لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی مردنی هونەرمەند کەریم گوڵانی بڵاوبوەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ: برایەکم بە کۆرۆنا مردووە. کەریم گوڵانی بە باڵکێشی وت: بە داخەوە ئەکرەمی برام بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، بەڵام خۆم تەندروستیم باشە و هەواڵی مردنم دوورە لە ڕاستی. هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی له ساڵى 1959 له شاری سلێمانى له دایكبووه و زیاتر له ٣٠ ساڵه خزمه‌تى هونه‌رى كوردى ده‌كات، ماوه‌ى ٢٦ ساڵه له شارى هه‌ولێر نیشتەجێیە.
بەهۆی کێشە و شەڕی نێوانیانەوە، پیاوێک پەلاماری ژنەکەی دەدات و ئەویش لە ترسا لە سەربانەوە خۆی فڕێدەداتەوە خوارەوە. کەسوکاری ژنەکەش دەڵێ:" 72 کاتژمێر دانراوە بۆ ژنەکە". کەسێکی نزیکی ئیمان نەبەزی تەمەن 24 ساڵ بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئیمان حەوت ساڵە هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو منداڵە، بەڵام بەردەوام کێشەی لەگەڵ مێردەکەیدا هەبوە و دوێنێ مێردەکەی پەلاماری داوە لێی بدا، ئەویش لە ترسا لە سەربانەوە خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە. ئەو سەرچاوەیە وتی " ئێستا ئیمان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێرە و بێهۆشە، پزیشکەکەی ماوەی 72 کاتژمێری بۆ داناوە". شێروان خالید، وتەبێژی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سۆران ڕایگەیاند: "لەسەر ئەو رووداوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لای ئێمە کراوەتەوە، بەڵام چونکە ژنەکە بێهۆشە نەتوانراوە گوتەی وەربگیرێت، بەڵام بە گوتەی باوکی کچەکە هاوسەرەکەی لە خانووی فڕێداوەتە خوارەوە، لە بەرامبەردا باوکی کوڕەکە دەڵێ "بوکەکەم لە خەفەتی هاوسەرەکەی خۆی لە خانوو فڕێداوە". کەسوکاری ژنەکە سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا گوتەی ژنەکە وەرنەگیرێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پیاوەکەی دەرناکرێت.
جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە. بەڵام دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین. بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (دا‌ء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە. هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك
نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە بەرزدەبێتەوە. - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی نرخەکەی بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ١٥٠ دینارە.- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزارو ٩٠٠ دینارە. - نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە.- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٦٤٠ دینارە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی پێبوونی پارەی ساختە دەستگیرکردووە کە بڕی 14 ملیۆن دینار و بڕێک پارەی بیانی ساختەیان پێ بووە. ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیركران لەدوو چالاكی جیاجیادا، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەراو ڕزگاری سێ تۆمەتباریان بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیركرد. رۆژی 7/8/2021، چەند خاوەن دووكانێك بنكەی پۆلیسی سەرایان ئاگادار كردەوە كە لەكاتی مامەڵەكانیاندا پارەی ساختەیان دراوەتێ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی دەستپێكردو گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، توانرا لەڕۆژی 11/8/2021 هەردوو تۆمەتبار (أ، ف، ح لەدایكبووی 1979)و (م، ح، م لەدایكبووی 1979) لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن. لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر بڕی 14 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا لەگەڵ بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختەو ئوتۆمبێلێك كه بەتۆمەتبارەكان بووە. لەلایەكی دیكەوەو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان بەناوی ( ب، ح، ف، لەدایکبووی ١٩٩٩) لەشەقامی سالمی سلێمانی (سەھۆڵەکە) دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی بیانی ساختەی پێ بوەو بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە. لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دراوە ساختەیەدا كە بەتۆمەتبار بووە. لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبارەكە كە كوردن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌رسێ ریستۆرانتی (عه‌سیر تایم، ماڵی سێوه و رۆیال هۆڵیده‌ی) داده‌خات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2021.8.12) لیژنه‌ی ریستۆرانت راپۆرتی كاروچالاكی شه‌وی رابردوی خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردوه و تیایددا هاتوه؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن لیژنه‌كه هه‌رسێ ریستۆرانتی عه‌سیر تایم، له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و ماڵی سێوه و رۆیاڵ هۆڵیده‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داخستوه. له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوهتهرو: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ هه‌رسێ ریستۆرانته‌كه ده‌ركه‌وتوه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان به گشتی و به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی نابن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رپێچییه‌كان كه قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی هه‌ر شوێنێك روبه‌ڕوی داخستنی ده‌كاته‌وه. یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ریستۆرانته‌كان نه‌بونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی كارمهندهكانیانه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه له سه‌رجه‌م پیشه جیاوازه‌كاندا، هه‌ر پیشه و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێویسته له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار شوێنه‌كه و كارمه‌نده‌كانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، پاشان ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات. راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ریستۆرانت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رسێ ریستۆرانتی (عه‌سیر تایم، مالی سێوه و رۆیال هۆڵیده‌ی) داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به مۆبایلی ژماره (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای نیوەشەو لە سنووری هەولێر و دهۆک باران دەبارێت. دەقی ڕاگەیەنراوەکە پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم له‌دواي نيوه شه‌و بگۆڕێت بۆ نيمچه هه‌ور و له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارينى كه‌مێك پروشكه باران له‌كاته‌كانى به‌يانيدا له ڕۆژئاى هه‌رێم و باشورى شارى دهۆك ده‌ورو به‌رى شارى هه‌ولێر هه‌وروه‌ها سبه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا وه خێرايي با له دواى نيوه ڕۆ وه چالاك ده‌بێت بۆ 20كلم/ك
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت .هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال . نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان11ی ئابی 2021
مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی كۆبوویەوەو گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا‌و كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازی نراون دەربڕی. راگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیئەمڕۆ رۆژی 11-8-2021 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆك هەڤاڵ تاڵەبانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی كرد. لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا. كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازی نراون دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كردەوە، چونكە دەبێتە سەرمایەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لەخزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا. لەتەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامەو كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لەسەرجەم شار‌و پارێزگاكاندا كرا، تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیە كرایەوە. كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەروەها بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرد كە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی تردا كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچن.
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌و ئافره‌ته‌ی کرد که ئه‌مڕۆ له‌به‌ر کێشه‌ی ئاو، گله‌یی هه‌بوو.دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ٧ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و سه‌ردانی کردنی پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل پارێزگاری هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی شاربوو، ئه‌و ئافره‌ته گله‌یی خۆی گەیاند، ئه‌مشه‌و پارێزگاری هه‌ولێر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆشار سه‌ردانی ماڵی ئافره‌ته‌که‌ی کردوو، خه‌ڵکی هه‌ولێری دڵنیاکرده‌وه له خزمه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌بن و گله‌یی گازنده‌کانیان دهخهنهسهرچاوو چاره‌سه‌ری گرفتی ئاو و وشکه‌ساڵی ده‌که‌ن.
لە شاری گازیباد-ی هیندستان، پارچە شیشێک لە 20ـەمین نهۆمی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بە سەری گەنجێکدا چەقی و لە پشتی سەرییەوە دەرچوو، بەڵام گەنجەکە لە مردن ڕزگاری بوو. ئەو گەنجە هیندستانیە تەمەنی 24 ساڵە. لەدوای رووداوەکە، گەنجەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، هەندەک لە پارچەکانی ئێسکی کەلەی سەریان دەرهێناوە و کردوویانەتە ناو سکی تاکو پارێزراو بێت، بەوەش پارچە ئێسکەکان بە زیندوویی مایەوە و مێشکی گەنجەکەش تووشی هەوکردن نەبوو.دوای مانەوەی گەنجەکە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر لە نەشتەرگەرییدا، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە پڕۆسەی دەرهێنانی ئاسنەکە هێندرا.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٣٢ ) ١. پشکنین: ( ١١٦٦٠ پشکنینی نوێ)• ( ٤٣٧٨) هەولێر• ( ١٩٨٦) سلێمانی• ( ٤٧٦٧) دهۆك• ( ١٠٠) هەڵەبجە• ( ٢٦٥) گەرمیان• ( ١٦٤) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٦٣٢ تووشبووی نوێ)• ( ٤٦٤) هەولێر• ( ٤٢٩) سلێمانی• ( ٦٠٤) دهۆك• ( ٤٧) هەڵەبجە• ( ٥٦) گەرمیان• ( ٣٢) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٢٠٤ چاکبوون)• ( ٣٤٠) هەولێر• ( ٣٧٣) سلێمانی• ( ٣٨٧) دهۆك• ( ١٠) هەڵەبجە• ( ٧٣) گەرمیان• ( ٢١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٤ مردن)• ( ٤) هەولێر• ( ١) سلێمانی• ( ٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٦١٥٨٣٢ (٨٨٩٣٤٩ هەولێر، ٦٥٠١٩١ سلێمانی، ١٠٥٨٤٨٠ دهۆك، ١٧٨١٢ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٥٩٧٠٢ (٧٥٤٩٦ هەولێر، ٨٤٠٠٩ سلێمانی، ٩٥٧٢٥ دهۆك، ٤٤٧٢ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٠٨٣٩٧ ( ٦٠٠٥٢ هەولێر، ٦٦٧٢٥ سلێمانی، ٧٧٨٠٩ دهۆك، ٣٨١١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٦٣٢١ (١٤٠٩٩ هەولێر، ١٥٠٥٩ سلێمانی، ١٦٦٧٠ دهۆك، ٤٩٣ هەڵەبجە)مردن ٤٩٨٤ (١٣٤٥ هەولێر، ٢٢٢٥ سلێمانی، ١٢٤٦ دهۆك، ١٦٨ هەڵەبجە)