Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
03-06-2021

مەسرور بارزانی لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدرالی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدرالی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.  شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم کە ڕێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاریکراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە. لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە ولەبەرامبەریشدا،  پێویستە حکومەتی فیدرالی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات .

هەواڵ
03-06-2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی سعوودیە لە هەولێر كرد.لە دیدارەكەدا كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر پێزانینی بۆ گەشەسەندن هەرێمی كوردستان هەبوو كە سەرباری بوونی تەحەددیاتی زۆر بووژانەوەی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە. هەروەها ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەكانی تر بە سەرۆك بارزانی راگەیاند.هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی رۆشنایی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی كرد كە لە كەمكردنەوەی قورسایی باری ئاوارەكان هاوكار و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرك و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خواست.

هەواڵ
03-06-2021

ئەمریکا: 7 ملیۆن دۆلار خەڵاتبێ بۆ ئەو کەسەی شوێنی ئەبو عوبەیدە ئاشکرا...

ئەمریکا 7 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات تەرخان کرد بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەی "رێکخراوی ئەلقاعیدە لە وڵاتی مەغریب". ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەڵاتێکی دارایی بە بەهای 7 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات تەرخان کرد لەبەرامبەر پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دیارکردنی شوێنی ئەبوعوبەیدە یوسف عەنابی، سەرکردەی "رێکخراوی ئەلقاعیدە لە وڵاتی مەغریب". وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رایگەیاندراوێکدا گوتی، ئەو داواکراوە کە بەناوی یەزید موبارەک ناسراوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 بووە سەرکردەی ئەو رێکخراوە لە شوێنی عەبدولمالک دروکداڵ، کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پار لە باکووری مالی کوژرا. راگەیاندراوەکە ئەوەشی زیاد کرد، "هانی هەر کەسێک دەدەین کە زانیاری هەبێت لەسەر ئەبوعوبەیدە یوسف عەنابی و ناردنی نامەیەک بۆ بەرنامەی "خەڵات لەپێناو دادوەری" و هەموو پەیوەندی و زانیارییەکان بە نهێنی دەمێنێتەوە". وەزارەتەکە ئاماژەشی پێدا، ئەبوعوبەیدە یوسف، بەر لەوەی ببێتە سەرکردەی ئەو رێکخراوە چەند پۆستێکی باڵای لەنێو ئەو رێکخراوە گرتووەتە دەست، روونیشی کردەوە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2015ەوە خراوەتە لیستی ئەمریکا بۆ تیرۆریستە جیهانییەکان و لە مانگی شوباتی ساڵی 2016ەوە خراوەتە لیستی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

