جیهان

سەرجەم دەزگا میدیاییەکانی ئەفغانستان ڕاگیراون

16-08-2021
سەرجەم دەزگا میدیاییەکانی ئەفغانستان ڕاگیراون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دوێنێ یەکشەممەوە 2021/8/15 سەرجەم میدیا دەوڵەتی و سەربەخۆکانی ئەفغانستان ڕاگیراون و هیچ دەزگایەک لە کاردا نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی تاڵیبانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستی کۆنتڕۆڵکرد و ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی دیکەش ھەڵاتن.

باڵوێزخانەی ڕووسیاش لە کابوڵ ڕایگەیاند، ئەشرەف غەنی چەند ئۆتۆمبێلێک و ھەلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارەی بردووە لەگەڵ خۆی.