كه‌ڕووه ڕه‌شه Mucormycosis چیه؟ کێن ئەو کەسانەی مەترسی توشبونیان ھەیە؟
بریتیه له نه‌خۆشیه‌كی كه‌ڕوویی كه‌م بڵاو به‌ڵام مه‌ترسیدار، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گروپێك له مۆڵده‌كان (Mucormycetes) ، وه به زۆری كارده‌كه‌نه سه‌ر گیرفانه‌كانی لووت(جیوبه‌كان) ،سیه‌كان ،پێست له‌گه‌ڵ مێشك "ده‌كرێت سپۆره‌كانی ئه‌م كه‌ڕووه هه‌ڵبمژرێت له گه‌ڵای ڕووه‌كه‌وه یان خۆڵ یان په‌ینه‌وه ،یاخود به‌رهه‌مه خۆراكیه تیكچووهكان.
كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه؟
تووشبوون به‌م كه‌ڕووه ده‌كرێت له هه‌ركه‌سێك و هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت ڕووبدات به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له‌و كه‌سانه‌دا ڕووده‌دات كه به هه‌ر هۆكارێك بێت خاوه‌نی كۆ ئه‌ندامێكی به‌رگری لاوازن.
ئیتر هۆكاری لاوازیه‌كه وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بێت وه‌ك ستیرۆیده‌كان كه له ئێستادا له نه‌خۆشانی كۆڤید ده‌ركه‌وتووه،یان هۆكاری لاوازی به‌رگری به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه‌یه:
1.نه‌خۆشانی شه‌كره گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرابێت به‌هۆی چاره‌سه‌ره‌وه.
نیشانه‌كانی كه‌ڕووه ڕه‌شه:
نیشانه‌كان جیاوازن گه‌ر كه‌سه‌كه له ڕێی هه‌ناسه‌وه سپۆڕی كه‌ڕووه‌كه‌ی هه‌ڵمژیبێت ئه‌وا نیشانه‌كانی تا،كۆكه،ئازاری سنگ،هه‌ناسه كورتی،هه‌ڵئاوسانی لایه‌كی ده‌م و چاو،سه‌رئێشه،لووتگیران،بوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌سه‌ر لووت یان ناو ده‌م،ئازاری سك،ڕشانه‌وه‌و دڵتیكهڵهاتن،سكچوون و بوونی خوێن له پیساییدا.
به‌ڵام گه‌ر له ڕێی پێسته‌وه چوبێته له‌شه‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی بڵقی سه‌ر پێست ، سوربوونه‌وه‌ی پێست یان هه‌ڵئاوسان ، وه له‌وانه‌شه ڕه‌نگی به‌ره‌و ڕه‌ش بڕوات و ئازاراویه.
وه له‌وانه‌یه له حاله‌تی توندا نه‌خۆشیه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش له ڕێی خوێنه‌وه كه پێی ده‌وترێت disseminated mucormycosis ،تا ده‌گاته سپڵ و دواتر دڵ و پاشان مێشك و ده‌بێته هۆی مردن لهكهسهكهدا.
چۆنیه‌تی دیاریكردن و چاره‌سه‌ری كه‌ڕووه ڕه‌شه؟
به پرسیاركردن له نه‌خۆش له نیشانه‌كانی و ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی به كه‌ڕووه‌كه و حاڵه‌تی به‌رگری نه‌خۆش ده‌توانرێ ته‌وه‌قوعی بوونی حاڵه‌ته‌كه بكرێت،وه بۆ دڵنیابوونه‌وه ده‌كرێت نموونه‌ی ده‌ردراوی لووت یان بایۆپسی له نه‌خۆش وه‌ربگیرێت و تاقیكاری تاقیگه‌یی بۆ بكرێت. وه ده‌كرێت به CT یان MRI بزانرێت نه‌خۆشیه‌كه بڵاوبۆته‌وه‌و گه‌شتۆته مێشك یان ئۆرگانه‌كانی تر.
ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ بوو بۆ كه‌ڕووه ڕه‌شه ده‌بێت به زووترین كات نه‌خۆشه‌كه بخرێته ژێر چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌وه به دژه كه‌ڕووه‌كان، چونكه خراپترین سیفاتی كه‌ڕووه‌كه خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی له له‌شدا. گرنگترین دژه كه‌ڕووه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مانه‌ن:
• Amphotericin B
• Isavuconazole
• Posaconazole
پێویسته سه‌ره‌تا تا كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌م دژه كه‌ڕووانه به دۆزێكی گونجاو و له ڕێگه‌ی ده‌ماره‌وه بدرێته نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و پاشان ده‌توانرێ بكرێت به حه‌ب بۆ نه‌خۆشه‌كه.
گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه توند بوو گه‌شتبووه شانه‌كان پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی شانه‌ی توشبوو بكرێت بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی،وه‌ك زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان لابرنی به‌شێكی لووت یان هه‌مووی یان ده‌رهێنانی چاو یان هه‌ر شانه‌یه‌كی تری توشبووه كه حاڵتێكی نه‌خوازراوه.
ده‌رئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانی توشبوون به كه‌ڕووه ڕه‌شه:
چیمه‌ن حمه‌رحیم هه‌ورامی
ماسته‌ر وخوێندكاری دكتۆرا له كه‌ڕووزانی
كۆلێژی پزیشكی /زانكۆی سلێمانی