ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەپێی نووسراوێك 69 ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان، دەست لەكاركێشانەوەیان لەو حزبە ڕاگەیاندووە و وازهێنانیان لە كارەكانیان ئاشكرا كردووە.لە بەیاننامەیەكی ئەندامانی ئەو حزبەش كە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە هاتووە، بۆ رای گشتی، ئێمە كۆمەڵێك هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆران لەسەر ئاستی شارۆكەی شەقڵاوە لە بازنەیەك، بەتێكڕای دەستە و ئەندامان و هەڵسووڕاوانمان، بڕیارمان دا دەست لە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵگرین و چیتر لەناو ئەو بزووتنەوەیە درێژە بەخزمەتكردن نەدەین، هیچ پێویستیش بەروونكردنەوە ناكات و هۆكارەكان دیار و ئاشكران.دەست لەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەو مانگە 63 ئەندامی تری ئەو بزوتنەوەیە دەستیان لەكار كێشایەوە و وازهێنانیان لە بزووتنەوەكە ڕاگەیاند. هەواڵ پرێس
چەند گەشتیارێک دەکەونە ناو چەمی دووئاوان و تیمەکانی فریاکەوتن لە مردن رزگاریان دەکەن.. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە بنکەى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت ئاگادارکرانەوە کە چەند گەشتیارێک بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕوویان کردۆتە چەمى دووئاوان سەر بە قەزاى ماوەت کە لەپڕ ئاوەکە دەکرێتەوە ئاستى ڕووبارەکە بەرز دەبێتەوە ئەو هاووڵاتیانە ڕێگایان لێ دەگیرێت دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى مەبەست دواى هەوڵ و ماندو بونێکى زۆر بە هەماهەنگى پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت توانرا ئەو هاووڵاتیانە ڕزگاربکرێت .
وشه‌ی بـه بیابان بوون (التصحر)لـه وتووێژه‌كـانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیدا كاتێك ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه له دیسه‌مبه‌ری(1974) دا دوو بڕیاری ده‌ركرد : یه‌كه‌میان بانگه‌واز بوو بــۆ ده‌وڵه‌ته‌كان به گشتی تـا بایه‌خ به لێكۆڵێنه‌وه‌ی به بیابان بوون بده‌ن وهاوكـاری یه‌كتر بكه‌ن بـۆ بنه‌بڕكـــردنی دیارده‌كانی و ڕوون كــردنه‌وه‌ی ڕێگاكانــی قه‌ڵاچۆكــردنی.دووه‌میشیــان بـــه‌ستنی كـۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بــوو ده‌ربـاره‌ی بــه بیابان بوون له‌ساڵی(1977 ) دا .لــــه (29 ئاب تـــا 9) ی ئه‌یلوولی ساڵی (1977 )ئه‌و كۆنگره‌یه له (نایرۆبی كینیابه‌سترا) لــه‌و كۆنگره‌یه‌دا) وشه‌ی به بیابــان بوون (التصحر) وه‌ك جێگــره‌وه‌ی زاراوه كۆنه‌كــانی وه‌ك كشانی بیابـان (زحف الصحر‌وا)ده‌ركــــه‌وت، وشه‌ی كشانی بیابان ده‌یخستیته تـرسه‌وه به‌وه‌ی بیابان ده‌كشێت وسنوره سروشتی یه‌كه‌ی خـــۆی تێده په‌رێنێت وهێرش ده‌كــاته سه‌ر ناوچه كــه‌م وشكــه‌كانی ده‌وروبه‌ری ، وه‌ك جه‌نگه‌ڵــه‌كان وناوچه‌كــانی بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا. لـه‌وانه‌یه هۆكــاری ئــه‌و بیركــردنه‌وه (تصور)مــان ئه‌وه بێت كاتێك ده‌بینین تــه‌پۆلـكـــه‌ی لمیـن (الكپبان الرملیه)لمه بیابان لــه‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت بۆ گــه‌ندی ناو مێرگ و كێلگه‌كانیان ده‌بـــات وێرانیان ده‌كـات، هه‌روه‌ها كــاتی ئه‌و ته‌پۆڵكه لمیانه بـــۆ سه‌ر ڕێگــا چه‌و ڕێژه‌كــان وهێله‌كــانی شه‌مه‌نده‌ر ده‌كشێن.