Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
02-06-2021

پێنج ساڵی داهاتوو گەرمایەکی بەتینی دەبێت

بە پێی تازەترین لێكۆڵینەوەو شیكردنەوە زانستییەكانی نێو (بڵاوكراوەی نوێی باری ئاو و هەوا) ی تایبەت بە (رێكخراوی كەشناسی جیهانیی – WMO) و بە پشت بەستنی بە (راپۆرتی نوێی ئاوو هەوای جیهانیی) كە ساڵانە لە (ئۆفیسی روانگەكردنەكانی كەش و هەوای بەریتانی) یان (UKs Met Office) دا دەردەچێت، پێشبینی و ئەگەرێك هەیە تا رێژەی %40 بۆ بەرزبوونەوەیەكی كاتیی (نێوەندی پلەی گەرمیی ساڵانەی جیهانی) بۆ سنووری 1.5 ی سیلیزیی زیاتر لە تۆمارەكانی پێش سەردەمی ناسراو بە (شۆڕشی پیشەسازیی) و بە پێشڤەچوونی زیاتری كات ئەوا ئەم ئەگەرە زیاتر بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئەگەرێكی %90 یش هەیە كەوا یەكێك لە ساڵەكانی نێوان 2021 تا 2025 ببێتە گەرمترین ساڵ كە تۆمار دەكرێت، بەمەش ساڵی 2016 كە بە گەرمترین ساڵ لەسەر ئاستی جیهانیدا ئەژماركراوە، چیتر لەو ئاستەدا نامێنێتەوە.بەپێی راپۆرتەكەی (WMO)، پێشبینی دەكرێت كەوا لەنێوان ساڵانی 2021 تا 2025 ئاستی شێ لە ناوچەكانی باكووری هێڵی یەكسانیی زەوی و ناوچەی ناسراو بە (ساحل) كە ناوچەی جیاكەرەوەی سنوورییە لەنێوان (بیابانی گەورە) و (ناوچە شێدارییەكان) ی ئەفریقیا بەرزتر ببێتەوەو لەهەمان كاتیشدا هەلی سەرهەڵدانی باهۆزی زیاتر لەنێو زەریای ئەتلەسیدا رووبدات، بە بەراورد لەگەڵ تۆماری ناسراو بە (نێوەندی 1981 – 2010).لەمبارەیەوە، پرۆفیسۆر (پیتەر تالاس) ی ئەمینداری گشتیی (رێكخراوی كەشناسی جیهانیی) رایگەیاند: " ئەوەی ئاماژەمان پێداوە زیاترە لە داتاو سەرژمێری، چونكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، واتە توانەوەی زیاتری بارستە سەهۆڵییەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاو زەریاكان و شەپۆڵی زیاترو توندی گەرمیی و كەش و هەوای نامۆ لەسەر ئاستی جیهانیدا، وە لە دەرەنجامدا، هەڕەشەی گەورەتر سەرهەڵدەدەن لەسەر ئاسایشی خۆراك و سێكتەرەكانی تەندروستی و ژینگە".هەروەها گوتی: " ئەوە هۆشیاركردنەوەو بێداركەرەوەیەكی دیكەمانە بۆ بە ئاگاهاتنەوەیەك كە گشت جیهان پێویستییەتی لە پێناو خێراتركردنی پابەندبوون بە كەمكردنەوەو سنوورداركردنی فڕەدانی ئەو گازانەی دەبنەهۆی سەرهەڵدان و قووڵكردنەوەی زیاتری دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی و لەسەرووی هەمووشیانەوە، گازی دووانۆكسیدی كاربۆن".هەر بەپێی راپۆرتی باری كەش و هەواو پێشبینییەكانی (WMO) دا هاتووە كەوا رەنگە تەواوی ناوچەكانی گۆی زەوی، جگە لە چەند ناوچەیەكی زەریاكانی باشوور (واتە ئەوانەی نزیكن لە جەمسەر) و باكووری زەریای ئەتلەسی گەرمتربن لە پێوانەی ناسراو بە (نێوەندی 1981 – 2010).سەبارەت بە ئەمساڵ، ئەوا پێشبینی دەكرێت پانتاییە فراوانەكانی وشكانیی لە نیوەگۆی باكوور بە گشتی بە ڕێژەی 0.8 پلەی سیلیزیی گەرمتر بن لە تۆمارە نزیكەكانی پێشترو ناوچەكانی جەمسەری باكوور (لە پلەی 60 بەرەو باكوور) یەك ئەوەندەجار گەرمتر بێت بە بەراورد لەگەڵ تۆمارە نزیكەكانی پێشووترو هەروەها باشووری رۆژئاوای ئەمریكای باكوور وشكتربێت بە بەراورد لەگەڵ پێوانەكانی پێشترو بە پێچەوانەوە، (ئوسترالیا) شێدارتربێت بەبەراورد لەگەڵ تۆمارە نزیكەكانی پێشووتری.ساڵی 2020، كە بە یەكێك لە گەرمترین سێ ساڵی پێشووتری خۆی ئەژماركرا، نێوەندی پلەی گەرمیی جیهانیی تیایدا بە ئاستی 1.2 پلە بەرزتر بوو بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی پێش شۆڕشی پیشەسازیی و راپۆرتی ئەوساڵەی (WMO) ش ئاماژەی بەخێرابوونی هێماكانی گۆڕانی ئاوو هەوا و توانەوەی رووبەرە سەهۆڵییەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی رووی دەریاو زەریاكان و سەرهەڵدانی حاڵەتەكانی كەش و هەوای رۆژانەی سەخت و دژوار كردووە، جگە لە كاریگەرییە نێگەتیفەكانی لەسەر گەش و نمای كۆمەڵایەتی و ئابووریی جیهانیی.جێگای ئاماژەیە كەوا جگە لە نووسینگەی هەرە ناودارو پێشكەوتووی (UKs Met Office) ی بەریتانی كە سەرپەرشتی سەرەكیی پێشبینییەكان كەش و هەوای ئەمساڵی جیهانیی دەكات، چەندین گروپ لە زانایان و پسپۆڕانی كەش و ئاوو هەوا لە (ئیسپانیاو ئەڵمانیاو كەنەداو چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ژاپۆن و ئوسترالیاو سویدو نەرویژو دانیمارك) لەنێو پرۆسەی ئامادەكردنی راپۆرتی پێشبینیكردنی باری كەش و ئاوو هەوای جیهانیدا بەشداربوونە، ئەمەش لە پێناوی گەیشتن و دەرچوون بە باشترین و وردترین دەرەنجامی پێشبینی بۆ گۆڕان و باری كەش و هەواو كاردانەوەكانی لەسەر ئاستی جیهانیدا.وەرگێڕانی : ئەژی چەتۆ حەسەن / بەشی راگەیاندن/ب.گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمسەرچاوە: سایتی (رێكخراوی كەشناسیی جیهانیی – WMO)

هەواڵ
02-06-2021

لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر سێ تۆن و نیو تووتنی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گ...

لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی، له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكاندا ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450)كگم تووتن (معسل)ی نێرگه‌له‌دا كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ كافتریاكانی سلێمانی بفرۆشێت.ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2-6-2021، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵاو شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ی كۆگاكان له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450)كگم تووتن (معسل)ی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گرت.وتیشی: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ كافتریاكانی شاری سلێمانی بفرۆشێت و ساغی بكاته‌وه‌.سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ كێشانی نێرگه‌له‌ له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانی چه‌ند هێنده‌ی جگه‌ره‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و پێداویستییه‌كانی به‌سه‌رچوبن یاخود خراپبوبن ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ره‌.دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و تووتنە به‌سه‌رچووه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناو براو خاوه‌نه‌كه‌یش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هەواڵ
02-06-2021

سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیسرائیل هەڵبژێردرا

لە کۆبوونەوەی کنێسێت (پەرلەمانی ئیسرائیل)دا، ئیسحاق هێرزۆگ وەکو 11ـەیەم سەرۆکی ئیسرائیل هەڵبژێردرا.

هەواڵ
02-06-2021

لە مانگی ئایاردا چوار کۆڵبەر کوژراون و 13ش برینداربوون

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەياند: “مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر کوژراون و 13 کۆڵبەريش برینداربوون”. رێکخراوی هه‌نگاو بۆ چاودێریی رەوشی مافەکانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەراپۆرتێکدا بڵاويکردەوە: “لە ماوەی مانگی ئایاری 2021دا، لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و 13 کۆڵبەريش بریندارکراون، کە %82ی رووداوەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بووە”. ئاماژەى بەوەشکردووە: “یەکێک لە کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە، يەکێک لە بريندارەکانيش بە تەقەی هێزەکانی تورکيا برينداربووە”. بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی هه‌نگاو: “زۆرترین ژمارەی رووداوەکان لە سنوری پارێزگای سنە تۆمار کراون کە 7 رووداو بووە، هەروەها ئەوانەی کوژراون خەڵکی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان بوون”.

گشتی
02-06-2021

نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

دوای پابەندی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بە رێککەوتنی نێوانیان و پێشبینییەکانیان بەرزبوونەوەی خواست لە وەرزی هاویندا، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.40٪ بۆ 70.95 دۆلار بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی ئادارەوە. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەممووز بە رێژەی 0.31٪ بۆ 68.31 دۆلار بەرزبووەوە.

هەواڵ
02-06-2021

جەعفەر شێخ مستەفا: تۆڵەی دوایین پێشمەرگە شەهیدەکانمان کردەوە

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە تۆڵەی دواین شەهیدانی دەستی داعش، شەهید ( نقیب پشتیوان قەرەنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسێن) و بریندارەکانی ئەم دواییانە، شەوی ڕابوردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی چری (٢٤) کاتژمێریدا، هیزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (Golden Forces) سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژیر فەرمادەیی هیزەکانی (٧٠) و بە سەرپەرشتی هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای (١٤٤)، لە ئاسمان و زەویەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا – داوێ) پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاکلردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران، چەند بنکەیەکی جێنشینیان وێران کرا، دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ. ئەم پەیامە گەیشت بە سیخورمە تیرۆریستەکانی داعش کە پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان ڕەگ و ڕێشەی بەرگری خاکی پیرۆزی کوردستانی لە ناخی دڵدایە.

هەواڵ
02-06-2021

پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی داعش ئەنجامدا

لە سنووری قەزای خورماتوو هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا. ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداری هێزێکی تایبەتی پێشمەرگە و هێزەکانی فەرەنسا کراوە و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک داعش کوژراون.

هەواڵ
02-06-2021

مامەڵەی رێپێدان لە 8ی حەسارۆک دەستپێدەکات

فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، دەستدەکات بە وەرگرتنی مامەڵەی خاوەن زەوییەکانی ئەو کەرتە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ هاووڵاتییان وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنوور لەگەڵ فۆڕمێکی تایبەتدا هاوپێچ بکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٦/٢٠٢١ فەرمانگەی 8ی حەسارۆک لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی خانوو مامەڵەی هاووڵاتییان وەردەگرێت. هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کە سەردانی فەرمانگەکە دەکەن، پێویستە وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنووری زەوییەکەیان لەگەڵ فۆڕمی تایبەتدا هاوپێچ بکەن بۆ کارئاسانی بەڕێکردنی مامەڵەکانیان. گەڕەکی هەشتی حەسارۆک زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی پێک دێت و ماوەی زیاتر لە شازدە ساڵە بێ خزمەتگوزارییە، لە ماوەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو گەڕەکەی کرد و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری راسپارد و ئێستاش فەرمانگەی 8ی حەسارۆک لەناو زەوییەکان کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

گشتی
01-06-2021

كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌ چیه‌؟

كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌ Mucormycosis چیه‌؟ کێن ئەو کەسانەی مەترسی توشبونیان ھەیە؟ بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی كه‌ڕوویی كه‌م بڵاو به‌ڵام مه‌ترسیدار، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گروپێك له‌ مۆڵده‌كان (Mucormycetes) ، وه‌ به‌ زۆری كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر گیرفانه‌كانی لووت(جیوبه‌كان) ،سیه‌كان ،پێست له‌گه‌ڵ مێشك "ده‌كرێت سپۆره‌كانی ئه‌م كه‌ڕووه‌ هه‌ڵبمژرێت له‌ گه‌ڵای ڕووه‌كه‌وه‌ یان خۆڵ یان په‌ینه‌وه‌ ،یاخود به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌ تیكچووه‌كان. كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه‌؟ تووشبوون به‌م كه‌ڕووه‌ ده‌كرێت له‌ هه‌ركه‌سێك و هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت ڕووبدات به‌ڵام به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌دا ڕووده‌دات كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت خاوه‌نی كۆ ئه‌ندامێكی به‌رگری لاوازن.ئیتر هۆكاری لاوازیه‌كه‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بێت وه‌ك ستیرۆیده‌كان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشانی كۆڤید ده‌ركه‌وتووه‌،یان هۆكاری لاوازی به‌رگری به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه‌یه‌:1.نه‌خۆشانی شه‌كره‌ گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرابێت به‌هۆی چاره‌سه‌ره‌وه‌. ئه‌یدز3.نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ یان ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی ئۆرگانێكیان بۆ چێنراوه‌ یان خانه‌ی بنه‌ڕه‌تیان بۆ چێنراوه‌ stem cellsبه‌كارهێنه‌رانی ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانكه‌سانێك ماده‌ی ئاسن زۆره‌ له‌ له‌شیاندامناڵانی نه‌به‌كام و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن7.كه‌سانی سوتاوو یان بریندار نیشانه‌كانی كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه:‌ نیشانه‌كان جیاوازن گه‌ر كه‌سه‌كه‌ له‌ ڕێی هه‌ناسه‌وه‌ سپۆڕی كه‌ڕووه‌كه‌ی هه‌ڵمژیبێت ئه‌وا نیشانه‌كانی تا،كۆكه‌،ئازاری سنگ،هه‌ناسه‌ كورتی،هه‌ڵئاوسانی لایه‌كی ده‌م و چاو،سه‌رئێشه‌،لووتگیران،بوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌سه‌ر لووت یان ناو ده‌م،ئازاری سك،ڕشانه‌وه‌و دڵتیكه‌ڵهاتن،سكچوون و بوونی خوێن له‌ پیساییدا.به‌ڵام گه‌ر له‌ ڕێی پێسته‌وه‌ چوبێته‌ له‌شه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی بڵقی سه‌ر پێست ، سوربوونه‌وه‌ی پێست یان هه‌ڵئاوسان ، وه‌ له‌وانه‌شه‌ ڕه‌نگی به‌ره‌و ڕه‌ش بڕوات و ئازاراویه.وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ حاله‌تی توندا نه‌خۆشیه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش له‌ ڕێی خوێنه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت disseminated mucormycosis ،تا ده‌گاته‌ سپڵ و دواتر دڵ و پاشان مێشك و ده‌بێته‌ هۆی مردن له‌كه‌سه‌كه‌دا. چۆنیه‌تی دیاریكردن و چاره‌سه‌ری كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌؟به‌ پرسیاركردن له‌ نه‌خۆش له‌ نیشانه‌كانی و ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی به‌ كه‌ڕووه‌كه‌ و حاڵه‌تی به‌رگری نه‌خۆش ده‌توانرێ ته‌وه‌قوعی بوونی حاڵه‌ته‌كه‌ بكرێت،وه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ ده‌كرێت نموونه‌ی ده‌ردراوی لووت یان بایۆپسی له‌ نه‌خۆش وه‌ربگیرێت و تاقیكاری تاقیگه‌یی بۆ بكرێت. وه‌ ده‌كرێت به‌ CT یان MRI بزانرێت نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌و گه‌شتۆته‌ مێشك یان ئۆرگانه‌كانی تر.ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ پۆزه‌تیڤ بوو بۆ كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات نه‌خۆشه‌كه‌ بخرێته‌ ژێر چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌وه‌ به‌ دژه‌ كه‌ڕووه‌كان، چونكه‌ خراپترین سیفاتی كه‌ڕووه‌كه‌ خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی له‌ له‌شدا. گرنگترین دژه‌ كه‌ڕووه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مانه‌ن:• Amphotericin B• Isavuconazole• Posaconazole پێویسته‌ سه‌ره‌تا تا كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كه‌ ئه‌م دژه‌ كه‌ڕووانه‌ به‌ دۆزێكی گونجاو و له‌ ڕێگه‌ی ده‌ماره‌وه‌ بدرێته‌ نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و پاشان ده‌توانرێ بكرێت به‌ حه‌ب بۆ نه‌خۆشه‌كه‌.گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ توند بوو گه‌شتبووه‌ شانه‌كان پێویسته‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی شانه‌ی توشبوو بكرێت بۆ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی،وه‌ك زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان لابرنی به‌شێكی لووت یان هه‌مووی یان ده‌رهێنانی چاو یان هه‌ر شانه‌یه‌كی تری توشبووه‌ كه‌ حاڵتێكی نه‌خوازراوه‌. ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌خوازراوه‌كانی توشبوون به‌ كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌: له‌ده‌ستدانی بیناییگیرانی بۆریه‌كانی خوێن و نه‌خۆشی دڵتیكچوونی ده‌ماره‌كان و توشبوون به‌ ئیفلیجیكه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌رگ ئامێزه‌ گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت،زۆربه‌ی توێژه‌ران ڕایان وایه‌ له‌ سه‌دا %54 ی توشبووان ده‌مرن،ئه‌گه‌ره‌كانی مردنیش پشت به‌ وه‌ ده‌به‌ستێ چ به‌شێكی جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌؟گیرفانه‌كانی لووت یان مێشك و سیه‌كان؟زوو كۆنترۆڵءكراوه‌ یان دره‌نگ ؟ڕێگاكانی خۆپارێزی له‌ كه‌ڕووه‌ ڕه‌شه‌ به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگریان لاوازه‌ یان توشبوان به‌ كۆڤید:ئه‌م نه‌خۆشیه‌ درم نیه‌ و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر.ڕێگایه‌ك نیه‌ بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڵمژینی سپۆر به‌ ته‌واوی به‌ڵام ده‌توانین چانسی هه‌لمژینی سپۆری ئه‌و كه‌ڕوانه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك له‌وانه‌:دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ته‌پ و تۆزو خۆڵی لییه‌،گه‌ر نه‌توانی دووركه‌ویته‌وه‌ ماسك به‌كاربهێنه‌.دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باخداری و به‌ركه‌وتن به‌ ڕووه‌كه‌كان چونكه‌ ئه‌م كه‌ڕووه‌ له‌سه‌ر گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كانیش ده‌ژی.دووربن له‌ نه‌خۆشی و ناخۆشی چیمه‌ن حمه‌رحیم هه‌ورامیماسته‌ر وخوێندكاری دكتۆرا له‌ كه‌ڕووزانیكۆلێژی پزیشكی /زانكۆی سلێمانی

هەواڵ
01-06-2021

هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی نوشتە و فێڵکردن دەستگیرکرا

لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی خەڵک دەستگیرکرا.بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی مامۆستایان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن (32 ساڵ) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و گەنجان دەستگیر کرد. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی دادگا کرا.

هەواڵ
01-06-2021

خشتەی دابه‌شكردنى مووچه‌ بۆ ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ بڵاو ده‌ك...

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى بۆ دوو ڕۆژى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/6/1 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌لا بۆ ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 2 و 2021/6/3 بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت. هاوكات ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 31/5/2021، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ دابەش كرا، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت.

هەواڵ
01-06-2021

مەسرور بارزانی: هیوادارم یەکێتی بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی حکومەت ب...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “هیوادارم یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت بەردەوامبن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان”. دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە. هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

1 2 ... 818 819 820 ... 1148 1149