Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
02-10-2021

وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان شەش رۆژ پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاردرا لە رۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تا رۆژی سێشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢١ لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت".ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆسەی خوێندن لە ١٢ی مانگ دەستپێدەكاتەوە. بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو ١٠ی تشرینی یەكەم، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

بیروڕا
01-10-2021

بۆچی پارتی؟

پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین پارتی باشووری کوردستان لە رووی جەماوەرەوە، وەک تاکە حزب لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق زۆرترین کورسی بەدەستهێنا وەک تاکە حزب له سەرتاسەری عێراق. بڕیارە 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئایە پارتی ئەتەوانێت وەک هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترین کورسی وەک تاکە حزب بە دەست بهێنێتەو؟ لەگەڵ دەسپێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادە بوونی سەرۆک بارزانی لە ١١ ئەیلوول بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق، بە متمانەوە دەیڕوانیە دۆخی هەڵبژاردن و جۆش وخرۆشێکی تری دایە ئەندام و لاینگرانی پارتی کەوا سەرکەوتنێکی گەورە تۆماردەکەن، بەو واتاییەی پارتی وەک هەمیشە پێشەنگ دەبێت. ئەرک و بەرپڕسیارەتی پەڕلەمانتارانی لە چوارچێوەی خزمەت بە قەزیەی نەتەوایەتیەوە گرێدا ئاماژەشی بەوەدا کەوا خزمەتکردن بەخەڵکی کوردستان ئەرک و بەرپڕسیارەیتی سەرەکی پەڕلەمانتارانە. هۆکاری زیادبوونی و هەڵکشانی جەماوەری پارتی رۆژ لە داوی رۆژ جەماوەری زیاتردەبێتپارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ویستوویەتی خزمەتی زیاتر بکرێت بە کوردستان. گرفتی ناوچە جێناکۆکەکان و چارەسەرێکی ڕیشەیان بۆبدۆزرێتەوە بۆ زیاتر بوژانەوە و هێنانەکایەوەی دۆخێکی جێگیر و سەقامگیرتر، کەوا بەبەشێک لەخاکی کوردستانی دەزانێت دیارە پارتی بۆمەسەلەی نەتەوەیش دیوێکی زۆر روونی هەیەو هیچ کاتێک سازش لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان ناکات، دیارترین سازش نەکردن ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو لە کەرکوک. پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە زۆر جار قوربانیی داوه‌ له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كەیدا و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ پارتى حزبێك بووه‌ خۆى به ‌خاوه‌نی پرسى كورد و پێكهاته‌كانى كوردستان زانیوه. هەمیشە پارتی بانگەشی ئەوەیکردووە، دەنگدان بەپارتی دیموکراتی کوردستان واتا: پێگەو هێزی کوردستان قایم و سەقامگیرتردەبێت.ئەمەش هۆکارێکی ترە کەوا دەکات تاک دەنگبدات بە حزبێک بتوانێت خواست و مافەکانی بەدیبێنت، بەرگری بکات لە مافەکانی لە پەڕلەمانی عێراق، وە بتوانێت پارێزگاری بکات لە خاک و هێنانەکایەوەی خۆشگوزەرانی وبوژانەوەی زیاتر و سەروەریەکانی بپارێزێت کەوا مێژووێکی مەزنی قوربانیدانی لەپشتە. پارتی جیا لە مانەش هەمووی حزبێکی تۆکمەو یەکگرتووە و خاوەن سەرۆکێکی مێژوویی وەک مسعود بارزانییە کە هەموو پارتیەکان و زۆرینەی میللەتی کوردیش باوەڕێکی قوڵیان بە سەرکردایەتی ئەو هەیە، بۆیە لاینگرانی پارتی دڵنیان لەوەی کەوا پارتەکەیان وەک هەمیشە بە یەکەمی دەمێنێتەوە. کرمانج فەتاح

هەواڵ
01-10-2021

وێنه‌یه‌كی کۆنی سه‌رۆك بارزانی بڵاو ده‌کرێتەوە

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 33 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا گیراوه‌. فازڵ میرانی‌ نووسیویه‌تی "ته‌مووزی ساڵی 1988، كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی". سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون ئه‌وانیش بریتین له: له‌ ‌ڕاسته‌وه‌، عه‌لی عه‌بدوڵا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، فازڵ میرانی و د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس. وێنه‌کە یه‌كێكه‌ له‌ وێنه‌ كه‌مبینراوه‌كانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و له‌ هاوینی 1988 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گیراوه‌.

