لە بەنداوێکی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ برا خنکان. یەدوڵا شوکری، قائیقمامی شاری سەلاس و باوەجانی ڕایگەیاند، براکان لەگەڵ خانەوادەکانیان چوون بۆ بەنداوی ئازادی لە داڵاهۆ، بەڵام بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن خنکاون. سەرەتا یەکێک لە براکان چووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، دوو براکەی تریش بۆ هەوڵی ڕزگارکردنیان داوە، بەڵام هەرسێکیان خنکاون. مزەفەر و میلاد و وریا ئەو سێ برا کوردە بوون کە دوێنێ سێ شەمە خنکان.
ئەمروڵا ساڵح جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ڕایگویاند، بە پێی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان، لە کاتی غیابی سەرۆککۆمار، یان مردنی، جێگری یەکەمی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەردەگرێت، بەم پێیەش "من لە ناوخۆی ئەفغانستانم و ئێستا سەرۆککۆماری فەڕمی ئەفغانستانم"، هەر بۆیە بە شێوەی یاسایی بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێگەیە لە کاردام و لەگەڵ تەواوی سەرکردەکانی وڵات لە گفتوگۆدام. ئەمروڵا ساڵح پێش دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بووە و ئێستاش لە ولایەتی پەنجشیری ئەو وڵاتەیە کە تاکە شوێنی داگیرنەکراوە.
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەلام کۆیی ؛ خەمباربووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەلام کۆیی، کە خزمەتێکی زۆری ھونەری کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
فریدریش نیتچە دەڵێت«خوداناسیش زەوقجوانی دەوێت»، تەبعەن نیتچە وشەی«زەوق»ی بە مەفھومە سێکسییەکەی لای خۆمان ناڵێت، بەو مەفھومەش نییە کە زۆربەمان بە ھەرزەکاری شەڕمان بە خەڵکی دەفرۆشت، یاریمان لێ تێک دەدان، ناخوونەکی خواردنی دەستگێڕەکانمان دەکرد، ئەگەر یەکێکیش بیوتایە: بۆ وا دەکەیت؟ ئێمەش دەمانوت: ھەر بە زەوق! زەوق بە مانای ڕاستگۆیی مرۆڤ لەگەڵ دەور و بەری، بە مانای خۆشویستنی کارەکەی، خێزانەکەی، حیزبەکەی، شار و گەڕەکەکەی تا بە ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی دەگات، مرۆڤ لەو شوێنە و لەو کارە و لەو حیزبە سەرکەوتووە کە زەوقی لەسەری ھەیە، پاشان زەوق ھەر ئەوە نییە خودی کەسەکە سەرکەوتوو بکات، بەڵکو بە مومارەسە و بە جوھد و بە بیرکردنەوە جوانەکانی ئەو کارە یان ئەو شوێنە و ئەو حیزبەش سەرکەوتوو و جوان دەکات کە زەوقی لەسەری ھەیە، ئاوا ھەمیشە مومارسێکی زەوقجوان دەتوانێت ئایدۆلۆژیا یان ھەر شتێکی ناشیرین، بە ڕەفتار و گوفتار و بیرکردنەوەکانی جوان بکات. لە کوردستان ھێشتا مەعریفەی پێویست نییە چ بۆ خۆناساندنی تاک و حیزب، چ بۆ کار و ناوچە و شار، چ بۆ کار و پیشە و خودی مرۆڤ بە شەخصیش، زۆرێک ھێشتا لە ناو جەھلی خۆیاندا دەگەوزێن، کەچی دەیانەوێت لە ڕووخسار یان ڕەفتار و بیرکردنەوەی ئەوانەوە، خەڵک قبوڵی ئایدۆلۆژیا یان حیزب و تیۆرەکانیان بکەن، ئاخر لۆژیک وایە مرۆڤ ئەگەر بیەوێت خەڵک قبوڵی ئایدۆلۆژیاکەی بکەن و دەنگی پێبدەن، دەبێت بە زەوقێکی جوانەوە قسە بکات و دەربکەوێت، نەک بێت گەنجێک بە لادەر لە دین وەسف بکات چونکە«میسی»خۆشویستووە، ئەگەر بیەوێت خەڵک نەک ھەر دەنگی، بەڵکو موحیببەتیشی بۆ پارتی، بۆ یەکێتی، بۆ گۆڕان، بۆ ھەر شتێک کە ھەیە، دەبێت سەرەتا زەوقجوانی خۆی لە ڕاستگۆیی و لە نەزاھەت و لە نیشتیمانپەروەری نیشان بدات، ئەگەر نا جیھانگەرایی زەوقسزی دەکات . لوقمان بیارەیی
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەو بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان یازدە کەس دەستگیرکراون تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و نۆکەسیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی (بازیان ، چەمچەماڵ ، کەرکوکن ) دوو کەسەکەی دیکەش بازرگانن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن سەبارەت بەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری #کریستاڵە تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی(۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون ڕاگەیاندنوپەیوەندیەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر پێوسیت بکات، وڵاتەکەی ھێز لە ئەفغانستان جێگیر دەکاتەوە لە دژی تێرۆرزم. دەشڵێت: "ئەوە ئیدارەی ترەمپ بوو دەستی بە دانوستاند کرد لەگەڵ تاڵیبان" ھەروەھا یارمەتی وڵاتەکەی بۆ خەڵکی ئەفغانستان دووپات کردەوە. بایدن ئاماژەی بەوەدا: "ھەڵەی ڕابردوو دووبارە ناکەینەوە و درێژە بە جەنگە بێ کۆتاییەکەی ئەمەریکا نادەین، ڕێگە نادەم ئەمریکییەکان ژیانی خۆیان لە ئەفغانستان لەدەست بدەن". بایدن، گرتنەوەی ئەو ناوچاونە لەلایەن تاڵیبانەوە لەوە خێراتر بوو کە پێشبینیمان دەکرد، ھەروەھا لۆمەی سەرکردەو سوپای ئەفغانستان دەکات بۆ بەدەستەوەدانی ئەم ناوچانە. بایدن ڕایگەیاند پەیامی خۆمان بە تاڵیبان گەیاندوە ئەگەر ھێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ئەوا وەڵامی توندمان دەبێت.
بەپێی ماڵپەرى zero hedge، بەپشتبەستن بە دەزگا هەواڵگرییەکان، گروپی تیرۆریستیی داعش بە بەهێزى ماوەتەوە و ئامادەیە بۆ گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوە لەکاتێدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانەکانى خۆى جێبەجێبکات کە بەقوڵى بکشێتەوە دواوە. بەپێی راپۆرتێکى نەتەوە یەکگرتووەکان، داعش گەشەیکردووە بۆ گروپێکى یاخیبووى هەڵکشاو، کە هەڵدەستێت بە قۆستنەوەى لاوازى هێزە ئەمنییە خۆجێییەکان، بۆ دۆزینەوەى پەناگەیەکى ئارام و لێدانى ئەو هێزانەى کە تێوەگلاون لە ریشەکێشکردنى ئۆپەراسیۆنەکانى داعشدا. بەپێی راپۆرتەکە، ئەم گروپە تیرۆریستییە بەردەوام دەبن لە بەئامانجکردنى هاوڵاتیانى مەدەنى و چەند ئامانجێکى تر لە پایتەخت. ئامانجیش، راکێشانى سەرنجى میدیاکان و شەرمەزارکردنى حکومەتى عێراقییە. پشتبەستن بەوەى لە ئێستادا لە ئەفغانستان دەگوزەرێت، چەند ویلایەتە یەکگرتووەکان بەقوڵى بکشێتەوە دواوە، ئەوەندە زیاتر داعش بەهێزدەبێت. ئەمەش بەو مانایە دێت، پەلامارى زیاتر لە دژى بیرە نەوتییەکانى کەرکوک ئەنجامدەدرێت. بەتایبەتیش کێڵگەى نەوتى بای حەسەن، نزیکەى 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت لە رۆژێکدا و زیاتر لە 120 بیرە نەوتیش لەخۆدەگرێت. ئەمەش، وایلێدەکات لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە بکرێتە ئامانج. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ریشەکێشکردنى ئەم گروپە تیرۆریستییە، بەڵام هێشتا لە عێراق و سووریادا زیندووە. دژەتیرۆر
ئاسایشی راپەڕین شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد. لە درێژەی کاروچالاکیە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین،بۆ ڕێگری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بەشی ماددە هۆشبەرەکان و هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ توانیان شەش تۆمەتبار بە مەددەی هۆشبەرەوە دەستگیر بکەن دوای یەک لابوونەوەی دۆسیەکانیان بە بڕیاری دادوەر سزا دران. ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا بوو بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەستاین بە سوتان و لەناو بردنیان لە (کورەی تایبەت بە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ) بە نوێنەرایەتی (دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و تەندروستی و بەشی ماددە هۆشبرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین). سەرجەم ئەو ماددانەی کە لەناو بران بریتین لە : ١. کریستاڵ (٣٫٧٧٥) کیلۆ ٢.حەشیش ( ٢ ) کیلۆ ۳.هێرۆین ( ١٠٠ )غرام ٤. تریاک ( ٣ ) سەنت ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
ھونەرمەندی ناوداری کوردستان سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بوو. ھونەرمەند کارۆخ ئیبراھیم لە پەیجی خۆی نووسیوتەی:" مامۆستا و هونەرمەند سەلام کۆیی جەڵتەی دەماغی لێیداوە و باری تەندروستی ناجێگیرە، رۆژانێک شاشەکانی تیڤی و سەر تەختەی شانۆی لە شاری هەولێر بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی رووناک کردۆتەوە، ئەمرۆ حاجی یادگار نەخۆشەو پێویستی بە نزاکانتانە، نزا بکەن بۆ ئەوەی هونەرمەند سەلام کۆیی بە سەلامەتی و بە تەندروستیەکی باشەوە بێتە ناومان…سوپاسی برام کاک ئومێد خۆشناوی پارێزگاری هەولێر دەکەم کە کە نزیکەوە چاودێری دۆخی تەندروستی هونەرمەند سەلام کۆیی دەکات".
لە دوێنێ یەکشەممەوە 2021/8/15 سەرجەم میدیا دەوڵەتی و سەربەخۆکانی ئەفغانستان ڕاگیراون و هیچ دەزگایەک لە کاردا نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی تاڵیبانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستی کۆنتڕۆڵکرد و ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی دیکەش ھەڵاتن. باڵوێزخانەی ڕووسیاش لە کابوڵ ڕایگەیاند، ئەشرەف غەنی چەند ئۆتۆمبێلێک و ھەلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارەی بردووە لەگەڵ خۆی.
وڵاتی چین ڕایگەیاند: " ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڤغانستان پتەوتر بکات". وتەبێژەی حکومەتی چین ڕایگەیاند، بە درێژێ 76 کم سنوری لەگەڵ ئەفغانستاندا ھەیە و پێشترش ترسی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئەفغانستان ھەبووە، بەڵام کۆبوونەوەی وەڤدێکی باڵای تاڵیبان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین وانگ ئی لە تیانجین، لە مانگی ڕابردوو، پەیمانیان لە یەک وەرگرتوە کە ئەفغانستان نابێتە ناوەندێک بۆ بەکارھێنانی میلیشیاکان. لە بەرامبەردا چین ئامادەی خۆی ڕاگەیاندوە بۆ یارمەتی دارایی و وەبەرھێنان بۆ بونیادنانەوەی ئەفغانستان. ھووا چونینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشکرد: "تاڵیبان بەردەوام ھیوای بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین ھەبوە، ھەروەھا خوازیارن کە چین بەشداری لە بونیادنانەوە و وەبەرھێنان بکات لە ئەفغانستان". ھووا چونینگ وتیشی: " ھەرچەندە بێیژین لە مانگی ڕابردووەوە دەستی کردوە بە گەڕانەوەی ھاوڵاتیانی، بەڵام باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بەردەوامە لە کارەکانی لە ئەفغانستان".
باڵیۆزخانەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی بە چوار سەیارە و ھێلیکۆپتەرێک کە پڕ بوون لە پارەی کاش ھەڵاتوە، ھەروەھا ناچار بووە بڕێک پارە لە دوای خۆی جێبھێڵێت چونکە جێی ھەڵگرتنی نەماوە. ڕوسیا ڕایگەیاند کە پەیوەندی دیبلۆماسی خۆی لە کابوڵ دەھێڵێتەوە و ھیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان باش بکات، ھەرچەند جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی حکومڕانی وڵات بن و لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی تاڵیبان دەکات.