کوردستان

چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ڕاگیران

24-05-2021
چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ڕاگیران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران.
دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ فەرمانییکرد ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیربکرێن و فەرمانیکرد بەپێکھێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە لەسەریان.
لەئێستادا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەان