کرا.
لە سلێمانی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی ناوچەکە دەگیرتەبەر و قائیمقامی شارەکەش دەڵێت ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.ئەمڕۆ دووشەممە 17 ئایاری 2021, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی ناوچەکە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبوەوە و رایگەیاند: بەھەوڵی دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان لە سلێمانی لە ماوەی چەند مانگی رابروودا، رووبەرووی ٨٠٠ دۆنم زەوی سەوز کراوە و نزیکەی ١٠٠ ھەزار نەمام لە چیاکە رووێنراوە ئەمە جگە لەو ھەزاران دارەی کە خۆی لە چیاکەدا ھەیە، لە کۆبوونەوەکەدادوای ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکرنی بژاردەکان بۆ پاراستنی چیاکە بڕیاری جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە درا و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی رێکارو سزای یاسایی دەکرێتەوە.١.لەزووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.٢.کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن .٣. مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.٤.ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.٥.تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.٦.تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.٧.داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکارمان بن .
ئەو خێزانەی کە 13ی ئەم مانگە لە شاری مێرسین لە تورکیا هێرشیان کرایە سەر، ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر.ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکاتی پێشوازیکردن لە خێزانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی دیمەنی پەلاماردانی خێزانێکی کورد لە تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە لە ناخەوە هەژاین و هەستمان کرد پەلاماردانی شکۆی خەڵکی شارەکەمان و گەلی کوردستان و هاوڵاتی کوردستانیە.پارێزگاری هەولێر وتیشی: ئەو کارەی بەرامبەر ئەو ماڵباتە کوردەی شاری هەولێر لە شاری مێرسینی تورکیا کراوە کارێکی زۆر تووندئاژۆیی بوو بە جۆرێکبوو بیرکردنەوەی کاری رەگەزپەرستانەی زۆری لێدەکرا، بۆیە وێڕای ئیدانەکردنی ئەوکارە جارێکی دیکە بەناوی پارێزگای هەولێر دڵنیایی بە هاوشاریانی خۆشەویستمان دەدەین، شکۆی هەر تاکێکی هاووڵاتی شاری هەولێر شکۆی ئێمەیە، شکۆی حکومەتە".
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر چەند هەڵمەتێکی هەمەجۆری خاوێنکردنەوەیان لە بازاڕ شوێنە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەڕێوەبرد و تێیدا چەندین شوێنی گشتی و پارک خاوێنکرانەوە و شۆردران. بەمەبەستی پاراستنی دار و ناوچەی سەوزایی لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، هەڵمەتی خاوێنکرنەوە و لادانی گژوگیا لە شەقامی 120 مەتری و گۆڕەپانی گەڕەکی وەزیران و دارستانی گەڕەکی شادی و چەند شوێنێکی دیکەی گەڕەکی راستی و شەقامى سەرەكى پیرمام و پارکی زانکۆ 2 و چەند گۆڕەپانێکی دیکەش بەڕێوەچوو کە تێیدا ئەو شوێنانە خاوێنکرانەوە. لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵمەتێکی دیکەیان لە پارکی شانەدەر کە یەکێکە لە پارکە گەورەکان لەسەر ئاستی کوردستان، بەڕێوەبرد کە تێیدا بەشی زۆری پارکەکە شۆردرا و پاشان زبڵ و خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکان فڕێدران. هەروەها دوورگەی ناوەندی شەقامی کەسنەزان لە هەڵمەتێکدا خاوێنکرایەوە و کاری ڕێکخستن بۆ فریز و ناوچە سەوزاییەکانی دوورگەکەش کرا، هاوکات لە چەند شوێنێکی دیکەی هەولێر ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەڕێوەچوون. بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان و ژینگەپاێزی هەولێریش داوا لە هاووڵاتییان دەکەن کە ڕەچاوی پاکوخاوێنی شوێنە گشتییەکان بکەن و لەو ڕووەوە هاوکاری تیمەکانی خاوێنکردنەوە بکەن.
یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.5.17، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک). دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2021.5.16
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به وهكالهت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.شاندی میوان جەختی لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە ، هەروەها ئاماژە بە گرنگیی کاراکردنی سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش کرا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق .لە تەوەرێکی دیکە دیدارەکەدا ، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی پابەندبوون بە یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا کردەوە لە پێناو برەودان بە ئازادی کاری سیاسیی و فرەلایەنی و هاوبەشیکردن لە دەسەڵاتدا.لە تەوەرێکی دیکەدا هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی کە سیمایەکی گەشی هەرێمی کوردستان و هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە . لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادیناندا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت . پشتیوانیی و ڕێز و پێزانینی خۆشی بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ڕەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسیيەکان دروست ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە رەچاوکردنی رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی، هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق ئاسایی دەکرێتەوە.
