کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات

10-12-2025
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جەمال کەربولی، سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی کرد.

لەبارەی دیدارەکە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.