کوردستان

هەرێمی کوردستان کارەبا لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بەرھەم دەهێنێت

24-06-2021
هەرێمی کوردستان کارەبا لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بەرھەم دەهێنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو لە کێڵگەی نەوتی شێخان لەگەڵ ستیوەرت کاتراڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێترۆلی گۆلف کیستۆنی تاوتوێ کرد.
سوود وەرگرتنەکە، ھاوشێوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەبێت کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سەوشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
بە کارھێنانی گازی بە فیڕۆچوو لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، خەرجیی بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.