جێگری بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ڕایگەیاند، دەزگا ھەواڵگرییەکان ئاگایان لە چالاکییەکانی ئەلقاعیدە ھەیە بۆ دووبارە خۆ دروستکردنەوەیان لە ئەفغانستان. بەرپرسانی دەزگای ھەواڵگری ئەمەریکا بە فەڕمی ڕایانگەیاندوە ڕەنگە لە ماوەی یەک ساڵ بۆ دوو ساڵی داھاتوو گرووپی تیرۆرستی ئەلقاعیدە بتوانێت جارێکی دیکە خۆی دروست بکاتەوە لە ئەفغانستان. دوای کشانەوەی ئەمەریکا و گرتنە دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمەریکا دڵنیا نییە لەوەی دیسانەوە خاکی ئەفغانستان نەبێتەوە شوێنی گرووپە تیرۆرستییەکان. بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا پێیان وایە دوای کشانەوەی لە ئەفغانستان، پێویستە ئەمەریکا زیاتر ئاگاداری جموجۆڵی گرووپە تیرۆرستییەکان بێت و ھەندیک لە سیاسییەکانیش پێیان وایە ئەفغانستان دەبێتە جێگایەک بۆ ھەڕەشەکردن لە ئەمەریکا. بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەوڵگری بەرگریی ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئێمە بیر لە ڕێگایەک دەکەینەوە تا بتوانین بگەڕێینەوە ئەفغانستان و دڵنیا بین لە ئامانجەکانمان". سکۆت بێرێ، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەوڵگری بەرگری، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەلقاعیدە سەرقاڵی خۆدروستکردنەوەیەتی و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەک ساڵ بۆ دوو ساڵی داھاتوو ھێرش بکاتە سەر ئەمەریکا. ڕۆژێک پێش ئەم قسانە، بەڕێوەبەری ھەواڵگری نەتەوەیی، ئاڤریل ھاینێس ڕایگەیاند، ھەڕەشە گەورەگە لە ئەفغانستانەوە نییە بەڵکو لە یەمەن، سۆماڵ، سوریا و عێراقە. وتیشی: “ئێمە چاودێری یەمەن، سۆماڵ، سوریا و عێراق دەکەین، چونکە گەورەترین ھەڕەشە لەم ناوچانەیە". ھاینێس ئاماژەی بەوەش دا، ئەمەریکا بەردەوام دوبێت لە ھەڵدان بۆ دروستنەبوونەوەی ھەر گروپێکی تیرۆرستی لە ئەفغانستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلوولی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بە شێوەیەکی ئارام و مەدەنیانە و دوور لە ناوزڕاندن و یەکترشکاندن بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەیە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، داکۆکی لە بەرژەوەندییە گشتیەکان و ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بکەن و پێویستە ململانێ و کێبەرکێیی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکانیش، بە ئاراستەی بەرگریکردن بێت لە پرسە نیشتمانییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان.ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی بێ لایەنانەی دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، بە شێوەیەک پێویستە ئامانجی سەرەکی هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان ئەوە بێت، لە بەغدا بەیەکەوە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک بکەن .پاشان لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو کە تایبەت بوون بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێ بەرایی و ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کوالیتی ئاردی هاوردەکردەکراو لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە زوو جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە. بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بڕیاردان لە سەر ڕەشنووسی ( پلانی نیشتمانیی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021 - 2025 ) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرایەڕوو ، لە کۆبونەوەکەدا بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی پلانەکە بە ئاراستەی برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتیی گەشەپێدان ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان )ی خستەڕوو . ئەم ڕەشنووسە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە . ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی برەودان بە بواری ڕێگاوبان، بڕیاریدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی مانگێکدا ، پێداچوونەوەی زیاتر بە ڕەشنووسەکەدا بکەن لە ڕووی قانونی و تەکنیکی وداراییەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو تێبینی وسەرنجانەی خرانەڕوو، تا ئەو پەیڕەوە ئامانجەکانی خۆی بەدیبهێنێ لە پاڵپشتی وەزارەت لە گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و دانانی پێوەر بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەریی لە دابەشکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان، لەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی شایستەبوون، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە گرنگیدان بە بواری ڕێگاوبان، لە بڕگە سەرەکیيەکانیەتی.
زۆرن ئەو کەسانەی کە لەکاتی خەوتندا پرخەیان دێ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی ئەو کەسانەی کە لە نزیکییەوە دەخەون. گەر دەتەوێ رزگارتبێ لە پرخە، ئەم گیراوەیە بەکاربێنە. دوو سێ‌و، دوو گێزەر، کەرتێک لیمۆ و زەنجەبیلێک لەناو عەسارە بهاڕە و بیکە شەربەت، دوو کاتژمێر بەر لە نووستن، بیخۆرەوە، ئیدی خەوێکی ئارام دەکەیت و کەسیش بێزار ناکەیت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌نى پايته‌ختى شانشينى يه‌كگرتوو. نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، لە کاتێکدا لە داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٦٠ سەنت بوو.نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٠ دۆلار‌و ٩٧ سەنت، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/١٥ ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەدیدارەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ لە ٢٠٢١/١٠/١٠ کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت بە ئاڕاستەی بانگەشەیەکی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەکترشکاندن و ناوزڕاندن و ڕۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەکان و میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان، و هاندانی هاوڵاتییان بۆ پیادەکردنی مافی دەنگدان. دووەم: بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی دوو بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (٦٣) لە ٢٠٢١/٩/١ تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە. سێیەم: بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسی (پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن بەڕێز د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو بۆ ئەنجومەن و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت. چوارەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) ئامادەکراوە.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری کۆدەبێتەوە و رۆژی سێیەمیش، لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
حکومەتی عێراق بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان نارد و هەر ئەمڕۆش بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت. ئەو بەنزینە بە نرخی 650 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین. ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ هەفتە بەر لە ئێستا وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەغدا بەڵێنی ناردنی یەک ملیۆن بەنزینی رۆژانەی بە هەرێم داوە و نرخیشی بە 650دینار دەبێت.
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕۆژھەڵات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو. پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە لەماڵەکەی خۆیدا بێھۆشکراوەو دواتر ئاڵتونەکانی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ج، خ، ت) لەدایکبووی ١٩٧٠ دەستگیربکەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو. تۆمەتباری ناوبراو بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردۆتەوە کە بەتەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکەی بێھۆشکردوەو ئاڵتونەکانیانی دزیوە. لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەرنەخۆی سۆران، وتارێکی پێشکەش کرا و تێیدا باسی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند. دەقی وتاری مەسرور بارزانی: به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان خوشك و برایانی هێژا.. هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی كوردستان، دانیشتووانی تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی ده‌ڤه‌ری سۆران، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانتان لێ پیرۆز بێت. خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵ ئێوه ئاماده‌ین، بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، كه له هه‌ر چوار قه‌زای سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر پێكدێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سۆران و باڵه‌كایه‌تی و برادۆست و بارزان، كه دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانی و زه‌حمه‌ت و ئازاره‌ی كه بینیویانه، ئەمڕۆ ده‌بینن كه ئێمه وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان هاتووینه‌ته خزمه‌تیان بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره. ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، رۆژی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره. رۆژی وه‌فادارییه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان، رۆژی پیشاندانی سۆز و وه‌فا و پێ‌زانین و رێزلێنانه له خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و لێتان پیرۆز بێت. جێی خۆیه‌تی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌وی بكه‌ین، و پێزانینی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین. خوشك و برایان به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، ئه‌مڕۆ به راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ده‌ڤه‌ره قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تاكو ئێستا، بنكه و پشتیوانی هه‌موو شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان بووه، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر چاوه‌ڕێتان ده‌كات. ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده به سرووشتێكی دڵگیر و سه‌رنجڕاكێش، به خه‌ڵكێكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر، به خه‌باتێكی دوور و درێژ و مێژوویی. ئێمه بینیمان كه به سه‌دان و هه‌زاران شه‌هید له‌م ده‌ڤه‌ره بۆ رزگاری كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان خۆیان كردە قوربانی، هه‌رچی بكرێت بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه‌مه، ئه‌وه‌ی ئێمه له حكومه‌ت له تواناماندا بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه ده‌توانێت خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات، رووتین كه‌م بكاته‌وه، هاتووچۆی به‌ینی ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كان كه‌م بكاته‌وه و زۆربه‌ی كاره‌كان هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره رایی بكرێن، فشارێكی زۆریش له‌سه‌ر هه‌ولێر كه‌م بكرێته‌وه، به یه‌كه‌وه ده‌توانین وڵاتێكی ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر بینا بنێین. ده‌زانین كه زۆر له‌و ناوچانه‌ی كه دڵگیر و سه‌رنجڕاكێشن، به‌تایبه‌تیش له ناوچه سنوورییه‌كان، هێشتا گیرۆده‌ی بابه‌تی ئه‌منی و سه‌قامگیرین، به‌ڵام له حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه جارێكی دیكه ئارامی سه‌قامگیریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بخرێنه خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هه‌موو كوردستان، چونكه دڵنیام ئه‌م ناوچانه بێوێنه‌ن له رووی گه‌شتیاره‌وه ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێكی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هه‌موو كوردستان بن، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا سرووشتییه‌كانی، ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیده‌ر و پشتیوان بین له بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌م ده‌ڤه‌ره. ئه‌مڕۆ كه 14ی مانگی ئه‌یلووله و له مانگی ئه‌یلوولداین، ئه‌و مانگه‌ی كه گه‌وره‌ترین شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تێیدا ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی ده‌بێت ده‌ستپێكێكی مێژووی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئیداریشه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه بگرێت، هیوادارم له داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له هه‌ر چوار قه‌زاكان، بتوانین خزخمه‌تێكی زیاتری هاووڵاتییان بكه‌ن، یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌كو له كابینه‌ی حكومه‌تدا هاتووه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیكارانه ببنه‌وه كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ش له‌وانه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه روویاندابێت، دڵنیابن من وه‌كو خۆم وه‌كو كابینه‌ی حكومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانتان ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بۆ ده‌ستبه‌ره‌كردنی ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ خۆتان و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ 15 سەنت بەرزبووە و بەرمیلی بە 73 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سوکی تێکساسیش 23 سەنت بەرزبووەوە بە 70 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش بەرزترین نرخە لە دوو مانگی ڕابردوودا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی شەهید "ئیبراهیم ناصر" لە شارۆچکەی شەقڵاوە لێدا. مەسرور بارزانی بە یاوەریی کوڕ و کچی شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح، شەهیدی ئاڵا، زەنگی دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا. مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا، وێڕای پیرزۆبایی لە قوتابیان و مامۆستایان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێ نەوەیەکی نیشتیمان و ژینگەدۆست بەرهەم بهێنێت. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند: حکوومەت هەوڵێکی زۆری بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە و ”هیوادارم بتوانین گرنگییەکی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدەین“.