لە راپۆرتێکى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دراوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانى تێپەڕاندنی پلەى گەرما لە ئاستى 1.5 پلەى سەدى. بەشێوەیەک ئەگەر پلەى گەرما 2 پلە تێپەڕێنێت، ئەوا 204 ملیۆن کەس توشى شەپۆلى گەرماى بەرز دەبنەوە و 80 ملیۆن کەسیش دوچارى هەڕەشەى برسێتى دەبنەوە.
بەپێی ماڵپەڕى Forbes، مانگى شەش گەرمترین مانگ بووە لە جیهاندا، بەشێوەیەک لە هێلسنکىی پایتەختی فنلەندا رۆژى دووشەممەى رابردوو بەرزترین پلەى گەرما لە مێژوویدا تۆمارکراوە و گەیشتۆتە 31.7 پلە. هەر لە 18ى ئەم مانگەشدا، کالیفۆرنیا بەرزترین پلەى گەرماى لەمساڵدا تۆمار کردووە و گەیشتۆتە 51.4 پلە. لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیاش، رۆژى دووشەممە، پلەى گەرما گەیشتۆتە 34.7 پلەى سەدى، ئەمەش بەرزترینە پلەیە لە ساڵى 1901وە.
هەروەها، ماڵپەڕى Eldorado Weather، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هەستاوە بە تۆمارکردنى بەرزترین 15 پلەى گەرما لە جیھاندا کە ھەر 15یان لە ژمارەیەك شار و شارۆچکەی عێراق، ئێران و کوەیت تۆمارکراون. کە ئەمانەن: