Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
01-06-2021

تەقینەوەیەک حەسەکە روویدا

تەقینەوەیەک لە نزیک حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان روویدا.تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە بووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تر برینداربوون.

گشتی
01-06-2021

ئایە شوتی بە شەرت تەندروستە؟

شوتی میوەیەكی وەرزی یە تامێكی خۆشی هە یەتوانای شيدار كردنی جەستەی هەیە بەرگری لە گەرما دەكات رێژەیەكی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدای بەڵام ئەوەی تێبینیم كردەوە شەرتكردنی شوتی یە كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نی یە چونكە ئەو چەقۆیەی بەكاردێت بۆ شەرتكردنی شوتی هەموو جارێك ناشۆردرێت بەهۆی شیرینی یەكەیەوە مێش بە چەقۆكەوە دەنیشێتەوە كەسەرچاوەی گواستنەوەی میكرۆب وپاشەرۆی پیسی و بەکتریایە بۆ چەقۆكەو لە چەقۆكەوە بۆ شوتی بۆیە باشترە خۆمان بپارێزین لە شەرتكردنی شوتی.لەشكر حمیدئەندازیاری خۆراك

هەواڵ
01-06-2021

رووسیا و چین خەریکی دروستکردنی چەکی رۆبۆتی جەنگاوەری تۆقێنەرن

بە گوێرەی رۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس"، رووسیا هەماهەنگی دەکات لەگەڵ چین بۆ دروستکردنی جبەخانەیەکی تۆقێنەر لە چەکی رۆبۆت کە بووەتە جێی نیگەرانی لە سەرتاسەری جیهان.رێکخراوی تۆژینەوە و شیکردنەوە، ناوەندی تۆژینەوەی دەریایی "CAN" راپۆرتێکی نوێی بڵاو کردەوە و ئاماژەی پێدا، رووسیا لە کاتێکدا خەریکی پەرەپێدانی سوپاکەیەتی لە هەمان کاتدا پێشینەی کارەکانی دەداتە زیرەکی دەستکرد.بەپێی راپۆرتەکە، "ستراتیجییە سەربازییە رووسییەکان گرنگییەکی تایبەت دەدەن بە دروستکردنی باڵادەستی زانیاری لە گۆڕەپانی جەنگدا".راپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، "چین بووەتە هاوبەشێکی سەرەکی رووسیا لە بواری تەکنەلۆجیای نوێ بەشێوەیەکی گشتی و زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەکی تایبەت".دوای راگەیاندنی ئەم راپۆرتە، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی رووسیا گوتی، وڵاتەکەی دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی رۆبۆتی جەنگاوەر، واتا گیانەوەری سەرنجڕاکێشی دروستکراو کە لە توانایدایە بەتەنها بجەنگێت. پەیجی دژەتیرۆر

هەواڵ
01-06-2021

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتی

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی: بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەرەوپێشچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە كار و بەرنامەکانتان بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتر بە دۆزی رەوای گەلەكەمان.   یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانە و، ھاوشان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێ.  لەم یادە دا، جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەکان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانمان و پاراستی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.. جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.. مەكتەبی سیاسی  پارتی دیموكراتی كوردستان 1/6/2021

هەواڵ
31-05-2021

حكومەتی هەرێم هۆشداریی توند بە توركیا دەدات

حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندن و وتەبێژی حكومەتیش دەڵێت: بوونی چەكدارانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەكانی توركیا و دروستبوونی شەڕ و پێكدادان. دەقی راگەیەندراوەكە: حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حكومەتی توركیای كردووەتەوە كە كۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەكان بهێنن كە جێگەی قبولكردن نییە .  حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، كە بوونی چەكدارانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەكانی توركیا و دروستبوونی شەڕو پێكدادانی نێوان هەردوولا ، بۆیە داوا دەكەین كە ڕێز لە سەروەری خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرن و چیتر دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دووچاری نەهامەتی وئاوارەیی وماڵوێرانی نەكەن. د.جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵ
31-05-2021

ئەو مەیموونە بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە پلەی عەریفی لە جەنگی یەکەمی جیهانی...

ئەلبێرت مار کوڕێکی خەڵکی وڵاتی ئەفریقای باشوور بوو، رۆژێک بە باخەکەیدا پیاسەی دەکرد بە رێکەوت مەیموونێکی دۆزییەوە، مار مەیموونەکەی لەگەڵ خۆی هێنایەوە و بڕیاری دا بەخێوی بکات و لای خۆی بیهێڵیتەوە ناوی لێ نا جاکی.جاکی بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ مار ژیا، لە ساڵی 1915 لە میانی جەنگی یەکەمی جیهانی، مار بوو بە سەرباز لە فەوجی پیادەڕۆی باشووری ئەفریقیا، بەڵام مار نەیدەویست مەیموونەکەی جێ بهێڵێت و لەگەڵ خۆیدا بردییە سەربازیی.جاک وەک هەموو سەربازەکانی دیکە بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا و جلوبەرگی فەرمی پێدرا، وەک سەربازێکی ئاسایی هەڵسوکەوتی دەکرد کاتێک ئەفسەرێکی باڵا بەلای تێدەپەڕی بەشێوەیەکی دروست رادەوەستا و سڵاوی دەکرد، جگەرەی بۆ هاوڕێکانی دادەگیرساند، بەهۆی بەرزیی هەستی بۆنکردنی پاسەوانی دەکرد.بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە، بووە هێمای فەرمی فەوجی ترانسفاڵی سێیەم، لەگەڵ سەربازەکان بۆ هەموو لایەک دەڕۆشت و لە خەندەقەکانی فەڕەنساش خزمەتی کرد، لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەنێو یەکێک لە خەندەقەکان قاچێکی بە سەختی بریندار بوو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی ناچار بوون قاچی ببڕنەوە.دوای چەند رۆژێکی کەم چاک بوویەوە و گەڕایەوە ئەرکی خۆی و بەهۆی بوێری و لێهاتووییەکەی میدالیای بوێری بەدەستهێنا و پلەکەی بۆ عەریف بەرز کرایەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی جەنگ جاک مۆڵەتی تەواوبوونی خزمەتی سەربازیی بەدەستهێنا لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییەکانی سەربازیی و مووچەی تایبەت بە خۆی، جاک گەڕایەوە بۆ نێو خانەوادەکەی مار و لە ساڵی 1921 مرد. پەیجی دژەتیرۆر

هەواڵ
31-05-2021

پارتی بۆ تورکیا: سروشتی کوردستان مەکەنە قوربانی شەڕەکانی پەکەکە

فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاننامەیەك لەبارەی بڕینەوەی دارەكانی ناوچەی بادینان لە لایەن توركیاوە بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە توركیا دەكات، هاووڵاتیان و سروشتی هەرێمی كوردستان نەكاتە قوربانیی شەڕەكانی پەكەكە. دەقی راگەیەندراوەكە: بەیاننامەیەك لە فراكسیۆنی پارتییەوە لەبارەی شەڕی پەكەكە و توركیا و زیانگەیاندن بە ژینگەی كوردستان بەداخەوە شەڕی پەكەكەو توركیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی كوردستان و كاول كردنی گوندەكان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەكاندا. ئێمە نەك ئێستا لەسەر داربڕین بەڵكو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵكی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەكرێن، با ئەم كێشەیە لەناو خاكی توركیا چارەسەر بكرێت و خەڵكی هەرێمی كوردستان و ژینگەی كوردستان و ئاژەڵ و سروشتی كوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە. وەك چۆن داوا لەحكوومەتی توركیا دەكەین خەڵكی سڤیل و سروشتی كوردستان و گوندەكانمان نەكات قوربانی كێشەی خۆی لەگەڵ پەكەكە،لە هەمانكاتدا دەڵێین پەكەكە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست توركیاو بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسكی هەرێمی كوردستان نەكردووە،بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی كوردستان تێوەبگلێنن و خەڵك و سروشت و خاكی كوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات كە ئەوان دەیدەنە دەست حكوومەتی توركیا. لێرەشەوە داوا لە حكوومەتی عێراقی دەكەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم كێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی توركیا قسە بكەن و هەم پەیامێكی ڕوون بدەنە پەكەكە. هەر لەمبارەیەوە یاداشتێكمان ئامادەكردووە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و داوای ڕێكاری پێویستی پەرلەمانی و دانیشتنی تایبەت دەكەین لەسەر ئەم پرسە. فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان 31ی ئایاری 2021

هەواڵ
31-05-2021

کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی نەبێتە بەشێک لە چەوساندنەوەی خەڵک

کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بەبۆنەی 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیەوە رایگەیاند، ئەرکە لەسەرشانی هەموومان یەکێتی بپارێزین و ڕێگەنەدەین لە شاڕێگای خۆی لابدات، دەبێت یەکێتی پێشەنگی خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکی کردن لە دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، یەکێتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی چەوسانەوە دامەزراو خەباتی کرد بۆ زامنکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلەکەمان، ئەمڕۆ و بەیانیش دەبێت هەر لەم پێناوە خەبات بکات و پێشەنگی دیموکراسی و چاکسازی بێت و نەبێتە بەشێک لە هەوڵدان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و چەوساندنەوەی خەڵک و حوکمڕانیەکی ناتەندروست و ناسەقامگیر. پەیامی کۆسرەت ڕەسول عەلی لە (٤٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەناوی خوای گەورەو میهرەبان جەماوەری خۆڕاگری کوردستان ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیران و تەنگژەکان، بەتایبەتی کە هێشتا ناوچەکە لەژێر مەترسی دایەو تیرۆرستان مەترسییەکانیان بەردەوامە. ئەمڕۆ چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەو یەکێتییەی لەدوای نسکۆی شۆڕش و بێ ئومێدی گەلەکەمان دامەزراو لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان دەستی بە خەبات کردەوە، بێ ئومێدی گەلەکەمانی گۆڕی بۆ بەرگری کردن و ڕزگارکردنی کوردستان لە دڕندەترین ڕژێمی فاشیست و دیکتاتۆر، بە هەموو لایەکی گوت تا کوردێک مابێت خەبات بەردەوامەو پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەرگری دەکەن و بست بە بستی ئەم خاکە دەپارێزن. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەنها شۆڕشیان هەڵنەگیرساندەوە، بەڵکو خەباتیان کردو قوربانیان دا تا لە ساڵی ١٩٩١ ڕابەرایەتی ڕاپەڕینمان کردو کوردستانمان لەبەعسی فاشیست پاککردەوە، یەکەم هەڵبژاردن لەکوردستان ئەنجامدراو کورد بووە خاوەنی حوکمڕانی هەڵبژێردراوی خۆی، بەردەوام بووین تا رووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لە حوکمی دیکتاتۆری و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی فیدرالی دیموکراسی، هەموو ئەوانە یەکێتی ڕابەرو پێشەنگی بوو. کوردستانیانی خۆشەویست... ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و شەهیدە قارەمانەکانمانە، ئەو کەڵەپیاو و جوامێرانەی ژیان و گیانی خۆیان کردە قوربانی گەلەکەمان، بۆیە ئەرکە لەسەرشانی هەموومان یەکێتی بپارێزین و ڕێگەنەدەین لە شاڕێگای خۆی لابدات، دەبێت یەکێتی پێشەنگی خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکی کردن لە دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، یەکێتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی چەوسانەوە دامەزراو خەباتی کرد بۆ زامنکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلەکەمان، ئەمڕۆ و بەیانیش دەبێت هەر لەم پێناوە خەبات بکات و پێشەنگی دیموکراسی و چاکسازی بێت و نەبێتە بەشێک لە هەوڵدان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و چەوساندنەوەی خەڵک و حوکمڕانیەکی ناتەندروست و ناسەقامگیر. جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەرو تەواوی کوردستانیان دەکەم. کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

گشتی
31-05-2021

ئاماری کۆرۆنا؛ چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ژماره‌ی چاره‌سه‌ركراوان له‌ ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتره‌. به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، 10 هه‌زار و 605 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، له‌م ژماره‌یه‌ش 640 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 6 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، ژماره‌ی چاره‌سه‌ركراوان له‌ تووشبووان زیاتره‌ و 650 تووشبووی په‌تاكه‌، چاكبوونه‌ته‌وه‌.  ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦٠) ١. پشکنین: (١٠٦٠٥ پشکنینی نوێ)• (٣٧١٩) هەولێر• (٢٥٣٢) سلێمانی• (٣٦٧٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٦١٥) گەرمیان• (٦٤) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٦٤٠ تووشبووی نوێ)• (١٢١) هەولێر• (٢٣٣) سلێمانی• (٢٢٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٥٤) گەرمیان• (٩) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٦٥٠ چاکبوون)• (٢٣٢) هەولێر• (١٣٩) سلێمانی• (٢١٤) دهۆك• (١٣) هەڵەبجە• (٣٨) گەرمیان• (١٤) ڕاپەڕین٤. مردن: (٦ مردن)• (٢) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٨٧٦٢٧٠ (٦٥٢٨٩١ هەولێر، ٤٤٧٩٧٦ سلێمانی، ٧٥٩٨٥٦ دهۆك، ١٥٥٤٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧٠٠٩٤ (٥٢٩٥٠ هەولێر، ٥٤٠٠٦ سلێمانی، ٥٩٤٣٠ دهۆك، ٣٧٠٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٥٦٣٦٤ (٤٨٧٨٦ هەولێر، ٤٧٢٩١ سلێمانی، ٥٦٨٧٧ دهۆك، ٣٤١٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٤٥٥ (٢٩٩٦ هەولێر، ٤٧٥٥ سلێمانی، ١٥٥٣ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)مردن ٤٢٧٥ (١١٦٨ هەولێر، ١٩٦٠ سلێمانی، ١٠٠٠ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)

