ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى فه‌تح كرد بۆ كۆچى دوايى سێ برازاى كه له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له به‌غدا گيانيان له ده‌ست دا.سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات وسەبر ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.لە بەرامبەردا ، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
یەکێک لەو کچانەی کە لەماوەی ڕابردوودا بووە قوربانی کەسێک بەناوی (گۆڤەند) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژە بەوە دەدات کە ڤیدیۆکەی لەلایەن کچە هاوڕێیەکی خۆیەوە گیراوە، ئەو کچە کە ناوی (ر.ئ) یە لە ڕونکردنەوەیەکی خۆیدا دەڵێت کە کاتێک لەماڵەوە خەوتووە و ئاگای لەخۆی نەبووە، لەلایەن کچێکی هاوڕێیەوە ڤیدیۆی گیراوە و دواتر نێردراوە بۆ گۆڤەند و پاشان هەڕەشەیان لێکردووە کە گەر بە ڕوخساری خۆیەوە ڤیدیۆیەک تۆمار نەکات، ئەوا ڤیدیۆ ڕووتەکەی بڵاودەکەنەوە کە لە جێگای خەوەکەی خۆیدایە. ئەو کچە وتوشیەتی بۆ ئەوەی ڤیدیۆ ڕوتەکەی بڵاو نەبێتەوە، بەناچاری تەنازولی کردووە و ئەو ڤیدۆیەی دیکەی تۆمارکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە. خەڵک
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە گشتییەکان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان. ١-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەیی (پەروەردەى گشتى هەولێر) https://drive.google.com/.../1bOSwC5_HLrwJi5eepF7P7... ٢-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەیی (پەروەردەى گشتى سلێمانى) https://drive.google.com/.../1oDj5RqvieQ23XNKwZpq1EL... ٣-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەیی (پەروەردەى گشتى دهۆک) https://drive.google.com/.../1bTGUE0hKN2WbDZ... ٤-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەیی (پەروەردەى گشتى هەڵەبجە) https://drive.google.com/.../1PUuCxDljkxNeaKSmnASonDjaVIV... ٥-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەیی (پەروەردەى گشتى گەرمیان) https://drive.google.com/.../1yZpiYeDtFwKa4bYZKtNqeCtpump...
عەبدولمونعیم عودات، سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەلەمان و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا. بڕیارە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە. هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها دیداری لەگەل سەرۆک بارزانی دەبێت.
ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون!.. لێرەدا بەگشت لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە راستی و، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیان بداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چیە و پەیوەنییان بەو دەڤەرەوە چیە؟ مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١
لێدوانێک لەسەرچاوەیەکی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-ەوە:بە نیگەرانی و سەرسوڕمانێكی زۆرەوە گوێبیستی لێدوانی ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بووین كەچەند وتەیەكی نەشیاوی ئاراِستەی ی.ن.ك كردووە و دەستوەردانێكی قبوڵنەكراوە لە كاروباری ناوخۆی یەكێتی كە ھەموو لایەک بە حزبەکەی ناوبراویشەوە دەزانێت چەند قوربانی و هاریكاری پێشكەشكردوون، هەرچەندە منەت لەوەدا نییە كە پشتیوانی دۆزی گەلەكەمان لەرۆژئاوا و تەواوی كوردستان بكەین و ئەوەش درێژەدانە بەو پرەنسیپانەی سەرۆك مام جەلال دارێژەرییەتی .ئاماژەكانی بەڕێز ئاڵدار خەلیل و تانە شاراوەکانی لەبارەی گومانكردن لە هەڵوێستەكانی ی.ن.ك ئاماژەیەكی ناڕەوا و بێ ئاست و نەگونجاون. یەکێتی ئەو حزبە نییە گۆڕانكاری لە هەڵوێستە ستراتیژییەكانی و بینینە نیشتنمانییە دەستەجەمعییەکانی رووبدات بەپێی تێڕوانینی فەردی یان بەهۆی فشاری هەرێمایەتییەوە. لە جێی دەربڕینی ئەو هەلۆێستە شەرمەزاری و ناڕاست و دنەدەرانەی نە پێش و نە دوامان دەخات، باشترە بەرێز ئاڵدار خەلیل و پارتی یەكێتی دیموكراتی هەوڵ و هێزیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەری ئەو گرفت و ئاڵنگارییە زۆرانەی بەردەم گەلەكەمان و ناوچە كوردییەكانی سوریادایە و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی پارتە كوردستانییەكانی تردا نەكات.سەرچاوەیەك لەمەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك
پییاوێکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان دوو ژنەکەیەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا. ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: "بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستم گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 3ی9ی2021، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانی خەڵکی گوندی بەرقوڕو سەر بە شاری سنە بە ناوی (مەسعوود ئەحمەدی) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئاماژەشی بەوەداوە، کە ئەو پیاوە شەش مانگ پێش ئێستا ژنی دووەمی هێناوە و دوو ژنەکەی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بەردەوام شەڕیان کردووە و ئەویش بەوهۆیەوە خۆی کوشتووە.
تاوه‌كو ئێستا ده‌ره‌نجامى رووداوه‌كه‌ى 8ى ته‌مموز، له روانگه‌ى كه‌ڵه‌كه بوونى كێشه ناوخۆییه‌كانى نێو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، ئاماژه به دیوه گرینگ و نهێنییه‌كه‌ى كه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه نه‌كراوه، به‌وه‌ى كه وڵاتانى ( ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئێران) چ رۆڵێكیان له‌م رووداوه‌دا هه‌بوو ؟ چ لایه‌نێك هۆكارى سه‌ره‌كى لادانى لاهور شێخ جه‌نگى بوو ؟ ئایه ماڵى مام جه‌لال، چۆن گڵۆپى سه‌وزیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه بۆ هه‌ڵكرا ؟ ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه كێ بوون زانیاری پێشوه‌خته‌یان له‌باره‌ى رووداوه‌كه هه‌بوو ؟ كاتێك به‌یانییه‌ك، له پڕ به‌رپرسى ده‌زگاى دژه تیرۆ و زانیارى لادران، پرسیارێك لاى یه‌كێتییه‌كان و خه‌ڵك دروست بوو، كه چۆن ده‌بێ له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، وا به ئاسانى بڕوخێ ؟ چۆن ئه‌وان بێ ئاگان بوون له رووداوێكى وا گه‌وره‌دا ؟! زانیارییه نهێنى و تایبه‌ته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ده‌ره‌نجامى رووداوه‌كانى 8ى ته‌مموز، ته‌نها هۆكارى ناوخۆیى له پشته‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هۆكاره ناوخۆییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، بوونه هۆكارى لێ وه‌رگرتنه‌وه‌ى دوو ده‌زگاى گرینگى ئه‌منى له لاهور شێخ جه‌نگى و براكانى . ئه‌مه‌ریكى و به‌ریتانییه‌كان، به‌ر له‌وه‌ى ئۆكه‌ى بده‌نه (باڤڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى)، بۆ هێرش كردنه سه‌ر ده‌زگاى دژه تیرۆر و زانیارى، چه‌ندین جار له‌سه‌ر كاره‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى و براكانى هۆشداریاندا، به‌ڵام دواجار دواى بێهیوابوونیان، له كه‌یسى رووداوى 8ى ته‌مموز پشتگیرى ماڵى مام جه‌لالیان كرد و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ پێكردن. چۆن و بۆچى ئه‌مه‌ریكى و به‌ریتانییه‌كان، پشتیان له لاهور شێخ جه‌نگى كرد ؟ له پاڵ كێشه ناوخۆییه‌كانى نێو یه‌كێتیى، چوار هۆكارى سه‌ره‌كى دیكه بوونه پاڵپشتێك كه ماڵى تاڵه‌بانى، ده‌ستكراوه‌بن له ده‌ركردنى لاهور شێخ جه‌نگى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى، ئه‌و هۆكارانه‌ش : یه‌كه‌م؛ ماوه‌یه‌كى زۆر بوو باندێکی مامه‌ڵه‌کردن به ( دۆلار و زێر) له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ستیان کردبوو، به كارى قاچاخچییه‌تى زێڕ و گواستنه‌وه‌ی دۆلار له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ له نێوشیان وڵاتى ئێران و سوریا و توركیا. به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و بازرگان و باندانه‌ی به‌و کاره هه‌ڵده‌ستان چه‌ند كه‌سێك بوون له هه‌ولێر و سلێمانى، له‌رێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه سه‌رجه‌م جوله و كاره‌كانیان له ژێر چاودێرى ئه‌مه‌ریكادا بوو. ناو و ناونیشانى ئه‌و كه‌سانه دیار بوون، ئه‌وانه‌شى ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌شێكیان براكانى لاهور شێخ جه‌نگى بوون، یاخود له نزیكه‌كانى ئه‌وان بوون. باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان، چه‌ندین جار به‌رپرسانى یه‌كێتیى و هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیان له‌و كاره ئاگاداركرده‌وه. به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى گواستنه‌وه‌ى دۆلار بۆ وڵاتى ئێران. ئه‌مه‌ریكییه‌كان، مامه‌ڵه و بازرگانیكردنى نا یاسایی به دۆلار و زێریان به تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تى و مه‌ترسى زانى، به‌ڵام هۆشدارییه‌كان وه‌ك پێویست گوێى پێنه‌درا، كاره‌كه به‌رده‌وامى پێدرا، بۆیه دواین جار شاندى ئه‌مه‌ریكییه‌كان به نهێنى له " گوندى ئه‌مه‌ریكى" له شارى هه‌ولێر له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه و سه‌رجه‌م دوكۆمێنته‌كان ( له ناو و وێنه و شوێن) خسته به‌رده‌مى . قوباد تاڵه‌بانى هه‌موو كاره‌كانى خسته ئه‌ستۆى لاهور شێخ جه‌نگى و براكانى، به‌روونى به شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكایان وتبوو، كه ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتیان نییه به ته‌نها رێگه‌یان لێ‌بگرن. بۆیه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش بڕیاریدا به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵى مام جه‌لال رێككارى پێویست بگرنه به‌ر. دووه‌م؛ یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دیكه‌ى رووخانى لاهور شێخ جه‌نگى، به‌ریتانییه‌كان بوون، ئه‌ویش به‌هۆى قاچاخچیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، چه‌ندین جار به‌ریتانییه‌كان یه‌كێتیى و هاوسه‌رۆكانیان له‌و تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش گوێیان پێنه‌درا، ئه‌و تاوانه‌ش خرایه ئه‌ستۆى براكانى لاهور شێخ جه‌نگى و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى دژه تیرۆر. به‌پێى زانیاریییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كانى دژه تیرۆر زانیاریان پێگه‌یشت، له لاى به‌ریتانییه‌كان تۆمه‌ته‌كانیان له لایه‌ن براكانى لاهور شێخ جه‌نگى خراوه‌ته ئه‌ستۆ و له‌رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خه‌ریك بوو وه‌ك تاوانبارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر بناسرێن، راسته‌وخۆ به‌نهێنى له‌گه‌ڵ باڤڵ تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه، راستى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یان خسته‌ڕوو، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كى ماده‌ى هۆشبه‌ریان خسته ئه‌ستۆى براكانى لاهور شێخ جه‌نگى، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا فه‌رمانده‌كان بڕیاریاندا بچنه پاڵ باڤڵ تاڵه‌بانى و دواتر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌زگاى دژه تیرۆردا بگرن. له دواین چاوپێكه‌وتنى باڤڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیاى كوردى ئه‌نجامیدا، له میانه‌ى وه‌ڵامى پرسیارێك له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى پارێزگاى سلێمانى وتى: ده‌توانن له وڵاته بیانییه‌كان بپرسن كه دۆخى ئێستاى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى چۆنه و پێش 8ى ته‌مموز چۆن بو؟ ئه‌و قسانه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى، ئاماژه‌بوو بۆ نه‌مانى كارى قاچاخچیكردن و مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار و زێر و ماده‌ى هۆشبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى. سێهه‌م؛ هه‌ر به پێی به دواداچوونه‌کان، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى پشتێكردنى ئه‌مه‌ریكا له لاهور تاڵه‌بانى و ده‌ستكراوه‌كردنى ماڵى مام جه‌لال، بریتی بو له مه‌ترسى دروستكردن بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه. ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی، له‌ماوه‌ى رابردوو له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كرده‌وه، كه هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كان به ته‌واوی واشنتنی نیگه‌ران كردووه، بۆیه له داهاتوویه‌كی نزیك گورزێكی سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و قه‌وارانه ده‌سه‌پێنرێت، كه كه‌لوپه‌ل و پارچه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران بوون به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندوه، گورزی داهاتووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاران و میلیشیاكان، بۆ ڕێگرتنه له گه‌یشتنی كه‌لوپه‌ل و پارچه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ڕێگرتن له به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی درۆن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، به‌ر له رووداوه‌كه‌ى 8ى ته‌مموز، ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر له كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه هاتۆته پارێزگاى سلێمانى، كه ئه‌و بارهه‌ڵگره فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌كانی (درۆن) هه‌ڵگرتبوو، پاشان له‌وێوه چۆته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى و پاشان براوه‌ته وڵاتى ئورده‌ن، به‌مه‌به‌ستى هێرشكردنه سه‌ر وڵاتى ئیسرائیل. گواستنه‌وه‌ى درۆن له ئێرانه‌وه بۆ سلێمانى و پاشان بۆ ئورده‌ن، ئه‌مه‌ریكى و ئیسرائیلییه‌كانى زۆر توڕه‌كرد، ئه‌وكاره‌ش خرایه ئه‌ستۆى ده‌زگاى زانیارى و دژه تیرۆر، هه‌ربۆیه‌ش به نسبه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه گۆڕانكاریكردن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سلێمانى ببوه كارێكى حه‌تمى، بۆ ئه‌مه‌ش ئۆكه‌یان دابووه ماڵى مام جه‌لال و له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى 8ى ته‌مموز ئاگادارى هه‌موو شت بوون. زانیارییه‌كانى نێو راپۆرته‌كه‌ى وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه به نسبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ئه‌منییه‌تى خۆى و هاوپه‌یمانه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا هێلى سووره، هه‌موو ئه‌وانه‌ى به راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ هاوكارى ئێران ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ونه ژێر غه‌زه‌بى ئه‌مه‌ریكا. هۆكارى چواره‌م؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى 600 كه‌س له‌سه‌ر میلاكى ده‌زگاى زانیاری مانگانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه موچه‌ى مانگانه‌یان بۆ دابین ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان زانیارى وردیان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، كه ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌كانى ئێران و ئیتلاعات ئیختراقى ده‌زگاى زانیارى و دژه تیرۆریان كردوه، چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌كانى ئێران هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سلێمانین، بۆیه متمانه‌یان به‌و ده‌زگایانه نه‌مابوو، داواى چاكسازى و پاكسازیان كرد.دواى رووداوه‌كانى 8ى ته‌مموزیش راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م ناسنامه‌كانى هه‌ردوو ده‌زگاى زانیارى و دژه تیرۆر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. كه‌ڵه‌بوونى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى، فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وایكرد كه هه‌ریه‌ك له ( باڤڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى) بیر له لادانى لاهور شێخ جه‌نگى و براكانى بكه‌نه‌وه، ئه‌و كاره‌ش به ئاگادارى و هاوكارى ئه‌و وڵاتانه و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كرا. به پێى زانیارییه‌كان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، زانیارى پێشوه‌خته‌ى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى 8ى ته‌مموز هه‌بوو، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش كرابوو بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نا ئاسایى. نێچیرڤان بارزانى، پاش ده‌ركردنى فه‌رمانى لادانى لێپرسراوى ده‌زگاى دژه تیرۆ و زانیارى راسته‌وخۆ سه‌ردانى واشنتۆنى كرد، نه‌یویست له هه‌رێمى كوردستان بێت و بۆئه‌وه‌ى نه‌بێته به‌شێك له رووداوه‌كه. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، له هه‌مان رۆژى هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاى ده‌زگاى دژه تیرۆر و زانیارى، سه‌رجه‌م هه‌ژمار بانكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى براكانى لاهور شێخ جه‌نگى، نۆتیفیكه‌یشنیان بۆ چوو بوو، چونكه ده‌ستكارى هه‌ژماره‌كانیان كرابوو، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بوو، بۆ گۆڕینى به‌رپرسانى ئه‌و ده‌زگایه، به‌ڵام ئه‌وان ئاگادارى ئه‌و كاره نه‌بوون و به نهێنى و له بازنه‌یه‌كى بچو‌وكدا كراوه. له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى كێشه‌كانى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى، لاهور شێخ جه‌نگى، چه‌ند جارێك داواى نێوده‌نگیرى ئه‌مه‌ریكییه‌كانى كرد، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام له نێوه‌ندگیریدا بوه، به‌ڵام نه‌یتوانى بیگه‌ڕێنێته‌وه و كاتێكیش به‌وه‌یان زانى كه هه‌موو شت كۆتاى پێهاتبوو. كه‌واته؛ جگه له كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى هۆكاربوون بۆئه‌وه‌ى ماڵى مام جه‌لال و گروپه‌كانى ناو یه‌كێتیى ده‌ستیان كراوه بێت له لابردنى لاهور شێخ جه‌نگى، له هه‌مانكاتدا هۆكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بوونه پاڵپشتێك، بۆئه‌وه‌ى ماڵى مام جه‌لال بتوانن به ئاسانى لاهور شێخ جه‌نگى له ڕووى سه‌ربازى و ئابوورى لاواز بكه‌ن. سه‌رتیپ قه‌شقه‌یى
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە شەڕکەرە تورکیەکان سنووری بەراوری باڵایان بۆردومان کرد و گازێکی ڕشتووە کە گوماندەکرێ کیمیایی بووبێ. دانیشتوویەکی گوندی هروور بە باڵکێشی ڕاگەیاند، سێ کەس ( ژن و مێرد و کچێک‌یان ) تووشی هەناسە تەنگی، ڕشانەوە بوون و چاویشیان سوربووەتەوە و ئاو دەکات، بۆیە گومان دەکرێ بە کیمیایی پێکرابن. تا ئێستا لایەنی فەرمی هیچ زانیارییەکی لەبارەی گازەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.
گۆڤەند کێیە؟ گۆڤەند ناوی ئیسماعیل فریاد تەهایە، لە ناحیەی بالیسانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ماوەی سێ ساڵە چووەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەژی. ئیسماعیل ( گۆڤەند )، لە هەولێر لە یانەیەکی شەوانە پاسەوان بووە، هەر لەو یانەیە کامێرای بۆ کچان و کوڕان داناوەتەوە و ڤیدیۆی بە ڕووتی لێگرتون، ئێستاش بەو ڤیدیۆیانە هەڕەشە لە گەنجەکان دەکات. هەرچەندە ئەو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەو گۆڤەند نییە. بەڵام بەپێی نەدواداچوونەکانی باڵکێش، ئیسماعیل ( گۆڤەند )ـە و لەو ڕێگەیەوە پارە لە گەنجان دەسێنێت و ئەوانەشی پارەیان نەبێ، دەیانکاتە کۆیلەی سێکسی بۆ مەرامەکانی خۆی. باڵکێش، پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد و پرسیاری گۆڤەندی کرد، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: ئێمەش تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکانمان بینیوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەین، دەبێ یەکێک لە قوربانیەکان سکاڵای یاسایی دژی تۆمار بکەن. پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە چەند کچێک لەبەر هەڕەشەکانی گۆڤەند خۆیان کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت، سەرەڕای ئەوەی کە چەند کچێک بوونەتە قوربانی، بەڵام هیچ کچێک خۆی نەکوشتووە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەوپێیە، تووشبوون و مردن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٥٥٦) ١. پشکنین: (٦٦٨٧ پشکنینی نوێ) • (٢١٩٢) هەولێر • (١١٩٨) سلێمانی • (٣٠٥١) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٢٤٦) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٤٤٢ تووشبووی نوێ) • (٥١) هەولێر • (٨٨) سلێمانی • (٢٨٤) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (١٩) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٢١٢٨ چاکبوون) • (٦١٠) هەولێر • (٩١١) سلێمانی • (٥١١) دهۆك • (٤٣) هەڵەبجە • (٣٣) گەرمیان • (٢٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (١٢ مردن) • (٣) هەولێر • (٤) سلێمانی • (٤) دهۆك • (١) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٢٨٩٣٢٥٠ (٩٩١١٣٠ هەولێر، ٧١٨٣٠١ سلێمانی، ١١٦٣٦٠٢ دهۆك، ٢٠٢١٧ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٩٩٣٣٥ (٨٦٢٥٦ هەولێر، ١٠٠٨٧٧ سلێمانی، ١٠٦٦٨٣ دهۆك، ٥٥١٩ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٥٩٢٢٤ (٧٠٢٨٢ هەولێر، ٨٧٧٤١ سلێمانی، ٩٦٧٠٠ دهۆك، ٤٥٠١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٤٦٥٨ (١٤٤٦٠ هەولێر، ١٠٧٦٨ سلێمانی، ٨٦٠١ دهۆك، ٨٢٩ هەڵەبجە) مردن ٥٤٥٣ (١٥١٤ هەولێر، ٢٣٦٨ سلێمانی، ١٣٨٢ دهۆك، ١٨٩ هەڵەبجە)
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-9-2021 لە رووداوێکدا لە شاری بەغدا سێ برازای هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گیانیان لەدەستدا. کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە شوقەکانی ئەبونەواس لە شەقامی ئەبو نەواس لە ناوچەی جادرییەی شاری بەغدا رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا و بەهۆیەوە سێ برازای هادی عامری گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو. باوکی منداڵەکان حافز عامر، برای هادی عامرییە، منداڵەکانیش تەمەنیان 6 ساڵ، 10 ساڵ و 13 ساڵ بووە و یەکەم و دووەم کوڕ بوون و سێیەمیشیان کچ بووە. ئەوەشیان کە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە تەندروستیی باش نییە. شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە رووداوی گوتووە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە کە لە نهۆمی دووەم کەوتووەتەوە. بە گوتەی شایەتحاڵێک منداڵەکە نەسووتاون، بەڵکو بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون.