Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
28-07-2021

ڕەنگی خۆر زەرد و پرتەقاڵی و سوورە؟

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەنتەری ستانفۆرد سۆڵار، ڕەنگی خۆر زەرد، پرتەقاڵی یاخود سوور نییە، لە ڕاستیدا خۆر لە ھەموو ڕەنگەکان پێکھاتووە. دەرکەوتنی خۆر بە ڕەنگەکانی زەرد، پرتەقاڵی و سوور، پەیوەندی بە درێژیی شەپۆلەکانی ڕەنگەوە ھەیە، شەپۆلە درێژەکانی وەک ڕەنگی زەرد، پرتەقاڵی و سوور دەتوانن ئاتمۆسفێری زەوی دەرباز بکەن، بەڵام شەپۆلە کورتەکانی وەک ڕەنگی شین، سەوز و ئەوانی دیکە لە چینی ئاتمۆسفێردا دیار نامێنن.

هەواڵ
28-07-2021

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ

• ئەنجومەنی وەزیران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی ڤاکسین.• ئەنجومەنی وەزیران دیاردەی مەترسیداری هەڵگرتن و فرۆشتنی بێ مۆڵەتی چەکی تاووتوێ کرد کە دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ،کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران، تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان . سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی بە ئامانجی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە کاری هەرە لە پێشینەی حکومەتە.جێگری سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە مە‌بە‌ستی سە‌رە‌كی لە ڕێكخستنە‌وە‌ی داھاتە‌كان‌ و بە‌گە‌ڕخستنە‌وە‌یان، خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیانە و داواشی لە‌وە‌زارە‌تە‌كان كرد، ھاوكار بن بۆ ڕێكخستنە‌وە‌ و سە‌رخستنی ئە‌و پڕۆسە‌یە‌. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی تەندروستی و زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەم پەتایە و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تەشەنەکردنی کۆرۆنای خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانە کردەوە کە لە دوا کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیاریان لەسەر دراوە ، بەجۆرێک کە هاوسەنگی نێوان بژێو و کاری هاووڵاتیان و پاراستنی تەندروستییان ڕەچاو بکرێت.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و پشتگیریکردنی پڕۆژەی فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی و ڕێکارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ دانیشتووانی هەرێم.لە بڕگەی سێیەمدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کرد کە هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ ، بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ .سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە سۆران و زاخۆ، دوو دەڤەری گەورە و بەرفراوان و گرنگن و بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ ، کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە دەکات . ئینجا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ، باسی لە بنەما یاسایی و کارگێڕییەکانی بوونی هەردوو دەڤەری سۆران و زاخۆ کرد بە ئیدارەی سەربەخۆ. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆ لە سۆران و زاخۆ دا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە یەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران. لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کرا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاردەیە ، زۆر مەترسیدارە و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک، ڕێگەی پێ بدرێت و دەبێ هەڵگرتنی چەک و فرۆشتنی چەک، بەپێی مۆڵەت بێت و بە یاسا ڕێگە پێدراو بێت و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمارکراوبن. پاشان وەزیری ناوخۆ پڕۆژە یاسایەکی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو و ئاماژەی بە کۆمەڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان بەم دیاردە ترسناکە .لە بڕگەیەکی دیکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستان.لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەکات لە دەرئەنجامی چوارەمین دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاراستەی برەودان بە پەیوەندی هاوبەش لە سەر بنەمای شەراکەتی ستراتیجی لە سەرجەم ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

هەواڵ
28-07-2021

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین ڕوونکردنەوەیەک ڕادە...

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە. دەقی ڕوونکردنەوەکە: بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستاداو پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین بۆ سەلامەتی لەم نەخۆشیە، هەروەها زانینی بۆچوونی لایەنی شەرعی سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:"بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە، چونکە یەکێ لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەک. ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستانهەولێر/ چوارشەممە

هەواڵ
28-07-2021

ھۆشدارییەکی توند بۆ خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی بەشێکی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکار دەکەون، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کەلەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی. سیامەند حەمید_ سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: نزیکەی (700) مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون، ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت.لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە وتی: دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەین.داوای کرد لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07701363679 بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت. ش . غراگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

هەواڵ
28-07-2021

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر درێژ کردەوە. وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن. کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە. هەر سی وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن. بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.

هەواڵ
28-07-2021

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 28/7/2021، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 148.000 دینار 100 یۆرۆ = 174.000 دینار 100 پاوەند = 202.750 دینار 100 ھەزار تومەن = 5.850 دینار 100 لیرەی تورکی = 17.000 دینار

هەواڵ
28-07-2021

موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەش دەکرێت

سبەی پێنجشەممه مووچەی 20شوێن کە ئەمانەی خوارەوەن دابەشدەکرێت: ✅کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ✅خاوەن پێداویستی تایبەت ✅ئەنجومەنی دادوەری ✅وەزارەتی داد ✅سامانە سروشتیەکان ✅ئەوقاف و کاروباری ئاینی ✅وەزاەتی پلاندانان ✅پیشەسازی و بازرگانی ✅گواستنەوە و گەیاندن ✅دیوانی چاودێری دارایی ✅دەستەی مافی مرۆڤ ✅ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ✅وەزارەتی کارەبا ✅دەستەی وەبەرهێنان ✅دەستەی ژینگە ✅دەستەی دەسپاکی ✅کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ✅دەزگای مین ✅خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ✅شارەوانی و گەشت و گوزار

هەواڵ
27-07-2021

فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو برای لاهور جەنگی دەرچوو

بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەك لە ئاسۆ جەنگی و پۆڵاد جەنگی، برای لاهور جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی دەرچووە. باڵکێش زانیویەتی کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی ئەمنی لە ئیداری گەرمیان و زەریا فاروق مەلا مستەفا دەرچووە، کە کوڕە گەورەی فاروقی مەلا مستەفایە.

هەواڵ
27-07-2021

سعودیە؛ لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بریارەکان توندتر دەکاتەوە

سعودیە سزای سێ ساڵ سڕکردنی گەشت بەسەر ئەو ھاوڵاتیانەدا دەسەپێنێت کە ڕەچاوی بریارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا ناکەن. وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، سزای سێ ساڵ سڕ کردنی گەشت بەسەر ئەو ھاوڵاتیانەدا دەسەپێنن کە ڕەچاوی بڕیارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا ناکەن. لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە ھاوڵاتیانی سعودیە بێ گوێدانە بڕیارەکان سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردوە کە لەلایەن حکومەتی سعودی گەشتکردن بۆی قەدەغە کراوە. ھەر بۆیە وەزارەتێ ناوخۆ ھەڵدەستێت بە سڕ کردنی ئەو ھاوڵاتیانە و سزاکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژە دەخایەنێت کە تێیدا ھاوڵاتی سزادراو ناتوانێت ھیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات. ھەروەھا لە 9 ئابەوە ھەر ھاوڵاتیەک بیەوێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات پێویستە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرتبێت. سەرتای ئەم مانگە سعودیە گەشتەکانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ (ترانزیت) لەگەڵ وڵاتەکانی ئیمارات، ئیثیۆپیا و ڤێتنام ڕاگرت. پێشتریش لەگەڵ وڵاتەکانی ئەفغانستان، ئەرجەنتین، بەڕازیل، مسڕ، ھندستان، ئندۆنێسیا، لوبنام، پاکستان، باشوری ئەفریقا و تورکیا گەشتی ڕاگرتبوو.