تانکەرێکی ئاوی قورس کە مێردمنداڵێک لێی دەخوڕی، خۆی بە کارمەندێکی ژینگەپارێزدا دەدات و دەیکوژێت. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: کاتژمێر6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 120مەتری لەنزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاوی قورس کەمناڵێک لێیدەخوڕی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بەسیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەلەسەری دەروازەکانی 120مەتری دانراوە،لەو کاتەش کرێکارێکی ژینگە پارێز کەبەڕەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوەبو لەدەروازەکە وەتانکەرەکە بەرەو ئاراستەی ئەو ڕۆیشت وبەداخەوە شێلای،لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە کرێکارەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.دەشڵێ: لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی تانکەرەکەی لێدەخوڕی دەرکەوت کەهەرزەکارێکە و18ساڵی تەواو نەکردوە بۆئەوەی شیاو بێت بۆدەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت ،کەچی تانکەرێکی لێخوڕیوە کەپێویستە بۆلێخوڕینی مۆلەتی گشتی هەبێت، بۆیە ئێمە داوا لەدادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەو سزای توند بەسەربەخێوکەری شوفێرەکە بسەپێنن بۆئەوەی ببێت بەپەند بۆکەسانی تریش ،چونکە لەو ماوەی ڕابردو چەندین ڕوداوی هاتووچۆ کەوتنەوە کەهۆکارەکەیان مناڵانی بێ مۆلەت بون
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی جەژندا 78 تاوان تۆمارکراوە و 73 تاوانیش ئاشکرا کراوە و تاوانباران دەستگیرکراون هەروەها 5 تاوانیش لە لێکۆڵینەوەدان.لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە:" سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (10) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا (10) کەس برینداربون و (4) کەسیش گیانیان لەدەستدا". دەقی ڕاگەیەنراوەکەبەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا، ئاماری گشتیی ڕووداوەکانیش لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:- یەکەم/ پۆلیس:-سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبەشداری سەرجەم هێزەکان لەهەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (78) تاوان تۆمارکراوە، (73) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە. دووەم/ هاتووچۆ:-سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (10) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا (10) کەس برینداربون و (4) کەسیش گیانیان لەدەستدا. سێیەم/ بەرگری شارستانی:-تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (30) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمێک لە مارکێتێکی گەڕەکی 32ی پارک، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە. چوارەم/ گەشتوگوزار:-سەبارەت بە گەشتوگوزار، لە سنووری پارێزگای هەولێر، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڕیاری قهدهغهى هاتوچۆ له نێوان بازگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق به پێى ئهو رێكارانهى كه له بهیانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه، وەکو خۆی جێبەجێکراوە و ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتیاری نەدراوە بێنە هەولێری پایتەخت، ئەگەرچی ئەوەش کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر کاروکەسابەتی هاوڵاتییان و شوێنە گەشتیارەییەکانی سنووری پارێزگاکەمان، بەڵام لای ئێمە سەلامەتی گشتیی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەسەروی هەموو شتێکەوەیە، بەتەنها هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەمان و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانیان کردووە. پێنجەم/ هێزە ئەمنییەکان:-سەبارەت بە پلانی هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) لەئەرکەکانییان و دانانی بازگە لەناوشار و شوێنە گشتییەکان و بازگەکانی دەرەوەی شار بەردەوامن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و پابەندکردنی هاوڵاتییان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان. ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان و تیمەکانی تەندروستیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جارێکی تر هاوڵاتییانی شارە خۆشەویستەکەمان دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2021.5.16
بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (13)ی ئاساییی خولی بههاره رۆژی 2021/5/18بهرنامهی كاربهپێی حوكمی ماددهی (5)و بڕگهكانی (یهكهم و دووەم و سێیەم) لهماددهی (16)و بڕگهی (سێیهم) لهماددهی (18)و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) لهماددهی (20)و ماددهكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان -عێراق، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (13)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆی رۆژی سێشەممە رێكهوتی 18/5/2021، بهم شێوهیه بێت:یەكەم: دەنگدان لەسەر پاڵاوتنی بەڕیز (منی یوخنا یاقو) بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان-عێراق.دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.1- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراقی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).2- پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 20211 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردووكەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).4- پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 1993).5- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان -عێراق ژمارە (10)ی ساڵی 2010).6- پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).سێیەم: دهنگدان لهسهر پڕِۆژەیاسای یاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96، 97) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.چوارەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) پەیوەست بە دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
ئهمڕۆ یهكشهممه 16/5/2021، حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند:هێزهكانى ناوخۆ كە پێشتر خانەنشین دەكران پاداشتى خانەنشينيان بەچەند بهشێك پێ دەدرا، بەڵام ئێستا هەموو پارەكهيان پێكەوە بۆ خەرج دەکرێ".ئاماژهی بهوهش كرد: "پێشووتر بە چوار بهش، پاداشتى خانەنشينیيان بۆ خهرج دەكرا، بەڵام بەم دواييه رێنوێنییهك دەركراوه بە يەك گوژمه پارەكەيان بۆ خهرج دهكرێت".بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی روونیشی كردەوه، ئەو پاداشتهی پێيان دەدرێت، بە پێى مووچەكانيانە، "ئەو پاداشتە بە پێی مووچهكانيانە، مووچەى ساڵێكيان پێ دهدرێ، مووچهی تهواوى چهند بێت جارانی 12 مانگ دهكرێ و بۆیان خەرج دەکرێ، هەیە 14 بۆ 15 مليۆن دينارى بۆ دەردەچێ، بەڵام ئەوانەی پلهی ئهفسهریان ههیه، زۆر زياتريان پێ دەدرێ، بە بهش و قيست نابێت و بەیەک گوژمە پێیان دهدرێ".حازم تەحسین ئەوەشی خستە ڕوو ، بۆ خزمەتکردنی زیاتری هێزەکانی ناوخۆ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی هەموارکرنەوەی یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆیە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس وتی:" پشتگیری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل دەکەین".گۆتێرێز وتیشی: نیگەرانین لە گیان لە دەستدان و برینداربوون خەڵک و داواکارین بە زوترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنن.