Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
22-07-2021

ڤیدیۆ.. کۆبوونەوە لە دەوری رووداوێکی هاتووچۆ کارەساتی دروستکرد

کاتژمێر 6و11ی شەوی ڕابردو لەسەرڕێگای سەرەکی هەولێر مەخمور لەنزیک پیرداود ئوتومبێلێکی لانسەری تایبەت  ئۆپلێکی تایبەتی ڕادەکێشا ،کەتێکچوبو وەشوفێرەکەی بەلەناکاوی ویستی پێچبکاتەوە بەئاراستەی گەڕانەوە بۆهەولێر ،بۆیە لانسەر و ئۆپل لەو حاڵەتە بونە هۆی داخستنی ڕێگایەکە ،لەو کاتەش تاکسیەکی کرۆلا لەدوایان هات و خۆی پیاکێشان،لەئەنجامیشدا شوفێری هەرسێک ئوتومبێل زامدار بون،لەدوای ڕوداوەکەش خەڵک لەسەر شەقام کۆبونەوە بۆبەهاناوەچونی بریندارەکان وبۆسەیرکردنی ڕوداوەکە،لەدوای ئەوە بە دوو خولەک ئەڤیۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئوتومبێلێکی تری نەناسراو کەواپێدەچێتن  زۆر خێرا بوبن  خۆیان بەناو ئاپۆڕەی خەڵکەکە داکرد کەکۆبوبونەوە لەشوێنی ڕوداوی یەکەم،بەداخەوە لەو ڕوداوەشیان 3کەس گیانی لەدەستدا 9کەسی تریش بریندار بون ،بەمەش کۆی گشتی زیانەکان لەهەردووک ڕوداو بەو شێوەیە بون 3حاڵەتی گیانلەدەستدان 9حالەتی برینداربون 5ئوتومبێل زیانی مادی هەمە جۆریان بەرکەوت فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر https://www.facebook.com/100000983853823/videos/pcb.4255080794534674/354432526122017

هەواڵ
22-07-2021

ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانی لە سووریا بۆردوومانکرد

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل بەچڕی لە ئاسمانی لوبنانەوە چەند پێگەیەکی سەربازیی سەر بە گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی فڕۆکەخانەی زەبعەی سەربازیی و قسێر لە سنووری حمسی رۆژئاوا و خاڵە سەربازییەکانی میلیشیایاکانی لە سنووری حمس کردە ئامانج. بۆردومانەکان بوونە هۆی وێرانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لەو ناوچەیە و بەپێی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەن.

هەواڵ
21-07-2021

لەبارەی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی گەشتیارێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئاسسیشی ھەولێر لەبارەی تەقەكردن لە ئۆتۆمبێلێكی گەشتیاری ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە. دەقی ڕوونکردنەوەکە: سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە ، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن . دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر2021/7/21

هەواڵ
21-07-2021

میدیاکانی یەکێتی لەگەڵ لاھور جەنگی گەیاندیانە مریشکە ڕەشە

پاش ئەو پەیامەی ڤیدیۆییەی لاهور جەنگی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوی کردەوە، میدیاکانی سەر بە یەکێتی بە ڕاپرتيک وەڵامی قسەکانی لاهور جەنگیان دایەوە و وەک کەسێکی “توڕە و بێتاقەت” وەسفی دەکەن. لەم لینکەوە سەیری ڤیدیۆ بکە https://fb.watch/v/aytK5gk71/

هەواڵ
21-07-2021

ڕەحمان غەریب پشتیوانیی خۆی بۆ لاهوری شێخ جەنگی ڕاگەیاند

ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ و هاسەرەکەی، سەردانی لاهور شێخ جەنگی دەکەن و وێنەی یادگاریی لەگەڵ دەگرن. ڕەحمان غەریب لە نێو قسەکانیدا پشتیوانی خۆی بۆ وتارەکەی لاهور شێخ جەنگی دەردەبڕێ و بە هۆکارێک بۆ چارەسەری ئاشتیانە و گەڕانەوەی شەرعییەتی حیزبی ناو دەبات.

هەواڵ
21-07-2021

قەڵادزێ.. بەهۆی تەقینەوەی TNTیەک کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو دیکە بریند...

کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی ( م . س . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەید ئەحمەدان لەگەڵ 2 برینداری دیکە گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە. قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە. باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

هەواڵ
21-07-2021

ڤیدیۆ.. کەسێک لە سلێمانی تەقەی هەڕەمەکی دەکات

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەکەرێکیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیرکرد. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر (٢:٢٥) خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکەو توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبو.لەئێستادا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی ١٩٨٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. لەم لینکەی خوارەوە سەیری ڤیدیۆ بکەن https://fb.watch/v/LFBwGfO_/

هەواڵ
21-07-2021

ئامارێکی نوێی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٥١١ )  ١. پشکنین: ( ٦٨٤٩ پشکنینی نوێ) •           ( ٢٤٥٧) هەولێر •           ( ٨٦٨) سلێمانی •           ( ٣٢٥٢) دهۆك •           ( ٠) هەڵەبجە •           ( ٢٧٢) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین •           ٢. تووشبوو: ( ١٠٧٨ تووشبووی نوێ) •           ( ٣٦٠) هەولێر •           ( ١٠٧) سلێمانی •           ( ٦١١) دهۆك •           ( ٠) هەڵەبجە •           ( ٠) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ٧٢٣ چاکبوون) •           ( ١١٠) هەولێر •           ( ٢٥٢) سلێمانی •           ( ٣٢٥) دهۆك •           ( ٥) هەڵەبجە •           ( ٣٠) گەرمیان •           ( ١) ڕاپەڕین •           ٤. مردن: ( ١١ مردن) •           ( ٥) هەولێر •           ( ١) سلێمانی •           ( ٤) دهۆك •           ( ١) هەڵەبجە •           ( ٠) گەرمیان •           ( ٠) ڕاپەڕین •           ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٢٣١٧٦٨٤            (٧٩٦٧٧١ هەولێر، ٥٧٩٠٥٢ سلێمانی، ٩٢٥٣٧٨ دهۆك، ١٦٤٨٣ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٠٨٠٠٠                       (٦١٨٦٠ هەولێر، ٦٧٧١١ سلێمانی، ٧٤٥٤٧ دهۆك، ٣٨٨٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١٨٨٧٨٠             ( ٥٥٤٨٤ هەولێر، ٦٠٢٧١ سلێمانی، ٦٩٣٧١ دهۆك، ٣٦٥٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر  ١٤٥٩٤      (٥١٢١ هەولێر، ٥٣٢٣ سلێمانی، ٤٠٧٦ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە) مردن ٤٦٢٦                                 (١٢٥٥ هەولێر، ٢١١٧ سلێمانی، ١١٠٠ دهۆك، ١٥٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
21-07-2021

بەرنامەی "پیگاسۆس"ی سیخوڕی ئیسرائیلی چۆن دزە دەکاتە نێو مۆبایل؟

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، چەند وڵاتێک لە جیهاندا بەرنامەی "پیگاسۆس"ی ئیسرائیلیان بەکارهێناوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر چالاکوان و کەسە سیاسی و سەربازی و رۆژنامەنووس و حکوومەتەکانەوە. راپۆرتە پەیوەستەکان بە بەرنامەی سیخوڕی ئیسرائیلی رایانگەیاند، لایەنی سەرەکیی کە ئەم بەرنامەی قۆستووەتەوە حکوومەتی وڵاتەکانە کە هەوڵیانداوە چاودێری مۆبایلی چالاکوان و رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان بکەن. ئەم بەرنامە چۆن کاردەکات و چۆن "پیگاسۆس" دزە دەکاتە نێو مۆبایلەکانەوە؟ تۆژەران پێیانوایە ڤێرژنە سەرەتاییەکانی بەرنامەی هاککردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 ئاشکراکرا سەرەتا نامەی بۆمبڕێژی بەکارهێنا بۆ دابەزاندنی لەسەر مۆبایلی بە ئامانجکراوەکان و، دەبوایە کەسی بە ئامانجکراو ئەو لینکەی بکردایەتەوە کە لەڕێگەی نامەکەوە پێیدەگەیشت بۆ ئەوەی بەرنامە سیخوڕێکە لەسەر مۆبایلەکە دابەزێت، بەڵام بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە لینک و ئەپلیکەیشنە گومانلێکراوەکان لەلایەن مۆبایلەکانەوە دابەزاندنی ئەو لینکە زەحمەت بوو، بەڵام ڤێرژنە نوێیەکەی بەرنامەی "پیگاسۆس" کە لەلایەن کۆمپانیای "NSO"ی ئیسرائیلییەوە پەرەی پێدراوە بۆشاییەکانی لە ئەپلیکەیشنی مۆبایلەکان قۆستەوە. لەمدواییدا "پیگاسۆس" بۆشاییەکی لە ئەپلیکەیشنی "iMessage" کە کۆمپانیای "ئەپڵ" پەرەی پێداوە قۆستەوە ئەمەش توانای ئەوەی پێبەخشی کە رەنگە بەشێوەیەکی خۆکار بگاتە یەک میلیار مۆبایلی ئایفۆن کە لە ئێستادا بەکاردێن و بەردەستن و، ئامانج لەم دزەکردنە سەپاندنی کۆنتڕۆڵی تەواوە بەسەر سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلەکانە، یان لەڕێگەی پرۆگرامی "رۆتینگ" بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید یان شکاندنی سیستەمی پاراستنی "ios" بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن. بەرنامەکە دەتوانێت بگاتە نامەی ئیمێڵە ئەلیکترۆنی و وێنە و گوێگرتن لە تەلەفۆن و چاودێریکردنی شوێنەکانیان و وێنەگرتنیان لەڕێگەی خودی کامێرای قوربانییەکەوە. هەروەها ئەو بەرنامەیە بەکارهێنراوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سەرکردە و بەرپرسی باڵا سیاسی و سەربازی و دیپلۆماتکارەکان. پەیجی دژەتیرۆر

هەواڵ
21-07-2021

نرخی دراو لە هەرێمی کوردستان

بەھای دراوەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 148.250 دینار 100 یۆرۆ = 173.750 دینار 100 پاوەند = 201.000 دینار 100 ھەزار تومەن = 6.000 دینار 100 لیرەی تورکی = 17.000 دینار

هەواڵ
21-07-2021

بەهۆی بارانەوە ئاوی ئیفرازەکانی هەولێر دەگیرێنەوە

بەرێوبەرایەتی ئاووئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لە حاجی ئۆمەران ئاوی ئیفراز گیراوەتەوە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن. بەرێوبەرایەتی ئاوو ئاوەرۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: بەهۆی بارانبارینیکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە لێڵ بووە، بەو هۆیەش ئاوی ئیفرازەکان دەگیرێنەوە. هەروەها داواش لە خەڵک دەکات دەست بەئاو وە بگرن تاکو چارەسەری گرفتەکە دەکرێت.

هەواڵ
21-07-2021

لە سەلاحەدین داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

لە پەلامارێکی چەکدارانی داعشدا  لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، 5 سەربازی سوپا کوژران و بریندار بوون. ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی بەرپرس بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، "لە درەنگانی شەودا چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای فەوجی دووەمی لیوای 66ی سوپای عێراق لە سنووری متێبیجە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون".

1 2 ... 781 782 783 ... 1148 1149