هەواڵ
31-05-2021

شارە‌وانی سلێمانی ٢٤كاتژمێر دە‌داتە‌ فرۆشیارانی فولكە‌ی شاری سپی

بە‌ھۆی داگیركردنی شە‌قام وشۆستە‌كان لە‌گە‌رە‌كی "كانی با" و‌ بە‌تایبە‌ت فولكە‌ی بە‌ردە‌م شاری سپی كە ‌شە‌قامێكی سە‌رە‌كی ھاتوچۆی ھاووڵاتیانە‌، شارەوانی سلێمانی دەڵێ"ئە‌م شە‌قامە‌ بە‌تە‌واوی داگیركراوە‌ لە‌لاین چە‌ند فرۆشیارێكە‌وە‌ بە‌دانانی كە‌پر وراگرتنی ئۆتۆمبێل لە‌سە‌ر شە‌قام ورێگای ھاتوچۆی ھاوڵاتیان" بە‌شی لابردن وسە‌رپێچی وزیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌مڕۆ ٣١\٥\٢٠٢١ تە‌نھا ٢٤كاتژمێر دە‌داتە‌ ئە‌وفرۆشیارانە‌ كە‌ بە ‌زیادە‌ڕۆیی شە‌قام وشۆستە‌ كانیان داگیركردووە‌ كە ‌ھە‌ستن بە‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كانیان.

هەواڵ
31-05-2021

عێراق.. وشکەساڵی ئاوی رووبارەکانی سوێرکردووە

کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کە لە وڵاتانی دراوسێوە دەڕژێنە رووبارەکانی دیجلە و فورات، سوێری ئاوی لە شەتولعەرەب زیادکردووە ئەوەش بووەتە هەڕەشە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان. جووتیارانی باشووری عێراق درکایان بەو کاریگەرییە کردووە و زیانمەندی سەرەکی ئەوانن. محەممەد قاسم، جووتیارە و دەڵێت "جووتیاران کە کشتوکاڵ دەکەن، ئەوان تۆوەکان، پەینی کیمیایی و دەرمانە قڕکەرەکانیان لەدەستدەدن، چونکە زەوییەکە هیچ بەرهەمناهێنێت. هۆکارەکەی چییە؟ هۆکارەکەی سوێری ئاوە چونکە کاتێک بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئاو دەدەین، دەبینین زەوییەکە سپی بووە. چەندین جار هەوڵمان داوە جۆگەکان خاوێن بکەینەوە، بەڵام کە خاوێنیشیان دەکەینەوە، ئاوی سوێر بەنێویدا دەڕوات". سەرەتاکانی کەمئاوی و وشکەساڵی لەم ساڵدا لە عێراق دەرکەوتوون و ئاوی دەریاچەکان چەندین مەتر دابەزیوە بۆیە ئەم هاوینەی عێراق سەخت و دژوار دەبێت. رووبارەکانی دیجلە و فورات نزیکەی 80٪ی سەرچاوەی ئاوی عێراق پێکدەهێنن. هەر یەک لە وڵاتانی تورکیا و ئێرانیش دەیان بەنداویان لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانە دروستکردووە کە دەڕژێنە عێراق. عادل لازم ، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت "ئێستا ئاستی ئاوی رووباری دیجلە بەرەو کەمبوونەوەیە بۆیە رێژەی سوێری ئاو بەرزبووەتەوە. تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ بەربەست لەبەردەم هاتنی ئاو بۆ عێراق دروستدەکەن. کاتێ ئاستی ئاو لە رووبارەکە دادەبەزێت، ئاوەکە زۆر سوێرە و هەر ئەوەشمان پێدەگات، چونکە ئاوی دیکە نییە. زۆر بە خراپی کاریگەری لێمان کردووە". دەیان ساڵە هۆشداری لە قەیرانی ئاو لە عێراق دەدرێت و ساڵ دوای ساڵیش مەترسی بە بیابانبوونی دەشتایی و زۆنگاوەکان زیاتر دەبێت. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەهۆی بیابانبوونەوە عێراق ساڵانە چەندین کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بەپیت لەدەستدەدات؛ لەپاڵ لەدەستدانی چەند جۆرە ئاژەڵێکی دەگمەن بەهۆی سوێربوونی ئاوی زۆنگاوەکان.

هەواڵ
31-05-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسرە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 31 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرە کرد. لە دیدارەکەدا کە ئاراس حەبیب کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو ، پارێزگاری بەسڕا ئاماژەی بەوەدا ، کە زۆر سوودیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگرتووە . گوتیشی ئەو قسانە ڕاست نين کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە. پاڕیزگاری بەسرە جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێ عێراق، بە شێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت. سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سروشتییەوە ، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە ، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

1 2 ... 819 820 821 ... 1148 1149