Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
09-12-2025

دوایین لەبارەی مووچەی هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر کە مووچەی مانگی نۆی...

هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە کە سەر بە یەکەکانی حەفتا و هەشتان، بەڵام دڵنیایی لە خەرجکردنی مووچەکانیان دەدرێت. لیوا ڕزگار قادر، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەکەی 80ـی پێشمەرگە ڕایگەیاند: چوار هەزار و 89 کەس لەو کەمئەندامانە سەر بە یەکەی هەشتان، لە مانگی یەکی ساڵی نوێ پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت. مووچەی مانگی دەشیان دوادەکەوێت بۆ مانگی یەک، هەردوو مووچەکە پێکەوە وەردەگرن. هەروەها هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت. بە گوتەی لیوا ڕزگار: بەگوێرەی یاسای چاکسازی کە لە ساڵی 2020 دەرچووە، دەبێت کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشین لەسەر یەکەکانی حەفتا و هەشتا نەمێنن و بخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرەگە.وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکارە یاساییەکان و مامەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشینان ڕێکدەخات، دواتر ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکرێن.

هەواڵ
08-12-2025

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی: 120 ملیار داهاتی نانەوتی ئامادەیە و چاوەڕ...

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی 10 ئامادە کردووە و چاوڕێی عێراقە". ڕۆژی دووشەممە، 08-12-2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگەکەش ئامادەیە، بەڵام بۆ ناردنی چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچەن لە لایەن بەغداوە. بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکات و بۆ بەغدای دەنێرن، گەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. دوێنێ یەکشەممە 07-12-2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، هێشتا دەست بە وردبینیی لیستەکە نەکراوە.

هەواڵ
08-12-2025

کۆمپانیایەک داوای جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی کارەبا دەکات بە وزەی خۆر

کۆمپانیایەکی تورکی داوای جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر دەکات لە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 08-12-2025، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە سەڵاحەدین یڵدز، سەرۆکی کۆمپانیای هاسیلیی تورکیا کرد. لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و بەرهەمهێنان و دابەشکردن ئامادەبوون باس لە دانانی پڕۆژەیەکی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر کرا. وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی بەتایبەتی لە بواری وزەی پاک. دواتر هەموو داتاو زانیارییەکی پێویست و ڕێنماییەکانی وەزارەت لەم بوارەدا پێشکەش بە کۆمپانیاکە کرا. کۆمپانیای ناوبراو لە وڵاتی تورکیا 1000مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و گرێبەستی بۆ 500 مێگاواتی دیکە کردووە، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان پەرەی پێ دەدەن.

هەواڵ
08-12-2025

بەرگریی شارستانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بارانبارین، بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان سەرجەم تیمەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە و و لەبارەی بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شاریش هۆشداری دەدات. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە ئامادەباشییەوە، هەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ئامادە کراون. بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی دەبنە هۆی پەنگخواردنەوەی ئاو، داوا لە شوفێران دەکەن بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگاکانی دەرەوەی شار بکەن و خێراییان کەم بکەنەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراویش پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بکەن.

هەواڵ
07-12-2025

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەکە ڕادەگەیێنێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دووز خورماتوو، ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە شاری کەلار دەستگیرکرد. ئەوەش هاتووە، لەڕۆژ 01-12-2025، لە شاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك، یەک کیلۆ و سێ سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ هەزار دەنک حەبی هۆشبەردا بگرن.بەپێی ڕاگەێنراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەواڵ
07-12-2025

ساڵی نوێ‌ دەروازەی هەولێر تەواو دەبێت

بریارە لە سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەروازەی هەولێر کە ڕێگای سێ ڕێگای سەرەکی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تەواو بێت. ڕاگەێنراوی پارێزگای هەولێر: بڕیارە لە سەرەتای مانگی یەكەمی ساڵی نوێدا‌، دەروازەی هەولێر كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر، رێگەی هەولێر- كۆیە و گۆمەسپان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و تەواو بێت و كاركردن لەو بەشەی بەیەكگەیشتنی ئەو سێ‌ رێگەیە بەردەوامە و كارێكی زۆر كراوە. بەهۆی ئەوەی رێگەكە پردێك و ئەندەر پاسێكی سووڕانەوەی تێدایە، پێویستی بە كات هەیە، كاری زۆرمان تێدا كردووە و بەمنزیكانە سایدی هاتوچۆ دەگوازینەوە، بۆ ئەوەی سایدەكەی تر كاری تێدا بكرێت. پردەكە بەشێكی باشی تەواو بووە، لە مانگی یەكەمی سەرەتای ساڵی نوێ‌ پڕۆژەكە لەو شوێنە تەواو دەبێت و سیمایەكی جیاواز و جوان دەبەخشێت. شۆڕشی بە دووسایدكردنەی شارەكانی كوردستان و پێكەوەبەستنیان بە باشترین شەقام، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێ كردووە و ساڵی داهاتوو زۆرینەی ڕێگەكان تەواو دەبن. جێگەی باسە ڕێگەی كۆیە- هەولێر كە بە شادەماری ڕێگەكانی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیجیی ڕێگەوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگەوبانی كوردستان، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار جووتسایدی هەولێر- كۆیە دەستی پێ كردووە و ئێستە نزیكەی 35%ی كارەكانی تەواو بووە.

هەواڵ
07-12-2025

سبەی دوایین وادەی مامەڵەی حاجیانە

دوای ئەوەی دووجار ماوەکەی درێژکرایەوە،سبه‌ی واده‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ته‌واو ده‌بێت. کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، به‌ پێ ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت. كاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان وتیشی: ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه‌ له‌ 27/11/2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د. پشتیوان صادق) وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناویان گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو 4/12/2025 واده‌كه‌ درێژ كرایه‌وه‌ و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم تاوەکوو رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ بۆ دووەم جار وادەکە درێژ کرایەوە. بەپێی فەرمانی وەزاری هەر کەسێک تاوەکوو سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە بە پێی ڕێزبەندی و پولینەکان لە جێگەیان دادەنرێت.

هەواڵ
07-12-2025

سناپچات زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و زۆرترین تووندوتیژیی ئەلیکترۆنیشی تێ...

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئەنجامی نوێترین راپرسیی ساڵی 2025ی لەبارەی "تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی" بڵاوکردەوە. دەرەنجامەکان دەریدەخەن هۆشیاریی یاسایی لاوازە و زۆرینەی بەشداربووان لەبری یاسا، پەنا بۆ "بلۆککردن"ی هەژماری کەسانی هەڕەشەکەر دەبەن. راپرسییەکە بەشێوەی ئۆنلاین لە ماوەی یەک مانگدا کراوە و 1167 کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە. جگە لە پرسیارە تایبەتەکان، لە راپرسییەکەدا 18 پرسیار لە بەشداربووان کراوە، لەوانەش پرسیار لە بووان کراوە، ئایا زانیاریت لەسەر تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی هەیە؟ وەڵامەکان بەم جۆرە بوون: وەڵامی 46.4%: کەمێک زانیاریم هەیە وەڵامی 38.3%: زانیاریی تەواوم هەیە وەڵامی 8%: زانیاریم نییە وەڵامی 7.3%: نازانم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هۆکارێکن بۆ زیادبوونی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی، سەرچاوەیەکیشن بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ئەو جۆرە تووندوتیژییە، وەکو لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە، زۆربەی بەشداربووان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە زانیارییان وەرگرتووە. لە کوێ زانیاریت لەبارەی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی وەرگرتووە؟ وەڵامی 30.9%: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی 17.7%: میدیا وەڵامی 12.2%: کۆنفرانس، سیمینار و وۆرک شۆپ وەڵامی 9.9%: قوتابخانە بەکارهێنانی ئینتەرنێت پرسیار لە ئامادەبووان کراوە، رۆژانە چەند کاژێر ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت؟ زۆربەی بەشداربووان، کە رێژەیان 31.4%ـە دەڵێن، 3 - 5 کاژێر بەکاریدەهێنن، 30.7%ی بەشداربووان 1 - 3 کاژێر، 18.8%یان 5 - 8 کاژێر و 6%یشیان 10 کاژێر و زیاتر لە رۆژێکدا ئینتەرنێت بەکاردە‌هێنن. بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت زۆربەی کاتیان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، دەرکەوتووە 13%یان 10 کاژێر یان زیاتر تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەکاردەهێنن. 12%یان رۆژانە 5 - 8 کاژێر، 52.8%یان 3 - 5 کاژێر و 41.6%یشیان رۆژانە 1 - 3 کاژێر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردە‌هێنن. سناپچات و ئینستاگرام لەپێشەوەن سەبارەت بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، پرسیار لە بەشداربووان کراوە، دەرکەوتووە بە پلە یەک سناپچات بەکاردەهێنن، دواتر ئینستاگرام، تیکتۆکیش لە پلەی سێیەم دێت. وەڵامی 17.4%: سناپچات وەڵامی 17.3%: ئینستاگرام وەڵامی 15%: تیکتۆک وەڵامی 14.8%: فەیسبووک وەڵامی 12%: واتسئەپ وەڵامی 9.9%: تێلیگرام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ چ مەبەستێک بەکاردەهێنن؟ ئەوانەی بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، بە پلەی یەکەم دەڵێن بۆ پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیان و خزمانیان تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەکاردەهێنن، ئەنجامەکە بەم شێوەیە بووە: وەڵامی 24.8%: پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێیان و خزمان وەڵامی 18.8%: خوێندن و فێربوون وەڵامی 16.3%: بەدواداچوونی هەواڵ و وەرگرتنی زانیاری وەڵامی 16.1%: سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆ وەڵامی 10.8%: کات بەسەربردن عەقید سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر هۆشداری دەدات لەوەی، هەرچەندە تووندوتیژی کەمی کردووە، بەڵام جۆری کێشەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و ئێستا "تووندوتیژیی دیجیتاڵی" جێگەی تووندوتیژییە تەقلیدییەکانی گرتووەتەوە. عەقید سەفین بە رووداوی گوت، "زۆرترین هۆکاری کێشەکان خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. ئەو ئەپانەی وەک سناپچات، ئینستاگرام، تێلیگرام و واتسئەپ، بەداخەوە بەشێکی زۆری بووەتە هۆی هەڕەشە، لێدان و دەرکردن لە ماڵ." بە گوتەی ئەو، زۆربەی کێشەکان پەیوەندییان بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و نامەوە هەیە، بۆیە داوا دەکات یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی هەموار بکرێتەوە و سزاکان تووندتر بکرێن. ناسنامە و زانیارییەکانیان دەشارنەوە پرسیار لە بەشداربووان کراوە، ئایا هیچ ئەکاونتێکی فەیکیان هەیە یان بە وێنە و ناوی خوازراوەوە دروستیان کردووە؟ بەشێکی کەمیان دان بەوەدا دەنێن لە هەندێک لە پلاتفۆرمەکان یان هەموویان ئەو جۆرە ئەکاونتانەیان هەبووە، بەڵام 86.6%ی بەشداربووان دەڵێن، نییانە. بەگوێرەی راپرسییەکە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران هەوڵدەدەن ناسنامەی خۆیان بشارنەوە یان بیپارێزن، بە جۆرێک 38.2%یان دەڵێن، بەهیچ شێوەیەک وێنەی خۆیان لەسەر پڕۆفایل دانانێن، 30%یان دەڵێن لە هەندێکیان و 29.6%یشیان دەڵێن لە سەرجەم هەژمارەکانیان وێنە و ناوی خۆیان دادەنێن. هەروەها 48.7%ی بەشداربووان دەڵێن بە دەگمەن وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بڵاودەکەنەوە. 20.9%یان دەڵێن، هەرگیز بڵاوی ناکەنەوە، 15.8یشیان دەڵێن مانگانە بڵاوی دەکەنەوە. سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان وەک (ناونیشانی ماڵ، ژمارەی مۆبایل، شوێنی خوێندن و کارکردن) دەرکەوتووە: 64%ی بەشداربووان ئەو زانیارییانەیان بڵاوناکەنەوە، 22.4%یان تەنیا بۆ هاوڕێکانیان و 11.2%یشیان بۆ گشتی بڵاوی دەکەنەوە. "22%یان رووبەڕووی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە" بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی لە راپرسییەکەدا دەستکەوتووە، 74.2%ی بەشداربووان قەد رووبەڕووی تووندوتیژی ئەلیکترۆنی نەبوونەتەوە. 12.4% یەکجار و 9.6%یان زیاتر لە جارێک رووبەڕووی بوونەتەوە، کە بە هەردووکیان دەکاتە 22%. جۆری تووندوتیژییەکان بەم شێوەیە بووە: 17% هاککراون 16.9% کۆمێنتی نەشیاو یان نامەیان ئاراستە کراوە 11% بە ئۆنڵاین هەڕەشەیان لێکراوە 7.9% زانیاریی ساختە و ناڕاست 32.1% بە شێواز و جۆری دیکە یەک لەسەر سێی ژنان رووبەڕووی گێچەڵی ئەلیکترۆنی دەبنەوە لەبارەی گێچەڵی ئەلیکترۆنییەوە، زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە رووداوی راگەیاند، "داتای دروست لەبەردەستمان نییە، بەڵام ژن نییە تووشی گێچەڵی ئەلیکترۆنی نەبێتەوە، ئەوجا بە تەلەفۆنێک بێت، یان بە دروستکردنی تۆمەتێک بێت، بەپێی ئامارەکان یەک لە سێی ژنان تووشی تووندوتیژیی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دەبنەوە." ئەوانەی بەشداری راپرسییەکەیان کردووە، دەڵێن 36.5%ی هاوڕێ یان کەسوکاریان رووبەڕووی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە، لەوانە 23.7%یان چەند جارێک و 12.8%یشیان یەک جار. لێکەوتەکانی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی بەگوێرەی راپرسییەکە 30%ی ئەوانەی رووبەڕووی تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە، کاریگەریی دەروونی تووندوتیژییەکەیان لەسەر بووە و تووشی دڵەڕاوکێ و خەم و نیگەرانی کردوون. 13.8%یان کاریگەریی کۆمەڵایەتیان لەسەر بووە، وەکو گۆشەگیری، دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ و کەمبوونەوەی متمانە بوون. 4%یان دەڵێن بیریان لە خۆئازاردان کردووەتەوە، 3.9%یان دەڵێن بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە، 21.2%یان دەڵێن هیچ کاریگەری لەسەریان نەبووە. کاردانەوەکان؛ یاسا یان بلۆککردن؟ خاڵێکی جێی سەرنج لە راپرسییەکەدا ئەوەیە کە پەنابردن بۆ یاسا کەمترە لە رێکارە کەسییەکان. کاتێک بەشداربووان رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە: 19.4% کەسەکەیان تەنیا بلۆک و ریپۆرت کردووە 15.2% پۆلیس یان ئاسایشیان ئاگادار کردووەتەوە 14.2% کاردانەوەیان نەبووە 13.9% لەگەڵ خێزانەکانیان قسەیان کردووە 12.1% پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 119ەوە کردووە 7.9% سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە 7% تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی داخستووە هۆشیاریی یاسایی لاوازە دەربارەی ئەوەی ئایا دەزانن یاسایەکی تایبەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان هەیە؟ 40.8% نەخێر زانیاریم نییە 24.5%  نازانم 7.5% زانیاریی تەواومان هەیە چارەسەر چییە؟ بەشداربووان پێیانوایە باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە بریتییە لە "هەموارکردنەوە و تووندکردنی یاساکان" بە رێژەی 21.9%، هەروەها "بڵاوکردنەوەی هۆشیاری" بە رێژەی 17.2%. لە راپرسییەکەدا لە کۆتاییدا چەند راسپاردەیەک خراوەتەڕوو، لەوانە خوێندنی وانەی تایبەت بە "پەروەردەی دیجیتاڵی" لە قوتابخانە و زانکۆکان، هەموارکردنەوەی یاساکان و راهێنانی کارمەندانی دەزگا فەرمییەکان لەسەر وردەکارییەکانی تووندوتیژیی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرد. کێ لە راپرسییەکەدا بەشدار بووە؟ بەگوێرەی داتاکانی راپرسییەکە، رێژەی بەشداریی ڕەگەزی مێ زیاتر بووە کە دەکاتە 56.8% لەکاتێکدا رێژەی نێر 43.2% بووە. لەسەر ئاستی تەمەن، توێژی گەنجان پشکی شێری بەرکەوتووە؛ 50.9%ی بەشداربووان تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 24 ساڵدایە، هەروەها 15.3% تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 34 ساڵدایە. سەبارەت بە ئاستی خوێندن، زۆرینەیان هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن بە رێژەی 57%، دوای ئەوە دەرچووانی پەیمانگە (دیبلۆم) بە 22.2% دێن. هەروەها 71.8%ی بەشداربووان دانیشتووی ناو شارەکانن. روداو

