دوای ئەوە تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر ڕاگەیەندکاران، ڕەنگە موختارەکەی گەڕەکی باداوەی هەولێر لە کارەکەی دووربخرێتەوە. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، سبەی بیر بۆ گەڕەکی باداوە لێ دەدرێت و تاوەکو تەواوبوونی بیرەکەش، بە تانکەر ئاویان پێدەدرێ. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کردووە، لێپێچینەوە لەگەڵ موختارەکە دەکەن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ڕەنگە لە کارەکەی دووربخرێتەوە.
هۆمایۆن شهجهریان هونەرمەندی ناسراوی ئێران و کوڕی گەورە هونەرمەندی کۆچکرد شەجەریان، ئێستا لە گەڵ خانەوادەکەی لە سلێمانییە.هونەرمەند رێبین سالار سەنتور لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " دوای ١٠ ساڵ دووبارە بە ھونەرمەندی گەورە ھۆمایۆن شەجەریان شادبوومەوە، دڵخۆشیەکی یەکجار زۆر و شانازیەکی گەورەیە کە سەردانی کردین بۆ ماڵی خاتوون".
لە شاری هەولێر بەهۆی تەقینەوە و گڕگرتنی تانکییەکی گاز کە لە تەنیشت مۆلیدیەکی کارەبا بووە، پێنج کەس سوتان. مەسعود کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە باڵکێشی ڕاگەیاند، کاتژمێر 2:40ی ئەمڕۆ چوارشەمە، بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی تانکیەکی گاز کە لە تەنیش مۆلیدەیەک بووە، پێنج کەس سوتاون کە کاریان لە مۆلیدەکەدا کردوە. سەرکەوت کاڕەش وتی: ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و بریندارەکانیش دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-08-2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە هانس ئاکیربووم، کۆنسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێكراون، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، ئەنجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازییەوە كرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە کۆنسوڵی هۆڵەندای گوتووە، "دەمانەوێت یاسا سەروەربێت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ببینەوە. قاچاخچێتی، دەستخستنە بینەقاقای بازرگانان بنبڕ بکەین و رێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی بگرین." لە 08-07-2021 کێشە لەنێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی دروستبوو و، بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاری و فەرماندەی دژە تیرۆری سلێمانی گۆڕی. چەندین کۆبوونەوە و هەوڵی نێوەندگیری نەیتوانی کێشەکانی نێوان ئەو دوو هاوسەرۆکە کۆتایی پێبهێنێت. بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییەکان دەڵێت، "هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی لەماوەی رابردوودا روویانداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەڕاندنەوەی شكۆ بووە بۆ یاسا". بەپێی راگەیەنراوەکە، یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە یەكێكبووە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە، "یەكێتی لەگەڵ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانییە كە پارێزگاری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان بكات. بۆ ئەمەش یەكێتی ئامادەی هەموو پشتیوانییەكە." لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی هەڵوێست و ستراتیژیی یەكێتی بۆ کۆنسوڵی هۆڵەندا روونكردووەتەوە و رایگەیاندووە، "ئامانجی ئێمە یەكڕیزی كورد و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان. کۆدەنگی و لێکتێگەیشتنی هاوبەشە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و یەکخستنی ناو ماڵی کوردە".
سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەسەر ڕوخاندنی زیادەڕۆیی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. ئەندازیار عەبیر سەلیم ناسر، سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لە کاتی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی لابردن و تێکدانی زیادەڕۆیی تەقەی لێکرا و گوللە بەر پشت و سکی کەوت و لەگەڵ کەسێکی یاوەری برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە یەکەی چاودێریی چڕ بەهۆی سەختیی برینەکەی عەبیر سەلیم ناسر گیانی لەدەستدا. ئەو کەسەی تەقەی کردووە، بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نییە.
له ههولێر بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی تەندروستی و گه شتوگوزار و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی شهش چێشتخانه و كافتریا داخران. قایمقامیهتی ههولێر بڵاوی كردهوه، شهوی ڕابردوو 9/8/2021، پشکنین و بەدواداچوون بۆ 12 چێشتخانە و کافتریا ئهنجام درا و بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی تەندروستی و گه شتوگوزار و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی و چاودێریی بازرگانییهوه، شهش رێستورانت و چێشتخانە و کافتریا داخران. ئاماژه بهوهش كراوه: ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنوێنییەکان، ئەو شوێنانەی سەرپێچییان هەبوو، تۆمارکران و ھۆشدارییان پێدرا، بەپێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.
لیونێل میسی، ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی، پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە کرد. مووچەی ساڵانە ئەستێرەکەی تۆپی پێ، 35 ملیۆن یۆرۆ دەبێ.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.لە دیدارەكەدا كە ڕۆبێرت پالادینۆ كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادە بوو، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ستاییشی فەرهەنگی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی كرد و دەستخۆشی لە دامودەزگا و دامەزراوەكانی هەرێم كرد بۆ پاراستنی ئەو پێكەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.لەو دانیشتنەدا ڕەهەندە گشتییەكانی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمەریكا و عێراق تاوتوێ كرا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و برەودانی پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی كولتووری و ئاكادیمی و ئابووری دووپات كردەوە.هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی و ژیان و باری گوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و، هەروەها بیروڕاش لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە كوردستانییەكان و لایەنە عێراقییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک تەقێندرانەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور لەوبارەوە رایگەیاندووە، تاوەرەکان بە بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە و کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک پچڕاوە. لەماوەی پێنج رۆژدا 27 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا تەقێندراونەتەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور دەڵێت، "دەستە تێکدەرەکان جگە لە تەقاندنەوەی تاوەرەکان هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی کارەبا دەپچڕێنن."
درەنگانی شەوی دووشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور هێرشیان کردە سەر هێزێکی حەشدی عەشایری.بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە لە سنووری گوندی سەفینەی سەر بە قەزای مەخموور ئەنجام دراوە و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هێزەکەی حەشدی عەشایری بەردەوام بووە.تاوەکو ئێستا هێزە عێراقییەکان زانیاریی فەرمییان سەبارەت بە ئەنجامی شەڕەکە رانەگەیاندووە بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش چەکدارێکی حەشدی عەشایری کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوونە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی چەکدارانی داعش نازاندرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت 30 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 69 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تێکساسی ئەمریکاش 43 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بۆ نێوەندگیری کردن لەنێوان ھەردوو ھاوسەرۆکەکەی یەکێتی، بەرپرسێکی باڵای ئێران گەیشتۆتە سلێمانی.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەردار (عەبدولڕەزا مسگریان) فەرماندەی قەرارگەی رەمەزانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سلێمانییە و نێوەندگیری دەکات لەنێوان ھاوسەرۆکانی یەکێتیدا.