وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێ " ئەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە". دەقی روونکردنەوەکە ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تێپەڕدەبێت ، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور ، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە ... وە بۆ ئەوەی رێژەی توشبووانی رۆژانە زیاتر نزمبێتەوە پێویستە هاوونیشتمانیان پابەندی رێنماییەكان بن و پەلە بكەن لە ناو تۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین چونكە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمنەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەمنابێت و رێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت .
لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕابەبرینداری کەوتنە دەستی پۆلیس.ئەمشەوی ڕابردوو لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلاردوای ئەوەی دوو پیاو و ئافرەتێک بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنەلای ماڵی هاڵاتیەک کەپیشەی غاز فرۆشیەو ئۆتۆمبێلەکەی کە غازی بارکردوە لەپێش دەرگا ڕایگرتبووچەندین غازیان دزیوە،لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تومەتباران هەڵدێن خاوەن ماڵیش خۆی بەئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسیوە بۆئەوەی هەڵنەیەنتۆمەتباری دوای ئازاردانی لەئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە .دوای ئەوەی بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبنلەئێستادا یەکێک لەتۆمەتباران کەشۆفێربوە و خاوەنی ماڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوندوو تۆمەتبارەکەی دیکە کەیەکێکیان ئافرەتە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەریان بۆکراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 + 23هاتوچۆ بەندکراون..مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووریڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان2021\8\19
درەنگانی شەو هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی دوو داواکراو، دەچنە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی قەرەهەنجیر، هێزەکە تەقە لە یەكێک لەو ماڵانە دەکات، کە داواکراوێکی تێدابووە. کارگێڕ ناوچەیەکی پارتی لە قەرەهەنجیر دەڵێت هێزەکە کادیرێکی پارتیان کوشتووە. کاتژمێر 1:15ی شەوی 19-8-2021 هێزێکی دژەتیرۆر دەچنە شارۆچکەی قەرەهەنجیر، سەرەتا سەردانی بنکەی ئاسایشی شارۆچکەکە دەکەن، دواتر بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو کەس دەچنە گوندی بارزان. لەوێ کەسێک بەناوی شاهۆ عەزیز دەکوژرێت. فەیسەڵ غازی، کە خزمی شاهۆ عیزەدینە رایگەیاند: “کاتژمێر دووی شەو، شاهۆ، کە لە گوندی بارزانی شارۆچکەی قەرەهەنجیر هەندێک مەڕ و ماڵاتی هەیە، خێزانێکی عەرەب مەڕ و ماڵاتەکەی بۆ بەخێودەکەن، هێزێکی دژە تیرۆر بە چوار ئۆتۆمبێل هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە عەرەبە.” فەیسەڵ گوتی: “ئەو هێزە تەقەیەکی زۆر لە ماڵەکەی شاهۆ دەکەن، بەو هۆیەوە شاهۆ سێ گوللەی بەردەکەوێت و دەکوژرێت، دوو لە گوللەکان بەر سینگی و گوللەیەکیش بەر قۆڵی کەوتووە”. فەیسەڵ رەتیکردەوە شاهۆ رووبەڕووی ئەو هێزە بووبێتەوە و گوتیشی: “ئەو هێزە دوای کوشتنی شاهۆ، بەسەر ماڵێکی دیکەی هەمان گوندیان داداوە و دوو کەسی عەرەبیان دەستگیرکردووە و لەگەڵ خۆیانیان بردوون”. شاهۆ عیزەدین، تەمەن 42 ساڵ، باوکی چوار منداڵ بوو، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە گوندی بارزانی سەر بە قەرەهەنجیر خەریکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بوو. ئاوات محەممەد، کارگێری ناوچەی پارتی لە قەرەهەنجیر گوتی؛ئێمە ئەم کارە بە کارێکی تیرۆرستی دەزانین، چونکە بەبێ هیچ حەق و حیسابێک کاکە شاهۆیان کوشت، کە کادرێکی پاک و بێ کێشەی پارتی بووە.” سەبارەت بەو هێزەی شاهۆیان کوشتووە، ئاوات محەممەد گوتی: “نازانین چ هێزێک بوو، بەڵام بەگوتەی ئەو کەسانەی بینیویانن دەڵێن دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی بوون.” بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزە بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان چوونەتە ئەو گوندە. ئاوات محەممەد دەڵێت: “یەکێک لە داواکراوەکان شوانی شاهۆ بووە، ئەو پێشتر سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە و داواکەی لەسەر نەمابوو، بەڵام ئەوان کە هاتوون ئەو کەسە دەستگیر بکەن، بۆچی ئەو کوڕەی ئێمە دەکوژن، کە هیچ تاوانێکی نەبووە”. فاروق گلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەرەهەنجیر گوتی: “سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە رووداوەکە، تاوەکو ئیستا ئەنجامەکان بەتەواوی دەرنەکەوتن و بەڵام ئەو کەسەی کوژراوە پەیوەندی بە کێشەکەوە نەبووە”.
بڕیارە مووچەی مانگی 7ـی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت. سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند”بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە 19-8-2021 مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و لە کۆتایی ئەم مانگەش مووچەیەکی دیکە وەربرگرن کە مووچەی مانگی ئابە”. ئەوەش لەكاتێكدایە، وا چاوەڕێ دەكرا مووچەی مانگی (7 و 8) ی لیواكان پێكەوە بدرێ، بەڵام سەرەتا مووچەی مانگی (7) دەدرێ و دواتر مووچەی مانگی (8) دەدرێ.
باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە تاجیکستان، وێنەی ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماریان لابرد و وێنەی ئەمروڵا ساڵحی جێگریان هەڵواسی کە لە ئەفغانستان ماوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە پێی دەستووری وڵاتەکەی ئەو سەرۆککۆمارە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت: "ھیوادارم گڵۆڵەی ئەمریکا کەوتبێتە لێژی و چیتر نەتوانێن ئەم ھەڵانە بکات" دەقی نووسینەکەی عەلی باپیر: لە ڕۆژی: (١٥/٨/٢٠٢١)ز بزووتنەوەی طاڵیبان چوونە نێو کابووڵی پایتەختی ئەفغانستانەوەو، ئەمریکاش بە پەلە پرووزە بەشێک لە هێزەکانی خۆی کشاندەوە، ئنجا بەو بۆنەیەوە دەڵێم: ١ـ هیوادارم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرسو پەندێکی باش لەو هەڵەیەی وەربگرێو، چیدی لە بیری داگیرکردنی وڵاتاندا نەبێو، بەخۆڕایی ئەو هەموو مەسرەفە نەکات، چونکە (جۆبایدن) لە شەوی: (16/17-8-2021)زدا گوتی: زیاتر لە دوو تریلیۆن (2000,000,000,000) دۆلارمان لە ماوەی ئەو بیست (٢٠) ساڵەدا لە ئەفغانستاندا خەرج کردوە! منیش دەڵێم: بەپێی قسەی هەردووك گۆڤاری: (FORBES) و (US NEWS) نیزیکەی (٦٥٠٠) کوژراوی ئەمریکاییو (١١٤٤) کوژراوی (ناتۆ) لەو ماوەیەدا بوون، چونکە (بەڕەی خەڵک هەر دەبێ لەسەری هەڵسی)و، مەرجیش نیە هەرچی ئەمریکا پێی باش بوو لە سیستمو کلتوورو فەڕهەنگ، خەڵکیش پێی باش بێو، هەرگیزیش ناگونجێ بەزەبری هێز عەقڵو دڵو قەناعەتی خەڵک بگۆڕێ. هیواداریشم گڵۆڵەی ئەو زلهێزەی خۆی بە کوێخای دنیا دەزانێ، کەوتبێتە لێژییو، جارێکی دیکە نەتوانێ ئەو جۆرە غەڵەتانە بکات، کە بە زیانی خەڵکی ئەمریکاو، خەڵکانی وڵاتانی داگیرکراویش تەواو دەبن. ٢ـ هیوادارم بزووتنەوەی طاڵیبان دەرسو پەندیان لە هەڵەو کرچو کاڵییو بیرکورتییو دەمارگیرییەکانی ڕابردوویان وەرگرتبێو، لەمەودوا بەعەقڵی کراوەو دڵی فراوانو ڕەوشتی جوانو تێگەیشتنی ڕاستو قووڵ لهشەریعەتی دادگەری خواوە، مامەڵە لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیاندا بەگشتییو، خەڵکی دنیاداش بکەنو، وەک ڕابردوو وێنەیەکی دزێوی سڵەمێنەرەوە لەحوکمڕانیی پێشانی دنیا نەدەنو، باشتر سەرنجی ڕێبازو سیڕەی پێغەمبەری خوا (محمد) “صلی الله علیه وسلم” بدەن، کە لە تێگەیاندنو پێگەیاندنی خەڵکو دابینکردنی پێداویستییەکانیانەوە، دەستی بە جێبەجێکردنی شەریعەت کرد، نەک لەسزادانیانو، لە قوللـەی قاف کێشانیانو سەغڵەتکردنیانەوە! بێگومانیش هەمیشە ئیسلام مایەی ئاسوودەییو بەختەوەرییو ڕەحمەتە، نەک سەرئێشەو سەغڵەتکردنو زەحمەت، وەک خوا “عز وجل” بەپێغەمبەری کۆتایی خۆی (محمد) “صلی الله علیه وسلم” فەرمووە: (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ) الأنبياء 107. 3ـ هیوادارم خەڵکیش پەلە نەکەن لە حوکمدان بەسەر طاڵیبانداو، دەرفەتیان بدەن بزانن چی دەکەنو چۆن دەکەن؟ نەک بە هۆی ڕەفتارو هەڵوێستی ڕابردوویانەوەو بەشوێنەواری گەڕاوە (أثر رجعي) حوکم بەسەر ئێستاو داهاتووشیاندا بدەن! ئنجا مادام خەڵکی ئەفغانستان بە گشتیی لەگەڵیاندا تەبایەو، تەنانەت هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتیش “کە ئەمریکا لەسەر حیسابی خەڵکی وڵاتەکە بیست (20) ساڵە بە زەبری پارەو چەک ڕایگرتوون” بەجیددیی بەرهەڵستییان نەکردنو، بە شێنەیی خۆیانو چەکو تفاقیان بە دەستیانەوە دان، پێویستە هەموولایەک ڕێز لە ویستو بژاردەی ئەفغانییەکان بگرینو، تەنیا بە ڕبەی خۆمان نەپێوینو، پەندی: (کاسە لە چێشت گەرمتر)مان بەسەردا نەچەسپێ. دڵخۆشیشم بەوە کە طاڵیبان لێبوردنی گشتییان بۆ هەموولایەک دەرکردو، واهەست دەکرێ چاویان بە گەلێک شتدا گێڕابێتەوەو بە پێی: (هەر عەقڵە لە خەسارێک) ڕەفتار بکەن.
“ئەگەر بەكارهێنانی هێزی چەكدار بەردەوام بێت مەترسی هەیە یەكێتی لە رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەر ناشناڵ دەربكرێت”. عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لە نامەیەكدا بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی: یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1982 ەوە هەوڵێكی زۆری دا بۆ ئەوەی وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات بناسرێت، دواتریش ببێت بە ئەندام لە سۆسیالست ئینتەر ناشناڵ. هەتا 2003 ئەمە بەدینەهات كە یەكێتی وەكو ئەندامی چاودێر وەرگیراو لە كۆنگرەی 2008ی ئەسینادا وەكو ئەندامی هەمیشەیی وەرگیرا مام جەلال وەكو یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی رێكخراوەكە دانرا. بۆ ئاگاداریتان رێكخراوی سۆسیال ئینتەر ناشناڵ كە یەكێتی ئەندامە تێیدا زۆر ناڕازین و بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەن هیچ گۆڕانكارییەك لەناو حزبەكانی ئەندامیاندا رووبدات كەبەشێوەیەكی دیموكراتیانەو ئاشتیانە نەبێت. نامەی فەرمیتان بۆ رەوانە دەكەم، مەترسی دەركردنیش هەیەئەگەر بەكار هێنانی هێزی چەكدار بەردەوام بێت.
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر کۆبووە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، گۆڕانکاری و چاکسازییەکان و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لەناو دامەزراوەکانی حیزب، یەکێتی چەند ھەنگاوێکی بەئاڕاستەی یەکێتی ناو یەکێتی ناوە و گۆڕانکارییەکان لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی و پارێزگاریکردن بووە لە دەستکەوتەکان و ئەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی یەکێتییەکەمان بڕوای پێیانە. ئەم حیزبە بەرهەمی رەنجی تێکۆشەران و خوێنی شەهیدانە و بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین لە رێبازە پیرۆزەکەی مام لابدات. بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "یەکێتی موڵکی هیچ گرووپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە و رێگەنادەین مێژووی پڕ لە سەروەری ئەم حیزبە لەکەدار بکرێت. ئەوەی کردوومانە پاراستنی حیزبی شەهیدان بووە لە هەڵدێر و بەلاڕێدا بردن. یەکێتی لەهەناوی کۆمەڵانی خەڵکەوە دروستبووە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیشی لەپێناو خەڵکدا بێت نەوەک کۆمەڵێک کەس کە یەکێتییان بۆ بەرژەوەندی و مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنا. دڵنیایی دەدەینە یەکێتییە سەربەرزەکان کە جارێکیتر یەکێتی نابێتە قوربانیی مەرامە تایبەت و بەرژەوەندییە شەخسییەکان، ئەوانەشی لەرابردوودا ئەم کارانەیان کردووە نابەخشرێن و رادەستی دادگایەن دەکەین".
لە گردبوونەوەی هاوڵاتیانی شاری جەلال ئاباد، تاڵیبان دوو کەسی کوشتووە کە ئاڵای ئەفغانستانیان پێ بووە. چەند ئەندامێکی تاڵیبان دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەران کردوود کە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی حوکمی تاڵیبان ھاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەلک بریندار بوون. ئاژانسی خەبەری ناوخۆیی پژواک، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە خەڵکی ئاڵای تاڵیبانیان ھەڵگرتوە و ھەندێکیش ھەستاون بە ھێنانە خوارەوەی ئاڵای تاڵیبان کە پێشتر لە ناوەندی شارەکە ھەڵکرا بوو. بە پێی ڕاپۆرتەکانی دەزگا ناوخۆییەکان، ڕۆژنامەنوسێک توندوتیژی بەرامبەر کراوە و لێی دراوە، لە کاتی گواستنەوەی دۆخی خۆپیشاندەران. زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، پێشتر ڕایگەیاندبوو، ھاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵی خۆیان بمێننەوە و ئێمە ئازاری ئەوان نادەین، ھەروەھا سەربازانی حکومەت و ئەوانەشی یارمەتی ھێزە ڕۆژئاواییەکانیان داوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چیای مەتین بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی پیشمەرگەدا تەقیەوە و پێشمەرگەیەک بریندار بوو.بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێن: بۆمبەکە لەلایەن گەریلای پەکەکەوە دانراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوو لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ڕایگەیاند، "داواکراوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ 21ی نیسانی 2022 دوابخرێت." ئەمڕۆ چوارشەممە 18-08-2021 سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوو کە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بەڕێوەچوو رایگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەبەشداریی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چەند لایەنێکی دیپلۆماسیی کاریگەر بەڕێوە چوو و، تاوەکو کاژێر 04:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوامبوو." بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئامانجی کۆبوونەوەکە رازیکردنی رەوتی سەدر بووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق. نوێنەرانی سەدرییەکان کە بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە د. عەلی سمێسم، ئەندامی سەرکردایەتی و نەساڕ روبێعی، سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوەتی سەدر، "ئەوان سووربوون لەسەر بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن"، بۆیە لە کۆبوونەوەکە پێشنیازیان کرد کە هەڵبژاردنەکان بۆ 21-04-2022 دوابخرێت و پەرلەمانی عێراقیش لە 22-02-2022 هەڵبوەشێتەوە. رووداو
لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی بێدەسەڵاتکراوی یەکێتی، لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، چووە دادگای سلێمانی. لاهور جەنگی، ئاسۆ جەنگی و براکانی دیکەیان چوونەتە دادگای لێکۆڵینەوە سلێمانی بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆیان لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراون بسەلمێنن