د. ڕێواز فایق، سهرۆكی پهرلهمانی کوردستان، به بهیانێك كۆتایى خولی بههارهى ڕاگهیاند، بەمهش پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک دەچێتە پشووی فەرمییەوە، هەرچەندە پشووی بەهارەی پەرلەمان دەبوایه لە مانگەکانی (٧) و (٨) بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە، ئهمهش دهقی (بهیان)هكهیه:بهیانبه پێى بڕیارى ژماه (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوهى درێژكردنهوهى خولى بههارهى ساڵی سێیهم له خولى ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان، له ٢٠٢١/٧/٣١ كۆتایى دێت و پاڵپشت بهم بڕیاره دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بڕیارى ڕاگهیاندنی كۆتاییهاتنی (خولى بههارهی ساڵی سێیهم له خولى ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانى كوردستانى دا).د. ڕێواز فایقسهرۆكی پهرلهمانى كوردستان
دوای ئەوەی بافڵ تالەبانی هەموو دەسەڵاتەکانی لە لاهور جەنگی سەندەوە و چەند تۆمەتێکی گەندەڵی دایە پاڵ خۆی و چەند کەسێکی نزیکی، کەسانی دیکەی نزیکی لاهور جەنگی رۆژانە دەچنە پاڵ بافڵ تاڵەبانییەوە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 37 کەسی سەربازی و حیزبی نزیکی لاهور جەنگی، پەیوەندیان بە بافڵ تاڵەبانییەوە کردووە و خۆیان داوەتە پاڵ ئەو و پشتیان لە لاهور کردووە.ئەمڕۆ هەینی، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند "یەکێتی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی و هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە بازرگانیی ناشەرعی یاخوس سەرانە وەرگرتن لە خەڵک دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە".بەپێی زانیاریەکان، ئەم گوشارانەی بافڵ تاڵەبانی و دەستبەسەرکردنی کەسانی نزیکی لاهور، بۆ ئەوەیە کە لاهور ناچار بکات بەوەی بە یەکجاری لە کوردستان بچێتە دەرەوە و واز لە یەکێتیش بێنێت.بەڵام لاهور جەنگی تا ئێستا هەڵوێستی ڕوون نییە و سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتەکانی رادەستی بافڵ تاڵەبانی کردووە، بەڵام دیارنییە ئاخۆپ کوردستان و یەکێتی بەجێدەهێڵێت یان نا.سەرچاوەیەک بە باڵکێشی وت: ئەگەر لاهور جەنگی نەچێتە ژێر باری بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی، ڕەنگە بە تۆمەتی تێوەگلان بە گەندەڵی و کاری قاچاخی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
لهسهر بڕيارى و ڕاسپاردهكانى ژوورى ئۆپهراسيۆنى پارێزگاى ههولێر، لێژنهكانى پشکنين وچاودێری قائيمقاميهتى ناوهند و بهڕێوهبهرايهتى گهشت و گوزار و ناحييهى عهنكاوه، ئهمرۆ ههينى 2021.7.30، بەھۆی پابەند نەبوون بهبڕيار و ڕيكارهكانى ژوورى ئۆپهراسيۆنى پارێزگاى ههولێر و جێبهجێنهكردنى ڕێنماييه تهندروستيهكان و ڕێكارهكانى خۆپارێزى، لهههولێر (7) يانهى شهوانيان داخست و ڕێكارى ياسايىش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێتهبهر.جێگهي باسه، ئهم ههڵمهتهى لێژنهكانى پشکنين و چاودێری بهردهوامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تهندروستيهكان و ڕێكارهکانى خۆپارێزى و بريار و ڕاسپاردهكانى ژوورى ئۆپهراسيۆنى پارێزگاى ههولێر.
ئێوارەی ئهمڕۆ ههینی 30ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی، سهرۆکی حکومەتی ههرێمی کوردستان، له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا، سەرەخۆشی له سهڵاحهددین محهمهد بههائهددین، ئهمینداری گشتیی یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حهمیده محهمهد بههائهددینی خوشکی.سهرۆکی حکومەت هاوخهمی خۆی بە ئهمینداری گشتیی یهکگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مهزن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.ئهمینداری گشتیی یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ پهیوهندی و هاوخهمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی .
ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان بههۆى بڵاو بوونهوهى زنجيرهى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسیيهكانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش ڕۆژ دواى ڕۆژ له زیاد بوون دايه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، لهپێناو پاراستنى تهندروستی و سهلامهتى شارهكهمان، ژوورى ئۆپهراسیۆنى پارێزگاى ههولێر، تهواوى هاوڵاتییان و دانيشتوانى سنووری پارێزگاى ههولێر ئاگاداردهكاتهوه.یهكهم/ ههروهك له ڕاگهیندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگهیاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قهدهغهیه و ههر كهسێك پابهند نهبێت سزا دهدرێت، بهڵام بهداخهوه بەهۆی زۆرى ژمارهى مردووان بههۆى ئهم ڤايرۆسهوە، بهشێك لههاوڵاتييان پابهندنين و ئاگادارين سهرپێچی لهم بڕياره دهكرێت، بۆيه جارێكى تر هۆشدارى دهدهين به هاوڵاتييانى شارهكهمان كه پابهندى ئهو بڕيارهبن و ڕهچاوى ڕێكارهكانى خۆپارێزى بكهن، بهپێچهوانهوه ههر هاوڵاتييهك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، لهلايهن هێزهكانى پۆليس دهست بهجێ پرسهكهى دادهخرێت و بهپێبژاردن سزا دهدرێت.دووهم/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژمارهى تووشبوانى زنجيرهى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زياد بوون دایە، بهوهۆيهوه لهنێو نهخۆشخانهكان ژمارهيهكى زۆر له كهس و كار و خانهواده و خزمانى تووشبوان سهردانى نهخۆشخانهكان دهكهن و لهبهردهم نهخۆشخانهكانى تايبهت بهچارهسهرى تووشبوانى كۆرۆنا دهمێنهوه و قهرهباڵغى زۆر دروست دهكهن، ئهوهش هۆكارێكى ديكهی زيادبوونى ژمارهى تووشبوان و بڵاوبوونهوه و تهشهنهسهندنى كۆرۆنايه، بۆ ئهو مهبهسته هاوڵاتييانى سنوورى پارێزگاكهمان ئاگاداردهكهينهوه، سهردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نهخۆشخانهكان و مانهوه و دروستكردنى قهرهباڵغى لهبهردهم نهخۆشخانهكان بهههموو شێوهيهك قهدهغهيه و ههركهس و لايهنێك پابهند نهبێت ڕێكارى ياسايى لهبهرمبهردا دهگيرێتهبهر.سێيهم/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئامادهكاریی بۆ جێبەجێکردنی ئهم بڕیارانه بكهن، ئهو بڕيارانهش سهرجهم قائیمقامیهتهكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر دهگرێتهوه.ژوورى ئۆپهراسیۆنى پارێزگاى ههولێر2021.7.30
ئەو بڕە نیتراتی ئەمۆنیۆمەی ساڵی پار لە بەندەری بەیروت تەقییەوە تەنیا یەک لەسەر پێنجی بڕی سەرەتا بووە کە لە ساڵی 2013 عەمبار کرا بوو. 4ی ئاب، ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتدا تێپەڕ دەبێت، پرسیارە سەرەکیەکان ھێشتا بێ وەڵامن، وەک چۆن بڕێکی زۆر لە نیتراتی ئامۆنیۆم کە دەکرێت بۆمبی پێ دروست بکرێت، بە شێوەیەکی نا پارێزراو لە پایتەختی وڵات بۆ چەندین ساڵ جێ دەھێڵرێت؟ تەقینەوەکە بە گەورەترین جۆری نا-ناوەکی ھەژمار دەکرێت، کە بووە ھۆی مردنی 200 کەس و بریندار بوونی ھەزاران. بە پێی بەڵگەنامەکانی FBI لە 7 تشرینی یەکەمی 2020، کە ئەم ھەفتەیە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە. نزیکەی 552 تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆم لەو ڕۆژە تەقیوەتەوە، لە کاتێکدا سەرەتا بڕی 2754 تۆن لە بەلەمێکی عەمبارکردنی ڕووسی ھێنراوەتە بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2013. وتەبێژی FBI ئاماژەی بەوەدا کە تیمی لێکۆڵینەوە لەسەر دوای حکومەتی لوبنان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە دوای ڕووداوەکە. لوبنان لەسەر ئاستی فەڕمی ھاوڕایە لەگەڵ ئەو 552 تۆنەی کە