Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13781 بابەت
هەواڵ
16-08-2021

لە کوردستان مەڕيک بۆ سەرکەوتنی تاڵیبان دەکرێتە خێر

هاوڵاتییەکی دانیشتووی زەڕایەن بە ناوی یوسف ئەحمەد، کە مامۆستایە. بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی تاڵیبانەوە مەڕێک دەکاتە قوربانی. لینکی ڤیدیۆ https://fb.watch/7q5_L1kUvu/

هەواڵ
16-08-2021

بەشی دووەمی پارەی گەنمی 2021ی جوتیاران خەرج دەکرێ

بەشی دووەمی پارەی گەنمی رادەستکراو بەسایلۆکانی ھەرێم بۆ سالی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕای گەیاند کە ئاگادارکراون بەشی دوەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ڕەزامەندی لە سە ردراوە ولە نزیکترین کاتدا ڕێکاری ئیداری دەگیرێتە بەرو دەست بەدابەش کرنی دەکرێت بەم شێوەی لای خوارەوە :- سلێمانی ١٫٤٥٠ملیارێک وچوارسەدوپەنجا ملوێن دینار هەولێر ٩٥٠نۆسەدو پەنجاملوێن دینار دهۆک ١٥٠سەدوپەنجا ملوین دینار .

هەواڵ
16-08-2021

تۆمەتبارێک ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر دەدزێت و لە شارەزور دەستگیر دەکرێ

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر فەرمانی گرتنی هەبووە . دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر - بنكەی پۆلیسی ئیسكان زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كەتۆمەتبارێك بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە . پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداركردەوە كە بەدواچوونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور - بنكەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار ڕفاندبووی . لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، غ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
16-08-2021

عەبدولغەنی برادەر لە زیندانی ئەمریکاوە بۆ نوێنەرایەتی تاڵیبان

نوێنەری بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، تاوەکو ساڵی 2018 لە ئەمریکا لە زینداندا بووە. عەبدولغەنی برادەر لە ساڵی 2018 ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا ئازادی بکات و دوو ساڵ دواتر لە سالی 2020 بوە نوێنەری تالیبان بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکادا. برادەر لە ٢٠٢١ بووە کەسێکی سەرەکی لە حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامیدا.  

گشتی
16-08-2021

ئەو خۆراکانە چین نابێت منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ بیانخوات؟

له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا شیری دایك باشترین خۆراكه‌، له‌ شه‌ش مانگییه‌وه‌ پێویست به‌ خۆراكی دیكه‌ ده‌كات به‌ منداڵ بدرێن، به‌ڵام وریابه‌ ئه‌مانه‌ی تێدانه‌بێ: ۱.شەکر: زیان بەخشە بۆ مناڵی خوار یەک ساڵ و وای لێدەکات خۆراک و میوە کەم بخوات. ۲.خوێ: منداڵ خوێی پێویستی لە سەوزە دەستدەکەوێت، به‌ڵام خواردنی خوێ لەو تەمەنەدا فشار دەخاتە سەر گورچیلە،هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ئەو منداڵانەی لەو تەمەنەدا خوێیان پێدەدرێت لە گەورەی دا زۆرتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن. ۳.هەنگوین: بەکتریای کلۆستریدیۆمی تێدایە دەبێتەهۆی سکچوون و شیر خواردن کەمدەکات. ٤.شیری مانگا: جه‌سته‌ی منداڵ توانای هەرسکردنی نییە و هۆکارە بۆ دروستبوونی هه‌سته‌وه‌ری. ٥.سپێنەی هێلکە: هۆکاری سەرەکییە بۆ هه‌سته‌وه‌ری و دواخستنی گەشەی منداڵ. ٦.خواردنی ئامادەکراو: لە بەر کەمبوونی بەهای خۆراکییەکەی و بوونی خوێ و شەکر لەنێویدا. باشترین خۆراکیش، خۆراکی تازە ئامادەکراوە. لەشکر حه‌مید ئەندازیاری خۆراک

هەواڵ
16-08-2021

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم. دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی ١٩٤٦ـدا زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی نەیار و داگیركارانی كوردستان بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە هەوڵی كپكردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی كوردیان دەدا. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هاوشان لەگەڵ هێزە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكانی تری كوردستان ئامرازی بەرگریكردن بووە لە ماف و پێناسەی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا. خەباتی پارتی فاكتەری گرنگ و كاریگەری مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا هەمیشە خۆی بە بەرپرس زانیوە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك ئامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ مسۆگەركردنی ماف و دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە. دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مایەی ئومێد و هەڵسانەوە بوو و، لەدایكبوونی پارتی سەرەتایەكی تازە بوو بۆ تێكۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نائومێدی. جێگەی شانازییە پارتیی دیموكراتی كوردستان خۆی بە هیچ ئایدیۆلۆژییایەكی بەرتەسك و هزری شۆڤێنی و توندڕۆیی نەبەستەوە و بووە چەترێك بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان لەژێریدا كۆببنەوە و ئەوە خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكی بێوێنە و سەردەمیانە بوو لە پێشكەوتنی هزری سیاسی لە كوردستاندا. پارتی هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی بووە و بەردەوامیش ئامادە بووە بۆ بەرگریكردن لە كورد و كوردستان. لە كاتی ئێستادا سەقامگیری و پاراستنی كوردستان و پتەوكردنی پێكەوەژیان و ئارامی و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان و لایەنە سیاسییەكان و بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێم ئەولەوییەتی سەرەكیی سیاسەتی پارتییە. هەروەها پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان پێویستە لەڕێگەی ئاشتی و لێكتێگەییشتن و كۆتایهێنان بە زمانی ئینكار و خۆسەپاندن چارەسەر بكرێت. پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش بەداخەوە ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و ناسەقامگیری هێشتا ماون. هەر لەم سۆنگەیەوە پێمانوایە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەكرێ دەرچەیەكی باش بێت بۆ نوێبوونەوەی پڕۆسەی سیاسی و چەسپاندنی ئیرادەی هاووڵاتیان بۆ گۆڕانكاری و گەیشتن بە سەقامگیری. لەو یادە پیرۆزەدا پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان بن و هەرگیز ئەوەیان لە یاد نەچێ كە پارتی حزبێكە خاوەن قەزییەیە و خاوەنی ڕێبازی بارزانییە و، لەپێناو ڕزگاری و خزمەتی كوردستان دامەزراوە. پێویستە بەهێزتر لە جاران ڕووبەڕووی تەحەددیات ببنەوە و دەرفەتەكانیش بۆ بەهێزتربوونی كوردستان بەكار بهێنن و ئەركی خۆیان كە برەودانی ئاوەدانی و پێكەوەژیان و تەبایی كوردستانە، بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن. مسعود بارزانی ١٦ـی ئابی ٢٠٢١

هەواڵ
16-08-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

بە بۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر دەکەم.دامەزراندنی پارتی وەک بزاڤێکی جەماوەری بەڕێبەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی نەمر ، گەشانەوە و بووژانەوەی ئومێد و هیوای نەتەوەیەک و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و وەڵامدانەوەی خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو لە پێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانیدا.مێژووی پارتی، مێژوویەکی شکۆداری پڕ لە قوربانیدان و خەباتکردن و دانەبڕان لە خاك و گەلی کوردستان و سازشنەكردنە لەسەر پرسە كوردستانییەكان لەژێر هەر گوشارێكدا بێت.پارتی کە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، هەمیشە لە گەڵ جەماوەرەکەی و ‮ درووشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی‮ ‬ڕاستگۆ بووە و خاوەنی سیاسەتێکی حەكیمانەیە کە‮ سەرچاوەکەی، دانایی ومێژووی پڕ لە سەروەری جەنابی سەرۆک بارزانییە.ئەمڕۆش کە یادی حەفتا و پێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتی دەکەینەوە ، پەیام و كارنامە و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ‬پارتی،‮ ‬لە هەموو كاتێك بەهێزترن و بە گوڕو تینێکی ‬زیاترەوە، لە خەبات و تێكۆشانیدا بەردەوامە. شانازییەکی گەورەی بەدیهاتنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیی هەرێمی کوردستانیش، بەر پارتی دەکەوێت کە قوربانییەکی زۆری لەم پێناوەدا داوە .بێگومان كاروانی‮ ‬خەبات و تيكؤشانی‮ ‬پارتی،‮ ‬لە پێشڕەوایەتیكردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان، بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز ‬بەردەوامە و رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ، پارتی زیاتر دەبێتە جێگەی‮ ‬متمانەی ‬خەڵکی ‬كوردستان و هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ، لە پێناو خزمەتكردنی‮ ‬زیاتری خەڵکی خۆڕاگری ‬كوردستان.لە یادی شازدەی ئابدا، بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی خەبات و تێکۆشانی دامەزرێنەری پارتی و باوکی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی نەمر و شەهیدی سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە . مەسرور بارزانی16ی ئابی 2021

هەواڵ
16-08-2021

کچێکی فوئاد مەعسوم بۆ سەرۆک بارزانی: لە کوردستان تۆمان هەبێ بەسمانی

شیرن فوئاد مەعسووم، کچی فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بڵاودەکاتەوە و لەمیانەدا دەڵێ "کە تۆ هەیت کوردستان ئاوەدان و کورد سەرفرازە". شیرین فوئاد مه‌عسوم کە چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە پەیامەکەی لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" تەمەنێک پڕ لە سەروەریت پیرۆز سەرۆک". ناوبراو نووسیویەتیشی"یادی لەدایکبوونت پیرۆز جەنابی سەرۆک و رابەرمان کاک مەسعود بارزانی، کە تۆ هەیت کوردستان ئاوەدان و کورد سەرفرازە، سوپاسی تەمەنێک خەباتت بۆ نەتەوەکەمان دەکەین". شیرن فوئاد مەعسوم لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی دەنووسێ" هەزار جار دەیڵێینەوە لە کوردستان تۆمان هەبێت بەسمانی".

هەواڵ
15-08-2021

بەبۆنەی سەرکەوتنی تاڵیبانەوە بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی سەرکەوتنی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێک بڵاودەکاتەوە بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانی هاوبیرو باوەڕو برامان بەناوی رێزدار رابەری گشتیی و مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان رادەگەیەنین بەوسەرکەوتنە گەورەو گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئیسلامی بۆسەر جڵەوی دەسەڵات بە کەمترین قوربانی وبێ خوێن رشتن، جارێکی تر گەڕانەوە بۆ هەڕەمی دەسەڵاتداریەتی ، ئاشکرایە لە ماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتی داگیرکەران کە گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانیان شەڵاڵی خوێن کردبوو و بەهەزاران کەس لەژن ومنداڵ و خەڵکی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی بەدەستی سیاسەتی چەوتی داگیرکەرانەوە. ئێمە ئومێد دەکەین بزووتنەوەی ئیسلامی تالیبان لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونیان وەر گرتبێت و ببنە مایەیی سەقامگیری و بەرقەراری ئاشتی وئارامی و کۆتاییهێنان بەخوێن بەربوون لە وەڵاتەکەیانداو مافی هاوڵاتیەکانیان بپارێزن بەبێ جیاوازی و دادپەروەری و عەدالەت پەیڕەوبکەن، شێوازی ئاشتیانەو مامەڵەی دروست لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیهان ڕەچاو بکەن، گیانی لێبووردەییان هەبێت و دوور بکەونەوە لە تۆڵە سەندنەوە. ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵین بەسەرکەوتنی رەوتەئیسلامیەکانی جیهان و هیوادارین ببنە نموونەیەکی جوانی فەرماڕەوایەتی ئیسلامی لە وەلاتەکەیانداو کۆتاییهاتنی مەینەتیەکانیان، گێڕانەوەی ئاشتوایی و لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان و بەرقەرار کردنی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ ئەفغانستان. ووتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.2021/8/15

هەواڵ
15-08-2021

ئەندامێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە تاڵیبان دەکات

ئێحسان عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پەیوەندییەکای تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی "سەرکەوتن" لە تاڵیبان دەکات. دەقی نووسینەکەی ئێحسان عەلی عەبدولعەزیز: "ئەمڕۆ ئێوارە بەرواری 15 / 8 / 2021 لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا قسەم کرد لەگەڵ ڕێزدار ذبیح الله مجاهد سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی تاڵیبان و پیرۆزبای سەرکەوتن و ڕزگارکردنی ئەفغانستانمان لێکردن و دڵخۆشی و پەرۆشی برایان و خوشکان و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەمان پێگەیاند دوعا و نزای خێرمان بۆکردن… هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ڕێزدار ذبیح الله مجاهد زۆر سوپاسی ئەم پەیوەندیە و پەرۆشیەی لێکردین و دوعا و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆکردین و لە پەیوەندیەکەدا فەرمووی چەند سەرکردەیەک لەتەنیشتمەوەن ڕێز و خۆشەویستی زۆریان بۆ مسوڵمانانی کوردستان و تەواوی سەرکردە و ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی هەیە".

هەواڵ
15-08-2021

تێچووی جەنگی ئەفغانستان

درێژرترین جەنگی ئەمەریکا، کە بەھۆی کردەوە تیرۆرستیەکەی 11 سێپتێمبەرەوە دەستی پێکرد، بووە ھۆی مردنی دەیان ھەزار کەس، لە ماوەی چوار سەرۆکایەتیدا وەک جەنگێکی سەرنەکەوتو، زیانی ماددی و گیانی زۆری لێ کەوتەوە. لەگەڵ بڕیارەکەی جۆ بایدن بە کشانەوەی ھەموو ھێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بەشی کۆتایی ئەم جەنگە لە بیستەمین ساڵیادیدا دەست پێ دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا باس لە تێچوی درێژترین جەنگی ئەمەریکا دەکەین لە ڕووی دارایی و گیانی، ئەو قوربانیانەی توشی ئەفغانییەکان بونەوە و ھێشتاش کۆتاییان نەھاتووە. زیانی گیانی بێگومان ئەفغانییەکان قوربانی یەکەم بوون لەم جەنگەدا، لە ساڵی 2001، ھەتا مانگی نیسانی ئەم ساڵ، لابیکەم 47,245 ھاوڵات سیڤیل کوژراون، بە پێی زانیارییەکانی زانکۆی براون بۆ کاروباری تێچوی جەنگ. بە پێی زانیارییەکانی یو ئێن، بەھۆی بە ئامانج گرتنیان لە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا، 72 ڕۆژنامەنوس و 444 کارمەندی خێرخۆزی کوژراون. ھەرچەندە حکومەتی ئەفغانستان بەردوام ھەوڵی شاردنەوەی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی داوە بە مەبەستی ڕاگرتنی سوپاکەی، بەڵام بە پێی خەمڵندنێک 66 بۆ 69 ھەزار سەربازی ئەڤغانی لەم جەنگەدا کوژراون. جەنگ 2.7 ملێۆن ئەڤغانی ناچار کرد وڵات بەجێ بھێڵن، زۆربەیان بەرە و ئێران، پاکستان و ئەوروپا ھەڵاتن. یو ئێن دەڵێت 4 ملیۆنی دیکەش لە ناوچەکانی خۆیان نەماون و لە خێوەتگاکاندا ژیان دەکەن. لە ھەمان کاتدا، بە پێی زانیارییەکانی وەزارتی بەرگری ئەمەریکا، لە ساڵی 2001, 2,442 سەربازی ئەمەریکی کوژراون و 20,666 دیکە بریندار بوون. ھەروەھا بە پێی خەمڵاندنێک زیاتر لە 3,800 کەس کە ئەمریکا ڕێککەوتنی کردووە لەگەڵیان بە مەبەستی سێکوریتی تایبەت کوژراون. کوژرانی 1,144 کەسی دی لە ھێزەکانی ناتۆ کە سەر بە 40 نەتەوەی جیاواز بوون، ئەم ھێزانە بە مەبەستی مەشق پێکردنی ھێزە ئەڤغانییەکان بوونیان ھەبوە لە ئەڤغانستان.  تێچوی دارایی بە پێی زانیارییەکانی زانکۆی براون بۆ تێچوی جەنگ، ئەمەریکا بڕی 2.26 ترلیۆن دۆلاری لەم جەنگەدا خەرج کردوە. بە پێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تەنیا بۆ کاروباری مەیدانی وەک ئۆپەراسیۆنەکان، سوتەمەنی، خواردن، تەقەمەنی و پێداویستییەکانی تانک و ھێزەی ئاسمانی، بڕی 815.7 بلیۆن دۆلار خەرج کراوە. ھەرچەندە داگیرکاری ئەمەریکا سەرتا بۆ لەناوبردنی ئەلقاعیدە بوو، بەڵام بە ھەماھەنگی ناتۆ ئەم جەنگە درێژەی خایاند. واشنتۆن لە ساڵی 2002، بڕی 143 بلیۆن دۆلاری بۆ ئەم ئامانجە تەرخان کرد. بە پێی (SIGAR). لەم بڕە، 88 بلیۆن دۆلار بۆ مەشق پێکردن و دابینکردنی سوپای ئەڤغانستان و پۆلیس تەرخان کرا. 36 بلیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی بونیادنامەوە و پەروەردە، ڕێگاوبان و بەنداو تەرخان کرا. ھەروەھا 4.1 بلیۆن دۆلار بۆ یارمەتی مرۆی و کەمپەکان تەرخان کرا. بڕی 9 بلیۆن دۆلار بۆ ڕیگری کردن لە فرۆستنی ھێرۆین بەکارھێنراوە. جیاواز لە جەنگەکانی دی ئەمەریکا پارەیەکی زۆری قەرزکردوە بۆ ھەڵسوڕاندنی جەنگی ئەڤغانستان و ئێستا ناچارە بڕی 530 بلیۆن دۆلار وەک زیادەی قەرزەکان بگەڕێنێتەوە. لە بواری تەندروستی و دەرمانی پزیشکیدا بڕی 296 بلیۆن دۆلار خەرج کراوە. بە پێی زانکۆی براون بۆ خەرجییەکانی جەنگ ئەمەریکا پێوستە تا چەند ساڵی داھاتوو بەردەوام بێت لە دانەوەی ئەم قەرزانە. لە ساڵی 2001، ڕێژەی خوێندەواری لە 8% زیادی کردوە بۆ 43%, ژیانی شارەکان ناشتر بوون و 89% دانیشتوان ئاوی خواردنەوەیان ھەیە بە بەراورد بە پێشتر کە 16% بوو. ھاوسەرگیری منداڵان بە ڕێژەی 17% کەمی کردوە، بە پێی زانیارییەکانی یو ئێن، ڕێژەی بەشداری کچ لە خوێندمی سەرەتایی دووھێند زیادی کردوە، ھەروەیا ئافرەتی زیاتر دەچنە زانکۆکان و لە پەرلەمان کاریان دەست کەوتوە. لە ئێستادا و دوای 20 ساڵ جەنگ، ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە دوایین خاڵی كشانەوەن لە ئەڤغانستان. ئەمڕۆ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوڵی پایتەخت گرت و سەۆکی وڵات ئەشرەف غەنی وڵاتی بەجێھێشت.

هەواڵ
15-08-2021

ڤیدیۆ.. نیزامەدین قەیساری بە دیل گیرا

نیزامەدین قەیساری، فەرماندەی بەرەی میللی ئەفغانستان، کە شوێنکەوتەی ژەنراڵ دوستم سەرۆکی بەرەی میللیی ئیسلامیی ئەفغانستان بوو، لە لایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بە دیل گیرا. ئەو یەکێک لەو فەرماندە ناسراوانە بوو کە مێژوویەکی درێژی شەڕیان لەگەڵ تاڵیبان هەبووەو پێشتر هەڕەشەی سڕینەوەیانی دەکرد. https://fb.watch/7oYRyK0y1x/

1 2 ... 765 766 767 ... 1148 1149