ئه‌مه وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام به‌شێكـی سنوردار له‌گرفته‌كه ده‌نوێنێت كه 10% تێپه‌ڕنـاكـات. زاراوه‌ی بــه‌بیابان بوون چه‌مكێكی جیاوازتری هێنایه كــایه‌وه بـه‌وه‌ی زه‌ویــه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره لـــه ده‌ره‌وه‌ی سنووری بیابانــدا خـــراپ ده‌بێت وتـــوانـــای بـــه‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی كشتوكــاڵی(لـه‌وه‌ڕی لــه‌وه‌ڕه‌گــاكان –ته‌خته‌وه داری سوه‌وتاندن)لـــــه‌ده‌ست ده‌دات وده‌گۆرێت بۆ بیابانێكی كه‌م به‌رهه‌م.واته زه‌ویه بــه‌رهه‌مهێنه‌ره‌كــانی ناوچه‌ی وشك ونیمچه وشكه‌كــان (زه‌وی كشتوكــاڵی دێمی و به‌راوو زه‌وی له‌وه‌ڕگاكــان) تووشی به‌بیابان بوون ده‌بێت .خراپ بوونه‌كه لــه‌سه‌ره‌تاوه په‌ڵه‌ی له یه‌ك دووره.به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بێت وده‌بێته پینه (الرقع)یه‌كی گــــژو گیــای ساڤانای پشتێنه‌كــانی باشووری گه‌شه‌سه‌ندوو، پـــاشان یه‌ك ده‌گرن وپێكه‌وه ده‌لكێن وپشتێنه‌یه‌كی وشكی لێ دروست ده‌بێت وزیــاد ده‌بێت بۆ ناوچه بیابانه‌كــانی ده‌وروپشتی و وه‌كو ئـــه‌وه‌ی لێدێت . گرفتی خراپ بوونی زه‌وی مه‌سه‌یه‌له‌كی بڵاوه‌له هه‌موو پشتێنه جوگرافیه‌كــاندا.ئه‌مه‌ش خۆی له خاكی ناوچه ناوشكه‌كانــدا ده‌نوێنی كه تووشی ڕاماڵین وداماڵین و لــه ده‌ستدانی به پیتی وپیس بوون ده‌بێت،لـــه كاتێكدا سیسته‌می ژینگه‌یی لــه زه‌ویه ناوشكه‌كــاندا توانـای هه‌یه به‌پیتی خاكه‌كه بگه‌ڕێته‌وه وبرینه‌كــه‌ی تیمار بــكاته‌وه. ده‌بینین زه‌وی له پشتێنه وشك ونیمجه وشكه‌كــاندا سیسته‌مێكی ژینگه‌یی فشه‌ڵی هه‌یه ،ئه‌گه‌ر دوو جــاری خراپ بوون هــات به ئه‌ستم زه‌وی یه‌كــی به پیتی ڵی دروست ده‌بێته‌وه .له‌به‌شه‌كــانی داهاتوودا قسه له‌باره‌ی خه‌سڵه‌ته‌كــانی سیسته‌می ژینگه‌یی فشه‌ڵه‌وه ده‌كــه‌ین . ئــــه‌و پرسیاره‌ی خۆی ده‌رده‌خــات ئه‌وه‌یه:ئایا ئــــه‌م گۆرانه له‌زه‌وی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراك و زه‌وی له‌وه‌ڕگاكاندا له‌ئه‌نجامی گۆڕانی ئاووهه‌وا گشتیه‌وه ڕووده‌دات ؟ وه‌ڵامه‌كه په‌یوه‌سته،به كــاته‌وه، چونكه ئـــاوو هه‌وای گۆی زه‌وی به ئاشكـــرا ده‌گۆڕێت هه‌وای گۆی زه‌وی به ئاشكـــرا ده‌گۆڕێت له‌نێوان زۆر ســاردی وزۆر گه‌رمیــدا به‌درێژایــی چاخه جیۆلۆجیه‌كـــان كـه به ملیونه‌هـا ساڵ هه‌ژمــار ده‌كرێت، هه‌تا ئاووهه‌وای گۆی زه‌وی . له‌ماوه‌ی چاخی جیۆلۆجی چواره‌میشدا (ئه‌م ملیۆن ساڵه‌ی كۆتایی)گۆڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه وئـاووهه‌وای ناوچه جه‌مسه‌ره‌كــانی (القگب)ساردتر بوون وجه‌مسه‌ری به‌ستوری باكوور لــه‌م ئاسته‌ی ئیستای كـــه له‌بازنه‌ی پانی (60ّّّ)دایه فراوانتر بووه بۆ بازنه‌ی پانی (40)وخوارتریش ،واته زۆربــه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا وباكوری كیشوه‌ری ئاسیا وكیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای داپۆشیبو،هه‌مــان شتیش لــه سنووری كیشوه‌ری باشوردا ڕوویداوه كه بریتی بووه له چاخی سه‌هۆڵبه‌ندان .پاشان ئاووهه‌واو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه وبه‌ستن به‌ره‌و سنووری باكوری هه‌ڵكشاوه. دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشان وكه‌م بوونه‌وه‌یه بۆ چه‌ند جارێك بووه‌ته هۆی گـــۆڕانی ئاووهه‌وا لـــه چاخی سه‌هۆڵینه‌وه كه ده‌یان هه‌زار ساڵ ماوه‌ته‌وه بۆ چاخی نێوان دوو مــاوه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی كـه ئه‌ویش ده‌یان هه‌زار ساڵ خه‌یاندووه.ده‌ڵیین "كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ئیستادا لـه نێوان دوو چاخی سه‌هۆڵیندایه"هه‌روه‌هــا ئاووهه‌وای نــاوچه وشكه‌كانیش گۆڕاوه (وه‌ك باكــوری ئه‌فریقیا)لــه نێوان چاخه باراناویه‌كــان وچاخه وشكه‌كــاندا , كۆتــا چاخــی ئـاووهه‌وای باراناوی بــاكوری ئــه‌فریقیاش لــه نێوان 8000 بۆ 5000 پێش ئیستا بووه , لــــه‌و سه‌رده‌مه باراناوی یه‌دا گه‌شه‌ی گژوگیا وجه‌نگه‌كان به‌شی پژێوی خه‌لك وماڵاته‌كــانیانی كــردوه , ئـــــه‌و پاشماوانه‌ی خانووی نیشته‌جـێ بوونیش كـــه ده‌بینرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بـــۆ ئــه‌و مێژووه په‌رش وبلاوه لــه ناوجه‌رگه‌ی بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیادا . كاتێكش ئاووهه‌وا كۆڕاوه بۆ وشكه‌ساڵی وبۆ ماوه‌ی 5000 ساڵ باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه. مرۆڤ كۆچی كــردوه بۆ ئــه‌و ناوچانه‌ی ئاوه تیا بـــووه لــه‌پشتێنه كـه‌ناراویه‌كــان و میرگ و حه‌وزی ڕووباره‌كــان وتێیدا كۆبونه‌ته‌وه , به‌مه‌ش مێژووی تـه‌واوی شارستانیه‌تی مـرۆڤی نیشته‌جێ بوو ده‌ستی پێكــرد . ئـه‌م گۆڕانه ئاووهه‌واییانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دیــارده گه‌ردوونیه‌كــان وه‌ك جوڵانی تـه‌وه‌ره‌ی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی (گۆڕانی گۆشه‌ی لادان لـه‌باری ستوونی) وــگۆڕان لـه ڕێره‌وی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆردا , وگۆڕان لــه‌توندی تیشكدانه‌وه‌ی خۆر , واتـه بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی لێی ده‌رده‌چێت .ئــــه‌م گۆڕانانه په‌یوه‌ستن بـه نه‌وامیسه سرۆشتییه‌كــانه‌وه , بــه‌هێواشی ڕووده‌ده‌ن وماوه‌یـه‌كــی كــاتی فراوانیشیان ده‌وێت .به‌ڵام گفتوگــوكــردن لــه‌باره‌ی به‌بیابان بوونه‌وه ئه‌و گۆڕانه‌وه ده‌گڕێته‌وه له ئیستادا ڕووده‌ده‌ن وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كــی كــاتنی كه به‌ده‌یان ساڵ هه‌ژمــار ده‌كــرێت , ئه‌مه‌ش جیاوازه لــه گۆڕانی ئاووهه‌وای گه‌ردوون وهێچ تێكه‌ڵیك له‌نیوانیاندا نییه . به‌بیابان بوون به‌وه ده‌ناسرێت كــه : (خراپ بوونی یه لـه ناوچه وشك نیمچه وشك وخوار شێداره‌كــان , هۆكــاره‌كــانیشی جۆراجۆرن وه‌ك گۆڕانیئاووهه‌واو چالاكییه‌كــانی مرۆڤ پێناسه‌ی په‌یماننامه‌ی نیـَو ده‌وڵه‌تی بنه‌بڕكــردنی به‌بیابان بوون 1994 زه‌وی سیسته‌میكی ژینگه‌یی یه خاك وده‌رامه‌تی ئاو وگه‌شه‌ی رووه‌ك وئه‌وكارلێكــه ژینگه‌ییه‌كـاندا كـــۆ ده‌كــاته‌وه كـه هاوسه‌نگی سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌پاڕێزن , واته زه‌وی سیسته‌مێكه ئه‌و به‌ربوومانه وزیاد لــه‌وه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنێنی كــه مرۆڤ ئاتاجیه‌تی . مه‌به‌شتیش لــه گۆرانكاریه‌كــانی ئاووهه‌وا جیاوازی ساڵانه وه وه‌رزانه‌ی تێكڕاكــانی بــــاران بارینه. له‌مه‌یدانه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كـاندا ئه‌م پرسیاره مشتوومڕی زۆری هێنایه كــایه‌وه : ئـایا به‌بیابان بــوون گرفتێكــی هه‌ساره‌یی یه ؟ ئـه‌م مشتوومڕه‌ش كــاتیك هاته كــایه‌وه كه ناوندی ژینگه‌ی جیهانی دروست بوو , كه‌بریتی یه له‌سندووقێك بۆ یارمه‌تی دانی وڵاتان له‌سه‌ر جێبه‌جێكــردنی پلانه‌كانیان لــه‌بواری گرفته هه‌ساره‌ییه‌كـانیاندا چوار لایه‌ن دیاری كــرا : گۆڕانی ئاووهه‌وا ,خــــــراپ بوونی چینی ئۆزۆن ,جۆراجۆری زینده‌كــاری ,ئـــاوه نێو ده‌وڵه‌تی یه‌كــان . وڵاته‌ی تازه‌ی پێشكه‌وتووه‌كـــانیش ئه‌وانه‌ی بـــه‌بیابان بوون هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كــردن هه‌وڵیان دا گرفتی بــه‌بیابان بوون بـــكه‌نه بـــواری پێنجه‌م هــه‌وڵه‌كانیانیش دووچــاری بـه‌ره‌نگــاری زۆر بوویه لــه‌ڵایــه‌ن یارمه‌تیده‌رانی سندووقه‌كه‌وه .بــۆ ڕوونكــردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكـی ئـه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو لایه‌نی گرفته‌كانی ژینگه‌ی جیهانیمان لــه‌به‌رده‌ستدایه یه‌كه‌میان گرفتێكه په‌یوه‌ندی وكاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وامیسانه‌ی كه بارۆدۆخی ژیان لـه‌سه‌ر زه‌وی ڕێــك ده‌خه‌ن . نموونه‌شمان ئه‌و نه‌وامیسانه‌یه بار‌و دۆخــی ئاووهه‌وایی ڕێك ده‌خــه‌ن وئه‌وانه‌ش كــه‌كاریان پاراستنی توانای چینی ئۆزۆنه له چینه به‌رزه‌كــانی زه‌پۆشدا , ئــه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش قه‌ڵغانێكــی پارێزه‌ری ژیـانه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی . ئه‌گه‌ر ئاووهه‌وا گۆڕا بۆ وشكــی یه‌كی چاوه ڕوانكـراو لــــه ناوه‌راستی ئـه‌م سه‌ده‌یه (سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك) دا ، یـان ئه‌گه‌ر جێگیربوونی ئۆزۆن لــه چینه به‌رزه‌كــانی زه‌پۆشدا تێكچوو،ئه‌و كــاته زیانه‌كــانی بـــــه‌گۆی زه‌ویدا بڵاوده‌بێته‌وه بێ لــه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كێ هۆكــاری ئـــه‌م تێكچوونه بووه وكێ هۆكــار نه‌بوونه،ئه‌م گرفته نه‌وامیسیانه‌ش پێوستی به هاوكـاری هه‌موو ده‌وڵه‌تانه. لایــه‌نی دووه‌م گرفتێكــی پانتایی جۆگرافی فراوانه وهه‌موو كیشوه‌ره‌كــان ده‌گرێته‌وه ونموونوكــانیش به‌بیابان بوون وخراپ بوونی دارستانه‌كــان وله‌ده‌ستدانی جۆراجۆری زینده‌كــاری وزیادبوونی دانیشتوان وبڵاوبوونه‌وه‌ی پـه‌تا ونه‌خۆشیه‌كــانی تـره.