کوردستان

قەدەغەکردنی ڕاوەماسی ھەڵگیرا

14-06-2021
قەدەغەکردنی ڕاوەماسی ھەڵگیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە ( ٢٠٢١/٦/١٤) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عەمید هێمن کمرخان ئەفەندی، ڕایگەیاند، ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە ئەمە لەدواى ئەوە هات کە ماوەى ٣ سێ مانگە ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .
ساڵانە و لە بەروارى (٣/١٥ تا ٦/١٤) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێـت .
وەپاش کۆتایی هاتنى ئەو بەروارە ڕاوکردن بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگەپێدراوە و ئاسایی دەبێتەوە هاوکات جەختى لەوەکردەوە ئەگەرچى ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە بەڵام ڕاوکردن لە هەموو کات و ساتێکدا بە بەکارهێنانى ( ژەهر + تەزووى کارەبا + تەقەمەنى ) قەدەغەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە .

.