ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سعودیە؛ لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بریارەکان توندتر دەکاتەوە

27-07-2021
سعودیە؛ لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بریارەکان توندتر دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سعودیە سزای سێ ساڵ سڕکردنی گەشت بەسەر ئەو ھاوڵاتیانەدا دەسەپێنێت کە ڕەچاوی بریارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا ناکەن.

وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، سزای سێ ساڵ سڕ کردنی گەشت بەسەر ئەو ھاوڵاتیانەدا دەسەپێنن کە ڕەچاوی بڕیارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا ناکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە ھاوڵاتیانی سعودیە بێ گوێدانە بڕیارەکان سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردوە کە لەلایەن حکومەتی سعودی گەشتکردن بۆی قەدەغە کراوە. ھەر بۆیە وەزارەتێ ناوخۆ ھەڵدەستێت بە سڕ کردنی ئەو ھاوڵاتیانە و سزاکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژە دەخایەنێت کە تێیدا ھاوڵاتی سزادراو ناتوانێت ھیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات.

ھەروەھا لە 9 ئابەوە ھەر ھاوڵاتیەک بیەوێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات پێویستە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرتبێت.

سەرتای ئەم مانگە سعودیە گەشتەکانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ (ترانزیت) لەگەڵ وڵاتەکانی ئیمارات، ئیثیۆپیا و ڤێتنام ڕاگرت. پێشتریش لەگەڵ وڵاتەکانی ئەفغانستان، ئەرجەنتین، بەڕازیل، مسڕ، ھندستان، ئندۆنێسیا، لوبنام، پاکستان، باشوری ئەفریقا و تورکیا گەشتی ڕاگرتبوو.