FBI دایناوە، ھەروەھا پێشتریش باسی ئەوە کراوە کە ئەو بڕەی دیار نەماوە ڕەنگە دزرا بێت. کاپتنی کەشتیەکە دەڵێت: "لە جۆرجیاوە نیتراتی ئامۆنیۆممان دەگواستەوە بۆ مۆزەمبیق، بەڵام بەبێ ھۆشداری پێشوەختە ڕێنمایی کرام لە بەندەری بەیروت بوەستم بۆ عەمبار کردنی کاڵای زیاتر". ئەم کەشتیە ساڵی 2013 گەشتووەتە بەیروت، بەڵام ھەرگیز ئەوێی بەجێ نەھیشت و کەسیش نەھات بۆ وەرگرتنەوەی کارگۆکان. لایەنی فەرمی لوبنان دوو ئەگەریان بۆ دیار نەمانی تەقەمەنیەکە داناوە، ئەوەی دزرابێت یان لە کاتی تەقینەوەکە کەوتبێتە ناو ئاوەوە، بەڵام FBI دەڵێت کۆگاکە ھێند گەورە بووە کە بتوانرێت بڕی 2754 تۆنی تێداھەڵبگیرێت، لۆژیکی نییە وا دابنرێت ئەم بڕە زۆرە لە کاتی تەقینەوەکە لەوێ بوبێت، وەک ئاماژەیەک بۆ دزرانی نیتراتی ئامۆنیۆم"
چەوری مەڕ (دوگ) كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت، بریتیە لە : چەورییەك لە لەشی مەڕدا زۆرە، ئەم جۆرە چەورییە لە ڕووی شیكارییەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە، جۆری چەورییەكە لە ڕووی پێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە، ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بە تایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە، توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سوودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن. خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەندێك سوودی ھەیە :١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی و بەكارھێنانی لەسەر جومگە.٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە … ھتد.٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بە چەورییەكان.ھەموو ئەم سوودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەزی ئاژەڵ بە بەراورد بە زەیتە ڕووەكیەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرن، واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی، بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیە و ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە .بەڵام ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر …ھتد، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكھاتووە و سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ سعرەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەم بوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL ) ، وە زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان .لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە . لەشکر حەمید
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک دەربارەی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی پلاستیکی لەنزیک کەناراوەکانی دوورگەی لیسبوس نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لەپەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسی کەمپی پەنابەرانی دوورگەی لیسبوس هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکانی دەست نوێنرایەتی دەزگای لوتکە کەوتووە،بەلەمێک بە ١٣ کۆچبەرەوە لە نزیک دوورگەی لیسبۆسی یۆنان ژێر ئاو کەوت و لە لایەن ھێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە ١٠ کۆچبەریان رزگار کران و ٣ی کۆچبەریش بێسەرو شوێن بوون.بەلەمەکە لە ئاوە ھەرێمییەکانی تورکیا ژێرئاو کەوتووەو یەکێک لە کۆچبەرەکان بە مەلە خۆی گەیاندۆتە ئاوە ھەرێمییەکانی یۆنان و دواتریش ھێزی دەریایی یۆنان توانیویانە ٩ کۆچبەری تر رزگاربکەن .ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکە پلاستیکی بووەو ئاژانسی سنوری ئەوروپاو ھەلیکۆپتەرێک و دوو فرۆکە و کەشتییەکیش بەشدارییان کردووە لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بووەکاندا و ھێزی دەریای تورکیاش لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.بەوتەی رزگاربووەکانیش ، بەلەمەکەیان ١٣ کەسی تێدا بووە بەڵام تا ئێستا رەگەزنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢٠ )١. پشکنین: ( ١٩٤٥٥ پشکنینی نوێ)• ( ٦١٥٠) هەولێر• ( ٣٣٥٨) سلێمانی• ( ٨٧٤٤) دهۆك• ( ٧٥) هەڵەبجە• ( ١١٢٨) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٢٩٢٤ تووشبووی نوێ)• ( ٦٩٨) هەولێر• ( ٦٦٦) سلێمانی• ( ١٤٤١) دهۆك• ( ٢٢) هەڵەبجە• ( ٩٧) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٢٧٦ چاکبوون)• ( ١٨٦) هەولێر• ( ٣٣٠) سلێمانی• ( ٧٢٠) دهۆك• ( ٥) هەڵەبجە• ( ٣٤) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢٠ مردن)• ( ٧) هەولێر• ( ٢) سلێمانی• ( ٩) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٤٤١٨٢٥ (٨٣٢٧٥٢ هەولێر، ٦١٢٠٧٨ سلێمانی، ٩٨٠١٠٢ دهۆك، ١٦٨٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٣٠٢٦٣ (٦٧٦٤٨ هەولێر، ٧٤٣٨٤ سلێمانی، ٨٤١٨١ دهۆك، ٤٠٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٨٤٥٧ ( ٥٦٧٣٦ هەولێر، ٦٢٨٧٨ سلێمانی، ٧٥١٤٥ دهۆك، ٣٦٩٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٧٠٣٦ (٩٦٢٥ هەولێر، ٩٣٤٧ سلێمانی، ٧٨٧٠ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)مردن ٤٧٧٠ (١٢٨٧ هەولێر، ٢١٥٩ سلێمانی، ١١٦٦ دهۆك، ١٥٨ هەڵەبجە)
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پشتگیری یەکێتی لە تیمی پەرلەمان و حکومەت و ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لەنێوانیان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بەژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە. بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە، ئێمە لە یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران. دڵنیام لەداهاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بەکارکردن لەسەر ئەو یاسا و پرۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن. ھاوسەرۆک ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە رایگەیاند، ئیتر رێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بەڕێگای راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش رێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: 4 ساڵ پێش ئێستا دۆسیەکەی د.میرانم نارد بۆ داواکاری گشتی.عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوە کردوە، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تۆمەتبارکرابوو بە خەرجکردنی چەکی بانکی بەبێ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە شایستە بن، سەرجەم بەرپرسانی حیزب و حکومەت دەیانزانی لە ٢٠١٧ ەدا، چەکەکە ھی دوو کۆمپانیا بوو بەناوی ھێتمان و ساتیار! بۆ کەسێک کرابوو ناوی ھێمن!ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی: لە دادگا ھیچ کارێک لەسەر ئەو دۆسیە نەکراو د.میرانیش کرا بە پەرلەمانتارو و دواتر مەکتەبی سیاسی. دەقی پۆستەکەی عەلی حەمەساڵح دۆسیەکەی د.میران چوار ساڵ پێش ئێستا ناردم بۆ داواکاری گشتی.بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تۆمەتبارکرابوو بە خەرجکردنی چەکی بانکی بەبێ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە شایستە بن..