بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی لە گەرمیان دەستگیرکرا. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، درەنگانی شەوی ڕابردوو، مەفرەزەیەک چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسی دژە تیرۆری گەرمیان و بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچووە، کە تۆمەتبارکراوە بە تێوەگلان لە گەندەڵی کاتێک بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بووە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٩ )١. پشکنین: ( ١٦١٥٥ پشکنینی نوێ)• ( ٤٠٧٣) هەولێر• ( ٣٠٧٨) سلێمانی• ( ٧٩٥٧) دهۆك• ( ٣٤) هەڵەبجە• ( ٨٧٥) گەرمیان• ( ١٣٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣٠٥٦ تووشبووی نوێ)• ( ٧٤٩) هەولێر• ( ٧٤٩) سلێمانی• ( ١٤٦٩) دهۆك• ( ١١) هەڵەبجە• ( ٦٤) گەرمیان• ( ١٤) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٤٣٦ چاکبوون)• ( ١٩٨) هەولێر• ( ٣١٩) سلێمانی• ( ٨٧٩) دهۆك• ( ٦) هەڵەبجە• ( ٣١) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٠ مردن)• ( ٢) هەولێر• ( ٢) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٤٢٢٣٧٠ (٨٢٦٦٠٢ هەولێر، ٦٠٧٥٩٢ سلێمانی، ٩٧١٣٥٨ دهۆك، ١٦٨١٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٢٧٣٣٩ (٦٦٩٥٠ هەولێر، ٧٣٦٢١ سلێمانی، ٨٢٧٤٠ دهۆك، ٤٠٢٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٧١٨١ ( ٥٦٥٥٠ هەولێر، ٦٢٥١٣ سلێمانی، ٧٤٤٢٥ دهۆك، ٣٦٩٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٥٤٠٨ (٩١٢٠ هەولێر، ٨٩٥١ سلێمانی، ٧١٥٨ دهۆك، ١٧٩ هەڵەبجە)مردن ٤٧٥٠ (١٢٨٠ هەولێر، ٢١٥٧ سلێمانی، ١١٥٧ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە)
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.
قوباد تاڵەبانی کرا بە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان
میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سلێمانی ڕوون كردەوە و ئاشكرای كرد كە دەیانەوێت ئەو ڕێڕەوە راست بكەنەوە كە لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی لە دەڤەری سلێمانی ”تووشی داهێزران كردبوو“. بە گوێرەی وتارێك كە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیدا بە ناونیشانی (راستكردنهوهی رێڕهوی ئیداره) بڵاو كراوەتەوە، تێیدا باس لەوە كراوە، یەكێتی حزبێكی حكومڕانه، ”دهبێت میتۆدی كاری حزبی و خیتابه ئیعلامییهكهشی میتۆدێكی حكومڕانانه بێت، چونكه خیتابێك كه ههر به میتۆدی رهخنه و لههجهی ئۆپۆزسیۆن بوون بێت بۆ حزبێكی فهرمانڕهوا و شهریك له ئیداره تاسهر جائیز و مومكین نییه، له كاتێكدا یهكێتی پێداگریی لهسهر ئهوه دهكاتهوه كه شهریك و پێكهێنهری سهرهكیی حكومهته، دیاره شهراكهت له حكومڕانیش تهنها ئیمتیازات نییه بۆ كارهكتهرهكانی بواری ئیداره، بهڵكوو جێبهجێكردنی ئهركیشه كه رهنگه ئهگهر ههنگاوه پراكتیكییهكان بارتهقای حزبێكی فهرمانڕهوا نهبێت، ئهوا هێز و سهنگ و دهسهڵاتی ئهو حزبه له كایه ئیدارییهكهشدا دابهزێت و لهكایه حزبییهكهشدا له پاشهكشه بدات“. ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بڕیارهكانی ئهم دواییهی قوباد تاڵهبانی وهك جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و ئهو زنجیره گۆڕانكارییهی كه دهستی پێكردووه له كایهكانی كارگێڕیدا، چ بۆ رێكخستنهوه و گهڕانهوهی ههیبهتی یاسا و ههستكردن به هاووڵاتیبوون له بهرامبهر یاسا و كۆكردنهوهی دۆخی شپرزه له زۆر بواری ئیداریی و كۆمهڵایهتیی تر و چهند ههنگاوێكی عهمهلی كه “ئێستا بێگومان بۆته هۆی بێزاربوونی ههندێك ناوهند و مایهی مشتومڕه، بهڵام به گشتی خهڵكی ئهم ناوچانه پێی دڵخۆشن، چونكه گومانی تێدا نییه ژمارهیهكی كهم له كهسانی بهرژهوهندیخواز له چاكسازیی زهرهرمهند دهبن، بهڵام ئهنجامی چاكسازیی ئهگهر به میتۆده راستهكه كاری لهسهر بكرێت، زۆرینهی هاووڵاتیان به حزبی و ناحزبییهكانیشهوه لێی سوودمهند دهبن و ئهمهش ئهركی نوێنهرانی حزبێكی حكومڕانه لهوهی كه خزمهتگوزاریی و كێبڕكێی تهندهر و بواری بازرگانی قۆرغ نهكرێت و بۆ ههمووان بێت و هێزی چهكدار ئهركی پاراستنی ئهمنییهت له ئهستۆ بگرێت و دهست له كایهی سیاسی و بازاڕ وهرنهدات، واته هاووڵاتییان له ههموو دهنگ و رهنگ و چین و توێژهكان لهبهردهم یاسادا یهكسان بن”. لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەدا راشكاوانە ئاماژە بەوە دراوە: “دهشێت ئهم ههنگاو و بڕیار و جووڵه گهرموگوڕه به ئاراستهی راستكردنهوهی رێڕهوێك بێت كه ئیدارهی لهم زۆنهدا تووشی داهێزران كردبوو. بهدیوێكی تردا كاریگهریی لهسهر دهزگا حكومییه جێبهجێكارهكان دهبێت كه به گوێرهی یاسا و رێنماییهكان كار بكهن و هی ههمووان بن و ههست به دڵنیایی بكهن لهوهی كهس ناتوانێت به رهمهكی و چاوسووركردنهوه و بهدهر له یاسا بڕیاریان بهسهردا بسهپێنێت”. ئەوەش دووپات كراوەتەوە كە لەمەودوا “دهنگی كارهكتهرهكانی نێو كایهی فهرمانڕهواییش له بهرامبهر ههر گرووپ و دهسته و تاقمێك زوڵاڵتر دهبێت و دهتوانن جهسوورانهتر پێداگریی لهسهر ههنگاوهكانی چاكسازیی له كۆی كایهكاندا بكهن”. لە كۆتایی نووسینەكەشدا ئەوە ئاشكرا كراوە كە “لهو رێوشوێنی راستكردنهوهی رێڕهوه ئیدارییهدا، ههموو كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان سوودمهند دهبن، جگه لهو كهمینهیهی كه نانیان له بازاڕی شێواودایه”.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ژمارەی تووشبوان ھەر وەکو ئێستا بەردەوام بێت و خەلک پابەند نەبێت بە رێنمایەکان، ناچارین ھەموو رێکارێک بگرینە بەر لەوانەش قەدەغەی ھاتوچۆ. ئەم وتانەی ڕێبەر ئەحمەد، لەکاتێکدا بوو کە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی سۆران، سەردانی ئەو قەزایەی کردبوو.
لە سنووری خورماتوو هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتە خوارەوە. سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە پێنج کەس بوون کە هەموویان گیانیان لەدەستداوە. رووداوەکە کاژێر 02:45ـی خولەکی بەرەبەیانی پێنج شەممە 29-7-2021، لە نزیک گوندی جەرداغڵی لەسنووری ئامرلی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو روویداوە، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە سەربازی بووە و سەر بە هێزی ئاسمانی عێراقە. حەسەن زەین عابدین قایمقامی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە لە نزیک بارەگایەکی حەشدی شەعبی بووە و بڕیار وایە شاندێکی فڕۆکەوانیی هێزی ئاسمانیی عێراق و لیژنەی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق بگەنە شوێنی رووداوەکە". شانەی ئەمنیی عێراق لەبارەی رووداوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە کراوە کە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێنج کەسن بەناوەکانی عەقیدی فڕۆکەوان ئوسامە تارق، رائیدی فڕۆکەوان عەلی فازڵ، جێگری ئەفسەر لوی حاتەم فەرحان، جێگری ئەفسەر ئەسیر فائیز ئیبراهیم و جێگری ئەفسەر وەسام عەلی سەفیح. رووداو
دوای ئەوەی لاهور جەنگی، لە هاوپەیمانی نیشتمانی دەستی لەکار کێشایەوە، قوباد تاڵەبانی شوێنی دەگرێتەوە. بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاتژمێر 11:00 کۆببنەوە و یەکێتی بە فەرمی قوباد تالەبانی بکاتە سەرۆکی لیستەکە لەشوێنی لاهور جەنگی.
ھەلکشانی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە کوردستان دۆخێكی تەواو چاوڕەنکراوبوو ، چونکە دەرکەوتووە کە زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا (ھیندی) بە رێژەی ٦٠٪ لە زنجیرەی گۆڕاوی ئەلفا (بەریتانی) خێراتر بلاودەبێتەوە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە ھەر کەسێکی تووشبوو ژمارەیەکی زۆرتر لە خەلک تووشی پەتاکە دەکات، بە بەراورد لەگەل زنجیرەکانی پێشووی کۆرۆنا. ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆنا لە کوردستان، کە بۆ ھاوولاتیان دەکرێت زۆر کەمە، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبوون ڕۆژانە لە ھەلکشانە . لەو ژمارە کەمە پشکنینەی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە، نزیکەی ٣٥٠٠ پۆزەتیڤە . سەرباری ئەوەی پشكنینی نزیکەی ٣٠٪ ئەو کەسانەی کە ھەلگری ڤایرۆسەکەشن بە نێگەتیڤ دەردەکەوێت! ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبووان نیشانەیەکی کەمیان ھەیە و ناچن بۆ پشکنین . كەواتە ژمارەی تووشبوان زۆر زیاترە لەو داتایانەی وەزارەتی تەندرووستی ڕۆژانە بلاویدەکاتەوە . شایەنی باسە زۆربەی تووشبوان بە شێوەیەکی سووک پەتاکە دەگرن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە نابێت، بەلام ئامەرەکان ئەوەمان پێدەلێن، کە رێژەی ١٥٪ ی نەخۆشەکان تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێویستیان بە چارەسەری لە ژێر چاودێری دکتۆر دەبێت، ھەروەھا ٥٪ تووشبوان زۆر بە توندی سییەكانیان ھەو دەكات و پێویستیان بە چارەسەری دەبێت لە نەخۆشخانەکان ، لەو ژمارەیەش بەشێکیان پێویستیان بە ئامێری سی پاپ و چاودێری چڕ دەبێت . ئەگەر لێکدانەوەیەک بۆ ئەو ٣٥٠٠ نەخۆشەی ئەمرۆ تووشی پەتاکە بووینە بكەین، بۆمان دەردەكەوێت نزیكەی ١٧٥ کەسیان دوای نزیکەی دە رۆژ لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، زۆر بە توندی تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێوستیان بە نەخۆشخانە دەبێت، ئەگەر ژمارەی تووشبوان بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا سەرووی ھەزار نەخۆش لە یەک ھەفتە پێوستیان بە نەخۆشخانەکانی کوردستان دەبێت. لە کۆی ئەو نەخۆشخانەی تەنیا لەماوەی ئەو هەفتەیە پەیوەندیان پێوە کردووم ١٦ کەسیان زۆر بە تووندی تووشی ھەوکردنی سیەکان بووینەو پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەبووە ، جێگای داخە بەشێکی زۆر لە تووشبوان نایانەوێت بچن بۆ نەخۆشخانەکان و داوای ئەوە دەکەن کە لە مالەوە چارەسەری وەرگرن، سەرباری ئەمەش ، نەک ھەر نەخۆشخانەکانی حکومەت بەلکو بەشێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش خەریکە پر دەبن لە تووشبوانی کۆرۆنا. دیارە ئەو شیکردنەوەیە راستیەکی زانستی تێدایەو مەبەستمان لەبلاوكردنەوەی ئاگادارکردنەوەی خەلکە لەو راستیانە، دەبێت وەزارەتی تەندرووستی بە ووردی لێکدانەوە بۆ ئەو ژمارانە بکات و ھەوڵەکانی بۆ دابینکردنی بری پێویست لە ئۆکسجین و ئەو دەرمانانەی کە بۆ تووشبوانی ئەو پەتایە بەکاردەھێنرێت چڕ بکاتەوە، لەو باوەرەدام ئەو رێکارە نوێیانەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کاریگەریەکی کەمی دەبێت لە ھەلکشانی ژمارەی تووشبون بەو ڤایرۆسە نەگریسە. وەک ھەمیشە بیرو ھۆشمان لەگەل خەلکی کوردستانە ، بە تایبەت ئەو خەلکە ھەژارەی کە توانای ئەوەیان نیە بچن بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و بتوانن دەرمانی گران بەھا بکرن. دکتۆر عارف گۆران، پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو - لەندەن
ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیردەکەن کە وەک شانەی نەنستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش . لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون سەرەداودەست کەوت لەسەر بوونی تاقمێکی نەنستوی داعش کە پیلانیان داناوە خۆیان رێکبخەن و ئامادەبکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە . راستەخۆ بەبڕیارو سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردو دوای یەک مانگ بەدواداچوونی ورد و دەستخستنی زانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بەبڕیاری سەرۆکی دەزگاشەوی ( ٢٧/٢٨) ٧ / ٢٠٢١ جوڵە بەھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کراو لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورەو و ھەڵمەتی ھاوکاتدا ھەر چوار تیرۆریست ( ع ، ح ) و ( ل ، ج ) و ( ز ، ح ) و ( ع ، ح ، ع ) دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە .لەلایەکی ترەوە لەئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریست ( س .ع ) دەستگیرکرد . لەبارەی ئەم کەیسە ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوەو دەرکەوت تیرۆریستە دەستگیراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لەویلایەتی باشوور و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و لەچەند شارێکی عێراق و ھەرێم خۆیان رێکخستووەو مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەنلەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوە زانیارییەکان ھێڵرانەوەو لەداھاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاری زیاتر بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو . وێڕای سوپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کە ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی دەزگای ئاسایشن و پەرۆشی سەقامگیرین و ھۆکاری سەرخستنی ھەوڵەکانمان . سوپاس و دەستخۆشیشمان بۆ تەواوی ھێزەکانی ئاسایش کە لەبەرامبەر ئەرک و فەرمانەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمدا شەونخون و چاوکراوەن و لە کاری بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پێشێلکارانی قانون و ئەوانەی دادگا داوایان دەکات تەئکیدیش دەکەینەوە بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرو ھێزەکانی ناوخۆ لەھەوڵی بەردەوامدادەبین بۆ پاراستنی ھەرێمەکەمان و سەرووماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان . دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان .
داواکاری گشتی سوید ھاوڵاتیەکی ئێرانی دەستگیر دەکات و تۆمەتباری دەکات بە ھەبوونی دەست لە تاوانی ساڵی 1988 ئێران داواکاری گشتی سوید ھاوڵاتی ئێرانی، حەمید نوری تاوانبار دەکات بە ھەبونی دەست لە تاوانای ساڵی 1998 ئێران کە تێدا حوکمی لە سێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 زیندانی سیاسی لە کەرەج دەرچوو. دواکاری گشتی دۆسییەی دژی حەمید نوری کردۆتەوە و ناوبراو توانبارە بە بەشداری کردن لە کوشتنی بە کۆمەڵی زیندانیان لە ساڵانی 1980-1988 لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق. حەمید نوری ھاوڵاتی ئێرانیە و تەمەنی 50 ساڵە، لە کاتی سەردانی کردنی خزم و کەسی لە وڵاتی سوید ساڵی 2019 دەستگیر دەکرێت. داواکاری گشتی بەڵگەی خستۆتەڕوو کە حەمید نوری دەستی لە تاوانی لەناوبردنی گرووپی موجاھیدینی ئێراندا ھەبوە، کاتێک لە ھاوینی ساڵی 1988، ئایەتوڵا خومەینی فەرمانی بۆ لە سێدارەدانی زیندانیانی سەر بە گرووپی موجاھیدین دەرکرد، لەو کاتەدا حەمید نوری یاریدەدەری جێگری داواکاری گشتی بووە لە لە زیندانی گوھردشت لە کەرەج. داواکار کریستینا لیندۆڵف کارڵسن ڕایگەیاند ئەو تاوانانەت حەمید نوری ئەنجامی داون پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤن بە پێی ڕێکەوتننامەی جنێف، لە ھەمان کاتدا پارێزەری حەمید نوری دەڵێت ناوبراو ھەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لە دژی سەپێندراون.
پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی. هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە. بێگومان ئەو بڕیارەی یونسكۆش دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان دەكەم و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم. مسعود بارزانی 28ـی تەمووزی 2021