هەواڵ
27-07-2021

وەزارەتی تەندروستی: 19 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٧ ) ١. پشکنین: ( ١٧٦٤١ پشکنینی نوێ)• ( ٥٤٠٤) هەولێر• ( ٣٥١٩) سلێمانی• ( ٧٤٤٩) دهۆك• ( ٨٣) هەڵەبجە• ( ١٠١٢) گەرمیان• ( ١٧٤) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٢٥٠ تووشبووی نوێ)• ( ٧٥٧) هەولێر• ( ٩٦٨) سلێمانی• ( ١٣٦٤) دهۆك• ( ٤٣) هەڵەبجە• ( ٨٩) گەرمیان• ( ٢٩) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٠٧٦ چاکبوون)• ( ١٢٦) هەولێر• ( ٢٢٨) سلێمانی• ( ٦٨٨) دهۆك• ( ٨) هەڵەبجە• ( ٢٣) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٩ مردن)• ( ٦) هەولێر• ( ٤) سلێمانی• ( ٦) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٣٨٨٦٢٤ (٨١٧٥٣٩ هەولێر، ٥٩٩٥٥٦ سلێمانی، ٩٥٤٨٣١ دهۆك، ١٦٦٩٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٢٠٨١٥ (٦٥٣٩٦ هەولێر، ٧١٦٩٥ سلێمانی، ٧٩٧٥٤ دهۆك، ٣٩٧٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٤٤٦٨ ( ٥٦٢٠٤ هەولێر، ٦١٨٠٦ سلێمانی، ٧٢٧٨١ دهۆك، ٣٦٧٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢١٦٢٦ (٧٩١٩ هەولێر، ٧٧٣٧ سلێمانی، ٥٨٣٣ دهۆك، ١٣٧هەڵەبجە)مردن ٤٧٢١ (١٢٧٣ هەولێر، ٢١٥٢ سلێمانی، ١١٤٠ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٧ی تەمووز ٢٠٢١

هەواڵ
27-07-2021

ئێران دەستگیرکردنی باندیکی سەر بە موسادی ئیسڕائیلی راگەیاند

ھێزەکانی ئاسایشی ئێران پلانی باندێک پوچەڵ دەکەنەوە و ئەندامانی باندەکەش دەستگیر دەکەن، کە سەر بە “مۆساد دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیلن”. ئەمڕۆ سێشەمە، سەرۆکی ئیتلاعات ڕایگەیاند "تۆڕێک لە بریکارانی ڕژێمی زایۆنی (مۆساد) دەستگیر کراون و پلانەکەیان پوچەڵ کراوەتەوە، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی بڕێک لە چەک و تەقەمەنی، پاش گەشتنیان بە ئێران لە سنوری ڕۆژئاوای وڵات". “ئامانجی باندەکە سوود وەرگرتن بووە لە ناجێگیری بارودۆخی ناوخۆی شارەکان بەھۆی خۆپیشاندان و بەکار ھێنانی ئەو چەکانە بۆ کاری “تیرۆرستی”. وەزیری ئیتلاعات باس لەوەش دەکات کە “ڕژێمی زایۆنی بە ھەمان شێوە لە کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەوڵی داوە کاری لەم جۆرانە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون”. لایەنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێکدین لە دەمانچە، نارجۆک، تاپڕ، کاڵاشینکۆڤ و تەقەمەنی. ئێران، ئیسرائیل تاوانبار دەکات بە یارمەتی دانی گرووپە چەکدارەکانی ھەرێمی خوزستان کە ناوچەیەکی عەرەب نشینە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لە ناوخۆی وڵات و بە لاڕێبردنی خۆپیشاندانەکان بە مەبەستی نانەوەی پشێووی و ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی.

هەواڵ
27-07-2021

مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا

بەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک مووچەی پۆلیسی دارستانی قەزای کفریان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دزی. لەلایەن چەند كەسێكەوە و لەكاتی گواستنەوەی پارەی موچەی مانگی (تەموز/7)ی 2021ی كارمەندانی پۆلیسی دارستانی كفری، موچەكانیان دزراوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، پارەکە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینارە و لەنێو گوشێکدا بووە لەنێو ئۆتۆمبێلێک، دزەکان جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاندووە و پارەکەیان بردووە.

1 2 ... 777 778 779 ... 1148 1149