Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
12-12-2025

یەکەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە کوردستان

دوای مانەوە بۆ نزیکەی 100 ڕۆژ، یەکەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان. وەزاتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای چوار کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەردەوامی ناردنیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات. یەکەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە بریتییە لە سێ تووشبووی تالاسیمیا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان و مانەوەی نزیکەی 100 ڕۆژ بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان. لەوبارەیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند بەسوپاس و دەستخۆشی زۆرەوە بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوا بە پەرۆشی و پاڵپشتیان، ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستیەی حکومەتی هەرێم سەرکەوتووانە دەستیپێکردووە و ئومێد و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی خستۆتە ناو سەدان خێزان. لەئێستادا 172 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی لە کوردستان، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراو.  لەڕۆژانی داهاتووش کاروانی پێنجەم ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.

هەواڵ
11-12-2025

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەدەوە دەکات

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستانەوە دەکات و بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن. وەزاتی ناوخۆ بڵاوێکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێزدار ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز هامش فاڵکنەر - پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا پێگەیشت. لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتووگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا. هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.

هەواڵ
11-12-2025

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە. دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی 73 ساڵەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان: بەبۆنەی (73)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم . لە مێژووی گەلی کوردستاندا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشەی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان. ئەمە جیا لەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە . هیوادارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە ڕۆڵی پێشەنگانە و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان. پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان. مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان2025/12/11

هەواڵ
11-12-2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکارەکانی لافاوەکە بەرز...

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشێکی زیانەکانی لافاو لە سنوورەکە ئاشکرا دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر کەمتەرخەمیی کۆمپانیاکان بەرز دەکرێتەوە. جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تیمەکانمان 36 کەسیان لە کاتی لافاوەکە ڕزگار کردووە، زیان بەر 150 ماڵ کەوتووە، هەورەبروسکە پاڵاوگەی ئاوی باوەنووری تێکداوە، هاوکاتی زیان بەر شەقام و ڕیگاوبانەکان کەوتوون. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەیوب عومەر، کە ڕۆژی دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی لافاو لە قەزای کەلار لە نزیک چەمی گازینۆ کەوتە نێو ئاوەڕۆ و درەنگانی شەو تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەکاتی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا بە پایسکیل لە نزیک ئاوەڕۆیەک یاریی کردووە، دواتر کەوتووەتە نێو ئاوەکە و خنکاوە. گوتیشی: ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی لافاو و هۆکارەکانی بەرز دەکەینەوە، هەروەها ئەو شوێنانەی ئاویان لێ کۆدەبێتەوە ڕاگر و کەناڵی لێ دروست دەکەین

هەواڵ
10-12-2025

بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەکی سەرەکی لە سنووری گەرمیان دادەخرێت

بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاوەوە دەروازەی ڕێگای کفری – کەلار دادەخرێت و قایمقامیەتی قەزای کفری داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات. ڕۆژی سێشەممە 09-12-2025، لافاوێکی گەورە سنووری چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک گرتەوە، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلە بارانبارینەکە هێشتا مەترسی لەسەر ناوچەکە هەیە و پارێزگای هەڵەبجەش هەیە. ئێستا بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاوەوە، ڕێگەی دەروازەی کفری – کەلار داخراوە و ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان نادرێت.لای خۆیەوە قایمقامیەتی قەزای کفری ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی هاووڵاتیان ئەو ڕێگایە داخراوە و ناهێڵن شۆفێران هاتووچۆ بکەن. داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن.

هەواڵ
10-12-2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن. ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جەمال کەربولی، سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی کرد. لەبارەی دیدارەکە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.

هەواڵ
09-12-2025

بارەگای بارزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان ڕ...

بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێک لەبارەی گیانلەدەستدانی سێ کەس لە چەمچەماڵ و لەلاینی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت. دەقی ڕاگەێێنراوەکەی بارەگای بارزانی: بەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت و هەروەها هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن

هەواڵ
09-12-2025

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم. وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/12/9

هەواڵ
09-12-2025

سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی خیرای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی کردووە ناوچەکە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕیوبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە، مەترسی دروستبوونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە چەند شوێنێكدا لە ئارادایە، بۆیە لەسەر فەرمانی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن. بەڕیوبەرایەتییەکە هاووڵاتیانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی دەتوانن لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونی 122 بکەن بۆ ئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.

هەواڵ
09-12-2025

لە 10 مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ لە هەولێر تۆمار کراوە

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2025، د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، "لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو دا هەزار و 404 حاڵەتی گەستنی سەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 929 نێر و 745 مێن." لەلایەکی دیکەوە، نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریی هەولێر، ئامارەکانی مانگی 11 بڵاوکردووەتەوە و لە مانگێکدا 79 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە. تیمەکانی شارەوانی هەولێر بەردەوام ڕۆژانە سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە و لە شێلتەرەکان جێگیریان دەکەن، سەرەڕای ئەوەش حاڵەتی گەستنی سەگ لە ناوچە جیاوازییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە.

هەواڵ
09-12-2025

قوباد تاڵەبانی: پارتی و یەکێتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2025، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دانوستاندنی نێوان پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو. لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وتی: "کاردەکەین بۆ ئەوەی مووچەکان نەفەوتێ و دڵنیاشم نافەوتێ، بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی پرۆسەکە نەوەستێت، لیستەکان ئامادە دەکرێن و نەوتیش هەناردە دەکرێت."

هەواڵ
09-12-2025

دادگای تاوانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر دکتۆرێکدا سەپاند

دادگای تاوانەکانی هەولێر حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر ئەو پزیشکەدا سەپاند کە چوار ئەندامی خێزانێکی لە شاری هەولێر کوشتو منداڵێکی خۆشی بریندار کرد.لە شەوی 13-03-2025، پزیشکێک بەناوی سیروان مەحموود، لە گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووانی، هاوسەر، خەزوور، خەسوو و خوشکێکی هاوسەرەکەی کوشت، منداڵێکیشی لە ڕووداوەکەدا بریندار بوو، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.ئەمرۆ سێشەممە 09-12-2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای تاوانی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر کوشتنی خەسوو و خەزوری و بریندارکردنی منداڵەکەی سزای سێداردانی بۆ دەرکراوە، لەسەر کوشتنی هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی سزای زیندانی هەتا هەتایی وەرگرتووەهەر حوکمێکی لەسێدارەدان لە دادگای تاوانەوە دەربچێت، دواتر دەچێتە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی گشتیی دادگای تەمیز، کە هەموو دادوەرەکانی لێیە و داواکاری گشتی سەرۆکایەتیی دەکات، لەوێ تەماشای حوکمەکەی دەکەن، ئەگەر سزا پشتڕاستکرایەوە کە دروستە، ئەوا ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.

1 2 ... 80 81 82 ... 1143 1144