لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی، له یه‌كێك له كۆگاكاندا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450)كگم تووتن (معسل)ی نێرگه‌له‌دا كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به كافتریاكانی سلێمانی بفرۆشێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2-6-2021، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ی كۆگاكان له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی له كۆگایه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (3) تۆن و (450)كگم تووتن (معسل)ی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گرت.
وتیشی: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به كافتریاكانی شاری سلێمانی بفرۆشێت و ساغی بكاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه كێشانی نێرگه‌له له رووی ته‌ندروستییه‌وه زیانی چه‌ند هێنده‌ی جگه‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و پێداویستییه‌كانی بهسهرچوبن یاخود خراپبوبن ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ره.
دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و تووتنە به‌سه‌رچووه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناو براو خاوهنهكهیش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.