بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ھەرێمی کوردستان دەڵێ:دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.ئاماژە بەوەش دەکات، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا. حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.
هاونیشتمانییانی بهڕێزدابینكردنی سهقامگیری و ئاسایش و روبهڕوبوونهوهی مهترسییهكان، پرۆسهیهكی ههواڵگریی ورده و به نهێنی و بهشێوهی بهردهوام بهڕێوه دهچێت. بهڵام چهند رۆژێكه له پهراوێزی ههندێ پێشهات، ههڵمهتێكی میدیایی له دژی پرۆسهكانی سهقامگیری و ئاسایش دهستی پێكردوه. ههندێ لایهن به مهرامی زیان گهیاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و بهڕێوهبهرایهتی گشتی دژه تیرۆری سهر به ئاژانس، ههواڵی بێ بنهما لهسهر ئهفسهر و كارمهندانی ئهم دهزگا تێكۆشهره بڵاو دهكهنهوه و دهیانلكێنن به ههندێك كاری نهكراوهوه.ئهوه دووپات دهكهینهوه كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوهنی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه، جێدهستی له پاراستنی ئهزموونی حوكمڕانیی ههرێم و روبهڕوبوونهوهی مهترسییهكانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا بهرجهسته و باڵایه. كادر و كارمهندانی ئاژانس وله ناویشیاندا پێشمهرگه گیان لهسهردهستهكانی دژه تیرۆر، قاڵبووی خهباتی نیشتمانی و پهروهردهكراوی دیسپلینی سهربازین. پابهندن به یاسا بهركارهكانی پهرلهمان و حكومهتی ههرێمی كوردستان. له چوارچێوهی مافهكانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشهییدا رهفتار دهكهن و تهنها رێ پێدراون ئهو ئهرك و فهرمانانه جێ بهجێ بكهن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی ههرێمی كوردستان پێیان دهسپێرێت. لهم سۆنگهیهوه، بهڕێوهبهرایهتی گشتیی دژه تیرۆر، بهشێكه له شانازییهكی مێژوویی و بهردهوامی گهلی كوردستان. بهشدارێكی بههێزی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتییه دژ به تیرۆر، رۆڵی بهرچاوی ههبووه له سهرخستنی جهنگی جیهانیی دژ به تیرۆر و له پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایهتی قوربانیی داوه، و به خوێنی شههید و بریندار و شارهزایی و پشوودرێژیی ئهفسهرهكانی، سهدان نهبهردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گهلهكهمان تۆمار كردووه.بهم روونكردنهوهیه ئهوه رایدهگهیهنین كه لێكۆڵینهوه لهسهر گومانهكانی خراپ بهكارهێنانی دهسهڵات، یهكێكه له ئهركه له پێشینهكانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری . دڵنیابن رێگه نادهین ناوی ئاژانس بۆ مهرام و بهرژهوهندیی تایبهتی هیچ كهسێك بهكاربێت. بهڵێنتان پێ دهدهین ههركهسێك له ههر پله و پایهیهكدا بووبێت تێوهگلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، دهستگیر دهكرێت، راپێچی بهردهم یاسا دهكرێت و رای گشتییش له ئهنجامی لێكۆڵینهوه و سزادانی ئاگادار دهكرێتهوه. هاوكات رێكاری یاسایی دهگیرێته بهر بهرامبهر ههر كهس و لایهنێك كه بیهوێت به بڵاوكردنهوهی ههواڵی بێ بنهما، ئهرك و ماندوبوونی ئهفسهرانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێرهشێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت.وتهبێژی سهرۆكیئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری٢٣\٧\٢٠٢١
هێزی دژەتیرۆری کوردستان - سلێمانی رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتییەوە هەبێت و رایدەگەیێنێت: "هەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمە و بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە، ناو و ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەستدرێژیکردن بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتی". هێزی دژەتیرۆر کوردستان - سلێمانی (CTG) لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی رایدەگەیێنێت: "لای هەمووان روونە بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و مەشقپێکراو بە دسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە، رۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان. بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوو، چەندین پەیج و ئەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو، ھێرشی ناڕەوا و بێبنەما دەکەنەسەر ھێزەکەمان و بە ئەجێندا و مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن !". لە روونکردنەوەکەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھێزی دژەتیرۆری کوردستان - سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە دوور و نزیک پەیوەندیی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتییەوە هەبێت و رایدەگەیێنێت: "راستییەکە ئەوەیە ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمە و بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە، ناو و ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەستدرێژکردن بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتی کە بەرەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر نەبوون". هێزی دژەتیرۆر ئاشکرایدەکات کە"چەند کەسێکیش کە تێوەگلابوون بەم کارە نایاساییانە بەرەسمی دەرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواز بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدەن". لە درێژەی راگەیێنداروەکەدا هێزی دژەتیرۆر دڵنیایی دەدات کە "وەک ھەمیشە لە سەنگەری خەڵک ، سەروەریی یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، ئەرکی سەرەکیمان رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات". هێزی دژەتیرۆر هەروەها ئاشکرایدەکات "ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە رابردوو ، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاریی ھەمووان و ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیریی زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا".
بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابهشكردن و فرۆشتنى زهوى سلێمانیمان کردوە، تهنانهت گهیشتبوە ئهوهى، زهوى تهرخانكراو بۆ سهوزایى گهڕهكهكان و شوێنى قوتابخانه و مزگهوت و نهخۆشخانه و خزمهتگوزارییهكانى دیكه، دهستى بۆ ببرێت! ((بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە)). چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی ٢٤ ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، ڕادەستیان کراوە ((ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە)). چهندین بهرپرسى ئهمنى، سهربازى، حزبى و حكومی، بازرگان و تهنانهت دهڵاڵیش بەشداربوون، به ئامێرى پێشكهوتو و له ئاسمانهوه زهوى ئیفراز دهکرا! به دهغڵ و دانهوه مامهڵه به زهوییهوه دهکرا، به سهوزایى و دار و درهختهوه نهخشهى بازرگانى بۆ دهکێشرا، فشار له خاوهن زهوییه كشتوكاڵیهكان دهکرا، یان ڕازبن به پارچه پارچهكردن و دابهشكردنى زهوییهكانیان، یان داگیر دهكرا! دابان محەمەد، پەرلەمانتاری کوردستان
دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9 و نیوی شەو، لەسەر کێشەیەکی خێزانی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شادی لە نێوان دوو خێزاندا ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان بە ناوی (ش. خ) دەستگیر کرد.پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان کرایەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن.
بەپێی بەدواداچونێک، بۆ دامەزراندن و کڕینی ئامێرەکانی ئەو کەناڵە، نۆ ملیۆن دۆلار لەبودجەی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی دابینکراوە.لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەمموز، بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی دەستی بەسەرداگیراوە، مانگانە ٤٨ هەزار دۆلار کە دەکاتە ٧٠٠ ملیۆن دیناری عێڕاقی تەنیا بۆ موچە تەرخانکراوەو زۆرترین موچە بۆ بەرپرسی دەزگاکە بوە کە بڕی ٢٢ ملیۆن دینار بوەو نزیکەی ٥ ملیۆن دیناریشی پێدراوە بۆ مەسروفاتی ڕۆژانەی شەخسی خۆی. لەکاتێکدا ئەو کەناڵە تا ئێستا دەستی بەپەخش نەکردوە.دوای دەست بەسەرداگرتنی تەواوی کەناڵی ئایپڵەس، لێژنەیەک تەخمینی کڕینی کەل و پەلەکانی ئەو دەزگایە دەکات. ئەو کەل و پەلانەی لەدەزگا بەجێماون کۆی گشتی بە سێ ملیۆن دۆلار دەکڕدرێن و ئەو لێژنەیە پێی وایە بڕی شەش ملیۆن دۆلار بەهەدەر دراوە لەکڕینی کەل و پەلەکاندا.بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی دوای پشوەکانی جەژن کۆبونەوەیەک لەگەڵ کارمەندەکانی ئەو کەناڵە ئەنجام دەدات و پێیان ڕادەگەیەنێت ئەو کەناڵە دەخرێتە سەر مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ئەوەی دەیەوێت بمێنێتەوە هەمان و موچەو ئیمتیازاتی کەناڵی کوردسات و گەلی کوردستانی پێدەدرێت.لەئەگەری بەردەوام نەبونی کارمەندەکانی ئەو دەزگایە تەواوی کەل و پەلەکانی کەناڵەکە بەسەر هەردو کەناڵی گەلی کوردستان و کوردسات دابەش دەکرێت.بەپێی ئەو زانیارییەکان، لەچوار چێوەی دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کەسانی نزیک لەلاهور شێخ جەنگی دەست بەسەر خانوەکەی بەڕێوەبەڕی کەناڵی ئایپڵەس داگیراوە کە نرخەکەی نیو ملیۆن دۆلارە. لە بوار نیوز وەرگیراوە
بەهۆی شەڕ نێوان دوو ئامۆزا لە ناحیەی سەنگەسەر، ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون. نەھرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر رایگەیاند: ئەمشەو شەڕ لە نێوان دوو ئامۆزا ڕوویداوە یەکترین. ئەوەشی ڕاگەیاند: کە ژنێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش کوڕی ئەو ژنەیە کە لە شەڕەکەدا کوژرا.
ئەمشەو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٣ دۆلارو ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلارو ١٤ بوو. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ٢٨ سەنت بوو.
دوای ئەوەی هەریەكە لە بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیاریاندا بە كۆتاییهێنان بەكاری قاچاخچێتی لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان، لە ئیستادا كاریگەری ئەو بڕیارانە دەركەوتوون و لە ماوەی رابردوودا شەش قاچاخچی لە باسماخ دەستگیرکراون. لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: “ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە، هەرچەندە ئێمە پێشتریش رێگەمان بە كاری قاچاخچێتی نەداوە، بەڵام لەدوای ئەو بڕیارانەوە ئێمەش زیاتر رێکارەکانمان توندوتۆڵكردووەتەوە، كە ئەوەش لە پیناو بەرژەوەندی گشتیدایە”. ئاماژەی بەوەشكرد، “لەدوای بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی كاڵا و شمەكی قاچاخ و نایاسایی، ئێمە لەمەرزی باشماخ توانیومان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسیەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە، بە دڵنیایشەوە لە داهاتوودا ئەم بڕیارانە زیاتر كاریگەرییان دەبێت ئەوەش لە دواجار هۆكارێك دەبێت بۆ زیاتر گەشەكردنی ئابووری و زۆربوونی داهاتی خاڵەسنورییەكان”. سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جەختی لەوەشكردەوە: “بەدڵنیاییەوە لەمەودوا ڕێوشوێنەكانمان زۆر توندكردووەتەوە بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم چاوپۆشی لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەن بۆ هاوردەكردنی باری قاچاخ یاخود هەر كارێكی دیكەی نایاسایی، ئەو شەش كەسەش كە لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا دەستگیركراون بەفەرمانی دادوەری دادگای پێنجوێن لەژێر لێكۆڵینەوەدان. snnc
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند "ڕۆژى یەکشەممە (25ى تەموزى 2021) پۆلیس و هاتوچۆى سلێمانى بە هاوبەشى بازگە دادەنێن لە شارى سلێمانى و دەوروبەرى بۆ دەست بەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا". ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو هەڵمەتە بۆ چەکى بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلى جام ڕەش و سەرپێچى دیکەشە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەى 20 هەزار ئۆتۆمبێل دەبن کە بەزۆرى لەسنورى پارێزگاى سلێمانین و لەچەند مانگى رابردوودا بەشێوەى قاچاخ هاوردە کراون. دیارترین جۆرى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەجۆرى کراونە کە بە مەلیکە ناودەبرێت و بەگشتى مۆدێلەکانیان لەخوار مۆدێلى رێگەپێدراوەویە بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بەشێوەى یاسایی.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٢ ) ١. پشکنین: ( ٨٠٢٣ پشکنینی نوێ)• ( ٢٥٩١) هەولێر• ( ٢٧٥٦) سلێمانی• ( ١٧٨٣) دهۆك• ( ٤٨) هەڵەبجە• ( ٧٦٥) گەرمیان• ( ٨٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٢٢٠ تووشبووی نوێ)• ( ٤١٩) هەولێر• ( ٤٨٨) سلێمانی• ( ٢٣٣) دهۆك• ( ١٠) هەڵەبجە• ( ٥٨) گەرمیان• ( ١٢) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٧٠١ چاکبوون)• ( ١٢٠) هەولێر• ( ٢٢٧) سلێمانی• ( ٣٢٠) دهۆك• ( ٣) هەڵەبجە• ( ٢٩) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢٢ مردن)• ( ٤) هەولێر• ( ٨) سلێمانی• ( ١٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٣٢٥٧٠٧ (٧٩٩٣٦٢ هەولێر، ٥٨٢٦٥٣ سلێمانی، ٩٢٧١٦١ دهۆك، ١٦٥٣١ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٠٩٢٢٠ (٦٢٢٧٩ هەولێر، ٦٨٢٦٩ سلێمانی، ٧٤٧٨٠ دهۆك، ٣٨٩٢ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٩٤٨١ ( ٥٥٦٠٤ هەولێر، ٦٠٥٢٩ سلێمانی، ٦٩٦٩١ دهۆك، ٣٦٥٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥٠٩١ (٥٤١٦ هەولێر، ٥٦١٥ سلێمانی، ٣٩٧٩ دهۆك، ٨١ هەڵەبجە)مردن ٤٦٤٨ (١٢٥٩ هەولێر، ٢١٢٥ سلێمانی، ١١١٠ دهۆك، ١٥٤ هەڵەبجە)
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی باکووری رۆژهەڵاتی چین گیانیان لەدەستدا، بۆ 33 کەس بەرزبووەوە. تەنیا لەنێو شەمەندەفەرێک لە شاری ژینگژوو، 9 کەس خنکاون، ئەمەش دوای ئەوەی شەمەندەفەرەکەیان لەژێر زەویدا ژێرئاوکەوتووە. دەیان کەس لە پارێزگای هینان بەهۆی لافاوەکەوە بێسەروشوێنن، خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی کۆکردنەوە و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانیان راگەیاندووە. کەشناسانی چینی دەڵێن، بارانی یەک ساڵ لە ماوەی سێ رۆژدا باریوە، باران بە قەبارەی 6400 میلیمەتر باریوە، تەنیا لە کاژێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە تاوەکو کاژێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە بە قەبارەی 552 میلیمەتر باران باریوە. ئاژانسی فەرمیی چینی دەڵێت، 200 هەزار کەس لە پارێزگای هینان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی سەلامەت، چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ بەردەوامیی هەڵمەتی گەڕان بەدوای خەڵک، ژمارەی قوربانیانیش بەرزببێتەوە. میدیاکانی چین دەڵێن، "1000 ساڵە لافاوی وا لەو ناوچەیەی باکووری رۆژهەڵاتی چین دروستنەبووە"، حکومەتی چینیش رایگەیاندووە نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانیش بەهۆی لافاوەکەوە ئاڵنگارییەکی گەورەیە و دەبێت کاری لەسەر بکەن. بەرپرسانی چین دەڵێن، لافاوەکە کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی ملیۆنێک و 200 هەزار کەس هەبووە. رووداو