کوردستان

شەقامێکی ھەولێر بۆ ماوەی ھەفتەیەک دادەخرێت

24-05-2021
شەقامێکی ھەولێر بۆ ماوەی ھەفتەیەک دادەخرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاوەکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت لە ڕۆژی 2021/5/25 ەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داخستنی شەقامەکەش بەهۆی گۆڕین وچاککردنەوەی سیستمی ئاوە، لەماوەی داخستنەکە وەکو رێگەی بەدیل دەتوانن جووتسایدی بەحرکە و سایدی دووەمی شەقامەکە بەکاربهێنن".