کوردستان

هەولێر.. 9 پرۆژەی رێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار جێبەجێ دەكرێن

22-05-2021
هەولێر.. 9 پرۆژەی رێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار جێبەجێ دەكرێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر بە سایتی فەڕمیی پارتی ڕاگەیاندووە: لە سنووری پارێزگای ھەولێر 9 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار چاک دەکرێنەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: “لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لەوانە ڕێگای خالند و ڕێگای شێخ توراب و ڕێگای ھەریر بۆ باسرمە و ڕێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە".