Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
19-09-2021

میدیای مەلا بەختیار هێرش دەکاتە سەر ئاسۆ فەرەیدوون

میدیای چاودێر-ی مەلا بەختیار، وەڵامی ئاسۆ فەرەیدوون، کاندیدی یەکێتی و پارێزگاری پێشووی سلێمانی دەداتەوە و دەڵێ" ئاسۆ فەریدوون، نەك ئەو ساڵانەی لە كوردستان بووە، بەڵكو هەموو ئەو ساڵانەی لە لەندەنیش بووە هیچ لە دیموكراسی تێنەگەیشتوە". سایتی چاودێری مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەناوی "بەشی توێژینەوەی چاودێر" وتارێکی لەژێر ناوی "د. ئاسۆ فەرەیدونی پاشەڵ دیموکراسی" نوسیوە لە وتارەکەدا کە وەڵامێکە بۆ ناوبراو لەسەر ئەو قسانەی لەسەر مەلابە ختیار رایگەیاندبوو، دەڵێت" د. ئاسۆ ئەرێ ئەم دكتۆرە تۆ بڵێی هەر ئەوەندە لە سیاسەت بزانێ كە پێی وابێ عێراق و كوردستان بونەتە دیموكراسی و ئیتر بە ڕێژەی كورسیەكانی پەرلەمان حوكم بكرێ. ئەگەر ئەوەندە لە سیاسەتی كوردستان و عێراق ئەزانێ، نەك ئەو ساڵانەی لە كوردستان بوە بەڵكو هەمو ئەو ساڵانەی لە لەندەنیش بوە هیچ لە دیموكراسی تێنەگەیشتوە".   د.. ئاسۆ فەرەیدونی پاشەڵ دیموكراسی بەشی توێژینەوەی چاودێر   د.ئاسۆ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، باسی دیموكراسی و یەك كورسی پەرلەمان یان كورسی زۆری كرد. گوایە ئەمە وەكو وەڵامی مەلا بەختیارە. ئێمە هیچ بەرگری لە قسەكانی مەلا بەختیار ناكەین كە ئەو قسەیەی كردبو "یەكێتی یەك كورسیش بێنێ هەر یەكێتیە". چونكە مەلا بەختیار لە چەند چاوپێكەوتنێكدا ڕونی كردبوەوە مەبەستی چیە. ڕێك مەبەستی ئەوە بوە كە لە كوردستاندا حزبی هێزی چەكدار، كورسیش كەم بێنێ كە حكومەت پێكهێنرا ناتوانرێ ئەو حزبە چەكدارە پشتگوێ بخرێ. خۆ پێشتر د.ئاسۆ دوو ساڵی یەكەم كرایە پارێزگاری سلێمانی، ئەمە لەكاتێكدا گۆڕان لە یەكێتی زیاتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەبوو. ئێستاش د. هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانیە، ئایە بەبێ پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەی یەكێتی هیچی پێ ئەكرێ؟ خۆ لە عێراقیشدا هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانیان نیە كەچی لە پشتی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمارو وەزارەتەكانەوە، حوكمی عێراق ئەكەن.   ئێستا لە كوردستاندا هەرچی چۆنێك بێت پارتی ٤٥ كورسی هەیە دوو بەرامبەر زیاتری یەكێتی. لەبەر هێزی چەكدارو ئاسایش و پۆلیسی یەكێتی، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی وەزیرانی هەرێم كە پارتین، ئەتوانن پۆلیسێك لە ناوچەی سەوز دابمەزرێنن؟   با بێینەوە سەر فەرمایشتەكانی د. ئاسۆ ئەرێ ئەم دكتۆرە تۆ بڵێی هەر ئەوەندە لە سیاسەت بزانێ كە پێی وابێ عێراق و كوردستان بونەتە دیموكراسی و ئیتر بە ڕێژەی كورسیەكانی پەرلەمان حوكم بكرێ. ئەگەر ئەوەندە لە سیاسەتی كوردستان و عێراق ئەزانێ، نەك ئەو ساڵانەی لە كوردستان بوە بەڵكو هەمو ئەو ساڵانەی لە لەندەنیش بوە هیچ لە دیموكراسی تێنەگەیشتوە.   نێوان ئەم نوسینەو قسەكانی د. ئاسۆ زۆر ناخایەنێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەزانین ئەوكاتە دەردەكەوێ بارومەتری دیموكراسی پرنسیپ و كولتوری دیموكراسیە یا هێزی چەكدارو پەیوەندیە ئیقلیمیەكانە؟   ئێمە دەزانین كە د. ئاسۆ بەو قسانەی لەسەر دیموكراسی و نا ڕاستەوخۆ وڵام دانەوەی مەلا بەختیار، زوڕنای ناشارەزایی لە دیموكراسی و سیاسەت لەم كاتەی كێشەكانی یەكێتیدا بۆ كام تەكەتول و بۆ ڕاكێشانی سۆزی كام بەشی دەنگدەر فەرمووە. بێگومان هەر بۆ ئەو تەكەتول و بەشەیە كە بێ پرسی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتی د. ئاسۆیان كاندید كردوە.   ئێمە لێرە هەر ئەوەندە وڵامی د. ئاسۆ ئەدەینەوە، لەبەر ئاكاری ڕۆژنامەنوسی و لەبەر ئەوەی یەكێتی و خۆشی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنن، باسی هەندێك مەسەلەی هەستیاری زۆر تایبەتی سەبارەت بە د. ئاسۆ ناكەین.  

هەواڵ
19-09-2021

جارێکی تر ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

محەمەد باقری، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دەبێت بە زوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی ئێران لەناو خاکی ئەو وڵاتە بڕیارێک دەربکەن.باقڕى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی میهرى نیمچە فەرمیی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان دەستبەرداری ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئەو حزبانە نابن و بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەنەوە، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات مافی ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسی بە تاران بدات.

هەواڵ
19-09-2021

میدیای پەکەکە: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بکوژی شوکری سەرحەد نییە

میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان زانیارییەکانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی سلێمانی لە بارەی دەستگیرکردنی بکوژی کادیرێکی پەکەکە لە سلێمانی رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەوەی دەستگیرکراوە بکوژی کادیرەکەی ئەوان نییە. لە رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە دوو رووداوی تەقەکردن لە سەنتەری شاری سلێمانی روویاندا، بەو هۆیەوە کادیرێکی پەکەکە بەناوی شوکری سەرحەد کوژرا و یەکێکی دیکەش بەناوی فەرهاد باریش برینداربوو. رۆژی 18-9-2021 ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی دوو ئەندامی پەکەکە لە سلێمانی راگەیاند. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا پیلانەکە ئاشکرا کراوە و تاوانباری سەرەکیی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیرکرا. تۆمەتبارەکە راپێچی دادگە کرا، تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت"، هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە دوو کردەوەکە رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە بوون. بەڵام میدیاکانی پەکەکە لەوانەش ئاژانسی رۆژنیوز و ئاژانسی هەواڵی فورات دەڵێن ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بکوژی شوکری سەرحەد نییە، بەڵکو ئەو کەسەیە تەقەی لە فەرهاد باریش کردووە. میدیاکانی پەکەکە دەڵێن چوار کەس تێوەگلاون لە کوشتنی شوکری سەرحەد، یەکێکیان تەقەی لێکردووە و سێیانەکەی دیکەش چاودێریان کردووە. دوای تەقەکردنەکە بە پیکابێک هەڵاتوون. کاژێر 09:00ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 17-9-2021 کەسێك کە لە ناسنامەدا ناوی یوسف موراد بوو و لە راگەیێندراوی پەکەکەدا بە شوکری سەرحەد ناوی هاتووە و، ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و کوژرا. هەروەها رۆژی پێنجشەممە تەقە لە ئەندامێکی پەکەکە بە ناوی فەرهاد باریش، کە تەمەنی 33 ساڵە و خەڵکی رووهایە لە باکووری کوردستانە، لە بەردەم دووکانەکەی خۆی لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و بریندارکرا. رووداو

گشتی
19-09-2021

نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٦٠٠ دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار دینار ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٨٥ دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٤٤٣ دینار یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٢٦) هەزار دینار یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٧٥) هەزار دینار یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە  (٣٢٠) هەزار دینار یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٩٠) هەزار دینار

هەواڵ
19-09-2021

کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان بەڕێوە دەچێت

کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک، بەڕێوە دەچێت. کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-9-2021 بەڕێوە دەچێت. کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

گشتی
18-09-2021

سێکسی بەیانیان سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

پسپۆڕان و پزیشکان ڕایان وایە، ئەو کەسانەی بەیانییان پەیوەندیی سێکسییان هەیە، بەدرێژایی رۆژ وزەی زیاتر بۆ جەستەیان دەستەبەر دەبێت. لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، پەیوەندیی سێکسیی بەیانییان بەچێژتریشە، چونکە ئاستی هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆسترۆن لە کاتی بەیانییاندا زیاترە. پزیشکان و پسپۆڕان لە پێگەی (زانیاری بۆ هاوسەران) ئاشکرای دەکەن: ئاستی زۆری هۆرمۆنەکان کاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر پەیوەندیی سێکسی، هەروەها ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستڕۆن حەز و مەیلی سێکسیی پیاو زیاد دەکات و ڕاستبوونەوەی ئەندامی سێکسیی نێرینەش پەیوەندیی بە ئاستی ئەم هۆرمۆنەوە هەیە. باس

هەواڵ
18-09-2021

نێچیرڤان بارزانی گەیشتەوە هەولێر

دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى چه‌ند ڕۆژه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/9/18 گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان. نێچيرڤان بارزانى له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌، به‌رگرى، هێزه‌ چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا و له‌ په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاپه‌ڕاندنى ميرنشينى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكارى و دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران و بيرورايان له‌باره‌يه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد. هه‌ر له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، ئه‌كاديماى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى به‌ريتانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى دۆستى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى به‌ريتانيا، ديدار و چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجام دا.

هەواڵ
18-09-2021

روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو باڵەخانەیەی دەگوترا جنی تێدایە

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو باڵەخانەیەوە بڵاوکردەوە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە جنی تێدایە. پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە باس دەکرا کەوا جن لە نێو بینایەکی تەواو نەکراوە لە نزیک شەقامی شەست مەتری ھەبێت دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی کە لە سۆشیال میدیا بلاو کرابۆوە بەڵکو دەنگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حالەتێک دەنگۆیەکە دەنگی لێ دەھاتە دەر بۆیە ئەو بابەتەی کە باس دەکرێ دوورە لە راستی وە بە ڤیدیۆ حالەتەکە تۆمار کراوە. https://www.facebook.com/Hoger.gallale/videos/830756304270536

هەواڵ
18-09-2021

لە سلێمانی کۆمەڵی دادگەری کار بۆ دەرچوواندنی ڕێبوار و غالیب دەکات

کۆمەڵی دادگەری لەکۆی پێنج بازنەی سنوری پارێزگای سلێمانی تەنیا لەسێ بازنە کاندیدی هەیە، لەدو بازنەی دیکە هیچ کاندیدێکی نییەو بڕیار وایە لەو دو بازنەیەی کاندیدیان نییە هاوکاری دو کاندیدی سەربەخۆ بکات. کۆمەڵی دادگەری لەبازنەی یەک و پێنجی پارێزگای سلێمانی هیچ کاندیدێکی نییەو لەو دو بازنەیە رێکخستنەکانی خۆی ئاگادارکردوەتەوە کە دەنگ بە دو کاندیدی سەربەخۆ بدەن لەو دوو بازنەیە. لەبازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵی دادگەری لەهەڵبژاردنی رابردودا نزیکەی 10 هەزار دەنگی هێناوە. بەڵام بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆمەڵی دادگەری هیچ کاندیدێکی لەو بازنەیە نییەو وەک تاکتیکێکی هەڵبژاردن کۆمەڵی دادگەری ئاگاداری رێکخستنەکانی کردوە لەو بازنەیە کار بۆ غالیب محەمەد کاندیدی سەربەخۆ بکەن و هەوڵی دەرچواندنی ئەو کاندیدە بدەن. هەروەها لەبازنەی یەکی پارێزگای سلێمانیش بەهەمان شێوە وەک تاکتیکێکی هەڵبژاردن، کۆمەڵی دادگەری دەیەوێت هاوکاری دکتۆر رێبوار کەریم کاندیدی سەربەخۆ بکات. بەو پێیەی کۆمەڵی دادگەری لەهەڵبژاردنی رابردودا نزیکەی 12 هەزار دەنگی لەو بازنەیە هێناوە. بوارنیوز

هەواڵ
18-09-2021

ژووری ئۆپراسیۆنی سلێمانی وێنه‌ی بكوژی به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرد...

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی پارێزگای سلێمانی وێنه‌ی تۆمه‌تباری كه‌یسی تیرۆركردنی شوكری سه‌رحه‌د كادیری په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژووری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌ش لە پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش:_ یەكە‌ميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو ._دووە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

هەواڵ
18-09-2021

“تاوانباری تاوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیر کرا”

بەرپرسی دەزگی زانیاری، دەستگیر کردنی بکوژی سەرکردەکەی پەکەکەی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاریی و پاراستن\زانیاری ڕایگەیاند، کە تاوانبارى تاوانەکانى ئەم ڕووداوە دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسا دەکرێت. وتیشی: “بە زووترین کات بەڵگەکان دەخرێنە بەردەم ڕاى گشتى.”

هەواڵ
17-09-2021

نووری گەرمیانی بووە ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی

گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر نووری گەرمیانی، پۆستێک لە نێو یەکێتی وەردەگرێ و وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی ئەو حیزبە دەستبەکار دەبێت. نووری گەرمیانی، گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر رایگەیاند: "ماوەی دوو مانگە وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی و راوێژکاری هونەریی مەڵبەندەکە دەستبەکاربووم". نووری گەرمیانی ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر داوای هەر یەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و  لیوا ئەیوب یوسف سەعید، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیواکانی 3 و 7ی تایبەت بووە. نووری گەرمیانی ئاشکرای کرد بێجگە لە خۆی کە پۆستی وەرگرتووە، یەکێتی مووچەی مانگانەی بۆ ژمارەیەک هونەرمەند و گۆرانبێژی هەولێر بڕیوەتەوە، لەوانەش فەرهاد زیرەک، هونەرمەندیی ناسراوی شاری هەولێر. نووری گەرمیانی گوتی: "کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، دوای ئەوەی پێشوازی لە کاک فەرهاد زیرەک کرد، مووچەی بۆ بڕیوەتەوە".  رووداو

1 2 ... 744 745 746 ... 1148 1149