Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
29-09-2021

جووتیار عادل: ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت

  گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە بودجەی ساڵی 2022ی عێراق پێداگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند: "ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە پەیوەستە بە کارەکانی هەردوو حکوومەت بە تایبەت دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە لەم چوارچێوەیەدا و ئەم 200 ملیارەش وەکوو پێشینە بەردەوام دەبێت". هەروەها گوتیشی: "لە بودجەی ساڵی 2022ی عێراق پێداگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە". ئەوەشی خستە روو کە هەفتەی داهاتوو وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق بۆ دابینکردنی نەوتی سپی کۆدەبنەوە. لەبارەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستیش رایگەیاند: "ئەم بابەتە لە بەرنامەی حکوومەت دایە و پێشبینی دەکەم بە زووترین چارەسەر بکرێت".

هەواڵ
29-09-2021

ئەنجومەنی وەزیران (ستراتیجی نیشتمانیی دەستەی دەستپاکی بۆ ڕووبەڕووبوونە...

• پڕۆژە یاسای چەک و پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلوولی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان) خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئامادەبووان، پەیڕەوەکەی پەسەند کرد. ئامانج لەم پەیڕەوە، دەستنیشانکردنی پێکهاتە وئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزارەتە لە ناویشیاندا باشتر بەڕێوەبردنی موڵکە وەقفییەکان و وەبەرهێنانیان و بەرەپێشبردنیانە، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی داهاتی موڵکە وەقفییەکان، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکارهێنانەوەی داهاتیان، بۆ ئەو مەبەستە خێرخوازییانەی کە موڵکەکانیان، لە پێناودا وەقف کراوە. لە بڕگەی دووەمدا، ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان ) لە لایەن وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد خرایەڕوو، کە ئامانج لێی، ڕێکخستنەوەی کڕین و فرۆشتن و هەڵگرتن ومامەڵەکردنە بە چەک. دوای کفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و خستنەڕووی چەندین تێبینی، پڕۆژە یاساکە، بە لەبەرچاوگرتنی سەرنج و تێبنییەکان، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە کۆی دەنگی ئامادەبووان، پەسەند کرا ، کە بایەخی زۆری دەبێت لە ڕووی ڕێکخستنەوەی هەڵگرتن و مامەڵەکردن بەچەک ونوێکردنەوە و توندکردنی مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک، بە تایبەتیش کە یاسای ئێستای چەک، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 و ناگونجێت لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئێستا و سنووردارکردنی زیادبوونی دیاردەی چەکداریی و حاڵەتەکانی تاوان. بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ( پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی دەستەی دەستپاکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان 2021-2025 ) کە لە لایەن ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، کە پلانێکی گشتگیری دەسەڵات و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی هەرێمی کوردستانە، لە پێناو حکومڕانییەکی باشتر و شەفافتر، بە ئاراستەی ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی و ڕێگەگرتن لە گەندەڵی، کە یەکێکە لە بڕگە سەرەکییەکانی هێڵە گشتییەکانی، کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر پێشنیاری دەستەی دەستپاکی، ستراتیجییەکەی پەسەند کرد، دواتر دەستەی دەستپاکیی لە هەرێمی کوردستان، میکانیزم و شێوازی جێبەجێکردنی، بە هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵات و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دیاری دەکات بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی. بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بوو بە ناوی ( ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە ناوەندەکان و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ) کە لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرابەڕوو. ئامانج لە دامەزراندنی ئەنجومەنەکە، دانانی ستانداردی گونجاوە بۆ چەسپاندنی متمانەبەخشین، بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لە گەڵ ستانداردی نێودەوڵەتیی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، هێڵە گشتیەکانی دامەزراندنی ئەنجومەنەکە ئامادەبکەن، تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت و دواتر پەسەند بکرێت.