هەواڵ
01-10-2021

بوومەلەرزەیەک لە قەڵادزێی دا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک لە قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین روویدا.  ئەمڕۆ هەینی 1-10-2021، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی  2.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، کاتژمێر 09:58ی ئەمڕۆ بە قووڵیی 10 کیلۆمەتر، هەروەها بە دووریی 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێ روویداوە. بە گوتەی ئاسۆ کەمال، بوومەلەرزەکە هێزی کەم بووە و رۆژانە چەندین بوومەلەرزەی هاوشێوە روودەدەن و هاونیشتمانیان هەستی پێناکەن.  دوای بوومەلەرزەکە چەند وێنەیەک بڵاوکرانەوە، گوایە چەند خانووێک زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت: "مەگەر بینایەکی زۆر کۆن بووبێت، ئەگینا بوومەلەرزەکە هێزی ئەوەی نەبووە زیانی هەبێت".  رووداو

گشتی
01-10-2021

نرخی نەوت دابەزی

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە بە ٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٥ دۆلار بوو.

هەواڵ
30-09-2021

دوو کەس لە هەریر کوژران

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، لەنێو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو کەس کوژران ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30ی ئەیلوولی 2021 بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچکەی هەریر دوو کەس کوژراون. لەبارەی هۆکاری شەڕەکەوە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاماژەی بەوە کرد، "شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو بنەماڵەکە بووە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە، لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە". شەڕەکە کاژێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی هەریر روویداوە و سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت، "کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە و کوژراوەکانیش ئەندامی یەک بنەماڵەن". رووداو

هەواڵ
30-09-2021

ئیمانوێل ماکرۆن نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

بەیانیى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/30 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسوڵى گشتیى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد. لە دیدارێکدا دیکۆتینى نامەیەکى ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆمارى فەرەنساى بە نێچیرڤان بارزانى گەیاند، تیاید هاتووە: ڕێزدار جەنابى سەرۆک، نێچیرڤانى هێژا شەرەفمەند و خۆشحاڵم کە بە ناوى فەرەنسا و بە ناوى خۆمەوە سوپاسگوزارى پێشکەش بە جەنابتان بکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لە هەولێر لە منتان کرد، وەک چۆن لە دیدار و کۆبوونەوەکانى پێشترماندا لە بەغدا و پاریس، بەڵێنى سەردانى هەولێرم بە جەنابتان دابوو. لە بەشێکى دیکەى نامەکەدا هاتووە: فەرەنسا و هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى دێرین و بێهاوتایان هەیە کە دەبێت لە ئاستێکى بەرزدا ڕایبگرین. ئەم گیانى دۆستایەتى و متمانە و وەفادارییە لە کۆبوونەوەکەماندا ڕەنگدانەوەى لەسەر دەوڵەمەندیى گۆڕینەوەى بیروبۆچوونەکانمان هەبوو، هەروەها بە دیدارم لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سوورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەم وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز ڕابگرم. لە کۆتاییدا ماکرۆن نووسیویەتى: دڵنیام هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبێت لەو پێشکەوتنانەى لە کۆنفرانسى بەغدا بۆ هەماهەنگى و هاوبەشى بەدەست هاتوون، دڵنیاش بن فەرەنسا لە دژى تیرۆر، هەروەها بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیى ئابووری و کۆمەڵایەتى، لە پایەندیى خۆى لەگەڵ ئێوەدا، بەردەوام دەبێت. بە نوێکردنەوەى وەفادارترین هیوام بە سەرکەوتنان جەنابى سەرۆک، تکایە بفەرموون بۆ قبووڵکردنى ڕێزى بێکۆتاییم.

هەواڵ
30-09-2021

هەڵکەوت لالە ئەنوەر بۆ قوباد تاڵەبانی: لاسایی کابرای 8ی تەمموز دەکەیتە...

پاش ئەوەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتی: قەسەم بەخوا پارتی بە چاوی خۆی نابینێت حاکمی تاک و تەنیای کوردستان بێت، هەڵکەوت لالە ئەنوەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە و دەڵێت: قەسەم بەخوا هەرچی بکەیت گەورە نابیت. دەقی نووسینەکەی هه‌ڵكه‌وت لاله‌ ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی بۆ قوباد تاڵه‌بانی: قەسەم بە خوا هەرچی بکەیت گەورە نابیت و لاسایی کابرای ٨ ی تەموز دەکەیتەوە. دلنیابە پارتیمان چۆن حسابی بۆ ئەو نەکرد، وەڵامی تۆش ناداتەوەو هەر ئاوا بۆ خۆت هاتوهاوار بکەو پارتی خۆی بچووک ناکاتەوە بۆ ئاستی تۆ و وەڵامت ناداتەوە، هەزار جار سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکیش بیت، لای ئێمە حسابت بۆ ناکرێ و وەختی وەڵامی تۆمان نیە ئاغای فەنتەلۆس…

هەواڵ
30-09-2021

ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان دە...

لە پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەکەن، کە ئەمەش پێچەوانەی رێسا و یاساکانی حکومەت و هەڵبژاردنە. حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی حکومەتیان لە هەڵەبجە کردووە و داوایان لە فەرمانبەران کردووە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بدەن. 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنەکان دەستیان بە بانگەشە کردووە. بەڵام بەپێی رێنماییەکان، بانگەشەکردن لە شوێنە حکومییەکان سەرپێچییە.

هەواڵ
30-09-2021

هەولێر.. دوو تۆمەتبار تەقە لە پۆلیس دەکەن و بریندار هەن

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن هاولاتيەک لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر (٢)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال)  و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی زامدار دەبن، هێزەکانمان توانیان   تۆمەتبارێک دەستگیر بکات و لە کاتی ئیستادا لە هەولدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە.

گشتی
30-09-2021

نرخی دراوەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان

  ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار ١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینار ‎‎١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٤٥ هەزار تمەن ١٠٠ دۆلار بە ٨٥٠ لیرە

هەواڵ
29-09-2021

وەڵامی ژمارەیەک زانای ئایینی بۆ مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی

ژمارەیەک مامۆستای ئایینی وەڵامی سەید ئەحمەد پێنجوێنی دەدەمەوە: بەناوی خوای گەورەومیهرەبانالحمد لله والصلاة على رسول الله وعلى آله وأصحابه ومن ولاه.موسوڵمانی بەڕێز وئازیز ومامۆستايانى گران قه‌ردى كوردستان سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێتله‌ بەرامبەر گرتەیەکی فیدیۆیى (مه‌لا سه‌يد ئه‌حمه‌د پێنجوێني)، ئەندامى پەرلەمانی خانەنشینکراوی خولی یەکەم پەرلەمانی عێراق ویەکێک لە كادرانى باڵای یەکگرتووی ئیسلامی له‌به‌روارى ٢٣/٩/٢٠٢١ بڵاوكرايه‌وه، ‌كه‌ تێيدا سوكايه‌تى وبێ ڕێزى كردوه‌ به‌رامبه‌ر زانايانى پێشين ومه‌نهه‌ج وپڕۆگرامى خوێندنى سه‌دان ساڵه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئه‌هلى سونه‌ت وجه‌ماعه‌ت.وه‌كو ئه‌ركێكى ئاينى ونيشتمانى به‌ پێويستمان زانى وه‌ڵامى ناوبراو بده‌ينه‌وه‌، وچه‌ند تێبينى وسه‌رنجه‌كانمانى خۆمان بخه‌ينه‌ڕوو، هه‌رچه‌ند نەمانویست له‌ سەرەتاى بڵابونه‌وه‌ى گرته‌ فيديۆييه‌كه‌ كه‌ کەمتره‌ لە خولەکێک هەڵوێست وەرگرین، بەوئومێده‌ى كه‌چاوه‌رێبوين ناوبراو به‌خۆيدا بچێته‌وه‌و داواى لێبوردن له‌سه‌رجه‌م زانايان بكات، ودان به‌و هه‌ڵه‌ وكه‌موكورتيانه‌ى وتاره‌كه‌ى بێنێت، به‌ڵام بەداخەوه‌ نه‌ك په‌شيمان نه‌بوو، به‌ڵكو جه‌ختى له‌سه‌ر قسه‌كانى كردوه‌، وبه‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بوختان وناوزڕاندنى زانايان ومه‌نهه‌جى دروستى زانايانى گران قه‌درى ئيسلام.بەڵام بەناچاری وەک فەرمویانە (البادئ هو الأظلم)، ونەشدەکرا بێ دەنگی چونکە ( السکوت علامة الرضا)، بؤية ئەو تێبینیانە عەرز دەکەینە خزمەتان:۱- هەرچەند ئەو خێوەتگەیەی ناوبراو وتاری تێدا پێشكه‌ش كرد تایبەتکرابوو لە ژێر ناونیشانی (عیرفان وتەسەوف هەڵسەنگاندن وخوێندنەوەی لایەنە ئەرێنی ونەرێنیەکان) وەک چالاکی ڕێکخراوی هاوسان  لە ۲-٤/۹/۲۰۲۱ لەمێرگەپان بەڕێوەچوو، بەڵام خودی ڕێکخراوەکە وتارەکەی بەناونیشانی (کام تەسەوف قبوڵکراوە) لە ڕۆژی پێنج شەممە ۲3/۹ بڵاوکردەوە، واتە ئەم وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ لەبەر پڕۆسه‌ى دەنگدان نییە،  وسوپاس بۆخودا ئێمەش چاومان لەدەنگی هیچ لایەنێک نیه‌، وبەدور لەسیاسەت پێویست بوو وه‌ڵامى بدينه‌وه‌.۲- وتاری ناوبراو هه‌شتا خوله‌ك واته‌ کاتژمێرێک وبیست خولەکی تەواوبوو، هەستمان کرد تۆزێکیش مونتاج کرابێت، بە بسم الله دەستی پێکرد وبەچەپڵەڕێزان کۆتایی هات، بۆدڵنيايي هه‌موو لايه‌ك چه‌ند جار له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتايي گوێ بيستى ته‌واوى وتاره‌كه‌ى بووين، تا به‌دڵنايي هه‌لسه‌نگاندن بۆبكه‌ين و وه‌ڵامدانه‌وه‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانى بده‌ينه‌وه‌.۳- کۆی مەفهومی وتارەکەى بريتييه‌ له‌وه‌ى كه‌:  ئیسلام یەک پارچە بووە (بەسۆفی سەلەفی وحەرەکی) بەڵام هەریەک لە فیرەق وەک تەسەوف ومعتزلە وجەهمی وئەشعەری وماترودی وسەلەفی ومەزاهیب پارچە پارچەیان کردوە، وکون کون ودرز درزیان تێکردوە، بۆيه‌ کردویانەتە لوقمەی خۆشی بەردەم عه‌لمانی واستعمار، بەڵام لەخولەکی (۷٦)، وله‌ کوتایى وتارەکەی ده‌ڵێت: تاکەکەس ئەو کونەی گرتوە (إمام حسن بنا) رحمە الله بوو، پاشان چه‌ندانى وه‌ك محمد غەزالی وقەرزاوی هاتن شەرحیان کردن! ئێمە کێشەمان لەوە نییە ئەوە بۆچونی خۆیەتی، بەڵام واتە تاکە دینداری لای ئەو تەنها دينى (ئیخوانە)، وغەیری ئەوان خەریکی کون کونکردنى دينن! کەواتە بۆ لۆمەی خەڵک  بکرێت بەتەعەسوب وده‌مارگيرى؟.٤- سوکایەتی زۆری بەئەشعەریەکان وماتوردیەکان کرد، وە یەکسانی کردن بەتەواوی فیرەقی له‌رێلاده‌ره‌كان به‌قسه‌ى خۆى: کەلەدوای فتوحات هاتوون دینیان پەرتەوازەکردوە، لە کاتێدا وڵاتی کوردەواری هەمووی مەنهەجی ئەشعەری مەزهەب بوون، سه‌دان زانا ودانا ومفسر ومحدث وفقیە وکەڵە پیاوی زانستى وجیهادی ئەم ئومەتە ئەشعەری وماترودین، هەر کەس بگەڕێتەوە بۆ مێژوو بێجگه‌ ئەو دوو مەدرەسە گەورەی بواری عەقیدە هیچ گروپێک لە سەردەمی سەلەفە وە تاکو ئێستا نەماوەتەوە، وە سه‌دانى وەک ئيمامان (باقلانی وابن فورک حاکم وبیهقی و أبو شامە وامام الحرمین وغەزالی وڕازی ورافعی ونووی وابن جماعە وقرطبي وبغوی ونسفی وجزری وهەردوو ابن حجر وسبکی وسیوطي وابن كثیر وسەیدی جورجانی وعەضدی ئیجی وتەفتازانی وده‌يانى تر)، وه‌ سەرکردە دلێرەکانی وەک: (نورالدین زەنکی وموزەفەری ئەربیلی وسوڵتان سەلاحەدین وظاهیری بەبریسی وسەلاجیقەی ڕۆمی ومحمد فاتیح عوسمانى وعمر مختار وچه‌ندانى تر) لە کۆن ونوێ په‌روه‌رده‌ى ئه‌و دوومەدرەسەيه‌ بوون! خۆ ئەگەر (ئیسنادی زانستی وقرائەت و کتێبخانەی ئومەتی ئیسلامی) لەزانایانی ئەو دوو مەدرسە لابده‌ین بێگومان هیچی نامێنێت، و بگرە تائێستاش زۆرینەی ڕەهای ئومەت هەر ئەوانن!٥- حەصرکردنی عەقیدە لە تەوحیدی سێ کوچکەی وەهابیەت: (توحید ألوهیە وتوحید ربوبیە وتوحید أسماء وصفات) كه‌ لەخولەکی (٨-۹) وتارەکەی کردیە سەرچاوەی دین وڕاڤەی وتارەکەی، لە کاتێدا (تەقسیمی تەوحید) زۆر تازەیە وبیدعەیەک بوو (ابن تیمیە رحمە الله) لەسەرەتای سەدەی هەشتی کۆچی توحیدی دابەشکرد بۆ دووان (توحید الألوهیة وتوحید الربوبیة)، بەڵام (محمد ابن عبدالوهاب) لەسەدەی ۱۲ کۆچی (توحید الأسماء والصفات) بۆ زیادکرد، بێگومان زانایانیش باسی هەڵەی ئەو تەقسیمەیان کردوە کەچۆن ئومەتی دابەشی (موّحد ومشرک) کردوە، کەواتە به پێوەری جەنابیان تاکە گروهی ڕاست لەسەر تەوحید عه‌قيده‌ى وهابیەتە، وتەواوی ئومەت بەو تەقسیمە (مشرک ومنحرف) دەردەچێت، سەیرتر لەوە لەخولەکی (۲۹-۳۰) دەڵێت: کورد وئیسلام بەسایکسبیکۆ لێیان شێواوه‌ وخيلافەت نەما، مەگەر مێژوو پێمان نالێت: (وەهابیەت بەیارمەتی ئینگلیز) بەو عەقیده‌ ڕوخێنه‌ره‌ فتوای (شرک وکوفری عوسمانیان) دەرکرد؟!٦- پاشان سەڕەڕای ئەوەی تەنها یەک جار باسی ئەوەی کرد تەسەوف بەشێکە لە ئیسلام، بەڵام لە خولەکەکانی: (۱۲ و۳٨-۳۹ و٤۷ و٥۱-٥۲ و٥۷ و٦٤ و٦۷ و۷۱ و۷٤) هەمووی سوکایەتی بوو بە ئەهلی تەسەوف، گوایە لەو فیرەقانەن کە ئیسلامیان پارچە پارچەکردوە، پیاوی عەلمانین، وئەم دینەیان بە (ته‌شه‌یوخ) وێرانکردوە، وداویانەتە دەست استعمار، بونەتە (زبڵدان وپێڵاوی بێگانە)، و(قەبرپەرستن)، دینیان لە (هیندۆس وسیخەکانەوە) هێناوە، وکەناوی خوا بەتەنها دەبرێت پێیان ناخۆشە، (شەریک بۆخوا بڕیار دەدەن)، وئیدعای ئەوە دەکەن (ولایەت لە نبوەت) باشترە ودرێژه‌ده‌رى نبوته‌وه، وه‌ به‌سوكايه‌تى ناوى‌ ته‌ريقه‌تى (نه‌قشبه‌ندى وقادرى) هێنا، وپاشان نمونە: بە (شێخە بەتاڵۆکەی سەدەی بیست وبیست ويه‌ك) دێنێته‌وه‌.بۆيه‌ یەکناساندنی تەسەوف بەو شێوازە ناشرینە بۆ گەنج ومێردمنداڵ، وپەروەردەکرنی لاوان لەسەر ئەو بیکردنەوەیە بەڕاستی زۆر جێگەی سەرسوڕمانە، ده‌پرسين: بۆچى ئەو هەموو ڕق وقینە وڕەشبینیە؟.۷- ناوبراو چەندين هەڵەی ئیملایی وزانستی وتەئریخیان كردوه‌ وەک: خوێندنەوەی ئایەت وفه‌رمووده‌ وشيعر به‌هەڵە، و به‌كارهێنانى ئاياتى کافر وموشریکەکان بەسەر (ئەهلی تەسەوف) ومەعلوماتی هەڵە ووەهمی، گوایە سەروەرمان صلی الله علیه وسلم (یەکەم كه‌س بووه‌ مقه‌ری حیزبی) داناوە، پاشان دەڵێت: (ئەرکانی ئیسلام شەش دانەیە) هەركه‌س بلێت پێنجە هەڵەیە! لازمی وتەکەی ئەوەیە ئەوەش هەڵەیە والعياذ بالله کە سەروەرمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێت: (بني الإسلام علی خمس).لەوەش سەیرتر وەک مەعلومات ومەتەڵ دەلێت: بزانن کەس ناوی باوكى (الأرقم بن أبی الأرقم) نازانێت! کەچی لە سادەترین سەرچاوەکان بگەرێت دەفەرموون ناوی (عبد مناف بن أسد المخزومی) ە.یان عەجیبتر لەوە دەڵێت: ئەهلی تەسەوف ومەزاهیب وفەرع وفروعات ئومەتیان خستە بەر دەست استعمار وعەلمانی، بەڵام مێژوو ئه‌و ڕاستيه‌مان پێ ده‌لێت: وەهابیەت وئالی سعود لەگەڵ بەریتانیا بلاد الحرمین وقدسیان داوەتە دەستی استعمار وسەهیۆنیەت!ئەمانە وچەندانی تر لەهەڵەی زانستی ومێژووی ناکرێت لەبەر عاتیفە چاویان لێ بپۆشرێت وه‌ڵام نه‌درێته‌وه‌!8- ناوبراو ده‌لێت: لەبەردەم عه‌لمانى (كه‌ ئه‌و ده‌لێت:عیلمانی!) لەبرسان ولەترسان زانایانمان بێ دەنگن، ئەو جۆرە لێدوانە سوکایەتیە بەزۆرينه‌ی زانایانی هه‌رێمى کوردستان، چونکە (لا نزكي علی الله أحدا)، كەسانی زۆرهەن نە لەترسان ونه‌لەبرسان پەیامی پاکی مەزهەبی شافعی وعیرفانیان بڵاوکردۆتەوە وەک شاخ وابوون بەرامبەر پیلانەکانی ئیلحاد ودرێغیان نەکردوە لەسەر قسەی حەق.له‌کۆتاییدا سەبارەت بەو گرتەیەی بڵاو بۆتەوە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ده‌لێن: ناوبراو لە خولەکی (۷٦) وکۆتاییەکانی وتارەکەی بە استهزاوە وگالته‌جارى دەڵێت: با پێتان بڵێم چی دینی کون کون کردوە وبۆ استعمار وعه‌لمانی جێ هێشتوە ئەوەیە کە: اهتمام درا بە مەزاهیب وئینجا متأخرین هاتن وئینجا توحفە داندرا وحاشیە وحاشیە لەسەر حاشیە داندرا، وناوی چەند کتێبی مەنهەجی خوێندنی مەلای کورد دەبات بەسوکایەتی، وگوايه‌ جنۆکە لێیان حاڵی نابێت وپڕن لە ئەلفاظی عوجمە، وبەپێکەنیەوە دەڵێت: ئوسوڵ وحەقیقەتی دینان نەهێشت، خوا جەزای سه‌له‌فى (وەهابی) داتەوە (عەقیدەیان) بۆ نوسین وسونەتیان بیرهێناینەوە! هەرچەند ئەوانیش غلویان کردوە وەک ڕەد فعل.دەپرسین: ئایا هەر بەڕاست سه‌له‌فى کە بریتیه‌ لە وه‌هابيه‌ت عەقیدی ئەهلی سونەت وجەماعەته‌؟، ئەدی لەسەر دەستی ئەشعەری وماتردی نەبوو: دەها (فیرەق وفیکرى ڕوخێنه‌ريان) هەڵوەشایەوە، مەگەر کام (گروپی هاورده‌) ما کە (کتێبەکانی ئەشاعیرە وماتورودی) نەیانکردن بە بادا؟، تەنانەت (معتزلە) کە گەورەترین مەدرەسەی فیکری هەبوو وسەدان زانا ودانای هەبوو بەڵام نەیانتوانی بوەستنەوە بەرامبەر (دیفاعی ئەشعەرییەکان وماترودیەکان لەسونەت) وتواشنەوە‌، پێمان بلێن: لەسەدەی سێهەمەو تا سەدەی دوانزە پێش دروست بونی (وەهابیەت) کێن محدث وفه‌رموودە ناسه‌کانمان بێحگه‌ له‌ (ئەشعەریەکان وماترودیەکان وفضلاء الحنابلة) ؟، تا ناوبراو بلێت: سونەتمان لەبیرچۆتەوە.بۆيه‌ هیوامان دەخواست لە یەکسەنگەر دژی ئیلحاد وفەساد بوینایەتەوە، مخابن ناوبراو مونيصف نەبوو، وە (دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکانی يه‌كگرتوو) له‌به‌ياننامه‌كه‌ى لاوازدا كه‌ چاوه‌رێمان ده‌كرد به‌رگرييان بكردايه‌ له‌ مه‌نهه‌ج مه‌زهه‌بى زانايانى كورد بكردايه‌، كه‌هه‌مووان نانخۆرى ئه‌واونين به‌ ئێستاشه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ پاساوهێنانه‌وه‌ى لاواز، وجه‌خستكردنه‌وه‌ له‌ قسه‌كانى ناوبراو به‌ ناڕاسته‌وخۆ هيچ به‌دى نه‌كرا.كه‌واته‌: ئەوەی کرا لەسوکایەتی بەحوجرە ومەزهەب وئه‌هلى ته‌سه‌وف مێژووى کوردمان هیچ بێ باوەڕێک نەیتوایوە بەو شێوە بیکات، ئەوەشمان لە له‌ كادرێكى باڵاى (یەکگرتووی میانڕەوو!) تەسەور نەدەکرد.به‌و هيوايه‌ى كه‌ چيتر له‌ هيچ كه‌س ولايه‌نێكى ديكه‌وه‌ بێ رێزي كردن به‌ زانايانى پێشين ومه‌نهه‌جى سه‌دان ساڵه‌ وكه‌سايه‌تيه زانستى ومێژووى گه‌له‌كه‌مان نه‌كرێت ونه‌بيسترێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ش بێ ده‌نگ نابين.والسلام علیکم ورحمة الله وبركاته دەستەیەک لەزانایانی ئاينى لە ڕۆژهەڵات وباشور28/۹/۲۰۲۱ زاینی٦ ڕەزبەری ۲۷۲۱ کوردی۲۰ سەفەر ۱٤٤۳ کۆچی٦ میهر ۱٤۰۰ هەتاوی

1 2 ... 736 737 738 ... 1148 1149