Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
14-06-2021

شاسوار عەبدولواحید سێ جار داوای کردووە مەسرور بارزانی ببینێت

شاسوار عەبدولواحید سێ جار داوای کردووە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ببینێت و داواکەی قبوڵ نەکراوە. دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: "یەک ھێزی سیاسی نەھات بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بۆ خۆپیشاندان و خۆپیشاندان نەکرا". رۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی کەریم، بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "باوەڕم کرد!.. ئەی باوکم بوو لە ماوەی شەش مانگی رابردوو دا، سێ جار داوای لە کاکە حەمەی حاجی مەحموود کردووە، بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی ببینێت". ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: دوای سێ جار ھەوڵدان بۆ بینینی بارزانییەکان، دواجار بە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتراوە: بڕۆ عارف تەیفور لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ببینە.

هەواڵ
14-06-2021

وەزارەتی تەندروستی: مردن بە کۆرۆنا زیادی کردووە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                      ژمارە ( ٤٧٤ )   ١. پشکنین: ( ١٠٥٢٨ پشکنینی نوێ)  • ( ٣٧٩١) هەولێر • ( ٢٣٦٨) سلێمانی • ( ٣٩٩٨) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ٣٢٩) گەرمیان • ( ٤٢) ڕاپەڕین •  ٢. تووشبوو: ( ٦١٣ تووشبووی نوێ) • ( ١٠٧) هەولێر • ( ٢٥٠) سلێمانی • ( ٢٣٣) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ١٩) گەرمیان • ( ٤) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ٦١٢ چاکبوون) • ( ١٧٢) هەولێر • ( ٢٠٩) سلێمانی • ( ١٧٨) دهۆك • ( ٣) هەڵەبجە • ( ٤٤) گەرمیان • ( ٦) ڕاپەڕین •  ٤.  ٤. مردن: ( ١١مردن) • ( ٠) هەولێر • ( ٥) سلێمانی • ( ٤) دهۆك • ( ٠ ) هەڵەبجە • ( ٢) گەرمیان • ( ٠ ) ڕاپەڕین  •  ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٩٩٦٧٨٧  (٦٩٦٥٨٣ هەولێر، ٤٨١٤٣٦ سلێمانی، ٨٠٢٩٦٢ دهۆك، ١٥٨٠٦ هەڵەبجە) تووشبوون ١٧٧٢٧٢  (٥٤١٠٥ هەولێر، ٥٧٥٤٣ سلێمانی، ٦١٨٨٢ دهۆك، ٣٧٤٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١٦٥٦٨٤  ( ٥١٨٣٣ هەولێر، ٥١٠٣٤ سلێمانی، ٥٩٢٤٥ دهۆك، ٣٥٧٢ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٧٢١٥  (١٠٨٣ هەولێر، ٤٥٠٦ سلێمانی، ١٦٠٦ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە) مردن ٤٣٧٣   (١١٨٩ هەولێر، ٢٠٠٣ سلێمانی، ١٠٣١ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).   وەزارەتی تەندروستی        حکومەتی هەرێمی کوردستان     ١٤ی حوزەیران ٢٠٢١

هەواڵ
14-06-2021

ئاسایشی شارەزوور: تەقینەوەکەی هەڵەبجە خۆکوژی بووە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ پارێكێكی گه‌ڕه‌كی (شاره‌وانی) هەڵەبجە ڕوویداوه‌. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دووباخه‌وانی لێبوه‌، دوای سڵاوكردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ لێیان، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌. دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌  كه‌سێكه‌ به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌. ڕووداوه‌كه‌‌ ڕووداوێكی خۆكوژی بووه ‌و له‌ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه‌ بووه‌.  لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه‌، هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌ پێویست به شڵه‌ژان و ‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه‌ ڕوداوه‌كه‌ ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه‌.

هەواڵ
14-06-2021

لە ھەڵەبجە گەنجێک بە نارنجۆک خۆی کوشت

ئاسایشی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ نارنجۆکێکی دەستی بە خۆیدا تەقاندووەتەوە. ئاسایشی ھەڵەبجە دەڵێ: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کردەکە خۆکوشتن بووە و لەنەو پارکێکدا ئەو کارەی کردووە.

هەواڵ
14-06-2021

عەربەت.. ٦٤٥ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرجکرا

بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی کۆڵانەکانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت دەستی پێ كرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت. وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شارەوانیی عەربەت و ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوكاری و گەشەپێدان، بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت جێبەجێ دەكەن و لە ماوەی شەش مانگدا قۆناغەكانی پرۆژەكە تەواو دەكرێت.

هەواڵ
14-06-2021

قەدەغەکردنی ڕاوەماسی ھەڵگیرا

ئەمڕۆ دووشەممە ( ٢٠٢١/٦/١٤) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عەمید هێمن کمرخان ئەفەندی، ڕایگەیاند، ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە ئەمە لەدواى ئەوە هات کە ماوەى ٣ سێ مانگە ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .ساڵانە و لە بەروارى (٣/١٥ تا ٦/١٤) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێـت .وەپاش کۆتایی هاتنى ئەو بەروارە ڕاوکردن بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگەپێدراوە و ئاسایی دەبێتەوە هاوکات جەختى لەوەکردەوە ئەگەرچى ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە بەڵام ڕاوکردن لە هەموو کات و ساتێکدا بە بەکارهێنانى ( ژەهر + تەزووى کارەبا + تەقەمەنى ) قەدەغەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە . .

هەواڵ
13-06-2021

کێڵگەمینێکی نوێ لە گەرمیان دەستنیشان کرا

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان بەدواداچوونیان بۆ ژمارەیەك مینی دۆزراوە کرد کە لەلایەن هاووڵاتیان هەواڵیان لەسەر درا بوو. ئەم تیمە کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی تیمی رووپێوی و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەردانی ناوچەکەیان کرد کە دەکەوێتە نێوان ناوەندی ناحیەی باوەنور و گوندی پاریاوڵەی بچوك و بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ناوچەیە کێڵگەمینە و گومانی ئەوەی لێ دەگرێت مینی زیاتر لەخۆ بگریت. بە پێی فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی، رێکاری پێویست بۆ ئەم دۆزینەوەیە دەگیرێتە بەر لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان، بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی کە دووری ئەم ناوچەیە لە رێگای سەرەکی کەلار-سلێمانی لە کلیۆمەترێك کەمتر دەبێت. ئەم ناوچەیە کە بە مەقەڕ سریەکە ناسراوە لە ساڵەکانی پێش راپەڕین، بنکەی سەربازی بووە و پێشتریش چەند کێڵگەمێنێك لەو ناوچەیە پاك کراونەتەوە.داوا لە هاووڵاتیان و، بە تایبەتیش شوانە بەڕێزەکان، دەکرێت خۆیان لەو ناوچەیە بەدوور بگرن تا ئەو کاتەی سنوری ناوچە مێنڕێژکراوەکان دیاری دەکرین و پاك دەکرینەوە.

هەواڵ
13-06-2021

وەزارەتی رۆشنبیری گۆرانیەکی تەها قادر قەدەغە دەكات

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری تەواوی میدیاكان ئاگادار دەكاتەوە كە گۆرانی (سێڤا سۆر)ی گۆرانبیژ ( تەها قادر) چەند وشەیەكی بەكارهێناوە كە هیچ مانایەكی لەرووی زمانەوانیەوە نییە و سوكایەتییە بە “گەلی سریانی ئاشوور” بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئەم گۆرانیە بڵاو نەكرێتەوە.

هەواڵ
13-06-2021

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی...

دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی داربی پارلامانت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ كوردستان. له‌ دانیشتنێكدا شاندی ئه‌مریكی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوولا بوو سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت وه‌ك دادگای تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆچوون و تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا به‌ گرنگییه‌و ده‌ڕوانێته‌ كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌ كورتی پێناسه‌یه‌كی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌رك و كاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ربوونی یاسایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ وردی وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و گوتیشی كه‌ ئه‌و پرسانه‌ جێی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین ‌و بۆ جێبه‌جێ كردنیشیان له‌ هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێك درێغی ناكه‌ن و سوپاسی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاشی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌.

هەواڵ
13-06-2021

ھەرێمی کوردستان و یۆنان لە رووی شوێنەوار و گەشتیارییەوە ھەماھەنگ دەبن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵخانەی یۆنان لە هەولێر پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوانیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یۆنان لە رووی شوێنەوار و گەشتیارییەوە تاوتوێ دەكەن و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی یۆنانیش جەخت لە پێویستی فراوانتركردنی هەماهەنگییەكان دەكەنەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە (13ی حوزەیرانی 2021) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە ستاڤرۆس کیریمیس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی سێكتەرەكانی گەشتوگوزار و شوێنەوار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان كرد بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی یۆنان، كە لە هەندێك لایەنی وەك ژینگە و كەشوهەوا و گەشتیاری و شوێنەوارەوە تاڕادەیەك نزیكایەتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و یۆناندا هەیە.وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی خۆشحاڵی خۆی بە فراوانتركردنی پەیوەندییەكان دەربڕی و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگیدان و سوودوەرگرتن لە ڕاوێژكاری و شارەزایی لایەنی یۆنانی بۆ پەرەپێدانی ئەو سێكتەرانەی هەرێمی كوردستان. هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان لایەنی وەزارەت و كونسوڵخانەی یۆنان و كۆمپانیا گەشتیارییەكان تاوتوێ كرا و لەمبارەیەوە جەخت لە پێویستی هاوكاری و پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوو لایەنی هەرێمی كوردستان و یۆنان كرایەوە.

بیروڕا
13-06-2021

حزب و لایەنە كوردستانییەكان پەكەكە باش دەناسن

ساڵانێكی دوورودرێژە هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكان پەكەكە باش دەناسن و، ئاشنای پلان و بیر و ئایدۆلۆجیا و كردەوەی نكۆلیكاری ئەو حزبەن. هەمووان زۆر چاك ئاگاداری ئەوەن، دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و دامودەزگای هەرێم بەشێكی نەگۆڕی سیاسەت و جیهانبینیی پەكەكەی پێكهێناوە. بەڵام سەیر لەوەدایە هەر كە چەكدارانی پەكەكە دەستیان دایە شەڕفرۆشتن و نانەوەی گرفت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەندێ میدیا و باڵ و لایەنی سیاسیی كوردی خێرا پارتی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بیر لە شەڕی ناوخۆیی دەكاتەوە یانیش نەخشە بۆ شەڕی كورد و كورد دادەڕێژێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە پارتی چ پەیوەندییەكی بە ڕەفتاری نابەجێی و شەڕخوازانەی پەكەكەوە هەیە؟ كە ئەمە نەهج و سیاسەتی پەكەكە بێت پارتی چ تاوانێكی هەیە و بۆچی دەبێ بەوە تاوانبار بكرێت كە بیر لە شەڕی ناوخۆی و كوردكوژی دەكاتەوە؟ ئایا پارتی شەڕی دەستپێكردووە یان ئەوە پەكەكەیە كە پێشمەرگەی شەهید كردوون؟ لە هەموو گەڕەكانی دەستپێكردنی شەڕفرۆشی و ئاڵۆزی لە لایەن پەكەكە بە كردەوە زاڵمانەكەی چیای مەتین لە پێنجی حوزەیرانیشەوە، ئەوە چەكدارانی پەكەكە بوونە بێباكانە پێشمەرگەیان شەهید كردووە و هەر ئەوان بوونە هێزەكانی ئاساییشی هەرێمیان كردۆتە ئامانج و كردەوەی ڕفاندنیان ئەنجام داوە. ئەگەر پێشمەرگە و ئەو هێزانەی ئاساییش و پاراستنی هەرێمیان لەسەر شانە و سەر بە دامودەزگەی هەرێمن لە لایەن پەكەكەوە شەهید بكرێن بۆچی نابێ بەرپرسیارێتی بخرێتە سەر شانی پەكەكە و هەر دەبێ پارتی تۆمەتبار بكرێت؟ جێگەی داخە كە لەم چەواشەكاری و ناحەقیەدا بەشێكی یەكێتییش بەشدارە و، ئەگەرچی ڕاستییەكان باش دەزانن بەڵام چاوپۆشی لە دەستدرێژیەكانی پەكەكە دەكەن و بێشەرمانە پارتی بە شەڕی كورد و كورد تۆمەتبار دەكەن. ئەوان و هەندێ لایەنی تریش لەسەر ئەوە ڕاهاتوون كە لەپێناو ئازاردان و نانەوەی گرفت بۆ پارتی هەموو شتێك بكەن و دەست بۆ هەموو جۆرە هەڵوێست و كردەوەیەك ببەن تەنانەت ئەگەر بە زیانی هەرێمی كوردستان و خودی خۆشیان بێت. لە بەرانبەر شەڕفرۆشی و تاوان و كارە نابەجێكانی پەكەكە لەدژی هەرێمیش بەردەوام لەڕێی موزایەداتەوە پاساو بۆ كردەوە و تاوان و خۆسەپاندنەكانی پەكەكە دەهێننەوە و بەو هەڵوێستەیان بێڕێزی بە خوێنی ئەو پێشمەرگە شەهیدانە دەكەن كە لەسەر خاكی خۆیان لە لایەن پەكەكەوە بە زوڵم شەهید كراون. كە سەیری بەشێك لە مێدیاكانی هەندێ لایەن و تاقمی كوردی دەكەی و موزایەدات و لێدوان و هەڵوێستیان دەبینی ئەو هەستەمان لا دروست دەبێ كە لە دڵەوە حەز بەوە دەكەن پارتی لە كێشە و گرفت و شەڕ تێوەبگڵێندرێت و كاریشی بۆ دەكەن. ئەوە حەزێكی گڵاو و نانیشتیمانی و قێزەوەنە و ڕادەی بێباكی و نابەرپرسیارێتیان دەخاتە ڕوو و، خەڵكی كوردستانیش لێیان تێگەییشتووە. دەبێ ڕۆژێك بێت بە خۆیان بێنەوە و دەستبەرداری ڕقی كوێرانە لەبەرانبەر پارتی بن و باشیش بزانن ئەو حەزەیان هەرگیز ناهێتە دی كە پارتی تووشی شەڕی كورد و كورد بكرێت. زکری موسا

هەواڵ
13-06-2021

لە سلێمانى چەند کەسێک بۆڕیی ئاوەڕۆیان شکاندووە و ئاوەکەیان بە تانکەر ف...

شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لە گەڕەکى سەرچنار، چەند کەسێک بۆڕییەکى ئاوەڕۆیان شکاندووە و دواتر ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتووە بە هاووڵاتییان. ئارى عوسمان، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە میدیاى گۆڕانى راگەیاندووە: "لە سنوورى گەڕەکى سەرچنار چەند کەسێک بۆڕى ئاوەڕۆ (زێراب)یان شکاندووە و ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتووە بە هاووڵاتییان". ئەو بەرپرسەی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، "دواى بەدواداچوونەکانیان بۆیان ئاشکرابووە، کە ئەو کەسانە بە رۆژ ئاوە پیسەکە کۆدەکەنەوە و بە شەویش لە رێگەى تانکەرەوە ئەو ئاوە دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان".

1 2 ... 810 811 812 ... 1148 1149