ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی فەرەنسی کرد کە پێکهاتبوو لە فرانسواز دوما سەرۆکی کۆمسیۆنی بەرگری نیشتمانیی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا، فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئهندامانى پهرلهمانی فەرەنسا، برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێ کرا.شاندی فەرەنسی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی دۆستایەتی و پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە و ستایشی هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە خواستێکی بەهێزی چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبینین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ پشتگیریی و درێژەدان بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لە قۆناغە جیاواز و سەختەکاندا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بە تایبەتی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەت فیدراڵی، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆیان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
هەڵەیەكی بچوكی منداڵەكانمان، وەك شقارتەیەكە لەفتیلەی كاروكردەوەكانی دایكو باوك دەدرێتو دەبێتەهۆی هاوار كردنیان، هەموو ئەو دایكانو باوكانەی كێشەكانی ڕۆژانەی خۆیان دەخەنەڕوو هەموویان بە هاواركردن بەسەر منداڵەكانیان خۆیان بەتاڵ دەكەنەوە. هەر بۆیە ڕۆژانە منداڵەكانمان تەمەنی منداڵیان بە ترس و سوكایەتییەكانی دایك و باوكیان بەسەر دەبەن. لێرەدا دەپرسین چۆن دەتوانین ڕووبەڕووی ئەم ڕەفتارە ببینەوە: 1-بۆچی توڕەین؟ لەوانەیە گرفتی ئابووری نەخوازراو كە دێتە پێشەوە هۆكاری سەرەكی توڕەبوونی ئێمەبێت. ئەم كێشەیەش دەتوانێت كاریگەری لەسەر پەیوەندی خیێزانیو ژن و مێر دروست بكاتو بیتاقەتو نیگەرانمان بكات. ئەمەش وادەكات بەتوندی وخێرایی وەڵامی ئەو ڕەفتارانە بدەینەوە، توڕەبوونی شاراوە هەموو گرفتە ئابوورییەكانو ، جیاوازی چینە كۆمەڵایەتییەكان، جیاوازی ڕەگەزیو كێشە خێزانیەكان، كێشە كانی هاوسەرانو گرێ دەورونییەكان لەخۆ بگرێت. 2-هاوارەكانی ئێمە بۆ منداڵان چ مانایەكی دەبێت؟ -منداڵان تێگەیشتنی تەواوەتیان بۆ بابەتو كێشەكانی ڕۆژانەی ئێمە نییە وە ناچار نیین ئەم بابەتە لەژیانی خۆیان هەستی پێبكەن. لەژیانی منداڵان هەڵە مانای نییە، ئەگەر كارێك بە هەڵە ئەنجام بدەن بزانە كە وێنەیەكیان لەهەڵە یان باشی ئەو كارە نییە ، بۆیە پێویستە ئێمەی دایكو باوك دەبێت هەڵەو ڕاستیان فێربكەین ، شێوەی فێربوونی ڕەفتارەكانیان هەمان ئەو پەروەردەیەیە كە زۆرێك لە دایك و باوك ئەوانە بەباشیو هەندێكیان بەخراپترین شێوە بەجێی دەگەیەنن. -منداڵان توڕەیییو توندی دایكان و باوكان بۆ خۆیان بەم شێوەیە لێكیدەدەنەوە كە شایانی خۆشویستن نیین هەر بۆیە زۆر جار ڕووبەڕووی نەفرینی كاتی ئەوان دەبنەوە، بۆیە هەندێك لە منداڵان بە شەو میزكردن بەخۆدا یان زمانیان دەیگرێو شەرمنی زیاد لەپێویست وهاوشێوە دەردەكەوێت لێیان هەروەها كاریگەری توڕەیی دایكان و باوكان لە گەورەبونی ئەم منداڵانەدا دەبێتەهۆی ئەوەی سانسۆر دەكاتە سەر خۆیو ، ترسان لەئامادەبوونی لەكۆمەڵگە، سەرنەكەوتنی پەیوەندی كۆمەلایەتی، سەركوتبوونی ئارەزووەكانی و توڕەبوونی شاراوە. 3- چۆن هەوڵبدەین چارەسەری خۆمان بكەین؟ بۆئەوەی هاوارنەكەین بەسەر منداڵدا لە پێناو بەتاڵكردنەوەی توڕەبوونی خۆماندا پێویستە كە فێرببینو ڕاهێنان بكەین. وەرزشەكانی وەك/ ئیرۆبیك كە (ڕاكردن، مەلەكردن، پیادە ڕۆیشتن) یۆگا ، یا خواردنەوە ئارامبەخشەكان ئەمانە دەتوانێت هۆكار بێت بۆئەوەی كە زاڵبین بەسەر ڕەفتاری خۆماندا. و/گەشاو سەرچاوە/هاف پۆست ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان
له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ شاندێكى فهرهنسى، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى گهلى كوردستانى بۆ فهرهنسا دووپات كردهوه كه ههميشه له كاته سهختهكاندا پشتگيريى مرۆيى، سياسى و سهربازيى ههرێمى كوردستانى كردووه و هيواى خواست فهرهنسا له پشتگيرى و هاوكارييهكانى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان بهردهوام بێت، ههروهها سوپاسى ههوڵهكان و ڕۆڵى يارمهتيدهرانهى سهرۆك ماكرۆنى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان و ئارامى و سهقامگيريى عێراق كرد. لاى خۆيهوه شاندى فهرهنسيش وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمهرگه و ههرێمى كوردستان له شكاندنى داعش و حهواندنهوهى ژمارهيهكى زۆرى ئاواره پهنابهران و پێكهوهژيانى نێوان پێكهاتهكان، دووپاتى كردهوه كه فهرهنسا به بايهخ و گرنگييهكى زۆرهوه له دۆستايهتى و پهيوهندييهكانى لهگهڵ ههرێمى كوردستان و له پێگه و ڕۆڵى ههرێم له سهقامگيريى عێراق و ناوچهكهدا دهڕوانێت و هێشتا كارێكى زۆرى هاوبهش ماوه پێكهوه بيكهن و ههرێمى كوردستانى به فاكتهرێكى گرنگى سهقامگيريى ناوچهكه، له قهڵهم دا. بهيانيى ئهمڕۆ سێشهممه 2021/5/25 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە خاتوو فرانسواز دۆماس سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا و شاندێكى ياوهرى كرد كه له بەڕێزان فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئهندامانى پهرلهمان و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر پێكهاتبوو. له كۆبوونهوهكهدا دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ئهمنيى عێراق و ههرێمى كوردستان، كردهوه تيرۆرستييهكانى داعش، ڕۆڵى هێزه فهرهنسييهكان و هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و ههرێمى كوردستان بۆ بهرهنگابوونهوهى تيرۆر تاوتوێ كرا و ههردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا ههڕهشه و مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و بۆ لهناوبردنى يهكجارهكييان، عێراق و ههرێمى كوردستان، پێويستييان به بهردهواميى پشتگيرى و ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتييه. برهودان به پهيوهندييهكان و هاوبهشيى زياترى ههرێمى كوردستان و عێراق لهگهڵ فهرهنسا، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ وڵاتانى ناوچهكه و جيهان، ههڵبژاردنهكانى داهاتووى عێراق، گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، ميكانيزمى هاريكاريى پێشمهرگه و سوپاى عێراق له ناوچهكانى مادهى 140ى دهستوور، دۆخى سووريا بهگشتى و چهند تهورێكى جێى بايهخى هاوبهش، لايهنێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوون.
لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق، خۆپیشاندانی فراوان دژی کوشتن چالاکوان و نووسەر و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوە دەچێت. بڕیارە خۆپیشاندانەکان ئەمڕۆ سێشەممە 25-5-2021، لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی باشووری عێراق لەژێر ناوی ”کێ منی کوشت“ بە بەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوە بچن. بەپێی زانیارییەکان، سەدان خۆپیشاندەر لە بابل و نەجەفەوە روویان لە بەغدا کردووە و ناڕەزایی خۆیان دژی کوشتنی چالاکوانان و نووسەر و رۆژنامەنووسان دەرەبڕن. هێزە ئەمنی و سەرباییە عێراقییەکان لە گۆڕەپانەکانی بەغدا و شارەکانی باشووری ئەو وڵاتە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی. خۆپیشاندەران داوا دەکەن حکوومەت بە کاری خۆی هەڵسێ و بکوژی چالاکوان و نووسەران بدۆزێتەوە و سزای یاساییان بدات. چالاکوان و نووسەر و رۆژنامەنووسان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوام لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.5.25، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی پەرورەدە و بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە کەرتی پەروەردە و پاراستنی قوتابیان و ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هاوکاری و کارئاسانی و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان EJCC/ پارێزگای هەولێر بە هاوکاری کۆمپانیای کار لە قوتابخانەی کەریم شارەزایی بنەڕەتی شاری هەولێر، (250) فێنکەرەوە و (50,000) پەنجا هەزار دەمامک بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ قوتابخانەکان دابین کرد. لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "هەروەک چۆن لە قۆناغەکانی پێشوو لەڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی و پەروەردەی هەولێر بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی کراوە و کەلوپەل و پێویست دابینکراوە، هەر بەوشێوەیە بەردەوام دەبین لە پشیوانی و هاوکاریمان بۆ قوتابیانی ئازیز، سوپاس بۆ هەموو ئەو خێرخواز و لایەنانەی کە بەردەوام هاوکارو هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە".
