کوردستان

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەدەوە دەکات

11-12-2025
بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەدەوە دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستانەوە دەکات و بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

وەزاتی ناوخۆ بڵاوێکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێزدار ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز هامش فاڵکنەر - پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتووگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.