کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی کرد

22-05-2021
مەسرور بارزانی پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.