Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
24-06-2021

لە گوندێكی سنووری سلێمانی شەڕ لە نێوان پەکەکە و گوندنشینان روویدا

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/6/2021، له‌ گوندێكى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هەوڵیان داوە سەرانە لە خەڵكی كاسبكار بسەنن، بەڵام كاسبكارێك ئامادە نەبووە سەرانە بدات و بەم هۆیەوە چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان لێى كردووه‌ و برینداریان كردووه، لە ئەنجامیشدا شەڕ ڕووی داوە. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌كر وه‌یسى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى هه‌ڵشۆ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ سنوورى گوندى شێنێ مامه‌ڵه‌ى به‌ ڕه‌شه‌وڵاخه‌وه‌ كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ داواى گومرگى لێده‌كه‌ن، ئاماده‌ نه‌بووه‌ گومرگیان پێبدات و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵێ له ‌نێوانیان دروست بووه‌". ئەوەشی پشتڕاست كردەوە كە چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان لە كاسبكارەكە كردووە و برینداریان كردووه‌، “ئێستا برینداره‌كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێ و خۆشبه‌ختانه‌ بارى ته‌ندروستى جێگیره‌". ئەو كەسەی بریندار كراوە ناوی فەقێ حەمەد ئیسماعیلە و دانیشتووی گوندی (زەڵێ)ی سەر بە شارەدێی هەڵشۆیە.

هەواڵ
24-06-2021

هەرێمی کوردستان کارەبا لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بەرھەم دەه...

کەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو لە کێڵگەی نەوتی شێخان لەگەڵ ستیوەرت کاتراڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێترۆلی گۆلف کیستۆنی تاوتوێ کرد.سوود وەرگرتنەکە، ھاوشێوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەبێت کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سەوشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.بە کارھێنانی گازی بە فیڕۆچوو لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، خەرجیی بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.

هەواڵ
24-06-2021

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت

سەرۆكوەزیران بە گوژمەی 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار موافەقەی لەسەر پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی ئاوی دووكان1 كردووەوەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ لەسەر راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرفتی كەمئاویی چەمچەماڵ چارەسەر دەكرێ و بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دیناریش دەرخستە ئامادە كراوە، هەروەها دەشڵێ جەنابی سەرۆكوەزیران بە گوژمەی 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار موافەقەی لەسەر پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی ئاوی دووكان1 كردووە و لە كاتی چاكسازی لەو بۆرییەدا پرۆسەی گەیشتنی ئاوی خاوێن بۆ چەمچەماڵ باشتر دەبێت.ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە شاری چەمچەماڵ، رایگەیاند: دواى ئەوەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان زانی كە شاری چەمچەمال گرفتی كەمئاوی هەیە، ئەوەبوو جەنابی ئەمری كرد بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە و لیژنەیەكمان راسپارد بۆ سەردانیكردنی چەمچەماڵ، لیژنەكە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و نوێنەری سەرۆكایەیەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی تێدابوو، ئەو لیژنەیە دیراسەتی كەمئاویان لە چەمچەماڵ كرد و دواتر ئێمە وەك وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پلانێكمان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكردەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی كەمئاوی لە چەمچەماڵ.وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی تیشك دەخاتە سەر پلانەكانی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە شاری چەمچەماڵ و لەمبارەیەوە دەڵێ: دیارە پلانێكی درێژخایەن پێویستی بە گوژمەیەكی گەورە هەیە، ئەو پلانەمان داناوە و دەرخستەكانیش ئامادەن، بەڵام وەك چارەسەری ئێستاكە، دەرخستەكان رەوانەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كراون و خەریكی دیراسەتكردنن. سەبارەت بە چارەسەرە كاتییەكەش دەڵێ: چارەسەری كەمئاوی لە چەمچەماڵ بەشێوەی كاتی، لێدانی 10 بیری تازەی ئاو و راكێشانی بۆری و دروستكردنی تانكییەك بە قەبارەی 1000 مەتر سێجا و كۆمپاكت یونتێك بۆ تەسفیە و پاڵدانی ئاو و چاكسازی و گۆڕینی بۆری 900 ملم لە كانی شەیتانەوە.وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی گوژمەی ئەو پلانانەوە دەڵێ: ئەوانە هەموویان گوژمەی 7 ملیار و شەشسەد و هەشتا و یەك ملیۆن دینارە و هیواخوازین لە ئاییندەیەكی نزیكدا رەزامەندی لەسەر بدرێت، جگە لەمە دەمەوێت موژدە بدەمە هاووڵاتییانی شاری چەمچەماڵ كە جەنابی سەرۆكوەزیران لەم چەند رۆژە موافەقەی پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی ئاوی دووكان (كۆن) كە ناسراوە بە دووكان1، كردووە بە گوژمەی 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار و لە كاتی چاكسازی لەو بۆرییەدا بەشە ئاوی چەمچەماڵ باشتر و كاریگەری زۆر باشی لەسەر گەیشتنی ئاوی خاوێن بۆ چەمچەماڵ دەبێت.ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێ ئێستا لەسەر سێ ئاست و پلاندا كار لەسەر چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی چەمچەماڵ دەكرێت، ئەوانیش پەرەپێدانی بۆری ئاوی دووكان1 كە بای 3 ملیار و 850 ملیۆن دینارە و هەروەها پلانی دووەمیش لێدانی 10 بیری تازە و گۆڕانكارییە لە بۆرییەكان و دروستكردنی خەزان و پلانی سێیەمیش کە پلانە درێژخایەنەكەیە بەهۆیەوە گرفتی كەمئاوی شاری چەمچەماڵ چارەسەر دەكات.

هەواڵ
24-06-2021

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ.ئەمڕۆ پێنج شەممە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و وتیشی: بۆ ناردنی 200ملیارەکە لەلایەن بەغداوە، کێشەیەکی گەورە نەماوە.

گشتی
23-06-2021

ڤیدیۆ.. سەرخيڵ کێیە؟

لەم ڤیدیۆی باڵکێش دا، سەرخێڵ، پیاوە تۆقێنەرەکەی سلێمانی بناسن. لینکی ڤیدیۆ: https://fb.watch/6jqBAYH7KC/

هەواڵ
23-06-2021

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ه...

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن گادفرەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و هەوڵە بەردەوامەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش  تاووتوێ کرا.  نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە وەکالەت نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی  بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و دابینکردنی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. ئاماژەشی بەوەدا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەبچێت. سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتگیرییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی پێشمەرگە ، کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراقی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم، بە هەنگاوێکی گرنگ دانا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لەو ناوچانەدا. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕۆما کردەوە.

هەواڵ
23-06-2021

وەزارەتی تەندروستی: 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٨٣ ) ١. پشکنین: ( ٦٧٤١ پشکنینی نوێ)• ( ٢٢٧٥) هەولێر• ( ١٤٢٣) سلێمانی• ( ٢٤٨٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٥٠٣) گەرمیان• ( ٦٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٥٣٣ تووشبووی نوێ)• ( ١١٠) هەولێر• ( ١٦٢) سلێمانی• ( ٢٢٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٣٧) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٠٧ چاکبوون)• ( ٦٢) هەولێر• ( ٢١٢) سلێمانی• ( ١٩٨) دهۆك• ( ٤) هەڵەبجە• ( ٢٧) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین•٤. ٤. مردن: ( ١١ مردن)• ( ١) هەولێر• ( ١) سلێمانی• ( ٦) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٠٦٣١٣٨ (٧١٧٦٤١ هەولێر، ٤٩٩٤٨٤ سلێمانی، ٨٣٠٠٧٩ دهۆك، ١٥٩٣٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨١٦٦٨ (٥٤٩٦٥ هەولێر، ٥٩٥٣٠ سلێمانی، ٦٣٤١١ دهۆك، ٣٧٦٢ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٠٠٩٧ ( ٥٢٧٤٠ هەولێر، ٥٣٣١٥ سلێمانی، ٦٠٤٥٢ دهۆك، ٣٥٩٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧١٣٨ (١٠٢٣ هەولێر، ٤١٨٢ سلێمانی، ١٩١٢ دهۆك، ٢١ هەڵەبجە)مردن ٤٤٣٣ (١٢٠٢ هەولێر، ٢٠٣٣ سلێمانی، ١٠٤٧ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٣ی حوزەیران ٢٠٢١

هەواڵ
23-06-2021

ئەنجومەنی وەزیران ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنان...

ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی حوزەیرانی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا .لە کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونکردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو .دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی چڕ دەربارەی ئەو تێببینی و سەرنجانەی کە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرانەڕوو ، بڕیاردرا وەزارەتەکانی دارایی وئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەکان ، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە تايبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان ( دارایی و کاروباری ئابووری، سامانە سروشتییەکان و یاسایی ) ، ئەمە سەرەڕای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر و هێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا ، بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایەکی شەفاف و گشتگیر ئامادە بکرێت و دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان .

هەواڵ
23-06-2021

گەرمترین ناوچەکانی جیهان دەستنیشانکرا

لە راپۆرتێکى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دراوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانى تێپەڕاندنی پلەى گەرما لە ئاستى 1.5 پلەى سەدى. بەشێوەیەک ئەگەر پلەى گەرما 2 پلە تێپەڕێنێت، ئەوا 204 ملیۆن کەس توشى شەپۆلى گەرماى بەرز دەبنەوە و 80 ملیۆن کەسیش دوچارى هەڕەشەى برسێتى دەبنەوە.بەپێی ماڵپەڕى Forbes، مانگى شەش گەرمترین مانگ بووە لە جیهاندا، بەشێوەیەک لە هێلسنکىی پایتەختی فنلەندا رۆژى دووشەممەى رابردوو بەرزترین پلەى گەرما لە مێژوویدا تۆمارکراوە و گەیشتۆتە 31.7 پلە. هەر لە 18ى ئەم مانگەشدا، کالیفۆرنیا بەرزترین پلەى گەرماى لەمساڵدا تۆمار کردووە و گەیشتۆتە 51.4 پلە. لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیاش، رۆژى دووشەممە، پلەى گەرما گەیشتۆتە 34.7 پلەى سەدى، ئەمەش بەرزترینە پلەیە لە ساڵى 1901وە.هەروەها، ماڵپەڕى Eldorado Weather، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هەستاوە بە تۆمارکردنى بەرزترین 15 پلەى گەرما لە جیھاندا کە ھەر 15یان لە ژمارەیەك شار و شارۆچکەی عێراق، ئێران و کوەیت تۆمارکراون. کە ئەمانەن: نەواسیب، کوەیت، 53.2 پلەى سەدى.ئەهواز، ئێران، 50.1 پلەى سەدى.عەمیدیە، ئێران، 50.1 پلەى سەدى.جەهرا، کوەیت، 49.7 پلەى سەدى.سەلیبییە، کوەیت، 49.2 پلەى سەدى.عەمارە، عێراق، 49 پلەى سەدى.موتریبە، کوەیت، 49 پلەى سەدى.عەبادان، ئێران، 48.9 پلەى سەدى.فڕۆکەخانەى کوەیتى نێودەوڵەتى، کوەیت، 48.8 پلەى سەدى.سافى ئاباد دزفول، ئێران، 48.8 پلەى سەدى.عەبدەلى، کوەیت، 48.7 پلەى سەدى.فڕۆکەخانەى بەسرەى نێودەوڵەتى، عێراق، 48.6 پلەى سەدى.فاو، عێراق، 48.6 پلەى سەدى.وەفرە، کوەیت، 48.5 پلەى سەدى.سابریە، کوەیت، 48.5 پلەى سەدى.

هەواڵ
23-06-2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی حوزەیران 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خاتوو تۆنی ئالێرز، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق کرد.لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوو کرا و، رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسف کرا.پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەرویج تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی رۆڵ و کاریگەریی نەرویجی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش.

هەواڵ
23-06-2021

ڤیدیۆ.. شێخ دارای کەش و هەوا لەناو بەرنامەدا تەندروستی تێكدەچێت

شێخ دارا بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی و پێشكەشكاری بەرنامەی كەشوهەوا لە كەناڵی ڕووداو لەكاتی پێشكەشكردنی بەرنامەكەی دۆخی تەندروستی تێكدەچێت و دەبرێتە نەخۆشخانە. https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/983215579118228

هەواڵ
23-06-2021

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن. بڕیارە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆببێتەوە.

1 2 ... 804 805 806 ... 1148 1149