Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
27-07-2021

قەدەغەی ھاتوچۆ ڕەتکرایەوە

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان قەدەغەی ھاتوچۆ ڕەتکرایەوە و مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینه‌كان و هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان و كافتریا و رێستورانت و مۆڵه‌كان به‌ كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

هەواڵ
27-07-2021

نرخی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 27/7/2021، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 148.850 دینار 100 یۆرۆ = 173.500 دینار 100 پاوەند = 202.750 دینار 100 ھەزار تومەن = 6.000 دینار 100 لیرەی تورکی = 17.000 دینار

هەواڵ
27-07-2021

روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزی ھاووڵاتیانەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتەکە هەر هاوبەشێکی کارەبا دووجار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبا نەدات پێویستە کارەباکەی ببڕدرێت، بەڵام ئەوان هێشتا کارەبای هیچ هاوبەشێکیان بەوهۆیەوە نەبڕیوە.  ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، نەبڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانە "لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی"ـە. گوتوویەتی، "تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە."  وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، "بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانیی داراییان لەسەر دروست نەبێت."

هەواڵ
26-07-2021

ئایا ڤاکسینەکان کاریگەریان بەرامبەر زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا هەیە؟

ڤایرۆسی گۆراوی کۆرۆنا ، بە دیاریکراوی زنجیرەی دەلتا لە بەشێکی زۆری وولاتانی جیھان بلاوبۆتەوەو لە ھەلشکانە . گەیشتنی دەلتا بۆ کوردستان شتێکی تەواو چاوەڕوانکراو بوو ، لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیە، خەلکانێکی زۆر باس لەوەدەکەن، كە ڤاكسینەكان مرۆڤ لە جۆری دەلتای كۆڕۆنا ناپارێزن، بۆیە پێویست بە وەرگرتنی ناكات! ئایا بەڕاستی ڤاكسینەكان كاریگەریان بەسەر ئەو جۆرە نوێیەی كۆڕۆنا نیە؟ ھەوڵدەدەم لەم چەند خالەی خوارەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە: 1- بەرلەهەموو شتێك دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین، كە ھیچ ڤاکسێنێک سەد لە سەد نەخۆش ناپارێزێت، ڕاستە سێ ھەفتە دوای وەرگرتنی بڕەژەمی یەکەمی ڤاکسین لەشی مرۆڤ دەست بە درووستکردنی بەرگری دەکات ، بەلام دەبێت ئەوە بووترێت کە بەرگری تەواو دوای دوو ھەفتە لە بڕەژەمی دووەمی ڤاکسین درووست دەبێت . لە بەریتانیا تێبینی کراوە ژمارەی تووشبوان بە جۆری دەلتا لە نێو ئەو كەسانەی تەنیا یەك ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە زۆر زیاتر بووە بە بەراورد بەوانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە. لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن کاریگەری ڤاکسینەکان دوای بڕەژەمی یەکەم بەرامبەر بە زنجیرەی دەلتا وەكو پێویست نیە، ھەر بۆیە زۆر گرنگە ھەردوو بڕەژەمی ڤاکسینەکان وەربگیرێت، دەکرێت ژەمی دووەم دوای سێ ھەفتە لە وەرگرتنی ژەمی یەكەم وەربگیرێت، ئەگەر تۆزێك دواتریش بكەوێت زیانی نیە، بە مەرجێک لە سئ مانگ زیاتر نەبێت. بەشێک لە لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن ئەگەر بڕەژەمی دووەم ھەشت ھەفتە دوای بڕەژەمی یەکەم بدرێت بۆی ھەیە کاریەگەری باشتری ھەبێت و برێکی زیاتر لە بەرگری درووست بکات. 2- .