هەواڵ
07-12-2025

کاندیدێکی دەرچووی سوننەکان دوورخرایەوە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەجم جبووری، کاندیدی دەرچووی پارێزگای نەینەوا بۆ پەرلەمان عێراق دوور دەخاتەوە.کاندیدێکی دەرچووی سوننەکان دوورخرایەوە بەگوێرەی نووسراوێكی دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردراوە کاندیدبوونی نەجم جبووری، بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕەت بکاتەوە و دەنگەکانی بسووتێنێت. دوورخستنەوەی نەجم جبووری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر ئەندامی حیزبی بەعس بووە، لەگەڵ ئەوەشدا نەجم جبووری لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەکەی دەدات.

هەواڵ
07-12-2025

لە پردی سەیداوەی هەولێر ڕێگری لە پەنگخواردنەوەی ئاو دەکرێت

ساڵانە لەگەڵ بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، لە هەندێ شوێن و کوچە و کۆڵانەکاندا پەنگخواردنەوەی ئاو دروست دەبێت، لەڕێگەی فراوانکردنی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ بەشێکی ئەم گرفتانە چارەسەر کراون، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەوانی تریش پڕۆژەی نوێ پێشنیاز دەکرێت. زەردەشت عەبدولخاڵق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، یاداشتێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بە بەهای 10 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ژێر پردی سەیداوەی هەولێر چارەسەر بکرێت. زەردەشت عەبدولخاڵق گوتی: تەنیا ڕەزامەندی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە دەستی پێ بکرێت. پڕۆژەکە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە لەگەڵ ڕێڕەوی ئاو لە شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر تیکەڵ دەکاتەوە.لە هەولێر 14 شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەی تیمی ئێشکگری ڕێگەی لە رووداوە نەخوازراوەکان بکەن لەو شوینانەی ساڵانە پەنگخواردنەوەی ئاو لێی دروست دەبێت. جگە لەوە تیمەکان بەردەوام زێرابەکان پاک دەکەنەوە. مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی باران بارینێکی زۆر، لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر ئاوی زۆر کۆبوویەوە، بەهۆیەوە 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت. بۆیە ساڵانە ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە پەیڕەو دەکرێت.

هەواڵ
07-12-2025

لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11ی ڕەوانەی بەغدا کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 07-12-2025، وەزارەگی دارایی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هەواڵ
07-12-2025

ئومێد خۆشناو لەبارەی دەستگیرکردنی نێچیروان هەرکی دڵنیایی بە یەکێتی دەد...

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "ئەو زەوییەی پاڵاوتگەی لانازی لەسەر دروستکراوە، زەوییەکەی کڕدراوە". ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گوندی لاجانەوە ڕایگەیاند، هەموو کەسێک دەتوانێت بچێت بەدواداچوون بکات و بزانێت ئەو زەوییەی پاڵاوتگەکەی لەسەر دروستکراوە چۆن کڕدراوە. وتیشی: 70 کەس لە دانیشتووانی گوندی لاجان لە پاڵاوتگەی لاناز دامەزراون، داواکارییان هەبووە تاوەکو زیاتر بکرێن، بەڵام "پاڵاوگەی لاناز و کارگەی شیش بە خەڵکەکەیان وتووە، ئەوەی بەشی ئێوە بووە بۆتان کراوە و ناتوانین لەوە زیاتر ناتوانین خەڵک وەربگرین. دەشڵێت، 67 بارهەڵگری ئەو گوندە دەرفەتی کاریان لە پاڵاوتگەکە بۆ رەخساوە، داوایان کردووە ژمارەکە بەرزبکرێتەوە، بەڵام بەڵێنیان پێ نەدراوە کە جێبەجێ بکرێت. لەبارەی دەستگیرکردنی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد، بابەتەکە پەیوەندی بە حیزبایەتییەوە نییە و "بەرپرسانی یەکێتی دڵنیا دەکەینەوە کەیسەکەی رێڕەوی خۆی دەگرێت، هەر لایەنێک دەیەوێ لێکۆڵینەوەکان ببینێت، دەرگە کراوەیە".

1 2 ... 81 82 83 ... 1143 1144