هەواڵ
29-09-2021

دوای هەواڵێکی باڵکێش شارەوانی پێنجوێن ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

دوو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی قەزای پێنجوێن و باڵکێش وەک یەکەم میدیا ھەواڵەکە بڵاو دەکاتەو، پاش ئەوە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە ڕونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنەوە:ئەمڕۆبەرواری 29/9/2021کاتژمێر (10)سەرلەبەیانی لیژنەی فرۆشتن وبەکرێدانی شارەوانیمان بەسەرپەرشتی بەڕێز جێگری داواکاری گشتی پێنجوێن هەستاین بەمزایدەکردنی پڕۆژەی عەلوەی سەوزەو میوەی پێنجوێن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بەپێی یاسایی ژمارە (1)ساڵی 2021 بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی بەژداربوانی مزایدەکە نەتوانرا پرۆسەکە جێ بەجێ بکرێت ، بۆیە بڕیاردرا دوبارە بانگەوازی بوبکرێتەوە لەڕۆژنامەیەکی فەرمیدا ،وەسەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کەهیچ کەس هێزو لایەنێک پەلاماری شارەوانی دابێتڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن ھەواڵەکەی باڵکێش https://balkesh.com/kurdistan/20400/

هەواڵ
29-09-2021

رووداوێکی "سەیر"ی هاتوچۆ لە هەولێر روویدا

لە هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا کە وتەبێژی هاتوچۆ بە "رووداوێکی سەیر" وەسفی دەکات. کاتژمێر12سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای هەولێر_ بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان دووئوتومبێلی تۆیۆتای تایبەت، کە ئەنجامەکەی وەرگەڕانی یەکێکیان و چوونی ئەوی دیکەیان بۆسایدەکەی تر کۆتایی هات.وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ "سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی هەبو، کاتێک ئەفسەرانی هاتووچۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆلێکۆلینەوە، دەرکەوت کە یەکێک لە ئوتومبێلەکان لەناکاو شکاندوویەتیە سەرئەوی تر کە لە تەنیشتیەوە ڕۆیشتووە وەپێکدادانەکە دروستبووە. ئەو ئۆتۆمبێلەی کە شکێنراوەتەوە سەری، وەرگەڕاوە. دوای رووداوەکە لەو شۆفێرەیان پرسیوە بۆچی ئۆتۆمبێلت شکاندووەتەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەی دیکە. لە وەڵامدا وتوویەتی "ویستم بەسەرتاسە پلاستیکیەکە نەکەوم، کاتێک بینیم لایەکی تاسەکە شکاوە، لامدایە ئەو لایە ئیتر رووداوەکە دروستبوو)فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: سەیرەکە لێرە ئەوەیە، بەداخەوە شوفێری ئێمە هەندێکیان درزی تاسەیەک دەبینن کەچی ئوتومبێلێکی گەورە نابینن لە تەنیشتیان یان لە پێشیانە.

هەواڵ
29-09-2021

هەموو جارێک پارتی دەبێتە گەورەترین زەرەرمەندی تەزویرکردنی هەڵبژاردنەکا...

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت "ئەو لایەنانەی پارتی بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکەن، پاساو بۆ فەشەلی خۆیان دەهێننەوە، ئەو حزبانەی دۆخیان خراپە گوێز لە گیرفانی خۆیان دەژمێرن". عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ئەگەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان بکرێت و ئەنجامی راستەقینەی دەنگی خەڵک دەرنەکەوێت، سیستمی سیاسیی عێراق ئاستەنگی زیاتری بۆ دروست دەبێت و کێشەکان لە عێراق بەردەوام دەبن". ئاماژەی بەوەشدا: "کێشەکانی عێراق لەوە دەرچووە، کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران، بەڵکو کۆی سیستمی سیاسی پێویستی بە گۆڕانکارییە، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەنجامی ناڕەزایەتی خەڵکی عێراق هاتووەتە ئاراوە. بەداخەوە ئێستا هەندێک لایەن هەن نیەتی ساختەکاریان لەم هەڵبژاردنە هەیە و کارتەکانی دەنگدان دەکڕن، یان پارەی زۆر دابەش دەکەن، لە هەڵبژاردنەکانی رابردووش تانەی زۆر لە پرۆسەی هەڵبژاردن دران، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە هێشتا زووە قسەی لەبارەوە بکەین". سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی پارتی لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسی بە ساختەکاری عەلی عەونی، گوتی: "ئەو لایەنانەی پارتی بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکەن، پاساو بۆ فەشەلی خۆیان دەهێنەوە، بەپێچەوانەوە لە هەڵبژاردنی رابردوو پارتی گەورەترین زەرەرمەندی ساختەکاری و زوڵم بوو کە لە لایەن کۆمسیۆن و لایەنەکانی دەستڕۆیشتوو لە بەغدا کرا، زۆر لە دەنگەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا هەژمار نەکران، تەنها بۆ ئەوەی پارتی سەرکەوتوو نەبێت، سەرەڕای ئەو هەموو فشارەی لەسەر پارتی هەبوو، سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا، هەموویان قەبریان بۆ پارتی لێدابوو، ئەم سەرکەوتنەی پارتی نیشانەی پشتگیری خەڵکە، چونکە پارتی پرۆسەیەکی گەورەی نەتەوەیی بەڕێوەبرد کە ریفراندۆم بوو، بەرگریشی لێکرد، نەک وەک هەندێک کەس لە کاتی دەنگدان بە ریفراندۆم پەنجەیان بەرز دەکردەوە و دواتر لێی پەشیمان بوونەوە". گوتیشی: "ئەوانە پارتی بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکەن، کە ئێمە رێ لە ساختەکاری ئەوان دەگرین، رێنمایی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە ئەوەیە کە باشترین و پاكترین پڕۆسە بەڕێوەببەین، لە بانگەشەدا جوانترین کەمپین بکەین بێ ئیستفزازکردنی خەڵک، ئێمە پێویستمان بە ساختەکاری نییە، ئەو حزبانەی دۆخیان خراپە گوێز لە گیرفانی خۆیان دەژمێرن، ئەوان خۆیان تەزویر چین، دەیانەوێت فەشەلی خۆیان لە هەڵبژاردن پەردەپۆش دەکەن. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەم جارە و دیارکردنی بازنەکان دۆخی حزبە بچوکەکان خراپ دەبێت، لە سەرەتا ئێمە گوتمان ئەو سیستمە باش نییە، بەڵام هەندێک لایەن فێربوونە بەس دژی بۆچوونی پارتی بن". عەلی عەونی، ئەوەشی خستەڕوو: "لەبەر ئەوە پێشبینی دەکەین پارتی ئەم جارە دەنگەکانی زیاد بکەن، چونکە ئارامی و خزمەتگوزاری هەرێمی کوردستان سەرنجی ئەو عەرەبانەی راکێشاوە کە سەردانی کوردستان دەکەن، هەروەها زۆر لە عەرەبەکان دەزانن تا دەنگی پارتی لەناو پەرلەمانی عێراق زیاتر بێت، باڵانسی دیموکراسی لە عێراق باشتر دەبێت، پارتی زامنی مافی هەموو پێکهاتەکانە". سەبارەت بە هاندانی خەڵک دژی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەندێک کاندیدی سەربەخۆ، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی گوتی: "پارتی خێر و بێرە بۆ هەمووان، ئەوانەی دەیانەوێت وا خۆیان نیشان بدەن رۆشنبیرن دێن وتار لەسەر پارتی دەنووسن یان لە راگەیاندنەکان دژی پارتی قسە دەکەن، ئەوانەی دەیانەوێت دەنگ بێنن لە کوردستان بە تایبەتی لە سلێمانی دژی پارتی قسە دەکەن، پارتی بووەتە خێروبێر بۆ حزبە شیعەکانی عێراق و هەندێک حزبی کوردستان، ئەمە بۆ پارتی شانازییە کە ئەوان بەهۆی پارتییەوە دەنگ کۆبکەنەوە، وەک پارتی مێژووییەکی شەریف و پاکمان هەیە، لە حوکمڕانیشدا نموونەیەکی سەرکەوتووین". راشیگەیاند: "من سەربەخۆ بم ئەوانە سەربەخۆ نیین کە ناویان لە خۆیان ناوە کاندیدی سەربەخۆ، دوای چەند رۆژێکی دیکە ماسک لەسەر دەموچاوی هەموویان لادەچێت، دەردەکەوێت کێ سەربەخۆییە، ئەوانەی لەژێرەوە بەناوی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەن دیارە شەرمیان بە حزبەکەیانە، ئەمە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە، ئەگەر بە پڕوپاگەندەی ئەوان بایە، دەبوایە دەوای ریفراندۆم پارتی لەناوچووبایە". K24

هەواڵ
29-09-2021

سێ بەرپرسی باڵای یەکێتی و گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی پێنج...

