Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
24-05-2021

لە سلێمانی 10 ڕاوچی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی بنگرد لە سێ ئۆپەراسیۆندا 10 ڕاوکەری ماسیی دەستگیرکردووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی چالاکیەکانیان لەدەریاچەی دوکان زیاتر چڕکردۆتەوە ڕێگە بە سەرپێچیکاران نادەن ڕاوی ماسی بکەن، لەو پێناوەشدا لە سێ چالاکی جیاوازدا مەفرەزەکانیان لە دەریاچەی دوکان گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە لە سنوری ناحیەی بنگرد، لە ئەنجامدا توانیویانە ( ١٠ ) راوچی دەستگیر بکەن و هەروەها دەست بگرن بەسەر ( ٤ ) تۆڕی ڕاوی ماسی ، ( ٢ ) کەڵەك ، ( ١٠ ) ماسی ڕاوکراو . پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

هەواڵ
24-05-2021

سلێمانی رۆژێک بێ کارەبا دەبێت

زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ ماوەی یەک رۆژ بێ کارەبا دەبن. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە  بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەبەرواری 25/5/2021دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئاڵلایی بێ ئاودەبن تکایە ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن.

هەواڵ
23-05-2021

پۆلیسی ھەولێر کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لەماڵی خوشکێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردووە. بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بەناوی "د. م. ا" دەستگیرکردووە، کە بە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆڤ تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردبوو.  بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتباری ناوبراو لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکە بەکارهاتووەکە و "دەمانچەیەک و دوو نارنجۆک و کۆمەڵێک فیشەک و مەخزەندا گیرا". پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بەرامبەری، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە. 

هەواڵ
23-05-2021

بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەری بیانی لە ھەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چالاکییەکی گەورەدا" بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی هەولێرە.  لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و بوونی زانیاریی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ رێکەوتی 23-05-2021 لە شاری هەولێر لە چالاکییەکی گەورەدا توانرا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێت بەناوی (ع. ج. ع) کە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری هەولێرە".

هەواڵ
23-05-2021

وەزارەتی تەندروستی: 10 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٢) ١. پشکنین: (٨٨٥١ پشکنینی نوێ)• (٣٠٠٨) هەولێر• (٢٣٥١) سلێمانی• (٢٧٥٩) دهۆك• (٥٤) هەڵەبجە• (٥٩٨) گەرمیان• (٨١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٤٧ تووشبووی نوێ)• (٢١١) هەولێر• (٣٥١) سلێمانی• (٩٨) دهۆك• (١٤) هەڵەبجە• (٦٧) گەرمیان• (٦) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٧٧٦ چاکبوون)• (٢٨٦) هەولێر• (٢٢٠) سلێمانی• (٢١٠) دهۆك• (١٦) هەڵەبجە• (٣٩) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٠ مردن)• (٣) هەولێر• (١) سلێمانی• (٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٨٠٢٦٠٩ (٦٢٧٩٩٠ هەولێر، ٤٢٦٣٧٦ سلێمانی، ٧٣٣١٣٥ دهۆك، ١٥١٠٨ هەڵەبجە)تووشبوون ١٦٥٤٥٨ (٥٢٠٤٧ هەولێر، ٥١٧٧٢ سلێمانی، ٥٧٩٦٠ دهۆك، ٣٦٧٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١٤٩٨٣٨ (٤٦٧٥٥ هەولێر، ٤٥٤٧٤ سلێمانی، ٥٤٣٠٩ دهۆك، ٣٣٠٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١١٣٩٩ (٤١٣٩ هەولێر، ٤٣٦٣ سلێمانی، ٢٦٦٥ دهۆك، ٢٣٢ هەڵەبجە)مردن ٤٢٢١ (١١٥٣ هەولێر، ١٩٣٥ سلێمانی، ٩٨٦ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)

هەواڵ
23-05-2021

دوایین مۆڵەتی لێدانی لەزگەی تەکسی ڕاگەیەندرا

ھاتوچۆی ھەولێر دوایین مۆڵەتی لێدانی لەزگە و دروستکردنی کارتی زانیاری تەکسی راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/23، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات شۆفێرانی تاکسی سەردانی بەرێوبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی لێدانی لەزگە. ئاماژە بەوەشکراوە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر تەکسییەکەیدا دەگیرێت.

هەواڵ
23-05-2021

وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی VNGی هۆڵەندی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان...