هەواڵ
03-06-2021

چاوەڕواننەكراو.. پەڵە هەورێك لە ئاسمانی مەریخدا دەركەوت

تیمی پسپۆڕانی تایبەت بە گەڕۆكی (كریۆسیتی) سەرقاڵی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەن لەسەر ئەو گرتە و وێنانەی گەیشتوونەتە دەستیان و تیایدا، وەك پسپۆڕان دەڵێن، شەپۆڵی ناوازەو چاوەڕوان نەكراوی بارستە هەوری جیاجیا لە ئاسمانی ئەو هەسارەیەدا دەركەوتوونە! پسپۆڕان دەڵێن، ئاسمانی هەوراویی دووبارە بووەوە لە ئاسمانی وشك و بەرگە هەوای تەنكی ئەو هەسارەیەدا حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە، لە هەمان كاتدا ئەگەر هەوریش دەربكەوێت ئەوا زیاتر لە ئاسمانی ناوچەكانی هێلی كەمەریدا دەردەكەوێت، بە تایبەتیش لە ساردترین كاتەكانی ساڵدا، كاتێك مەریخ لە دوورترین خاڵ دەبێت لە خۆر، بەڵام بەم دواییە زانایان تووشی سەرسوڕمانییەكی زۆر بوون بە دەركەوتنی بارستەی هەورو بە شێوەیەكی دووبارە بووەوە لە چەند رۆژێكدا، كە بە گوتەی زانایان ئەمەی ئێستا حاڵەتێكی چاوەڕوان نەكراوە! لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە ئاسمانی سەرووی گەڕۆكی كریۆسیتیدا، یەكەم كاروانی ئەو هەورانە دەركەوتن كە بەرزو تەنك بوونەو لە كریستاڵی سەهۆڵیی ئاو پێكهاتبوون، ئەوانەش هەرگیز دیاردەی دابارین لە (باران و بەفرو تەرزە) یان لێ ناكەوێتەوە، بە تایبەتیش چەند گرتەیەك لەكاتی ئاوابوونی خۆر و شكانەوەی تیشك لەنێویان و دەركەوتنی چەندین رەنگی سەرنجڕاكێش لەنێو ئەو بارستە هەورانەدا كە بەڕاستی بوونە مایەی سەرسامی و دڵخۆشی پسپۆڕانی سەرپەرشتیاری ئەو گەڕۆكەو تەواوی زاناو بگرە ئارەزوومەندانی فەلەكناسیش لە جیهاندا. دوای شیكردنەوەی نوێ بۆ ئەم بارستە هەورانە، زانایان گەیشتنە راستییەكی نوێی شاردراوە ئەویش بەرزیی ئاستی ئەو هەورانە كە دەركەوت زیاترە لە پێوانەكانی پێشتووتر، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی، هەورەكانی ئاسمانی مەریخ لە بەرزایی 60  كیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی هەسارەكەدا بەرزتر نابنەوەو بەشێك لە پسپۆڕان پێیان وایە،ئەو جۆرە هەورانە لە سەهۆڵی ئاو پێكهاتوون، بەڵام لە بەرامبەردا هەندێكی دیكە پێشبینی دەكەن كەوا ئەو هەورانەی لە رێگەی كامێراكانی گەڕۆكی كریۆسیتییەوە وەرگیراون زۆر بەرزن، لەوێش پلەكانی گەرما یەگجار زۆر نزمن، بۆیە رەنگە پێكهاتەیان ئاو نەبێ بەڵكو گازی دووانۆكسیدی كاربۆنی بەستوو بێت كە ناسراوە بە (بەفری وشك)، بۆیە، پسپۆڕان ئێستا لێكۆڵینەوەی زیاتر  لەسەر ئەو وێنانە دەكەن تا دڵنیا ببنەوە ئاخۆ ئەم بارستە هەورانە لە سەهۆڵی ئاو یان دووانۆكسیدی كاربۆن پێكهاتوون. وەرگێڕانی : ئەژی چەتۆ حەسەن  / بەشی راگەیاندن سەرچاوە: سایتی NASA

هەواڵ
03-06-2021

نابێت چیتر پاسەوانەكان كاری باخداری ‌و ئیشوكاری ماڵەوە بۆ بەرپرسەكانیا...

حكومەت پەیڕەوێكی بۆ رێكخستنەوەی بواری پاسەوانی رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە، بەپێی پەیڕەوەكە بەرپرسانی حكومی ‌و پەرلەمانتاران دوای خانەنشینبونیان تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ پاسەوانیان پێدەدرێت، وەزیر لەكاتی خزمەتدا 10 پاسەوانی دەبێت، پەرلەمانتار 3 پاسەوان، پارێزگار 3 پاسەوان، دادوەر 2 پاسەوان، ئەو كەسانەی پاسەوانی بەرپرسان دەكەن، نابێت چیتر كاری باخداریی‌و ئشوكاری ماڵەوە بۆ بەرپرسەكانیان بكەن، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا بخوێنەرەوە. چاكسازی لە بواری پاسەوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوێكی بۆ رێكخستنی بواری "پاسەوانی" ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەم پەیڕەوە بە پشتبەستن بە یاسای چاكسازی ئامادەكراوە، واتە بۆ رێكخستنەوەی ئەم بوارە، حكومەت دەسەڵاتی لە پەرلەمانەوە وەرگرتووە. بواری پاسەوانیی، كە پاسەوانی (بەرپرسان، بارەگا فەرمی و حزبییەكان، بارەگای نوێنەرایەتی وڵاتانی دەرەوە) دەگرێتەوە، یەكێكە لەو بوارانەی كە لە هەرێمی كوردستان گومانی گەندەڵی گەورە لەسەرە، بەتایبەتی پاسەوانی بەرپرسان. بەشێك لە پاسەوانان لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن بەرپرسانەوە بۆ كاری تایبەتی بەكاردەهێنرێن، لەدوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، هەوڵێكی تر درا بۆ رێكخستنەوەی بواری پاسەوانی، بەڵام هەوڵەكە تەنیا وەزارەتی پێشمەرگەی گرتەوە‌و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بە فەرمانێك ژمارەی پاسەوانی بەرپرسانی سەربازیی بەمشێوەیە رێكخستنەوە: •    فەرماندەی لیوا: (6) پێشمەرگە وەك پاسەوان‌و شۆفێر •    مقدم لیوا: (4) پێشمەرگە وەك پاسەوان‌و شۆفێر •    فەرماندەی فەوج: (4) پێشمەرگە وەك پاسەوان‌و شۆفێر •    جێگری فەرماندەی فەوج: (2) پێشمەرگە وەك پاسەوان‌و شۆفێر •    هەیئەی لیوا: (2) پێشمەرگە وەك پاسەوان‌و شۆفێر ئەوە پەیڕەوەی ئێستا ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی كردووە بۆ رێكخستنەوەی بواری پاسەوانیی، دواین هەوڵە‌و لەچوارچێوەی یاسای چاكسازیدایە‌ و گشتگیرترە.

هەواڵ
03-06-2021

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پاسکیلە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 3 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێكی كردووەته‌ رۆژی جیهانیی پاسکیل. سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان دەڵێت، ئەگەر خەڵکی هەردوو شاری مینیاپڵس و ساینت پۆوڵی ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا نیوەی هاتووچۆکانیان بە پاسکیل ئەنجامبدەن، ساڵانە 146 ملیۆن دۆلاریان بۆ دەگەڕێتەوە.  سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی، تەنیا 0.6٪ی ئەمریکییەکان پاسکیل بەکاردەهێنن.  سوودەکانی لێخوڕینی پاسکیل لەشجوانی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دابەزاندنی کێش دابەزاندنی شەکرە کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکان کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش لەژینگەدا

هەواڵ
02-06-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد. لە دیدارێکدا کە رەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان .

هەواڵ
02-06-2021

پێشمەرگەیەکی دێرین: پاسەوانێکی لاھور پێی وتم خوێڕی

پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە قوڕگی پڕ گریانەوە قسە دەکات و دەڵێت: “کاتێک کە پەیوەیم کردووە، پاسەوانێکی تایبەتی لاهور شێخ جەنگی بەناوی “ئەحمەد” وەڵامی تەلەفۆنەکەی داومەتەوە و قسەی زۆری پێ وتووم”. ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت: “پاسەوانەکەی لاهور شێخ جەنگی پێی وتووم خوێڕی”. https://fb.watch/5TicgJIrqi/

هەواڵ
02-06-2021

وەزارەتی تەندروستی: 10 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦١) ١. پشکنین: (٩١٩٠ پشکنینی نوێ)• (٣٠٨٧) هەولێر• (٢٤٩٦) سلێمانی• (٣٠١٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٤٩٧) گەرمیان• (٩١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٦٥٣ تووشبووی نوێ)• (١٢١) هەولێر• (٢٣٣) سلێمانی• (٢٥٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٤٧) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٧٨١ چاکبوون)• (٢٦٨) هەولێر• (٢١٤) سلێمانی• (٢٢٤) دهۆك• (١٧) هەڵەبجە• (٤٨) گەرمیان• (١٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٠ مردن)• (٣) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (.) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٨٩٤٧٤٠ (٦٥٩٣٤١ هەولێر، ٤٥٤٣٨٢ سلێمانی، ٧٦٥٤٠٩ دهۆك، ١٥٦٠٨ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧١٢٨٤ (٥٣١٧٧ هەولێر، ٥٤٥٧٣ سلێمانی، ٥٩٨١٩ دهۆك، ٣٧١٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٥٧٨٣٣ (٤٩٢٩٩ هەولێر، ٤٧٨٣٣ سلێمانی، ٥٧٢٥٩ دهۆك، ٣٤٤٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩١٥٦ (٢٧٠٤ هەولێر، ٤٧٧٢ سلێمانی، ١٥٥٦ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)مردن ٤٢٩٥ (١١٧٤ هەولێر، ١٩٦٨ سلێمانی، ١٠٠٤ دهۆك، ١٤٩ هەڵەبجە

هەواڵ
02-06-2021

سلێمانی.. لە مانگێکدا دەست بەسەر 48تۆن کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گ...

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر (48) تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه‌‌.ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ (2021.6.2) قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌‌كان بڵاوكرده‌وه‌‌ كه‌ (6.187) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه ‌گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ (639) شوێن تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه‌، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (344) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (78) شوێن داخراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها یه‌ك شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه‌.ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو: له‌ مانگی رابردودا و له‌ئه‌‌نجامی پشكنیینه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر (48) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپدا بگرن‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبرێت.هه‌روه‌ها، به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره‌ غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه‌، كه ‌بڕه‌كه‌ی له‌مانگی پێنجی ساڵی (2021) بریتییه‌ له‌ (42) ملیۆن و (550) هه‌زار دیناره‌‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.

هەواڵ
02-06-2021

سەرجەم پارەی گەنمی 2020ی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢٠ دابەش دەکات.نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوبەری گشتی بازرگانی ئاماژە بە بڕ و ئەو شایاستە داراییانە دەکات کەلەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی چەکی بانکی ھەناردەی ھەرێم کراوە کەبەپێی شارەکان شایستە داراییەکان دیاری کراون و سە رەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:-سلێمانی :-بیست وسێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینارە .هەولێر:-یازدە ملیارونۆسەدو حەوت ملیۆن دینارە .دهۆک:-دەملیاروحەوت سەدوشەست وپێنج ملیۆن دینارە.ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

هەواڵ
02-06-2021

"هۆڵه‌ندا له‌پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت"

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و جموجۆڵه‌كانیان، هاوكات به‌بایه‌خه‌وه‌ گرنگی پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵی راوێژكارانی هۆڵه‌ندی له‌ فراوانكردن و خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.ئەمڕۆ 2/6/2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ هانس ئه‌یكه‌ربوم، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل یان راوێژكاری هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا و پاشكۆی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ له‌هه‌ولێر كرد.لە کۆبوونەوەکەدا ،کە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون. تیایدا هه‌ردوولا دواین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەو جمۆجۆڵه‌ نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر، خواستی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌شداری كارا و زیاتریان له هه‌رێم ئاشكراكرد و بۆ ئه‌مه‌ش ووتی:" وه‌ك هۆڵه‌ندا له‌پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و پێشخستنیان به‌رده‌وام ده‌بین".له‌سه‌ر پرسی چاكسازی وەزیری پێشمـەرگە رایگه‌یاند: پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، له‌و باره‌یه‌وه‌ش به‌بایه‌خ و گرنگی زۆره‌وه‌ رۆڵ و كاریگه‌ری راوێژكارانی هۆڵه‌ندی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی رێفۆرمی پێشمه‌رگه‌دان.كۆلۆنێل یان، راوێژكاری سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوام بوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر، بۆ ئەم مەبەستەش وتی: هەموو پشتیوانیەکی لۆجیستی و سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆریستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت.كۆبوونه‌وه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه‌ و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

1 2 ... 817 818 819 ... 1148 1149