بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان : بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم ، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر وشیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات. هەر شاد و سەرکەوتووبن . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان25 ی تەمموزی 2021
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و ڕای گهیاند كۆڵنهدانی سهرۆك وهزیران و ئهندامانی كابینهكهی و هاووڵاتیان، گهیشته ئهو قۆناغهی ئهمڕۆ سهرۆكی حكوومهت ڕای گهیاند مووچه بهبێ لێبڕین دابهش دهكرێ. له دوای ئهوهی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه 25/7/2021، ڕای گهیاند ئهم مانگه مووچه بهبێ لێبڕین دابهش دهكرێ، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و له بهشێكیدا هاتووه: هاونیشتیمانیانی کوردستان،هەموو لایەک دەزانن هەرێمەکەمان لەماوەی ڕابردوو بەدۆخێکی ناخۆشی داراییدا تێپەڕی، چەندین تەنگەژەو بەربەست لەبەردەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوون، هەندێکیان دروست کران و هەندێکیان هەموو جیهانی گرتبووهوە، بەڵام ئارامگرتنی هاونیشتیمانیان و کۆڵنەدانی بەڕێز سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی، ئەوەی لێکەوتەوە کە ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی حکوومەت ڕایبگەیەنێت کە مووچەی هاونیشتیمانییان بەتەواوی دەدرێت. له ڕاگهیاندراوهكهدا سوپاسی سهرۆك وهزیران و ئهندامانی كابینهكه كراوه "لێرەوە سوپاسی بەڕێز سەرۆکی حکوومەت و تەواوی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین، بۆ ماندووبوونیان لە ماوەی ڕابردوودا و پشوودرێژییان لە چارەسەری کێشەکان، داواکارین بەردەوام بن لە چاکسازی ڕیشەیی لە هەرێمی کوردستاندا و ئێمەش پاڵپشتیکاری کارنامە و کارە باشەکانیانین لەپێناو خزمەتکردنی میللەتەکەمان".
"بڕیاردرا لەئەمڕۆوە دەست بە ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچە بکرێت بە تەواوی" ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی تەمموزی 2021 بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە .لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە هەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی دارایی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەت هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە کاری لە پێشینەی حکومەت بووە. ئەوە بوو بەو داهاتەی لە بەردەست بوو مووچە دابەشکرا. ئێستاش دوای ئەوەی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی گەیشتینە ڕێککەوتن سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و دوای ناردنی دوو سەد ملیار دینار ، حکومەتی هەرێم لە ئەمڕۆوە دەست بە ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچە دەکات بە تەواوی و بێ لێبڕین ، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، ئەوە حکومەتی هەرێمیش لە کاتی خۆی مووچەی تەواو دابەش دەکات.لەكۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەشدرا كە ڕێكخستنەوەی كۆكردنەوەی داھاتی ناوخۆش كاریگەری ئەرێنی ھەبووە لەدابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بە تەواوەتی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەش دەکەین. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەرکی ئێمە دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابوورییە.
بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانى پیرۆز کە لەلایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا، ئاماری گشتیی ڕووداوەکانیش لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-بەرگری شارستانی ..تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا بهداخهوه (24) ڕووداو ڕویانداوه بهمشێوهیهى لای خوارهوه:-1- سووتانی 2 ماڵ2- سووتانی 3 مۆلیدە3- سووتانی 3 دووکان4- سووتانی 5 ئۆتۆمۆبێل5- سوتانی 6 پوش وپەلاش6- سووتانی 1 تانکی نەوت7- سوتانی 1 محاویلە کارەبا8- سووتانی 1 کابینەزیانی گیانی:-1- سووتانی 2 منداڵ بە سووکی2- خنکانی 3 هاوڵاتیبەهیوای سەڵامەتی بۆ گشت لایەک…
ژوورى ئۆپهراسیۆنى پارێزگاى ههولێر، له رێگهى چهند خاڵێكهوه، هاووڵاتیان و فهرمانبهرانى سنووری ئیدارهی ههولێر، ئاگادار دهكاتهوه، كه خۆیان له قهرهباڵغى بپارێزن و تهواوى رێنماییهكانى تهندروستى جێبهجێبكهن، خاڵهكانیش بریتین: يهكهم: پێویستە سهرجهم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى ههولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (ماسک) و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، هیچ هاووڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بە بێ بەستنی (ماسک) بچێتە هیچ فەرمانگە و دامودەزگایەک، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە بهرپرسيارن. دووهم: سبهی یهكشهمه، یهكهم ڕۆژى دهوامكردنى فهرمانبهرانه، دواى پشووى رۆژانى جهژن، بهههموو شێوهیهك سهردانیكردنى فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتییه گشتییهكان بۆ مهبهستى پیرۆزبایی جهژن و رێكخستنى مهراسيمى تايبهت به جهژنه پيرۆزه قهدهغه، بهپێچهوانهوه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە بهرپرسيارن.
ئەوەی ھەیە راستکردنەوەی رێڕەوە. رێڕەوی یەکێتی و رێڕەوی ئیدارە و حوکمڕانی لە سلێمانی و زۆنی سەوز و بەرپرسیارێتی یەکێتی لە تەواوی کوردستاندا. با کەس بە ھاشوھوشی ساختەی پەیج و سایت و سێبەری سۆشیال میدیایی پارەدارکراو لە قووتی ھەڤاڵانی یەکێتی چەواشە نەبێت و با کەسیش تەراویلکەی نا راست لەسەر ھیچ شتێک ھەڵنەچنێ. ئەسڵی بابەتەکە (تیۆری پلانگێری) ھەرزان و گوتاری دەستی دوژمنانی دەرەکی نییە. چونکە لە فەرھەنگی سیاسی رۆژھەڵاتیدا دەیان ساڵ ھەموو چاکسازییەک دەکرایە ئەنگیزەی پیلانگێری ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و… کۆمەڵێ یزمی تر. ئێستاش مۆدی دەستی دەرەکی و ھەرێمییە، بۆ ئەوەی دەستی سەوزی بچووکترین چاکسازی، گۆرانکاری یاسایی و ئاسایی بگرن و بیچەمێننەوە. ئەمەی روویداوە و ھی تریش کە روو دەدەن دەستی سپی چاکسازییە، دەستی سەوزی یەکێتییە بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەران و جووڵەی سیاسیی نۆرماڵ لە زۆنی سەوزدا. دەستی سپی و ئەمین و جێباوەڕی حزب سەرەنجام ناوەندێتییەکی یەکێتیانە و دیموکراسیانە، بە راوێژی سەنگینی ھەڤاڵانە، ئاوەدان دەکاتەوە و دەزگا و دایەرەی وڵات رێکدەخاتەوە. وەک کوردستان و وەک یەکێتیش بە کەمترین تەقەللا و بە کەمترین ئازارێک، کە لە حوکمی نەبودایە، لێی دەرچووین و ئەم چاکسازیی و گۆڕانکاریێە راستەڕێی خۆی گرتۆتە بەر. لە بنچینەدا ئەم رێرەوە راستەی چاکسازی بۆیە دواکەوت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بێت کە کەمترین زیان و بەریەککەوتنی تیا بێت، بە وەستایی و شێنەیی گۆڕانکارییەکە جێبەجێ بوو تا ژیان و گوزەرانی نۆرماڵی خەڵک نەشێوێ. ئەم ئیجرائاتانە بە کەمترین کات و بە نەشتەرگەرییەکی ژیرانە کرا. ھەقە گلەیی لەسەر دواکەوتنی بکرێت، نەک لەسەر باش فریا کەوتنی. ئەوەی کە روویدا و روودەدا مەسەلەیەکی نۆڕماڵی گۆڕانکاری ئیدارە و دەوڵەتدارییە کە دەزگاکانی پارێزگاری لەژیانی خەڵک وەک دوو دەزگای میریی، دەگێڕێتەوە بۆ بنکەکانی خۆی کە بنکەی پارێزگاری و گیانفیدایی و پتەوکردنی دینگەی ژیان و گوزەران و ئارامی خەڵکی زۆنی سەوز و تەواوی کوردستانە. ئەم رێڕەوە حزب دەکاتەوە بە دامەزراوەیەکی مەدەنی کە کەسانی پێشینە حزبی و ئەفەندییەکان و ھەڤاڵانی تێکۆشەر بە عینوانی تێکۆشان و ھەڵسوڕانی سیاسی و رێکخراوەیی و پلەبەندی حزبی خۆیانەوە ھەڵیدەسوڕێنن و جەماوەری یەکێتی بۆ کار و تێکۆشانی حزبی ھان دەدەن بەرەو “یەکێتی نوێ “. ئەم رێڕەوە یەکێتی والێدەکاتەوە ببێتەوە یەکێتیەکەی جاران، یەکێتییەکەی کۆمەڵانی خەڵک کە وەک ھەمیشە سەرۆک مام جەلال دەیگوت: یەکێتیەکەتان. کە بەم دەستەواژەیە هەمیشە یەکێتی دابووە دەست کۆمەڵانی خەڵک ئەم رێرەوە تینوتاوی حزبایەتی لەناو یەکێتی باشتر دەگەشێنێتەوە و دابونەریتی حزبایەتی پەرەپێدەدات، ئیتر رێورەسمی حزبی پایەدار دەبێت، نەک سێبەر و تارمایی نادیاری، نا حزبی، کە راسپاردە و بڕیار لە شوێنی نادیار و میلیشیای سۆشیال میدیاوە وەربگرێت. راستکردنەوەی رێرەو وێستگەیەکی چۆنایەتی بڕیووە و وێستگەی تری ماوە، کە حەتمەن دەیبڕێ. کوردستانی نوێ
لێژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەموو چاڵاکییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و رێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی رادەگیرێت. لەراگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا 6 بڕیاری نوێی راگەیاند. دەقی راگەیەندراوەکە: بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیبابەت/ گشتاندن ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕوونکردنەوەی پێویست خرانە ڕوو، کە لە هەموویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبوونەوەی زۆرو خێرای پەتای کۆرۆنا دەکەن، لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە: 1- پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دووریی نێوانیان و دوورکەوتنەوە لە هەر بەریەککەوتن و کۆڕو کۆبوونەوەو قەرەباڵغییەک. 2- پێویستە هاووڵاتیان ڤاکسینی پێویست وەربگرن وەک ڕێگایەکی پەسەندکراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکەو دوورخستنەوەی مەترسیی مردن لە تووشبووانی کۆرۆنا. 3- پێویستە هەموو کارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەکان و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و ڕێگا بە هیچ هاووڵاتییەک نادرێت بەبێ پابەندبوون بەم ڕێکارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بکات. 4- پێویستە هەموو چالاکییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ڕابگیرێن. 5- پێویستە دەزگاکان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن وەک هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزیی و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا. 6- پارێزگای سلێمانی هاوکارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەوکەسانەی لە ڕۆژێکدا ڤاکسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەکی گونجاو. د. هەڤاڵ ئەبوبەکرپارێزگاری سلێمانیسەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا٢٤/ ٧/ ٢٠٢١
چەند جارێکە لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی لادراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەیتوانی لایەنگرەکانی بھێنێتە سەر شەقام. بڕیاربوو لایەنگرانی لاھور جەنگی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بکەن، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی گردبوونەوەی بەھۆی کۆرۆنا قەدەغەکرد، ھەڵوەشایەوە. نوسینگەی لاھور جەنگی ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەوەبڵاوکردەوە و وتی: ھیچ گردبوونەوەیەک ناکەین. ڕاگەیەنراوەکە کەمێک پێش ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانییەوە هات کە بڕیاری دا "پێویستە هەموو چالاکییەکی سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ڕابگیرێن."
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە. بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:(https://vac.health.digital.gov.krd) بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت. وەزارەتی تەندروستی — وەزارەتی پەروەردە٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢١
بەپێی دوایین بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، لە ڕووداوەکەی ڕۆژی ٥ شەممەی نزیک دورگەی کریتیدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی باشووری کوردستان ڕزگاریان بووە، کە ١٧ لەو کەسانە لەلایەن کەسوکاریانەوە لە دەزگای لوتکە تۆمار کراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاکە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە کەسوکاریان. هەر لەو ڕووداوەدا ١٠ کەس بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسر و دانەیەکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ٧ کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن. دەزگای لوتکە ڕیگەیاندووە کە، بەهاوکاریی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (قوباد تاڵەبانی) ئامادەکاریی تەواوی کردووە و بەردەوامە لە بەدواداچوونەکانی بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و هەروەها فشارکردن بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بێسەروشوێن بووەکانی ئەو ڕووداوە. بەڵام تاکو ئێستا تەنها بەڵگەنامەی ٤ لە بێسەروشوێن بووەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە دراون بە دەزگای لوتکە. بۆیە بۆ ئەو مەبەستە، داواکارین لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی دیکەش کە ژمارەیان ٣ کەسە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، زانیاری و بەڵگەنامەکان بنێرن بۆ دەزگای لوتکە. لیستی ناوەکان لە کۆمێنت بڵاو دەکرێنەوەلەگەڵمان بن بۆ زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە
بڕیارە ئەم ھەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و بڕیار لەبارەی لێبڕینی موچەوە بدات. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی داھات و خەرجی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی لێبڕینی موچە دەدرێت. بەپێی ھەندێ زانیاری شت ڕاست نەکراوە، ڕەنگە لێڕین بۆ ١٠٪ کەمبکرێتەوە .