Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
09-08-2021

هیجرەتی حەزرەتی محەمەد هانمان دەدات بۆ گیانی لێبوردەیی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم بۆنە "هانمان دەدات لەسەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جگە لە پیرۆزباییکردن لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان، هیوای خواستووە کە ساڵی هیجری ببێتە ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی. ئەمڕۆ 1443 ساڵ بەسەر کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ 1443 ساڵ بەسەر کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە تێدەپەڕێت.دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە: بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا بێت لە جیهان و ناوچەکەدا. هیوادارم ڕێنمایی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن. ئەم بۆنە پیرۆزەی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت )، هانمان دەدات لە سەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیان و مرۆڤایەتی پارێزراو و تەندروست بن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
09-08-2021

ئێران: عێراقییەکان بە ڕۆح و گیان خۆیان فیدای کەربەلا و نەجەف دەکەن

سەرۆکی سوپای پاسداران، حوسێن سەلامی لەگەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەیاز لە تاران کۆبوونەوە. حوسێن سەلامی، ئاماژەی بەوە کرد کە حەشدی شەعبی ھێزی سەرەکی بوو لە شکاندنی داعش و سەرچاوەی ئاسایش و جێگیری وڵاتە. وتیشی: تێکەڵبوونی خەڵکی عێراق و بڕوایان بە حەسدی شەعبی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاسم سولەیمانی و مەھدی موھەندیس کە ئازایەتییەکەیان سەلماندی خەڵکی عێراق ئامادەن بە ڕۆح و گیان خۆیان فیدای نەجەف و کەربەلا، کازمیە و سامەڕا بکەن. لە لایەن خۆیەوە، فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕۆڵی سوپای پاسدارانی بەرز نرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و حەشدی شەعبی بە شانازییەوە لەگەڵ سوپای پاسداران کار دەکات لە سەر شۆڕشێکی ئیسلامی. پێشتریش عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فالح فەیاز، جەختی لەسەر کار کردن بۆ ھەرچی زووتر کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کردبۆوە بە پێی دەستووری وڵات. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕاشیگەیاندبوو: "ھەرچی زووتر کشانەوەی ھێزە بیانییەکان، نەک ھەر لە ڕووی ئاسایش و کێشەی سیاسییەوە سوودی ھەیە، بگرە ھەنگاوێکە بۆ بونیادنان و جێگیری ئاسایشی عێراق".

هەواڵ
09-08-2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا

هەواڵ
09-08-2021

65 ساڵ شۆفێریکردن بەبێ سەرپێچی

ئەمڕۆ دووشەممە 9/8/2021 بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عەمید (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەش بە شۆفێری نمونەیی و دێرین کرد کە ئەویش ( فەرەیدوون ئەمین عەلی) کە لە ماوەی (65) ساڵی شۆفێری کردندا هیچ ڕوودا و سەرپێچییەکی هاتوچۆی تۆمار نەکردووە . لای خۆشییەوە شۆفێری ناوبراو وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفیران کرد کە هەمیشە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە سەرخۆ شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان پارێزراو بێت . فۆتۆ|بەرهەم مەحمود

هەواڵ
09-08-2021

جۆ بایدن سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران دەگۆڕێت

بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای بەرگریکردن لە دیموکراتییەتی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرای کرد، ئیدارەی بایدن سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران دەگوڕێت بۆئەوەی زۆر توندتر بێت لەگەڵی و رەنگە ئەو پەیڕەوە کە ئیدارەی بایدن دەگرێتەبەر زۆر نزیک بێت لە پەیڕەوی ترەمپ لە دژی ئێران. راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئیدارەی بایدن هەمیشە بێزاری خۆی لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ئێران نەدەشاردەوە و پلانی ئیدارەی بایدن زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی بوو ئەمەش لە رێگەی دەرخستنی نیازپاکی و نەرمونیانی. بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی شەش گەڕ لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجی کەم وادیارە بەکارهێنانی هەژموون لە دیپلۆماسییەت زۆر پێویستە. بەرپرسەکە گوتی، بایدن بیردەکاتەوە لە سیاسەتێکی جێگرەوە، بەتایبەتی کە ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی ناوکی، ئاماژەشی پێدا، "ئەگەر ئێران گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوکی ئەستەم کرد ئەوا ئیدارەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجییەتی رێڕەوی دووانەیی کە بریتییە لە گوشاری سزاکان و پێشنیاری بەردەوام بۆ دانوستانەکان". دژەتیرۆر

هەواڵ
09-08-2021

لە سلێمانی بەرپرسێکی حکومی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری نووسینگەی قەرزی بچووک لە گەرمیان دەستگیرکرا. عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند "سەرۆکی شارەوانیی کفری سکاڵای دژی ئارام کەریم، بەڕێوەبەری نووسینگەی قەرزی بچووک تۆمارکردووە و بە بڕیاری دادوەر ڕۆژی 8-8-2021 تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە". ئارام کەریم بۆ ماوەی 15 رۆژ لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە، بەهۆی ئەوەی ”تەشهیری“ بە سەرۆكی شارەوانیی کفری كردووە، کە هەردووکیان لەسەر پشکی یەکێتی پۆستیان وەرگرتووە.

هەواڵ
08-08-2021

یوئێن: جیھان لەبەردەم مەترسییەکی گەورە دایە

لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گۆڕانی کەشوھەوا نەتەوە یەکگرتەوەکان زۆر بە ڕوونی ھۆشداری لە گۆڕانێکی مەترسیدار لەسەر کەشوھەوا دەدات. ئالۆک شارما، سەرۆکی دەستەی گۆڕانی کەشوھەوا (COP26) ڕایگەیاند، جیھان لە بەردەم مەترسییەکەی گەورەدایە. ئالۆک شارما وتیشی: "ئەمە بە جددیترین ھۆشداری دادەنرێت کە بەھۆی مامەڵەی مرۆڤەوە لە گۆڕانی کەشوھەوادا دروست بووە، بۆیە کاتی ئەوە ھاتوە (COP26) کاری جددی بکات لەو باریەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمە ناتوانین ساڵێک دوو ساڵ، یان دە ساڵ چاوەڕێ بکەین، ئێستا کاتییەتی، ئەگەر نەتەوەکان ھەڵوێستیان نەبێت، بەداخەوە کار لە کار دەترازێت" ئاژانسی نێودەوڵوتی وزەی پاریس، ھۆشداری لە وەستانی بەرھەم ھێنانی سوتەمەنی فۆسیڵ دەدات، بە مەبەستی سنووردار کردنی گەرمای جیھانی و کەم بوونەوەی بە 1.5 پلەی سیلیسی. سەرۆکی (COP26) ڕایگەیاند: "داھاتووی مۆڵەتی بەرھەمھێنانی وزەی فۆسیل لە بەردەم ڕاستییەکی حاشا ھەڵنەگرە کە لە ساڵی 2050 دەگاتە خاڵی سفر بە پێی ڕێنماییەکان". "ئەم گۆڕانی کەش ھەوایە بۆ ھەموو مۆڵەتەکانی بەرھمھێنانی وزەیە" زنجیرەیەک لە ڕووداوی وێرانکەر لەم ھەفتانەی کۆتاییدا، وەک لافاوەکانی ئەوروپا و چین، تۆمار کردنی پلەی گەرما لە باکووری ئەمەریکا و سوتانی دارستانەکان وای لە جیھان کردوە سەرنجیان لەسەر گۆڕانی کەش و ھەوا بێت. شارما ئالۆک، ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو توانای خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانی کەشوھەوا و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ سەرخستنی پلانەکە بە لایەنگیری 197 واڵات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرما بە 1.5 پلەی سیلیسزی.

هەواڵ
08-08-2021

هەولێر.. پرۆژەی ئاوی ئیفراز3 بە گەڕ خرایەوە و گرفتی كەمئاویی چارەسەر د...

پرۆژەی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز 1 و 2 دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن دەكەنەوە. ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، دوای چەند ڕۆژێك لە راگیرانی پرۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە راگیرابوون، ئێستا پرۆژەی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری ئیفراز3 ئاسایی دەبێتەوە، كە بە تەنیا ئەو پرۆژەیە سەدا هەشتای گرفتەكە چارەسەر دەكات. سەبارەت بە كارکردنی هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز یەك و ئیفراز دوو، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ گوتی: لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو دوو پرۆژەیەش بەگەڕ دەخرێنەوە و گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت كە چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورەوە ئەو پرۆژانە راگیرابوون.

هەواڵ
08-08-2021

کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت

بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت. بۆ کۆتاییهێنانی پرۆسەکە، کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا رۆژی یەکشەم، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قوناخی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەشنێک لە لایەن قاڕەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا. بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.

هەواڵ
08-08-2021

دوو تۆمەتبار لەسەر 5300 دۆلاری ئەمریکی ساختە دەستگیرکرد

دوای سکاڵای هاوڵاتیەک و ئاگادارکردنەوەمان کە دوو تۆمەتبار لەکاتی کڕینی مەڕوماڵات و پێدانی 5300 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەقەزای کەلار هاوڵاتیەک فریو دەدەن . بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانیان هەر دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر دراوە ساختەکاندابگرن . لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار بەپێی مادەی 289/298 تۆمەتباران بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە. مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\7\8

هەواڵ
08-08-2021

کارەبای مەخموور چاککرایەوە

تیمەکانی کارەبا لە ماوەیەکی پێوانەییدا توانیویان تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای مەخموور چاک بکەنەوە، کە ببووە ئامانجی کردەوەیەکی توندوتیژی و تەقێندرابوونەوە. رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، سی تاوەری گواستنەوەی هێڵی 132 کەی ڤی لە مەخموور لە لایەن تێکدەرانەوە تەقێندرابوونەوە. تیمەکانی کارەبا لە ماوەی 72 کاتژمێردا، تاوەر و هێڵەکانیان چاک کردەوە و رەوشی کارەبا لە مەخموور ئاسایی بووەتەوە.

هەواڵ
08-08-2021

بڕیارێک لە قوباد تاڵەبانیەوە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی دووشەممە ٩  ی ٨ ی ٢٠٢١ـەوە، ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم، لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەی لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن . ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نووسیویانە "ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی".

1 2 ... 770 771 772 ... 1148 1149