ئەمڕۆ یەكشەممە (23ی ئایاری 2021) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و میشێل لیت ئاخت نوێنەری ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەرانی وەزارەتی شارەوانی و تیمی ئەندازیاران و نوێنەری ئاژانسی VNG ڕێوڕەسمی واژووكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی VNG لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و نوێنەری ئاژانسی VNG سەبارەت بە باشكردنی توانای خۆگونجاندنی كۆمەڵگەكانی خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان واژوو كرا. ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەمیانەی ڕێوڕەسمەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا ناوەڕۆك و گرنگیی لێكتێگەیشتنەكەی بۆ میدیاكان و ئامادەبووان خستەڕوو و لە بەشێكی وتارەكەیدا سەبارەت بە پرۆژەكە ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی شارەوانییەكانی هۆڵەندا VNG، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ باشكردنی توانای خۆگونجاندنی كۆمەڵگەكانی خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان، واژوو كرد. گوتیشی: ئەم پرۆژەیە لەلایەن فەرمانگەی هاوكاریی مرۆیی و سەقامگیری لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، بەشێوەی بەخشەر، پارەی بۆ تەرخان دەكرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. سەبارەت بە گرنگی یاداشتنامەكە و كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لایەنی حكوومەتی هەرێم و هۆڵەندا گوتی: بە واژووكردنی ئەم یاداشتنامەیە، قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی ئێمە و حكوومەتی هۆڵەندا بۆ ئاستێكی باشتر و بەرەوپێشچوونی زیاتر دەستپێدەكات، ئاواتەخوازین لەدوای واژووكردنی ئەم لێكتێگەیشتنە بواری زیاتری هاوكاری و پاڵپشتی رێكخراوە هۆڵەندییەكان بە پرۆژە و واژووكردنی یاداشتنامە و كاری گەورەتر لەنێوان دامودەزگەی حكوومەتی هۆڵەندا و رێكخراوەكانیان، لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێتە ئاراوە. سەبارەت بە هاوكاری و كارەكانی ئەو ئاژانسە لە رابردوودا لەگەڵ دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد كە ئاژانسی VNGی هۆڵەندی لە چوارچێوەی پرۆگرامەكانی MASAR و LOGOREP2 پێشتریش لە چەندین سێكتەری دیكەدا هاوكاری و پاڵپشتیی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر كردووە، لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ و كردنەوەی زنجیرەیەك خولی هەمەجۆر بۆ كارمەند و ئەندازیارانی بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دھۆک و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆکانی دھۆک، پرۆژەی سندوقی كۆكردنەوەی جلوبەرگ بۆ كەسانی كەمدەرامەت و كەمپی ئاوارەكان بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری راوێژکاری لە بواری کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک و كردنەوەی وۆرك شۆپ و سازكردنی سیمینار و ڕاهێنانی فەرمانبەران لەسەر بابەتە هەمەجۆرەكان. سەبارەت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی یاداشتنامەكە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ: ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گرنگییەوە لە واژووكردنی ئەو لێكتێگەیشتنە دەڕوانین و لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیانمان پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی، بە دڵنایییەوە تەواوی پاڵپشتیی بەهێزی پڕۆژەکە دەکەین و هەماهەنگی پێویست بۆ سەرجەم چالاکییەکانی دەکەین و کارمەندی پێویست و تایبەتمەند بۆ ڕاپەراندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە دابین دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوە لەسەر ئەنجامەکان و هەڵسەنگاندن و هەماهەنگی و چاودێری پێشوەچوون لەگەڵ لیژنە ڕاوێژکارییەکان دەکەین.

هەواڵ
23-05-2021

نرخی دراو و زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى = 1882$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =148,850 نرخى زێڕ عەيار 24 (450,000) نرخى زێڕ عەيار 22(412,000) نرخى زێڕ عەيار 21(395,000)نرخى زێڕعەيار 18(338,000) هه ر گۆڕانکارییەک له نرخه كان په يوه سته به به هاى به رزبوونه وه و نزمبوونه ى دۆلار له بازاڕەكانى هه رێمی کوردستان داخستنى بۆرسه كانى جيهان گۆڕانکاریەکان ته نها به به هاى دؤلار دەبێت.

هەواڵ
23-05-2021

سلێمانی.. مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەک بە بەهای 122 ملیۆن دۆلا...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەک لە سلێمانی بە بەهای 122 ملیۆن دۆلار دادەنێت. کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-5-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی، دادەنێت.پرۆژەکە سایلۆیەکی مۆدێرن، کۆگاکردن و بەرهەمهێنانی خۆراک، بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵەی جووتیارانی سنوورەکە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان، لەخۆ دەگرێت.ئەو پرۆژەیە، کە هەلی کار بۆ سەدان گەنج دەڕەخسێنێت، بە نوێترین تەکنۆلۆژیای سەردەم و ستانداردە جیهانییەکان بە بەهای 122 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵ
22-05-2021

“جەماوەری هۆزی هەركی بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی شازدەی ئۆك...

ڕوونكردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەكی بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە. وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن. بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر نیگەران بوون و لە بەرامبەر ئەوەشدا میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان رابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن. لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆلینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت. ئاژانسی پاراستن22ـ5ـ2021

گشتی
22-05-2021

ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا

دوای بردنەوەی لە یانەی ڤالەد وەلیدی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە پاڵەوانی خوڵی ئیسپانیا.

هەواڵ
22-05-2021

ئاماری کۆرۆنا؛ 260 تووشبوو 4 مردن

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥١) ١. پشکنین: (٥٧٤٨ پشکنینی نوێ)• (١٤٤٦) هەولێر• (١٠٠٣) سلێمانی• (٣٠٩٩) دهۆك• (٢٠٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٢٦٠ تووشبووی نوێ)• (٢١) هەولێر• (٤٢) سلێمانی• (١٨٧) دهۆك• (١٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٧٧٣ چاکبوون)• (٢٤٤) هەولێر• (٢٠٨) سلێمانی• (٢٧٧) دهۆك• (١٤) هەڵەبجە• (٢٧) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٤ مردن)• (١) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧٩٣٧٥٨ (٦٢٤٩٨٢ هەولێر، ٤٢٣٣٤٦ سلێمانی، ٧٣٠٣٧٦ دهۆك، ١٥٠٥٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٦٤٧١١ (٥١٨٣٦ هەولێر، ٥١٣٤٨ سلێمانی، ٥٧٨٦٢ دهۆك، ٣٦٦٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٤٩٠٦٢ (٤٦٤٦٩ هەولێر، ٤٥٢١٠ سلێمانی، ٥٤٠٩٩ دهۆك، ٣٢٨٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١١٤٣٨ (٤٢١٧ هەولێر، ٤٢٠٦ سلێمانی، ٢٧٨١ دهۆك، ٢٣٤ هەڵەبجە)مردن ٤٢١١ (١١٥٠ هەولێر، ١٩٣٢ سلێمانی، ٩٨٢ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)

1 2 ... 824 825 826 ... 1148 1149