سەرجەم بەرپرسانی حیزب و حکومەت دەیانزانی لە ٢٠١٧ ەدا، چەکەکە ھی دوو کۆمپانیا بوو بەناوی ھێتمان و ساتیار! بۆ کەسێک کرابوو ناوی ھێمن!لە دادگا ھیچ کارێک لەسەر ئەو دۆسیە نەکراو د.میران یش کرا بە پەرلەمانتارو و دواتر مەکتەبی سیاسی..بەندە زیاتر لە ١٠٨ دۆسیەی گەندەڵیم ناردوە بۆ دادگا.. لەسەر لوتکەی دەسەڵات لە ھەردوو زۆنەکەو بۆ خوارتر.. لەسەر قاچاخی و گەندەڵی و زەوی و تەندەرو فێڵکردن .. ھتد ! ئایا تانیا د.میران دەستگیر دەکرێت؟ دادپەروەرانە دادگایی دەکرێت؟ ..دەبوو ئەم دۆسیە ٢٠١٧ یەکلایی کرابوایەتەوە. د.میران بێتاوانبارنەبا دەستگیرنەدەکراو تاوانباریش بوایە پۆستی پێنەدراباو حوکمدرایە…نیەتی من لە ٢٠١٧ ڕونبوە..عەلی حەمە ساڵح عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: 4 ساڵ پێش ئێستا دۆسیەکەی د.میرانم نارد بۆ داواکاری گشتی.عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوە کردوە، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تۆمەتبارکرابوو بە خەرجکردنی چەکی بانکی بەبێ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە شایستە بن، سەرجەم بەرپرسانی حیزب و حکومەت دەیانزانی لە ٢٠١٧ ەدا، چەکەکە ھی دوو کۆمپانیا بوو بەناوی ھێتمان و ساتیار! بۆ کەسێک کرابوو ناوی ھێمن!ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی: لە دادگا ھیچ کارێک لەسەر ئەو دۆسیە نەکراو د.میرانیش کرا بە پەرلەمانتارو و دواتر مەکتەبی سیاسی. دەقی پۆستەکەی عەلی حەمەساڵح دۆسیەکەی د.میران چوار ساڵ پێش ئێستا ناردم بۆ داواکاری گشتی.بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تۆمەتبارکرابوو بە خەرجکردنی چەکی بانکی بەبێ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە شایستە بن..سەرجەم بەرپرسانی حیزب و حکومەت دەیانزانی لە ٢٠١٧ ەدا، چەکەکە ھی دوو کۆمپانیا بوو بەناوی ھێتمان و ساتیار! بۆ کەسێک کرابوو ناوی ھێمن!لە دادگا ھیچ کارێک لەسەر ئەو دۆسیە نەکراو د.میران یش کرا بە پەرلەمانتارو و دواتر مەکتەبی سیاسی..بەندە زیاتر لە ١٠٨ دۆسیەی گەندەڵیم ناردوە بۆ دادگا.. لەسەر لوتکەی دەسەڵات لە ھەردوو زۆنەکەو بۆ خوارتر.. لەسەر قاچاخی و گەندەڵی و زەوی و تەندەرو فێڵکردن .. ھتد ! ئایا تانیا د.میران دەستگیر دەکرێت؟ دادپەروەرانە دادگایی دەکرێت؟ ..دەبوو ئەم دۆسیە ٢٠١٧ یەکلایی کرابوایەتەوە. د.میران بێتاوانبارنەبا دەستگیرنەدەکراو تاوانباریش بوایە پۆستی پێنەدراباو حوکمدرایە…نیەتی من لە ٢٠١٧ ڕونبوە..عەلی حەمە ساڵح
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پێنچ شەممە، دوو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغداد دکرێت و باڵێۆزخانەی ئەمەریکا دەکاتە ئامامج، سەرچاوەیەکەی ئەمنی عێراقی بۆ ئاژانسی ھەواڵی نێودەوڵەتی AFP. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکان یەک لە موشەکەکان لە گۆڕەپانی وەستامی ئۆتۆمبێلی داوە و ئەوەی تریام لە گۆڕەپانێکی چۆڵ کەتووەتە خوارە. ناوچەی سەوز باڵێۆزخانە و باڵەخەخانەکانی حکومەتی تێدایە و لە ماوەی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی مووشەکەکانی ئەو گروپانەی کە ئەمەریکا پێی وایە ئێران پاڵپشتیان دەکات. ئەم ھێرشە لە کاتێکدایە کە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن، کە تێدا ئاشکرا کرا ئەمەریکا کۆتایی بە ئۆپەرسێنەکانی شەڕ کردن دەھێنێت لە عێراق. پێشتریش لە سەرەتای مانگی تەموز ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە ھەولێر، کوردستان. بە ھەمان شێوە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەبۆوە.