کوردستان

پارێزگاری ھەولێر: ئەو ھونەرمەندەی لە شوێنە گشتیەکان گۆرانی دەوت، دەستگیر نەکراوە

28-05-2021
پارێزگاری ھەولێر: ئەو ھونەرمەندەی لە شوێنە گشتیەکان گۆرانی دەوت، دەستگیر نەکراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لەشوێنەگشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە، ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەک ئەو ئازادن لەسەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە ڕێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە ڕێزلێگیراوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.28