لێکۆلینەوەکان دەریان خستووە ڤاکسینەکان کاریگەریان بەرامبەر زنجیرەی دەلتا هەیە، بەلام بە ڕێژەیەکی کەمتر بە بەراوردکردن لەگەل زنجیرە کۆنەکانی کۆرۆنا. بۆی ھەیە ڕێژەی کاریگەری ڤاکسینەکان بەرامبەر دەلتا لە ڤاکسینێکەوە بۆ ڤاکسینکێکی تر بگۆڕێت ، بەلام بە شێوەیەکی گشتی ڤاکسینەکان بە ڕێژەی ٦٦—٨٨٪‏ خەلکی دەپارێزن لە تووشبوون بەو زنجیرە نوێیەی کۆرۆنا. لە بەریتانیا زۆربەی ھەرەزۆری ئەو کەسانەی تووشی زنجیرەی دەلتا بوون لە ڕیزی گەنجەکان ومندالانن، واتە ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ، هاوكات ژمارەیەکی بەرچاو لەوکەسانە بوو کە تەنھا یەک بڕەژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە. 3- ڕێژەی تووشبوون بە زنجیرەی دەلتا لەو کەسانەی ھەردوو بڕەژمەی ڤاکسینیان وەرگرتووە زۆر کەمە ، بەلام لەوەش گرنگتر لە ئەگەری تووشبوونیش ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە زۆر ناڕەحەت نابن ، رێژەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت یەکجار کەمە . ھەر لەبەر ئەو ھۆیانەیە لە وولاتێکی وەک بەریتانیا لە کاتێک ژمارەی تووشبوون لە ھەلکشانە ژیان تەواو ئاسایی بۆتەوە، چونكە نزیکەی ٧٠٪‏ ی خەلکی بەریتانیا ھەردوو بڕەژەمی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە . واتە ڤاکسینەکان تاکە ھۆکارن بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان و کەمبوونەوەی مردن بە ھۆی کۆرۆنا. 4- پێنج مانگ پێش ئێستا لە نووسینێكمدا ئاماژەم بەوە كرد، کە مردن بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی ڤاکسین دەبێت بە دیاردەیەکی دەگمەن . ھەفتەی ڕابردوو لێکۆلینەوەیەکی گەورە لە ئەمریکا بلاوکراوەتەوە، كە لە کۆی ھەژدە ھەزار مردن بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر لە ١٪‏ لەو نێو ئەو کەسانەدا بووە، کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە ، بە واتایەکی تر بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە تاکوو ئێستا لەبەردەستە ڤاکسینەکان بە رێژەی ٩٩٪‏ خەلک لە مردن بە ھۆی کۆرۆنا دەپارێزێت . ئاگادارم ڤاکسینەکان وەک پێویست لەبەردەست نین ، بەلام لە چەند ھەفتەو مانگی داھاتوو برێکی زیاتر دەگاتە عێراق و کوردستان. جێگای داخە خەلکانێکی زۆر لە ڤاكسینەكە دەترسن، ئەو دیاردەیە لە هەموو جیهان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نزیکەی چوار بلیۆن بڕەژەمی ڤاکسینەکان لە جیھان بەکار ھاتووە و ئەو کەسانەی کێشەیان بۆ درووست بووە بە ھۆی بەکارھێنانی ڤاکسین ژمارەیان یەکجار کەمە .لە عێراق وەک بەشێکی وولاتە ھەژارەکان کەمتر لە ٣٪‏ دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەمەش بڕیكی زۆر كەمەو بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبێتە ھۆی بەردەوامبوون و زیادبوونی کۆرۆنا. کوردستانیانی خۆشەویست دەزانم خەلکی بێزار بوون لە کۆرۆنا ، من لێرەدا باسی کارەنتینەکردن و پەیرەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن ناکەم ، چونکە زۆرینەی خەلکی شارەزاییەکی باشیان دەربارەی ئەو ڤایرۆسە پەیدا كردووە، بەلام لە دۆخێكی وەك ئێستادا، کە ڤایرۆسەکە بە رێژەیەکی زۆر بلاوبۆتەوە ، ئەگەر دەرفەتی ئەوەت ھەبێت ڤاکسین وەربگریت بەھیچ شێوەیەک دوو دل مەبە ، ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنات ھەیە، کە دەزانین جۆری دەلتا تا رادەیەکی زۆر لە ھەلامەت دەچێت ، ئەوا لە مالەوە مەچۆ دەرەوەو ویژدانت بکە بە حەکەم ، چونکە بە دەرچوونت و تێکەڵ بوون بە خەڵک کۆمەلێک خەلکی بێ گوناح تووشی ئەو ڤایرۆسە دەکەیت . ئەگەر بۆت دەکرێت بۆ دلنیابوون لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەتوانی لە سەنتەرەکان پشکنینی پس سی ئار بکەیت . لە ئەگەری نارەحەت بوون و تەنگەنەفەسی و دابەزینی رێژەی ئۆکسجین بە زووترین کات سەردانی دکتۆر و نەخۆشخانەکان بکە . بە ھیوای ئەوەی کە کوردستان بە کەمترین زیان لەو شەپۆلەی کۆرۆنا دەربازی بێت . دکتۆر عارف گۆرانپسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناولەندەن

هەواڵ
26-07-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە۲٦ ـ۷ ـ۲٠۲۱ لە نێوان خەلیفان و بێخمێ ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردوە وە پێشمەرگەش تەقەی بەرانبەریان کردوە و بە پێی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەوڕووداوە زیان هەیە.سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان۲٦ـ۷ـ۲٠۲۱

هەواڵ
26-07-2021

توڕەیی تاران عەلی خامنەیشی گرتەوە

خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران درێژەی کێشا و گەشتووەتە تاران، خەڵکی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و گوتاری توند دژی دەسەڵات دەڵێنەوە. "با ئاخوندەکان ون بن، مردن بۆ دیکتاتۆر" خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی ئەم وتارە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بە تایبەتی علی خامنەیی ناڕەزایی دەردەبڕن". ھەروەھا خۆپیشاندەران تا ڕادەیەکی زۆر لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران ناڕازین، لە کاتێکدا خەڵک خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای بۆ دابین ناکرێت، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتی حەماس لە فەلەستین و حیزبوڵا لە لوبنان دەدات. "نە غەزە و نە لوبنان، گیانم فیدای ئێران" خۆپیشاندەران بە وتنەوەی ئەم ھوتافە لەسەر شەقامەکان دەیانەوەێت پەیامی خۆیان بگەیەنن بە دەسەڵاتداران" لە 15 تەمموزەوە بەھۆی کەمی ئاو خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و سەرەتا لە ھەرێمی خوزستان دەستی پێکرد کە ناوچەیەکی عەرەب نشینە، ئێستا ناڕەزایی خەڵکی باڵی کێشاوە بۆ شارەکانی دی.

هەواڵ
26-07-2021

ئاگاداريەك له وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە

ئاگاداری سەرجەم ئەو زیندانیە ساسییانەی کوردستان ئەکەینەوە کە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشت ڕاستکراوەتەوەو ڕاگەیەنرا…ئەوانەی کە لەدوومانگی ڕابردوودا لەبانکی( بێخاڵ) لە شاری هەولێر مینحەکانیان وەرگرتووە….بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە شارەکانی سلێمانی ودهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران .لەگەڵ ڕێزدا بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ /٧ /٢٠٢١ موچەی کەس وکاری سەربەرزیشەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش ئەکرێ… حاکم عادلبەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت

هەواڵ
26-07-2021

جۆ بایدن و مستەفا کازمی کۆ دەبنەوە

وا بریارە ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق مستەفا کازمی لە واشنتۆن کۆ ببنەوە. بابەتەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، یان چونە قۆناغێکی نوێوە، "بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا عێراق دەتوانێت بەرپەرچی ھێرشی گروپە تیرۆرستیەکان بداتەوە کە ھێشتا لە ناوچەکە بوونیان ھەیە". ئەمە لە کاتێکدا سێ ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کۆتییان بە داعش ھێناوە، بەڵام ھەفتەی پێشوو داعش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغداد کرد و 30 کەس گیانیان لەدەستدا.

هەواڵ
26-07-2021

قەدەغەی سەرتاسەری ڕادەگەیەنرێ

بەھۆی تەشەنەکردنی کۆرۆنا، پێشنیاز دەکرێ قەدەغەی ھاتوچۆ ڕابگەیەنرێ. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر داوای لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە لە کات ھەشتی ئێوارەوە بۆ شەشی بەیانی قەدەغەی ھاتوچۆ ڕابگەیەنرێ. ھەروەھا تەندروستی دھۆک داوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ دەکات و تەندروستی گەرمیانیش بەھەمان شێوە. ڕاگەیاندنی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٦ ) ١. پشکنین: ( ١٧١٤١ پشکنینی نوێ)• ( ٤٦٠٩) هەولێر• ( ٣٢٢٤) سلێمانی• ( ٨٤٧٤) دهۆك• ( ٣٠) هەڵەبجە• ( ٦٩٨) گەرمیان• ( ١٠٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٥٥٩ تووشبووی نوێ)• ( ٩٧١) هەولێر• ( ٨٩٣) سلێمانی• ( ١٥٦٤) دهۆك• ( ١٩) هەڵەبجە• ( ٨٨) گەرمیان• ( ٢٤) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٠٤١ چاکبوون)• ( ١٣٠) هەولێر• ( ٢٢١) سلێمانی• ( ٦٥٨) دهۆك• ( ٤) هەڵەبجە• ( ٢٦) گەرمیان• ( ٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٣ مردن)• ( ١) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٣٧٠٩٨٣ (٨١٢١٣٥ هەولێر، ٥٩٤٨٥١ سلێمانی، ٩٤٧٣٨٢ دهۆك، ١٦٦١٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٢١٧٥٦٥ (٦٤٦٣٩ هەولێر، ٧٠٦٠٩ سلێمانی، ٧٨٣٩٠ دهۆك، ٣٩٢٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٣٣٩٢ ( ٥٦٠٧٨ هەولێر، ٦١٥٥٢ سلێمانی، ٧٢٠٩٣ دهۆك، ٣٦٦٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٩٤٧١ (٧٢٩٤ هەولێر، ٦٩١٢ سلێمانی، ٥١٦٣ دهۆك، ١٠٢ هەڵەبجە)مردن ٤٧٠٢ (١٢٦٧ هەولێر، ٢١٤٥ سلێمانی، ١١٣٤ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٦ی تەمووز ٢٠٢١

هەواڵ
26-07-2021

ھۆشدارییەک لەبارەی کۆرۆناوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان زەنگی مەترسی لەبارەی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لێدا و وەزیری تەندروستیش گەیشتە شاری دھۆک. وەزارەتی تەندروستی ڕایەگەیاند، سەر لە بەیانی زووی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/26، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک. لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆڕۆنا سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات. نووسیویەتی: بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە، هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرەزۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە

هەواڵ
25-07-2021

وەھاب ھەڵەبجەیی چۆن لە لاھور ھەڵگەڕایەوە؟

کۆنترۆڵکردنی جومگەکانی دەسەڵاتی یەکێتی و بێدەسەڵاتکردنی لاھور جەنگی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، سەرەتاکەی بۆ کێشەی نێوان دوو کەس دەگەڕێتەوە کە ھەردووکیان کەسانی نزیکی لاھور بوون.پێش ڕووداوەکانی ٨ی مانگ، کێشەیەک لەنێوان وەھاب ھەڵەبجەیی و ئەفسەرێکی تری دژەتیرۆر بەناوی "سیروان" دروست دەبێ، کێشەکە سەردەکێشێت بۆ تەقەکردن و وەھاب ھەڵەبجەیی بە گولەیەک سیروان بریندار دەکات، لاھوریش بەمە توڕە دەبێت و وەھاب ھەڵەبجەیی بۆ شەش مانگ سڕ دەکات. کێشەکە لێرەوە دروستدەبێ.وەھاب ھەڵەبجەیی داوا لە لاھور جەنگی دەکات کێشەی نێوان ئەو و سیروان چارەسەر بکات، بەڵام لاھور.گوێی لێ ناگرێ.بۆیە وەھاب ھەڵەبجەیی ناچاردەبێ پەنا بۆ بافڵ تاڵەبانی ببات، بافڵیش دەیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیی و رووداوەکانی ٨ی تەمووز بە پاڵپشتی وەھاب ھەڵەبجەیی دەکات. دواتریش بە ھاوکاری جەعفەر شێخ مستەفا، کێشەی وەھاب و سیروان چارەسەر دەکرێت و ئاشتیان دەکاتەوە.

هەواڵ
25-07-2021

دۆناڵد ترەمپ ناوی سەرکردەی تاڵیبان بە محەمەد دەھێنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوتری ئەمەریکا لە میانەی پێداچوونەوە کۆتا ھەڵبژاردنی ویلایەتە یەکگتروەکانی ئەمەریکا کە لە فۆنیکس/ئاریزۆنا کە بە ھەڵبژاردنێکی دزراو ناوی دەبا، پاش چەند جار ھەوڵدان بۆ ناوھێنانی سەرکردەی تاڵیبان ھەیبتوڵا ئاخونزاد، وەک ھەمیشە نواندنێکی سەیر دەکات و نیشانی دەدات کە نایزانێت، یان لە بیری کردووە، بۆیە دەڵێت "با بە محەمەد بانگی بکەین". ترەمپ بەردەوام دەبێت لە گاڵتەپێکردنی ھەیبەتوڵا ئاخونزادە و دەست دەکات بە لاسایی کردنەوەی و چەند دەنگێکی سەیر دەردەکات وەک نیشانەی چۆنێتی قسەکردنی ھەیبەتوڵا ئاخونزادە و دەڵێت: "کەسێکی ڕەقە، تەنیا دەزانن شەڕ بکەن". ترەمپ وشەی (Grunt) بەکار دەھێنێت وەک شێوازی قسەکردنی ھەیبەتوڵا، ئەم وشەیە لە ئینگلیزیدا زیاتر بۆ جۆرە دەنگێک بەکار دێت کە بەراز دەری دەکات، پاشان بە کەسێکی گۆشەگیر و نا ھۆشیاری ناو دەبات.

1 2 ... 778 779 780 ... 1148 1149