Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
بیروڕا
17-09-2021

كوردستان دەیسەلمێنێت كە دەستوەردانی ڕزگاركەر دەتوانێ سەربگرێت

کشانەوەی خێرای وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان سەرلە نوێ مشتومڕی لە بارەی دەستوەردانی لیبراڵییەوە گەرم کردەوە. ڕاستییەک هەیە کە زۆر جار ئەم گفتوگۆیە فەرامۆشی دەکات، ئەویش ئەوەیە کە هەموو دەستوەردانەکان هەڵە نین. ئەو ڕێکارەی کە بەریتانیا و ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکە لە ساڵی ١٩٩١دا لە کوردستانی عێراقدا گرتیانە بەر بە سەتان هەزار هاونیشتمانیانی منی لە کوشتن لە سەر دەستی سەدام حسەین ڕزگار کرد. پرۆسەی نوای ئارام بیرۆکەی جۆن مەیجەرە، دواتریش ناوچەی دژە فڕین کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ کوردستانی پاراست. ئەوانە پانتایی و ئاسایشێکی ڕێژەییان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دامەزراندنی پارلەمان و دامەزراوە حکوومیەکان و هێزی سەربازیی شەرعی (پێشمەرگە) ڕەخساند. کە لە ساڵی ٢٠٠٣شدا عێراق ئازاد کرا، دەستمان کرد بە سەر لە نوێ ئاوەدانکردنەوەی هەزاران گوندی وێرانکراوی دەستی بەعسیەکان، دامەزراندنی پیشەسازیی نەوت و ئابووریی بازاڕی گەشەسەندوومان خوڵقاند. بە کورتی، دەستوەردان بەر لە ٣٠ ساڵ زەمینەی بنیاتنانی دەوڵەتەکەمانی ڕەخساند. ئەمڕۆ گەلی کوردستان و بەریتانیا هاوڕێی بەهێزی یەکدین، هاوبەشی بازرگانی و هاوپەیمانن لە شەڕی دژی تیرۆردا، سەردانم لەم هەفتەیەدا بۆ بەریتانیا بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو هاوبەشیە بەهێزەیە کە لە وەبەرهێنانی بەریتانیا لە کوردستاندا ڕەنگی داوەتەوە لەگەڵ پەرۆشیی گەنجانمان لە کوڕان و کچان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی بەریتانیا و بوونی ڕەوەندێکی پێگەیشتووی کوردی لە سەرانسەری بەریتانیادا. بەڵام هێشتا شەڕە هاوبەشەکەمان لە دژی تیرۆر بە کۆتا نەهاتووە و پێویستیمان بە دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی هەیە. تا ئێستاش ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە عێراق و سووریا و دەوروبەردا چالاکە. هەروەک چۆن بینیمان تاڵیبان چاوەڕوانی کشانەوەی هێزەکانی دژەکانی لە ئەفگانستان دەکرد، داعشیش هیچ پەلەی لە خۆبەدەستەوەدان یان هەڵهاتن نییە. پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی عێراقی و وڵاتانی خۆرئاوا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە، چونکە ئاییندەمان و ئاسایشی هاوپەیمانان کە لەنێو ماڵەکەیاندا کردەی تیرۆریستیی جەرگبڕیان چەشتووە، پشت بەو بەرنگاربوونەوەیە دەخوازن. کوردستان دەکەوێتە سەر نەخشەی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئازادی و خۆسەپاندن، هیوا و تاریکیدا. گرووپە توندڕەو و تیرۆریستیەکان هەڕەشە لە خۆمان و شێوازی ژیانمان دەکەن. بەڵام ئێمە هەر بە نوای ئارام و لوتکەی لێبوردەیی دەمێنینەوە. ئێمە پێشوازیمان لە نزیکەی یەک ملیۆن پەناهێندەی سووریا و ئاوارەی عێراقیی هەڵهاتوو لە دەست داعش کردووە  کە ئەگەر دەرگامان بە ڕوویاندا نەکردایەوە چارەنووسیان یان کوشتن بوو یاخود کۆچی بە کۆمەڵی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا. ئێمە پێشوازی لە هەموو ئایینەکان دەکەین و قبووڵیان دەکەین: کریستیانەکان، ئێزیدیەکان و موسوڵمانان و هەموو ئایینزاکانی دیکە. مشتومڕ لە بارەی ئەفغانستانەوە درێژەی دەبێت، بەڵام دەستوەردان لە کوردستاندا سەرکەوتن بوو بۆ بەریتانیا و سەرجەم مرۆڤایەتی. وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێر بین و عیبرەت وەر بگرین، ئاوایش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین. نووسینی: نێچیرڤان بارزانی ڕۆژنامەی تایمز

هەواڵ
17-09-2021

بۆریس جۆنسن بۆ نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندیمان زۆر بەهێزە

لەکۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاڵای بەریتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دانرابوو و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە گەرمیی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. دەقی قسەکانی ساتی دەستپێکی کۆبوونەوەی بۆریس جۆنسن و نێچیرڤان بارزانی بۆریس جۆنسن: بەیانی باش لە هەمووان، نێچیرڤانی باشترین وەرن لێرە دابنیشن، دڵخۆشم بە بینینتان لێرە. زۆر خۆشحاڵم، کوا میدیا؟ زۆر خۆشحاڵم بە بینینی نێچیرڤان بارزانی، ماوەیەکی زۆرە ئێوەم نەبینیوە، ماوەیەکی زۆرە. من دەمەوێت ئەوە بزانیت کە پەیوەندی بەریتانیا لەگەڵ ئێوە یەکجار گرنگە و ئێمە ئەم سەردانەی ئێوە بەرز دەنرخێنین و پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان دەدەین و من لە بیرمە کە لە هەولێر بووم و بە ئۆتۆمبێلی جاگوار لاندرۆڤەر گەشتێكی باشمان بەو شارە ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلێكە کە رەواجی هەبوو. نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ، ئێستاش هەر رەواجی هەیە و بازرگانیی باش نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە هەموو عێراقیش دەکەن. بۆریس جۆنسن: لەهەموو عێراق ؟ من شانازی بەوە دەکەم.

گشتی
17-09-2021

ئەندامێکی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا

کاتژمێر 09:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 17-9-2021 ئەندامێکی کۆمیتەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و کوژرا. سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند: "تیمەکانمان ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی تەقەکردن و بوونی بریندارێک لەگەڕەکی چوارچرا، بەڵام پێش گەشتنی تیمەکانمان بریندارەکە گیانی لەدەستداوە”. سامان نادر ئاشکرای کرد: "ئەو پیاوەی گیانی لە دەستداوە بەپێی ئەو ناسنامانەی کە پێی بووە، ناوی یوسف موراد بووە، تەمەنی 65 ساڵە،  چوار فیشەک لەپێشەوە بەری کەوتووە و هەر  لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، ئێستا تەرکەمەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە". بەپێی میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو کەسەی کوژراوە ناوە راستەقینەکەی (یاسین بولوت)ە و ناسراوە بە  "شوکری سەرحەد". بەڵام بە گوێرەی ناسنامەکەی کە پێی بووە ناوی یوسف مورادە. بەپێی ئاژانسی هەواڵی فوراتی پارتی کرێکارانی کوردستان یاسین بولوت لە ساڵی 1957 لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1978 پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کودەتاکەی 12ی ئەیلولی 1980دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە. یاسین بولوت ساڵی 1991 لە زیندان ئازادکراوە، پاشان رووی لە چیا کردووە و بووەتە گەریلا. ماوەی 15 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بوو لە باشووری کوردستان. رووداو

هەواڵ
17-09-2021

نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن لە کۆبوونەوەدان

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی حکومەتی بەریتانیا و لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدان. سێ ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامداوە.

هەواڵ
17-09-2021

بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە، بەرپرسێکی باڵای کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کراوە. باس لەوە کراوە کە ئەو کوژراوە ناوی "یاسین بولوت"ەو ناسراوە بە "شوکری سەرحەد" و بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی سەردانی شاری سلێمانی کردبوو. بە گوێرەی زانیارییەکان شوکری سەرحەد لە ساڵی 1987وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و ماوەی 11 ساڵ لە تورکیا زیندانی کراوە. ماوەی 15 ساڵیش بوو بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بوو. ماوەی 15 ساڵە ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
16-09-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان ل...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .لە دیدارەکەدا ، دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا، تاووتوێ کرا.جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی دوێنێ لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون، پشتیوانیی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرد لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

هەواڵ
16-09-2021

تەرمی عەرەبێک لە هۆتێلێکی هەولێردا دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب لە هۆتێلێکی شاری هەولێردا دۆزرایەوە. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (احمد ابراهیم محمد)، تەمەن (٥٢) ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی (موصل)ە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد وە بەتەنها لە هۆتێلی ناوبراو دەژیا، گیان لەدەست دەدات و تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.

هەواڵ
16-09-2021

گەنجێک لەکاتی هەڵواسینی پۆستەردا دەکەوێتە ژێر تایەی شۆفڵێکەوە

لە قەزای خەبات، گەنجێک بەناوی هەڤاڵ ئەکرەم لەکاتی هەڵواسینی پۆستەری هەڵبژاردندا لەناو دەمی شۆفڵێک دەکەوێتە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات.رووداوەکە دوێنێ چوارشەمە لە قەزای خەبات ڕوویداوە و شۆفێری شۆفڵەکەش کەسی نزیکی قوربانیەکەیە.

گشتی
16-09-2021

نرخی نەوت رۆژ بە رۆژ بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنی لە داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە ٧٢ دۆلار و ٦١ سەنت بوو، لە داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٦١ سەنت بوو.

هەواڵ
16-09-2021

وردەکاری شەڕەکەی شەوی ڕابردووی قەزای خەبات

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای خەبات، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕویدا و هەرچەندە بە چەک تەقەکرا، بەڵام هیچ قوربانیەک نییە. سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانەوە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شەڕەکە درێژکراوەی هەمان ئەو شەڕە بووە کە ڕۆژی شەمەی ڕابردوو لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران کە دوو کوڕ و باوکێکیان تێدابوو. لە شەڕەکەی شەوی ڕابردوودا شەڕکەرەکان تەقەی هەواییان کردووە و هیچ قوربانییەک نەبووە. ئێستاش هێزێکی ئەمنی زۆر چووەتە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵیان کردووە.

هەواڵ
15-09-2021

دژە تیرۆری كوردستان: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوی تیرۆرستانی پەكەك...

دژە تیرۆری كوردستان: کەمێک بەر لە یٔێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە یٔاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

هەواڵ
15-09-2021

لە هەولێر یەکەم ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دروستکرا

لە هەولێر یەکەم ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستکرا، کە تایبەتە بە کوژاندنەوەی ئاگر لە پاڵاوگە و بیرە نەوتەکان، سەرپەرشتیاری دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت دەتوانن ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە دابینبکەن ئەگەر داوایان لێبکرێت. ئەندازیاری راوێژکار زیاد بابان، سەرپەرشتیار و دیزاینەری ئۆتۆمبێلەکە رایگەیاند "ئۆتۆمبێلەکە تایبەتە بە ئاگرکوژێنەوە لە 15ی نیسانی 2021 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1ی ئەیلوولی 2021 تەواوبووە، 13 کەس لە دروستکردنەکەی بەشداربوون کە سەرجەمیان هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بوون". سەبارەت بە تێچووەکەی نرخەکەی ئاشکرا نەکرد بەڵام گوتی: "نزیکەی سێ هێندە کەمترە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردە دەکرێن". ئەو ئەندازیارە گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە شاسییەکەی 2011یە، تانکی ئاوی ئۆتۆمبێلەکە کە لە پلێتی دژە ژەنگ و دژە خووران دروستکراوە، توانای هەڵگرتنی 12 هەزار لیتر ئاو و 2,000 لیتر فوومی هەیە، هەروەها تانکییەکە بە بۆیەیەکی تایبەت کە توانای بەرگریی هەیە بۆیە کراوە، جگە لەوە 500 کیلۆگرام پاودەری بۆ زۆرینەی جۆرەکانی ئاگر تێدایە". ئەندازیاری راوێژکار زیاد بابان، سەبارەت بە بیرۆکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکەش دەڵێت پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای دووسەرە فایەر پڕۆتێکشنی خۆماڵییەوە هەموو خەرجییەکانی دابینکراوە و ئەو کۆمپانیایە تایبەتە بە خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوە، دەشڵێت: "چەند جارێک ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەمان هێناوە و بیرمان لەوەکردەوە کە خۆمان ئۆتۆمبێلێک دروستبکەین، بۆیە دەستمانپێکرد و سەرکەوتوو بووین". سەرپەرشتیار و دیزاینەری ئۆتۆمبێلەکە، باس لەوەشدەکات ئەو ئۆتۆمبێلەی دروستیانکردووە هەمان کواڵێتی ئەو ئۆتۆمبێلەی هەیە کە وڵاتان دروستیدەکەن. کێشی ئۆتۆمبێلەکە 25 تۆن دەبێت، 5 کەس هەڵدەگرێت. زیاد بابان دەڵێت: "توانایەکی باشی لە کوژاندنەوەی ئاگر هەیە و تێست کراوە". سەبارەت بە دابینکردنی ئۆتۆمبێلی لەو شێوەیە باسی لەوەکرد ئەوان دەتوانن لە کۆمپانیاکەیان ئۆتۆمبێلی دیکە دروستبکەن، ئەگەر داوایان لێبکرێت. رووداو

1 2 ... 745 746 747 ... 1148 1149