فەرماندی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە ڕایگەیاند، دەستمان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی داعش لە ھەرێمی دیالە، نزیک سنووری بە سنووری ئێران. حەشدی شەعبی زانیویەتی ئەم ناوچەیە لە لایەن چەکدارانی داعش بەکار دەھێنرێت و ئەو فەرماندەیەش رایگەیاند، ھێزەکانمان بەردوام لە ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو داعشانەن کە لەم ناوچانە ماونەتەوە. ھەرێمی دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق، سنووری لەگەڵ وڵاتی ئێران ھەیە. حەشدی شەعبی لەم ناوچەیە ھەمیشە دژی چەکدارانی داعش وەستاوەتەوە و بەھۆی ئەو دەنگۆیانەی کە دەگوترێت "وڵاتی ئێران ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سوودی خۆی بەکار دەھێنێت، بۆیە دەکرێت ئەم ئۆپەرسیۆنانەش ھەر لەبەر پاراستنی ئەو سنوورە بێت".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشنیاری درێژكردنەوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی بۆ ماوەی سێ مانگ کردووە.ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی تا بەرواری 1-11-2021 بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لەرێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان، رێكارەكان دەستپێبکەن و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچیكار ئەنجامبدرێت، بە پێبژاردنی 500 ھەزار دینار سزا بدرێن و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن 500 هەزار زیاد بكرێت.دەستپێکردنی پڕۆسەکە لەپێناو بەپیشەییکردنی کاری شوفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان و شۆفیرانی تەکسی و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانە.
چەکدارانی تاڵیبان سێ موشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی قەندەھار لە باشوری ئەڤغانستان کرد، مەبەست لەم ھێرشە ڕێگری کردنە لە بەکار ھێنانی فڕۆکخانەکە وەک ناوەندی ھێرشی ئاسمانی دژی تاڵیبان. "ئێمە فڕۆکەخانەی قەندەھارمان کردە ئامانج چونکە دوژمن وەک ناوەندێکی ھێرشی ئاسمانی دژێی ئێمە بەکاری دەھێنا" زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان بۆ ڕۆیتەرز "شەوەی ڕابردوو، سێ موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانە کرا، لایەنی بەرپرسی ناچار کرد بە ڕاگرتنی گەشتەکان" بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە مەسعود پەشتون، بەڵام ھیچ ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لەسەر زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە. ھێرشی تاڵیبان بۆ سەر فڕۆکەخانەی قەندەھار لە کاتێکدایە کە ئەم گرووپە خەریکە شارەکانی وەک ھیرات لە ڕۆژئاوا و لەشکار گاھ لە باشوور کۆنترۆڵ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .باڵیۆزی فینلەندا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە ماوەی کارکردنیدا و بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
پزیشكێك له تیمى ڕووبهڕووبوونهوهى كۆرۆنا له سلێمانى ڕاى دهگهیهنێت، له پێنجوێن هاووڵاتییهكى تهمهن 109 ساڵ له كۆرۆنا چاك بووهوه. ئهمڕۆ یهكشهممه 1/8/2021، د. هێرش حهیدهر، پزیشك له تیمى ڕووبهڕووبوونهوهى كۆرۆنا له سلێمانى، وێنهى فایلى نهخۆشێكى له ههژمارى تایبهتیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردووهتهوه و نووسیویهتى: "ئهم نهخۆشه تهمهنى 109 ساڵ بوو، پاش تووشبوونى به پهتاى كۆرۆنا و تێكچوونى ڕهوشى تهندروستی، سهرجهم چارهسهره پزیشكییهكانى وهرگرت، خۆشبهختانه له كۆرۆنا چاك بووهوه و گهڕایهوه سهر ژیانى ئاسایی خۆى". دهشڵێت: "دهبێت خۆمان بپارێزین، تووشبوانیش نابێت بێئومێد بن، دهبێت به هیممهتهوه چارهسهرى پێویست وهربگرن و كۆرۆنا تێبپهڕێنن"
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی بەدواداچوون بۆ دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان، تۆمەتبارێک دەستنیشانکراوە، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیشیدا تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و کارمەندێکی بریندار کردووە. رووداوەکە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە، "بەر لە راکردنیشی، بە هاوکاریی ئاسایش دەستگیرکراوە." لە بەشێکی روونکردنەوەکەی هاتووچۆی هەولێر هاتووە، "لەدوای دووبارەبوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان لە بەردەم بەشی مۆڵەتی شۆفێری، بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە کاتی ئەنجامدانی دزییەکە کە چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت کارەکەیان پێسپێردرا." تۆمەتبارەکە لەکاتی هەوڵی پۆلیسی هاتووچۆ بۆ دەستگیرکردنی، وەکو لە راگەیێندراوی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، "بە دەمانچە تەقەی کردووە و بەهۆیەوە کارمەندێکی هاتووچۆ برینداربوو." تۆمەتبارەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. هاتووچۆ داوا لەو کەسانە دەکات کە لە ماوەی رابردوو ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە، سەردانی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا. رووداو
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە دابەزاندنی، تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب گۆرانی "کەتانە"ی گۆرانیبێژ دینای سڕییەوە. دینا لەوبارەوە ڕوونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی " بەرهەمی کەتانە لەلایەن هیچ کەس، یان بەهۆی هیچ بابەتێکەوە نەوەستێندراوە، بەڵکو هۆکاری سڕینەوەی لە یوتیوب کێشەیەکی تەکنیکی بووە و بە زووترین کات جارێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە "
دوای بێدەسەڵاتکردنی لاهور شێخ جەنگی و وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکانی لەلایەن هاوسەرۆکەکەی بافڵ تاڵەبانیەوە، بڕیارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەست بە گەڕێکی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان بکات و بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە، لەدوای بێدەسەڵاتبوونی لاهور جەنگی، بە یەکەم هەوڵی توانەوەی بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی دێت کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە دروستبووە.بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، سبەی یەک شەمە یان سەرەتای ئەم هەفتەیە بافڵ تاڵەبانی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات و کۆدەبنەوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، سبەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە.ئەم کۆبوونەوانەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، بۆ ئەوەی کە یەکێتییەکی نوێ بونیاد بنێنەوە دوای بێدەسەڵاتکردنی لاهور جەنگی، چونکە لە چەند ساڵی رابردوودا یەکێتی پەیوەندییە سیاسییەکانی لە ئاستی پێویستدا نەبوون.لە چوار ساڵی ڕابردودا پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هیچ کۆبونەوەیەکی فەرمیدا لەگەڵ لاهور جەنگی کۆ نەبووەتەوە و ئامادە نەبووە پێشوازی لە براکانیشی بکات. بەڵام چەند جارێک پێشوازیان لە بافڵ تاڵەبانی کردووە.
لە ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاو کراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ ۲٤ی فەڕەنسی هەبووە.لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە، و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاناڵی ۲٤ ی فەڕەنسی نەبووە.ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە.بارەگای بارزانی۳۱ی تەمموزی ۲٠۲۱
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢١ )١. پشکنین: ( ١٢٨٧٧ پشکنینی نوێ)• ( ٣٠٣١) هەولێر• ( ١٣٣٧) سلێمانی• ( ٨٣٤١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١٦٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٦٩٥ تووشبووی نوێ)• ( ٣١٤) هەولێر• ( ١٦) سلێمانی• ( ١٣٣٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٣٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٢٣٠ چاکبوون)• ( ٢٠٨) هەولێر• ( ٣٢٠) سلێمانی• ( ٦٦٣) دهۆك• ( ٦) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٣٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٦ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٧) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٤٥٤٧٠٢ (٨٣٥٧٨٣ هەولێر، ٦١٣٥٨٣ سلێمانی، ٩٨٨٤٤٣ دهۆك، ١٦٨٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٣١٩٥٨ (٦٧٩٦٢ هەولێر، ٧٤٤٣٣ سلێمانی، ٨٥٥١٣ دهۆك، ٤٠٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٩٦٥٤ ( ٥٦٩٤٤ هەولێر، ٦٣١٩٨ سلێمانی، ٧٥٨٠٨ دهۆك، ٣٧٠٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٧٥١٨ (٩٧٢٨ هەولێر، ٩٠٧٠ سلێمانی، ٨٥٣٢ دهۆك، ١٨٨ هەڵەبجە)مردن ٤٧٨٦ (١٢٩٠ هەولێر، ٢١٦٥ سلێمانی، ١١٧٣ دهۆك، ١٥٨ هەڵەبجە)
ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی( الأمة )ی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی مەحمود حوسێن ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبى الأمة.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.شاندی حزبی ( الأمة )ی عێراقی، ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان کرد لە میوانداریکردن و یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاکانی عێراق کە بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا لە سەر بنەمای دەستوور .