ئـه‌و گرفتانه لــه‌هه‌موو وڵاتێك وكیشوه‌رێكــدا هـه‌یـه وزیــانه‌كانیشی لــه‌هه‌مــان شوێندا ڕوونه،بــاس كــردن وچاره‌سه‌ركردنیشیان پێوستی بـــه‌هه‌وڵی خۆجێیی هه‌یـه . پرسی خراپ بـــــوونی زه‌وی كــه‌به‌بیابان بـــوون لـه‌ناوچه وشكــه‌كــان ولــه‌ناوچوونی دارستانه‌كــان له‌ناوچه شێداره‌كــاندا ده‌گرێته‌وه كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه چونكه گرفتێكی جوگرافی مه‌ودا فراوانن وكاریگه‌ریشیان لــــه‌سه‌ر ئاووهه‌وا هه‌یه،له هۆكاره نه‌وامیسیه‌كانه له‌وانه‌یه ئه‌مه لێپرسراوی ناوه‌ندی ژینگه‌ی جیهانی هان دابێت تــا ڕازی بن ڕه‌گه‌زه‌كــانی گرفتی به‌بیابان بـوون بكه‌نه بواری پێنجه‌م وكۆمه‌كی دارایی له ناوه‌نده‌كه وه‌ربگرن . ڕێكخراوه‌كــانی په‌یوه‌ست بـــــه‌پرسی زه‌ویه وشكــــه‌كــان وبه‌بیابان بــــوون (به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یـــه‌كگرتووه‌كــان بـــۆ ژینگه بـه‌هۆكــاری ڕێكخراوه‌كــانی خۆراك وكشتوكــاڵ و وێستگه‌كــانــی كـــه‌شناسی وپه‌رورده وزانست ورۆشنبیری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كــان)سێ هه‌وڵیان ئــه‌نجام دا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بــاری بـــه‌بیابان بـــوون لـه‌جیهاندا(1977,1984,1992 ) هه‌ڵسانگاندنـــی یه‌كه‌م لـــه‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی به‌بیابان بــوون (1977) بوو. دوومیـان وه‌ڵام دانـــه‌وه بوو بـــۆ داواكــــــاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، سێیه‌میش لــه‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی ژینگه وپه‌ره‌پێدانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (1992) بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م (1977) پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئــــه‌و زه‌وییانه ناوچه وشكه‌كان كه دووچاری به‌بیابان بـــوون بووه (به‌په‌له‌یه‌كی مامناوه‌ند)ده‌گــاته (3970 ) ملیون هێكتار واتـه نزیكه‌ی (1,75%)كۆی زه‌وی یه وشكه‌كـــانی له‌ده‌ره‌وه‌ی پشتێنه‌ی زه‌وی بیابانه زۆر وشكه‌كان،ئه‌و زه‌ویه وشكانه كه‌وتووته ناو نزیكه‌ی(100 ) وڵاته‌وه و ژماره‌ی ئــه‌و دانیشتوانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ زیانه‌كانی به‌بیابان بوون ده‌یانگرێته‌وه ده‌گاته (58)ملیون كه‌س وئه‌و زیانه‌ش ساڵانه به‌هۆی به‌بیابان بوونه‌وه له‌جیهان ده‌كه‌وێت ده‌گاته (26 )هه‌زار ملێون دۆلار . هه‌ڵسه‌نگانــــــدنی دووه‌م له‌ساڵی (1984) ئــــــه‌نجام درا. پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێت: به‌بیابان بوون هێشتا زیـــاد ده‌كات،زه‌ویه خراپ بوونه‌كانیش (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌پله‌یه‌كی مامناوه‌ند) ده‌گــــاته (3100) ملێون هێكتار زه‌وی له‌وه‌ڕگاكان(80%)لــــه‌وه‌ڕگای ناوچه وشكه‌كان) و 335 ملێون هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی دێمی (60%ی كۆی زه‌وی كـــشتوگاڵی دێمی ناوچه وشكه‌كان (40 ملێون هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی بـــه‌راو (30% )ی كۆی زه‌وییه به‌راوه‌كان)كـــۆی هه‌مووشی بریتیه لـــــه (3475)ملێون هێكتار،واته (70% ) ی كۆی زه‌وییه وشكه‌كـــان لــــه‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه زۆر وشكه‌كاندا،ئـــه‌و دانیشتوانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بـــه‌زیانه‌كانی به‌بیابان بــوو كاریگه‌ر ده‌بێت ده‌گاته(135)ملێون كه‌س . هه‌ڵسه‌نگاندنی سێیه‌م (1992) پوخته‌كه‌ی ده‌ڵێت كـــــۆی ئه‌و زه‌وییانه له‌جیهاندا به‌هۆی به‌بیابان بوونه‌وه تووشی زیان بوون ده‌گاته نزیكه‌ی(3562)ملێون هێكتار واته نزیكی (69% ) ی كۆی ئه‌و زه‌ویه‌ی ناوچه وشكه‌كان كه‌به‌كه‌ڵكی كشتوكاڵ دێت . دیاره‌به‌بیابان بوون هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌چه‌ندین نیشانه‌ی له‌ئیستادا ده‌ركه‌وتووه و هه‌ستی پێكراوه وه‌ك دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوونه‌وه‌ی گژ و گیا‌و له وه‌ڕگاكان وكه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی به‌تایبه‌تی روباری سیروان.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ووشكبوونی چه‌ندین كانیاوی سروشتی له‌ناوچه‌كه‌دا وچه‌ندین نیشانه‌ی تر به‌رای شاره‌زایانی بوار یژینگه و مامۆستایانی زانكۆ له‌و بواره‌دا به‌بیابانبوون له‌پله‌ی ناوه‌ندایه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌بیابانبوون له‌ناوچه‌كه‌دا دابه‌شده‌بن به سه‌ر (2) دوو هۆكاردا له‌وانه هۆكاره سرووشتیه‌كان و هۆكاره مرۆییه‌كان. هه‌رچی هۆكاری سروشتیه بریتیه: له وشكه‌ساڵی وكه‌مبارانی، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابرودا ناوچه‌كه‌ی گرتبووه و به شێوه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بووه، له سه‌ركه‌مبوونی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی وسه‌ر زه‌وی له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش بووه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه وله ناوجونی رووه‌ك و گژ وگیا له‌ناوچه‌كه‌دا و راماڵینی چینی سه‌ره‌وه‌ی خاكه‌كه هۆكاریكی تری سرووشتی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولی لماوی خۆله، له‌مساڵانه‌ی دوای دا له‌ناوچه‌كانی خوار و باشوری عیراق رووی له ناوچه‌كه ده‌كرد كه تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له سه‌رناوچه‌كه هه‌رچی هۆكاره مرۆییه‌كانیشه، خودی مرۆڤ هۆكاربووه.كه‌بریتیه:له بڕینه‌وه‌ی دارستان وباخه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا و خراپی سیستمی ئاودان وهه‌ڵكه‌ندنی بیر و پشتبه‌ستنه به ئاوی ژێرزه‌وی كه كایگه‌ری خراپیكردووه‌ته سه‌ردابه‌زینی ئاوی ژێر زه‌وی دیاره بۆ چاره‌سه‌ركرنی ئه‌م گرفته چه‌ندین رێگه هه‌یه‌كه له‌وانه چاندن و په‌ره‌پیدانی دارستانه‌كان و رێگری كردن له‌بڕینه‌وه یان هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌ئاوی باران و رووباری سیروان له‌بری لێدانی بیر ئه‌مه‌ش به‌دروستكردنی به‌ندا وله‌ناوچه‌كه‌دا. ئەکرەم ساڵح رەئووف
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و پیشەسازی گەورە لە دهۆک دەکاتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە دەگاتە دهۆک، کە پڕۆژەکە هاوبەشە لەنێوان وەبەرهێنەرانی کوردستان و وەبەرهێنەرانی هۆڵەندا. یەکەمجارە پرۆژەی لەو جۆرە لەسەر ئاستی عێراق جیبەجێ دەکرێت و پرۆژەیەکی (زانستیی تەکنیکیی نوێیە) بۆ بەرهەمهێنانی پەتاتە و دانانی ساردکەرەوە و دروستکردنی کارگەیەکی فینگەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو .لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای بودجەی فیدراڵی، جەختکردنەوەی حکومەتی فیدراڵيشی لە سەر جێبەجێکردنی یاساکە و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، بەرز نرخاند. سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بە جێگەیاندووە و بە هەموو شێوەیەک ، داکۆکیان لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کردووە . سەرۆک وەزیران خوازیار بوو ئەم ڕیککەوتنە ، ببێتە هۆی باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.پاشان سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی بەلجیکا و یۆنان و ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتانە ، ئامادەیی خۆیان بۆ درێژەدان بە هەماهەنگیی و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و بە چاوێکی گرنگەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانن وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی شاندی دانوستکاری هەرێم ، دوا پێشهاتەکانی دانوستانیان لە گەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو تایبەت بە دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی ( 11) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری ئابووری و دارایی ، ڕوونکردنەوەی پێویستی لە بارەی دوایین ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاردرا ، لە هەفتەی داهاتووەوە، دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت، ئاسایی بکرێتەوە .
وەزارەتی داد و سەندیکای پارێزەران، لێدوانی پارێزەران قەدەغە دەکەن. لە دوای دەرچوونی چەند بڕیارێکی دادگا، پارێزەران لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤۆزیۆنیدا و لە بەردەم دادگاکان، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەکەن و کاروبار و نهێنی نێو دادگاکان بڵاودەکەنەوە. سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری یاسایی لە دژی ئەوپ پارێزەرانە بگیرێتە بەر.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد. ئاماژەی بەوەشدا: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).
وەیسی سەعید وەیسی: ئەگەر ئەو چاکسازیانە نەبوونایە ئەستەمبوو حکومەت بتوانێت هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران بدات وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: "لەسەر ئەنجامدانی ئەم چاکسازیانەی کە حکومەت کردوویەتی دەبینین بۆ ماوەی چەند مانگێکە ئەگەر بە لێبڕینیشەوە بێت حکومەت توانیویەتی مووچەی فەرمانبەران لەکات و ساتی خۆیدا بدات". VOA
به بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 10 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێگای كه‌لار - سلێمانی، ته‌رخانكرا. به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە داوە کە 10 ملیار دینارە. دەقی نووسراوەکە:
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 41 هەزار ئۆتۆمبێل لە رێگەی 348 مۆڵەتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بە بەراورد بە ساڵی پار هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە. ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2021، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 41 هەزار و 192 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر هاوردەکراون، ژمارەی ئەو مۆڵەتانەشی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دراون 348 مۆڵەت بوون." سەبارەت بە مۆڵەتەکان بەپێی خاڵە سنوورییەکان وەکو نەوزاد کامیل روونیکردەوە، بەمشێوەیەن: "لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل 87 مۆڵەت دراون، لە حاجی ئۆمەران 140 مۆڵەت دراون، لە باشماخ 79 مۆڵەت و لە پەروێزخانیش 42 مۆڵەت دراون." نەوزاد کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە رووی ژمارەوە، ئەمساڵ ئۆتۆمبێلی زیاتر هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، چونکە ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و رێوشوێنەکانی کەرەنتینە و داخستنی سنوورەکان، ئۆتۆمبێلی کەمتر هاوردەکرابوو. لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020دا، 309 مۆڵەت بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل درابوون، نەوزاد کامیل گوتی، "لە رێگەی ئەو مۆڵەتانەوە 33 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەکرابوون." بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی لەبارەی کوالیتی هێنانی ئۆتۆمبێلەکانیشەوە گوتی" دەبێت بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بێت کە چەندین رێنمایی تایبەت بۆ ئەمە هەیە". وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نیسانی ساڵی 2020 مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو رێنماییانە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەکارهاتوون و شانسیی نەبڕابێتەوە و لەحیم نەکراو و دەرگە تۆکمە و سەر نەبڕاوە بێت و ئێرباگەکانی شۆفێر و سەرنشینی تەنیشت شۆفێر کاربکەن، هاوردە دەکرێن بەو مەرجەی لێدراوییەکانیان گەڕابێتەوە بۆ باری سەرەکیی کۆمپانیا، بەڵام ئۆتۆمبێلی ژێرئاوکەوتوو، بە هیچ شێوەیەک داخڵ ناکرێت. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی یەکەمی2021دا، 850 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە 128 گیان لەدەستدان و هەزار و 439 برینداریان لێکەوتووەتەوە، بەوپێیە بە تێکڕایی رۆژانە 10 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، هەروەها لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 915 هەزار ئۆتۆمبێل هەن. هەروەها بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، سەرباری 19 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ئامارەکەدا تۆمارنەکراون، ژمارە و جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: - تایبەت: ملیۆنێک و 91 هەزار و 466 - کرێ: 96 هەزار و 787 - بارهەڵگر: 421 هەزار و 267 - ئامێری کشتوکاڵی: 38 هەزار و 396 - ئامێری پیشەسازی: 27 هەزار و35 - ژمارە کاتی و کارتی زانیاری: 146 هەزار و 52 - ئۆتۆمبێلی حکومی: 29 هەزار و 952 - ماتۆڕسکیل: 18 هەزار و 638 - کۆی گشتی: ملیۆنێک و 896 هەزار و 593 ئۆتۆمبێل دابەشبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: - پارێزگای هەولێر: 943 هەزار و 32 ئۆتۆمبێل - پارێزگای سلێمانی: 614 هەزار و 512 ئۆتۆمبێل - پارێزگای دهۆک: 277 هەزار و 411 ئۆتۆمبێل - گەرمیان: یەک هەزار و 624 ئۆتۆمبێل - سۆران: 3 هەزار و 62 ئۆتۆمبێل رووداو
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لە زیندان سەردانی سزادراوانی بادینانیان کردووە و تەندروستیان زۆر باشە.شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان سەردانی سزادراوانی بادینانیان لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر کردووە و بە تەنیا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە، سزادراوانی بادینان گوتویانە هیچ گوشارێکیان لەسەر نییە و تەندروستیشیان باشە. گوتیشی: "لەگەڵ هەر یەکەیان نیو کاتژمێر دانیشتین، لەبارەی تەندروستی و بارودۆخیان پرسیارمان لێکردن، گوتیان تەندروستیمان باشە و فشارمان لەسەر نییە، هەرچی باسیان کردووە و پێویست بوو لەگەڵ ئیدارەی گرتووخانە گفوگۆمان لەسەر کردووە". K24
ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکردووە کە سێ پارچە شوێنەوارییان پێ بووە. ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2015 ئاسایشی شارەزوور راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 63 لە یاسای شوێنەوار لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکران." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریشیان لەگەڵ دەکرێت.