کوردستان

عەربەت.. ٦٤٥ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرجکرا

14-06-2021
عەربەت.. ٦٤٥ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرجکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی کۆڵانەکانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت دەستی پێ كرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شارەوانیی عەربەت و ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوكاری و گەشەپێدان، بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت جێبەجێ دەكەن و لە ماوەی شەش مانگدا قۆناغەكانی پرۆژەكە تەواو دەكرێت.