کوردستان

دەست بەسەر بڕی دوو تۆن هەویری خراپبووی کونافەدا گیرا

30-05-2021
دەست بەسەر بڕی دوو تۆن هەویری خراپبووی کونافەدا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە درێژەی هەڵمەتی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەی کۆگاکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان دەستی بەسەر بڕی (2.162)کگم هەویری کونافەدا گرت کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی کۆگاکان ئەو هەویری کونافەیەی دەستی بەسەردا گیراوە کەڕووی کردووە و لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمپانیای (ساحل عیراق) دا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانیدا هەڵگیراوە، بریتیبووە لە (360) کارتۆنی (12) پارچەیی، هۆکاری خراپبونیشی خراپ هەڵگرتنی بووە.
دوای دەستبەسەرداگرتنی، ئەو هەویرە خراپبووە لەلایەن لیژنەی لەناوبردن لەناو دەبرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.