Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
06-09-2021

ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆیە دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە دەکات و لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە خەڵک دەکات لە نزیک بارەگاکان دووربکەونەوە. نوێدەکرێتەوە..

هەواڵ
06-09-2021

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، سبەی سێشەمە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکا و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ بۆرێل بچێتە بەغدا و سبەی سێشەممەش بگاتە هەولێر.

هەواڵ
06-09-2021

بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێ بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.

گشتی
06-09-2021

نرخی نەوت دابەزی

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧١ دۆلارو ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٦١ سەنت بوو. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوینێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلارو ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەواڵ
06-09-2021

تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری راگەیاند

وتەبێژی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند.  ئەمڕۆ دووشەممە 06-09-2021 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەوی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پەنجشیریان کۆنترۆڵکردووە، رایگەیاند، خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن.  زەبیحوڵڵا وتیشی، هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستدەکەن.  ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەی بەرخودانی نیشتمانی تا ئێستا رەتیدەکەنەوە کە پەنجشیر کۆنترۆڵکرابێت.

هەواڵ
05-09-2021

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

کەسێک بەناوی (احمد حمدامین رسول) دانیشتووی شاری هەولێر داواکراو لە دادگا بە ماددەی (406) لە رێکەوتی (23/5/2021) مەفرەزەکانمان لە هەوڵی دەستگیرکردنی بوون، داواکراو تەقەی لێ کردوون و دوو کارمەند و هاووڵاتییەکی ئافرەت بە ناوی (ش.و.ر) بریندار بوون و تاوانباریش توانیی رابکات. دواتر تاوانبار بەردەوام هەڕەشەی لە هاووڵاتیان دەکرد و مەترسی بوو لەسەر گیانی هاووڵاتیان، لە رێکەوتی (18/6/2021) هەڵسا بە کوشتنی هاووڵاتیی (فرهاد جبار محمد) و خۆی لە شوێنێکی نادیار حەشار دا. تاوانبار (7) فەرمانی دەستگیرکردنی بە ماددەکانی (تیرۆر) و (هەڕەشە) و (کوشتن) هەبوو، بۆیە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمان بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا توانرا شوێنی تاوانبار دەستنیشان بکرێت و، ئەمڕۆ ئێوارە رێکەوتی (5/9/2021) لەناو شاری هەولێر/ گەڕەکی مەهاباد هێزەکانمان هەوڵی دەستگیرکردنیان دا، بەڵام تاوانبار بۆ جارێکی تر بە چەک و تەقەکردن رووبەڕووی هێزەکانمان بووەوە و دوو کارمەندی تری بریندار کرد و دواتر تاوانباریش لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا کوژرا. لێرەوە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کەوا هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان، هەرکەسێکی دەرچوو لە یاسا و رووبەڕووی هێزە یاساپارێزەکان رابوەستێت ئەوا بە توندترین شێوە بەرپەرچی دەدرێتەوە. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر2021/9/5 خ

هەواڵ
05-09-2021

مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس وپێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا. ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس وپێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.

هەواڵ
05-09-2021

تاڵیبان: کۆنترۆڵی دامودەزگاکانی پەنچشیرمان کردوە

وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە شەڕێکی قورسدا توانیویانە کۆنتۆڵی سەرۆکایەتی پارێزگای پەنچشیر و بەڕێوەبەڕایەتییەکانی دیکەی حکومەت بکەن. بیلال کەریمی، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، تاڵیبان توانیویەتی کۆنتڕۆڵی ناوچەیەک لە ناوەندی دۆڵی پەنچشیر و سەرۆکایەتی پۆلیس و تێکڕای ناوەندەکانی دیکەی حکومەت بکات. وتیشی، لە ناو “دوژمندا کوژرا و بریندار ھەیە”. ھەرێمی پەنجشیر تاکە شوێنە کە نەکەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان و ھەردوو لاش باس لە ھەبوونی دەسەڵاتی خۆیان دەکەن لە ناوچەکە، بەڵام بەڵگەکان ناخەنە ڕوو. وتەبێژی بەرگریکارانی پەنجشیر بە سەرکردایەتی ئەحمد شا مەسعوود، ڕۆژی شەممە ڕایاندگەیاندبوو، لە دەروازەی خاواک گەمارۆی "ھەزاران تیرۆرستیان" داوە و تاڵیبان ناچار بووە لە دەشتی ڕەواک کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبیێل جێ بھێڵێت. وتەبێژی بەرگریکاران، فەھمی دەشتی.

هەواڵ
05-09-2021

حکومەت بەشی سکاڵای بۆ هاونیشتمانییان کردەوە

بە مەبەستی گفتۆگۆكردن سەبارەت بە گەیاندنی سكاڵای هاووڵاتییان بە دامودەزگاکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ بەشی سكاڵا لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بە سەرپەرشتی دکتور عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگە، لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگە و دەستە نەبەستراوەكان كۆ بووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای باسکردنی ئەزموونی وەزارەتەکان لە بواری وەرگرتن و بەدواداچوونی سکاڵای هاووڵاتییان لە کەموکورتییەکانی کارگێڕی، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەش خرانە ڕوو و گفتوگۆ بۆ دانانی میكانیزمێكی چالاكتر و خێراترکردنی گەیاندن و كارلەسەركردن و وەڵامدانەوەی ئەو سكاڵایەنەی كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

هەواڵ
05-09-2021

مەسرور بارزانی: تورکیا وڵاتێکی گرنگ و فرە نەتەوەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماریی تورکیا - جەهەپە بە سەرۆکایەتیی ئۆگوز کان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد. بەپێی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێکراوە.   جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاوی کەمال کلیچیدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕیوە کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.  ئۆگوز کان سالیجی رایگەیاندووە، "ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش."  لەلایەکی دیکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستانیش فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. "هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندیی وڵاتەکەیە."

هەواڵ
05-09-2021

خانوو بۆ مامۆستایانی ئاینی دروستدەکرێ

وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم دروستبکرێ. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەموو شار و شارۆچکەکان دروستبکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەش کراوە. وتیشێ:" دەمانەوێ هەموو مامۆستایەکی ئاینی خانووی خۆی هەبێت و پێویستی بە خانووی مزگەوت نەبێت، یان منەتی متوەلی هەڵنەگرێت. هەروەها پرۆژەکان لەم کابینەیەدا تەواو دەبن".

هەواڵ
05-09-2021

وەزارەتی شارەوانی نیو ملیار دیناری بۆ ئاوەڕۆی سلێمانی دابینکرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی 499 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی (499.254.690) چوار سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و دووسەد و پەنجا و چوار هەزار و شەش سەد و نەوەد دینار كرد، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی ڕێژەی %15ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی (8)ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

1 2 ... 752 753 754 ... 1148 1149