دوو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی قەزای پێنجوێن. ئەمڕۆ چوارشەمە شارەوانی قەزای پێنجوێن عەلوەی شارەکەی خستە زیادکردنێکی ئاشکراوە کە زیاتر لە 150 کەس بەشداریان لە زیادکردنە ئاشکراکەدا کرد. بەڵام کێشە بۆ پرۆسەکە دروستکرا و کارەکە ڕاگیرا. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لەکاتی زیادکردنەکەدا هەریەکە لە عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و دلاوەر حاجی عوسمان، باژێڕوانی گۆڕان بە پاسەوانەکانیان و بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکە. بەپێی زانیاریەکان، زیادکردنەکە وەستێنراوە و دیار نییە کەی دەکرێت.

هەواڵ
29-09-2021

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢٩ زایینی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق). دووەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق). سێیەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ٢٠٢١ - ٢٠٢٥). چوارەم: خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠٢١/٩/٢٩

هەواڵ
29-09-2021

دوای هەڵبژاردن کێشەی ئامۆزاکان دەگاتە لوتکە

بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، دۆخی یەکێتی بە ڕووکەش هێور بۆتەوە، بەڵام لە راستیدا کێشەکان رۆژ بە رۆژ پەلدەهاون و ئێستا هەردوو هاوسەرۆک کار لەسەر زیادکردنی پەڕ و باڵەکەیان دەکەن. بەپێی زانیاریەکان، ئێستا لاهور جەنگی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی کارتی خۆی بەهێز بکات بۆ دوای هەڵبژاردن و زۆرترین پاڵپشتی لەناو سەرکردایەتی و مەڵبەندەکان کۆبکاتەوە، لە بەرامبەریشدا بافڵ تاڵەبانی بە پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیاتر گۆشەگیر کردنی لاهور. ئێستا دۆخی یەکێتی زۆر هەستیارە، چونکە لاهور جەنگی پاڵپشتی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان ناکات و لە کەرکووکیش کاندیدی تایبەتی خۆی هەیە کە ئاڵا تاڵەبانیە. ئەمەش کاریگەری لەسەر دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک دەبێ. چونکە ئاڵا لەلایەن ماڵی مام جەلالەوە بەهیچ جۆرێک پاڵپشتی ناکرێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی سوورە لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور جەنگی، بەڵام ئێستا لەبەر هەڵبژاردن تاڕادەیەک بێدەنگی هەڵبژاردووە و چاوەڕوانی دوای هەڵبژاردنە. بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکان کە شەوی 03-09-2021 بڵاوکرایەوە باسی کێشە نێوخۆییەکانی نێو یەکێتی و رەوشی پێش گۆڕانکارییەکانی 08-07-2021 کرد و ڕایگەیاند، نزیکەی 40٪ تاوەکو 50٪ی کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەیاندەوێرا ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن و زیاتر متمانەیان بە دەزگای پاراستن بوو لە دەزگای زانیاری. تاڵەبانی بە ڕۆژنامەوانانی وت "دەزانی بەش هەبوو لەنێو دەزگای زانیاری رێک کاری لەسەر ئەخلاقی خەڵک کردووە لەنێو حیزبەکە.. وەتسئەپ بۆ سەرکردایەتییەکان دەنێردرا 'وا دەنگ بدەن'، 'وا دەنگ مەدەن'، چاویان لە کادیرەکانمان سوور دەکردەوە". هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دەزگای زانیاری لەم ساڵانەی دواییدا وەک بیزنیزی لێهاتبوو بۆ بەهێزکردن و دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێک. گوتیشی، بارودۆخەکە گەیشتە ئەو ئاستەی کە سیخوڕ لەنێو ماڵی مام جەلالدا هەبێت. "بەڵی من لێرە بۆتان رووندەکەمەوە کە سیخوڕم لەناو ئەم ماڵە دۆزیوەتەوە، نەک سیخوڕی حیزبێک یان وڵاتێکی دیکە، سیخوڕی دەزگای زانیاری.. بەڵی من دەرمانخوارد کراوم و بەڵگەشم لایە". بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، "دەیان کادر هەیە کۆبوونەوەیان کردووە، دواتر تەلەفۆنیان بۆ کراوە و پێیان راگەیێندراوە کە جارێکی دیکە بەو جۆرە قسە نەکەن" و هەڕەشەی ئەوەشیان لێکراوە کە ئەگەر پابەندی ئەو داوایە نەبن، ئەو کاتە راگەیاندنی سێبەریان تێبەردەدەن و رێگە نادەن لە هەڵبژاردندا دەربچن، ئەگەر ببنە بەربژێر. هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا کە گۆڕانکارییەکانی نێو حیزبەکەی کراون، زۆر شت گۆڕدراون، بافڵ تاڵەبانی لە رۆژنامەڤانەکان دەپرسێت، "بزانن چەند بزنسمان لە 8ـی مانگەوە [مانگی تەممووز] رفێنراون، ئەی پێش 8ـی تەممووز چەند بزنسمان دەرفێنران؟" هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، خەڵکێکی زۆر دەستخۆشی لێدەکەن لە بەرامبەر هەنگاوەکانی و گوتی، دوو مانگە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زمانی جنێودان و سووکایەتیکردن بە بەرپرسان و کەسایەتییەکان و هاونیشتمانیان خاوێن بوونەتەوە. تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە 8ی تەممووزەوە سەرانە وەرگرتن لە سنووری سلێمانی کۆتاییهاتووە.

هەواڵ
29-09-2021

ڕاپەڕین.. بە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو قوتابی گیانیان لە دەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی حاجیاوا-ڕانیە، دوو قوتابی گیانیان لەدەستدا و دووی تریش برینداربوون. عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 29.9.2021 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێک ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو قوتابی پەیمانگا گیانیان لە دەستدا و دووی تریش برینداربوون.

گشتی
29-09-2021

نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەوەی نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخەکەی دابەزیەوە و بە 78دۆلار و5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

بیروڕا
28-09-2021

هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ پارتی رابكێشرێتته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنیه‌وه

هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ پارتی رابكێشرێتته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنیه‌وه‌، قسه‌كانی دوێنێی كاك نێچیرڤان بارزانی، دوو ئاماژه‌ی روونی تێدابوو كه‌ گرنگه‌ پارتی رانه‌كێشرێته‌ ناو شه‌رێكی راگه‌یاندنه‌وه‌ كه‌ دواجار هه‌رده‌بێت حزبه‌كان له‌سه‌ر مێزێكی گفتووگۆ كۆببنه‌وه‌، پارتی له‌ 10 ساڵی رابردوو كه‌وته‌ شه‌رێكی په‌لكێشراو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌ووه‌ی گۆڕان كه‌ دواجار له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ره‌ گۆران جه‌ماوه‌ری خۆی پێی شه‌حن ده‌كرده‌وه‌، دۆخی كوردستانیش كه‌وته‌ قۆناغێكی ناخۆشه‌وه‌، دواتر ئه‌م شه‌ره‌ به‌شێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی گۆران گرتیانه‌ ئه‌ستۆ، تا پێش 8ی ته‌مووز ئه‌و شه‌ره‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو، ده‌رئه‌نجام هه‌ر پارتی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بوو، چونكه‌ ئه‌و شه‌ره‌ هی پارتی نییه‌، دووه‌میش كادیرو سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌و شه‌ره‌ نامۆن، ئاكامه‌كه‌شی هیچه‌. ئه‌وه‌تا گۆران و یه‌كێتی 5 ساڵ هیچ نه‌ما به‌یه‌كتری نه‌ڵێن، سه‌ر ئه‌نجام بونه‌یه‌ك لیست و ئێستاش باسی یه‌كگرتنه‌ووه‌ ده‌كه‌ن!! بۆیه‌ گرنگه‌ پارتی نه‌خزبێته‌ شه‌رێكه‌وه‌ هی خۆی نییه‌.خاڵی دواتر فه‌وزایه‌كی سیاسی له‌ كوردستان دروست بووه‌ هه‌ندێك حزب بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وزایه‌ ده‌یانه‌وێت پارتی بكه‌نه‌ ئامانج، گرنگه‌ پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان پارتی ئاگاداری ئه‌وه‌بێت كه‌ له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانی دیكه‌ ئه‌ركی ئه‌و له‌ داهاتوو زۆر قورستر ده‌بێت، له‌به‌غداوه‌ ئومێدی زۆر هه‌یه‌ كه‌ پارتی فاكته‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی پێكهێنانی حكوومه‌ت بێت و بتونێت له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌ حكوومه‌تێكی باش دروست بكه‌ن, له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی سیاسه‌تی پارتی له‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئیداره‌دانی حكوومه‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ بووه‌ و ئه‌مه‌ وای كردووه‌ پارتی حسابی تایبه‌تی بۆ بكرێت له‌ ئاستی دیپلۆماسی جگه‌ له‌وه‌ی پارتی چاوی له‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستان ببێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و ستراتیژی ناوچه‌كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی پارتین نه‌ك شه‌ره‌ ده‌نكووكی راگه‌یاندن.  به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هێزه‌ سیاسییه‌کان په‌یره‌وی بکه‌ن ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت ده‌رفه‌تێک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواننی پێکه‌وه‌ کاری هاوبه‌ش بکه‌ن، خۆخاڵی کردنه‌وه‌ بۆدژایه‌تی کردنی یه‌کتری دواجار متمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کان و جه‌ماوه‌ر ناهێڵێت، ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردی له‌ رابردوو به‌رانبه‌ر به‌ پارتی و دواتر دانیشتنی له‌گه‌ڵ پارتی و پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵی وای کرد که‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ پرسیاریان لێ بکه‌ن ئه‌رێ ئه‌و هێرشانه‌تان له‌پای چی و ئه‌و رێککه‌وتنه‌تان له‌پای چی.؟ کارزان سەباح ھەورامی

گشتی
28-09-2021

دەرھێنەر کوێنتن تارانتینۆ پەیمانی داوە ھەرگیز پارە بە دایکی نەدات

دەرھێنەری ناسراوی ھۆڵیوود، کوێنتن تارانتینۆ پەیمانی داوە ھەرگیز فلسێک لە داھاتی ھۆڵیوود نەداتە دایکی، بەھۆی ئەوەی دەرھێنەر لە منداڵیدا بە قسەکانی دایکی شکاوە و گوێی بە ھەستی نەداوە. تارانتینۆ کە سەروەتەکەی بە نزیکەی 120 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، باس لە منداڵی خۆی دەکات کە تێیدا پەیمانی بەخۆی داوە ھەرگیز ھیچ پارەیەک کە بەھۆی سەرکەوتنەکانی لە ھۆڵیوود دەستی دەکەوێت، بە دایکی نەدات. دەرھێنەری 58 ساڵ، باس لەوە دەکات ھەمیشە زانیویەتی کە دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر نووسین و زۆر قوربانی داوە لە قوتابخانە، بەڵام دایکی ھەرگیز ئەم شتەی بەلاوە ئاسایی نەبووە. ڕۆژیک دایکی ڕەخنەی لێ دەگرێت و شتێکی پێ دەڵێت کە ھەرگیز لە بیری ناکات. دایکی تارانتینۆ گاڵتە بە نووسینەکانی دەکات و بە لەدەستدانی کات باسی دەکات، تارانتینۆ ئاماژەی بەوەدا کە دایکی تەنیا ویستویەتی لە پۆلدا نەنووسێت و ئەرکی قوتابخانە بەجێ بھێنێت، بەڵام دەرھێنەر لەو کاتەدا قسەکانی دایکی ئەزێتی داوە و لە مێشکی خۆیدا وتویەتی "باشە خانم، کاتێک دەبم بە نووسەرێکی سەرکەوتوو ھەرگیز فلسێک لە منەوە نابینی، نە خانوو، نە گەشت و نە کادێلاک بۆ تۆ نیە، مادام ئاوات وت" دەرکەوەت کە تارانتینۆ گاڵتە ناکات و لەسەر پەیمانەکەی خۆی ماوە و تەنیا لە ھەندێک باج یارمەتی دایکی داوە.

1 2 ... 737 738 739 ... 1148 1149