کودەتایەک بەسەر حکومەتی مالی-دا کرا و سەرۆکی وڵات دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری دەستبەسەرکراون.
لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران.دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ فەرمانییکرد ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیربکرێن و فەرمانیکرد بەپێکھێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە لەسەریان.لەئێستادا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەان
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٥/٢٤ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە خاتوو فرانسواز دوماس سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا و بەڕێزان فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئهندامانى پهرلهمان و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر و شاندێکی یاوەريان کرد. لە کۆبوونەوەيهکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان، هەڵسەنگاندنی باری سەربازيی پێشمەرگە، نەخشەدانان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ به تیرۆستانی داعش، ههنگاوهكانى پرۆسەی چاكسازى لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی ديكهى جێى بايهخى هاوبهشيان تاوتوێ كرد. جێگری سەرۆک ڕۆڵی هێزە فەرەنسييهكانى له هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش له عێراق و ناوچەکەدا بەرز نرخاند بەتایبەتى هاوکاریى سەربازی و مەشق و ڕاهێنانيان بە پێشمەرگە، هەروەها کاریگەرییان لە پرۆسەی چاكسازى له وهزارهتى پێشمەرگە و ههوڵهكان بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی بۆشایيی ئەمنیان تێدايه و داعش ڕێکخستن و نەخشەی پەلاماری تیادا ئەنجام دەدات. لای خۆیانەوە شاندە فەرەنسییەکە جەختیان لە بەردەواميى یارمەتی و پشتیوانى و ههماههنگييان لهگهڵ پێشمەرگە كردهوه و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێويستيى ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشى پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتيی هاوپەیمانان بۆ دوورخستنەوە و نەمانی یەکجارەکی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا، هەروەها توندوتۆڵکردنی سنوورەکان بۆ ڕێگریکردن له جموجۆڵى تیرۆرستان.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا رووباری سیروان وشکیکرد. رووباری سیروان کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەندین شاروگوندی ھەرێمی کوردستان و عێراقە، ڕێڕەوەکەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گۆڕدرا و ئێستا وشکیکردووە. وشکبوونی سیروان کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵکی سنووری ھەڵەبجە و گەرمیان دەبێت و لە رووی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە گەورەترین گرفت دروستدەکات.
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاوەکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت لە ڕۆژی 2021/5/25 ەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "داخستنی شەقامەکەش بەهۆی گۆڕین وچاککردنەوەی سیستمی ئاوە، لەماوەی داخستنەکە وەکو رێگەی بەدیل دەتوانن جووتسایدی بەحرکە و سایدی دووەمی شەقامەکە بەکاربهێنن".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی سێشهممه و چوارشهممه کە دەکاتە رێکەوتی 25 - 26 ئەم مانگە، بهپێی میكانیزمی مانگی پێشوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابهش دهكرێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابووری رەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی 5ی 2021 بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی و رۆژی سێشهممه و چوارشهممه کە دەکاتە رێکەوتی 25 - 26 ئەم مانگە، بهپێی میكانیزمی مانگی پێشوو دابهش دهكرێت".
رۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی ڕایگەیاند: ئەو تەقینەوەیەی لە ئێران روویداوە، لەنێو کارگەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە. بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، دوێنێ یەکشەممە، تەقینەوەیەکی نادیار لەنێو کارگەیەکی کیمایی و یاری ئاگرین لە هەرێمی ئەسفەهان روویدا و دواتر ئاگرکەوتنەوە لەو کارگەیە کەوتەوە و بەلانی کەمەوە 9 کەس بریندار بوون. ئاژانسی "میهر" لە زاری عەباس عەبدی، گوتەبێژی فریاکەوتنی پزیشکی لە ئەسفەهانەوە رایگەیاند، "هۆکاری تەقینەوەکە لەنێو کارگەی سیپاهان نارجۆستا بۆ کیماییەکان تا ئێستا نادیارە و لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و، 9 کەس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە". بەڵام رۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی ئاشکرای کرد، تەقینەوەیەکی گەورە لەنێو کۆمەڵگەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران روویدا. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیای "Hesa"ی ئێرانی بۆ دروستکردنی فڕۆکە کە ژمارەیەکی جۆراوجۆر لە فڕۆکە و درۆن بۆ هێزەکانی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران دروست دەکات لەو کۆمەڵگەیە کە کۆمپانیای سیپاهان نارجۆستا خاوەندارێتی. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران رەتیدەکاتەوە کە تەقینەوەکە لەنێو کارگەی درۆندا روویدابێت.