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، له يادى سى و ههشت ساڵهى ئهنفالكردنى بارزانيياندا، سهرى ڕێز و نهوازش بۆ گيانى پاكى ههشت ههزار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان دادهنوێنين كه له بهرهبهيانى 1983/7/31ـهوه بۆ ماوهى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆرهملێكانى ههولێر له ههڵمهتێكى ڕهشبگيريدا به زهبرى چهك لهنێو ماڵ و منداڵ و خێزانهكانيان دهستگير كران و ئيتر ههرگيز و تاههتايه نهگهڕانهوه. جينۆسايدكردنى بارزانييان به تهنيا ڕاپێچكردنى پياوان بۆ بيابانه تاريك و سامناكهكانى مهرگ نهبوو، دواى ئهوهش ژنان، كچان، خوشكان و دايكانى بارزانى دهبوايه بهرهوڕووى چارهنووسى سهخت و ناديارى ژيان ببنهوه و بۆ ههزاران منداڵى بێ باوك، ببنه باوك و باپيره و برا و ڕهنجێكى گهوره بۆ دابينكردنى بژێوى ژيان و بهخێوكردن و پهروهردهكردن و پێگهياندنيان بكێشن و بهرگهى ژيانێكى تاڵ و سهختى پڕ له فرمێسك و حهسرهت بگرن. لهم ياده سامناكهدا دروود بۆ گيانى پاكى ئهنفالكراوانى بارزانى و تهواوى ئهنفالكراوان و شههيدانى كوردستان دهنێرين، به شكۆوه ياديان دهكهينهوه، بهوپهڕى ڕێزهوه له ڕهنج و ماندووبوونى دايكان، هاوسهران و خوشكانى ئهنفالكراوان دهڕوانين، سوپاس و پێزانين بۆ خهڵكى جوامێرى ههولێر، ههرير و باتاس و ههموو ئهوانهى دواى ئهنفالكردنى بارزانييان، ههرچى له توانياندا بوو، هاوكاريى خێزانى ئهنفالكراوانيان كرد و يارمهتييان دان. كهسوكارى ئهنفالكراوان و شههيدان دڵنيا دهكهينهوه كه هيچ درێخى ناكهين و ههموو ههوڵێك دهخهينه گهڕ بۆ بهدۆكيومێنتكردن و بۆ ئهوهى ئهنفالهكان لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى به جينۆسايد بناسرێن و جارێكى دى گهلى كوردستان و مرۆڤايهتى بهگشتى مهرگهساتى وا نهبينن، داوا له حكوومهتى عيراقى فيدراڵيش دهكهين، قوربانييان قهرهبۆ بكاتهوه. دووپاتی دەكەینەوە كە پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان تەنھا زامنی دووبارەنەبوونەوەی كارەسات و نەھامەتیيەكانە، ئەوەش بە یەكڕیزی و تەبایيی نێوان سەرجەم لایەن و پێكھاتەكانی كوردستان دەبێت. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2021/7/31