نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال دەڵێت، "مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، "ئەمڕۆ له يادی كۆچى سەرۆك مام جەلالدا بە رێزەوە یادی خەبات و تێكۆشانیان بۆ ھێنانەدی مافەكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی دەكەینەوە. مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە. یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد." جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نووری، لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و بە مام جەلال ناسرابوو، سکرتێری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بوو. لە ساڵی 2012 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا، رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تۆمەتباری سەرەکیی شەڕەکەی هەریر دەستگیرنەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی بە دادگا. ئەمڕۆ یەکشەممە 3.10.2021 کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تۆمەتباری سەرەکی شەڕەکەی هەریر دەستگیرنەکراوە و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی بە دادگا و گوتیشی: "سێ کەس کە تۆمەتبارن دەستگیرکراون". ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 30-9-2021، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە هەریر سێ کەس کوژران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش بە رووداوی راگەیاند، هۆکاری شەڕەکە کێشەی کۆنی زەوی و زار بووە. ئەو سێ کەسەی کە کوژران بەپێی لێدوانی محەممەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە، یەکێکیان پێشمەرگە بوو بە ناوی موسلیم هەینی، یەکێکیشیان ناوی سەلمان رەسوول بوو. هەردوو کوژراوەکەش خێزاندار بوون و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریر بوون. کوژراوی سێیەمیش ناوی نەبەز محەممەد بوو. بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانیش، هێزە ئەمنییەکان لەنێو هەریر بڵاوەیان پێکراوە، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریریش دەڵێت "پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لە هەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەکە". رووداو
ئەمڕۆ یهكشەممە 3ى تشرینی یهكهمی 2021 نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان بەم شێوەیەیە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 30 سەنت بەرمیلێک نەوتی سووکی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 90 سەنت
چوار ساڵ بەسەر ماڵئاوایی تێپەڕبوو، كەچی خەمی لەدەستدانت و ئەو بۆشاییەی دروستی كرد هێشتا هەر ئەڵێی ئەو رۆژەیە كە هەواڵی ناخۆشی مەرگت هەموومانی ڕەشپۆش كرد.لەم ماوەیەی بەجەستە لەناوماندا نەبوویت، لەهەمووكات زیاتر لەگرنگی و پێگەو كاریگەریی ژیانی سیاسی تۆ تێگەیشتین، ئاخۆ تۆ چی بووبیت وا هەموومان چوارساڵە ڕاكە ڕاكمانە و هەرچی ئەكەین هیچ لەو كەلێنانەمان بەتەواوی بۆ پڕ ناكرێتەوە كە لەپاش تۆ دروستبوون؟!دڵمان پڕە و هێشتا خەمباری ماڵئاوایی تۆین، بەڵام ئاسودەین كە لەهەوڵی گەیاندنی كاروانەكەتین بە دوا مەنزڵ، خەریكبوو ئەو یەكێتییەی هەموو ژیانی خۆتت لەسەر دانا بەرەو هەڵدێر بڕوات، بەڵام شانمان دایە ژێر باری راستكردنەوەی و ئێستا لەگەڵ ھەڤاڵان خەریكین هەنگاو بەهەنگاو بیخەینەوە سەر راستەڕێگەكەی تۆی مام و ڕابەر.بەر لەوەی كۆچ بكەیت، لەگەڵ كاك نەوشیروانی هاوڕێی تەمەنت، خەونی یەكڕیزی و گێڕانەوەی برایەتی جارانتان هەبوو کە لە دەباشان هێڵە گشتییەکانتان بۆ راکێشاین، وا ئێمە هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئەو خەونەی ئێوە دەنێین و سوورین كۆتایی بەهەموو دابەشبوونێك بهێنین و یەكێتی و گۆڕان بكەینە بەرەیەك و هاوپەیمانێتییەكی سیاسی تا یەکگرتنێک كە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی کوردستان.باوکە گیان، لەپێناو قووت و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەهەموو دەرگایەکی بەغدادمان دا، چوینە هەركوێیەک سەربەرزبوین كە میراتگری مام جەلالین. زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو هەموو پەیوەندی و دۆست و شكۆو رێزەی لەدوای خۆت بۆ ئێمەت بەجێهێشت و ئێمە ئێستا سەرمان بەرزە پێی، چونکە دەمانزانی و هەستمان پێدەکرد کە بەشی زۆری ئەو رێزە، تەنانەت دوای چوار ساڵ لەماڵئاوایی تۆ، هێشتا هەر بۆ تۆ بوو. لەدڵەوە دەیڵێم سەربەرزم کوڕی تۆم باوکە گیان!خەمێكی قووڵی تری تۆ ئازادی و داكۆكیكردن بوو لە جیاوازییەکان، پاراستنی شکۆی نووسەران و خەڵكی خاوەن بیر و ڕۆشنفكردابوویت، بەبێ ئەوەی بتەوێ دواتر بەرەو ڕوویەكی دیار ئاراستەیان بكەیت، پێتوابوو ئازادی مافێكی خۆڕسكە تەنانەت بۆ تانەدان و ڕەخنەی توندیش لەخودی خۆت، ئێمەش هەر لەسەر باوەڕی تۆین و گفت و بەڵێنمان ئەوەیە تا ئەو جێگای دەسەڵات و توانامان هەبێت نەهێڵین گیراوی بیر و رۆژنامەنوسی زیندانیكراو و سەركوتكردنی ڕەخنەگرتن هەبێت و هەر بۆ پرەنسپیی چەپكە گوڵەكە تێدەكۆشین.باوکە گیان.. ناتوانین بۆشایی تۆ وەك پێویست پڕ بكەینەوە، بەڵام هیچ كاتێكیش درێغی ناكەین و وتەو رەفتار و هەڵسوكەوتەكانت مەشخەڵی رێگەمانە بۆیە بەهیوام لە دوامەنزڵگەتدا ئاسوودە و ئارام بیت و ساڵ دێت و دەڕوات تۆ هەر مام جەلالی، ڕابەری كوردان و شكۆی نەتەوەکەمانی.کوڕی خۆتقوباد
بەبۆنی ساڵیادی کۆچی دوایی کردنی مام جەلالەوە، هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا وەکو ڕێزێک 24 کاتژمێر بانگەشەکردن ڕابگرێت. راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانەوە هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستانجەماوەرە دڵسۆزەکەی هاوپەیمانی کوردستان؛بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. هەروەها داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا. سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان2/10/2021
كچه یاریزانێكی هونهره جهنگییهكانی ههڵبژاردهی عێراق، پهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە و تێیدا داوا لە سهرۆك وهزیرانی عێراق دەکات، كه له دهست ههڕهشه و توندوتیژیی هاوسەرەکەی رزگاریان بكات. https://www.youtube.com/watch?v=fF8tZrAn1Vw&t=32s سهجا ئهحمهد، یاریزانێكی هونهره جهنگییهكانی ههڵبژاردهی عێراقه، له ڤیدیۆیەكدا به گریانەوە داوا له كچان دهكات پهیامهكهی بگهیەننه مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق، چونكه مێردهكهی ئهفسهره به پلهی عهقید و پیاوی دهوڵهته و بهردهوام خۆی و داپیرەی ئهشكهنجه دهدات و ههڕهشهیان لێ دهكات. ئهم كچه یاریزانه دهڵێت كه لهبهر ئهوهی مێردهكهی پیاوی دهوڵهته، دهسهلاتی بهسهریدا ناشكێت و دهبێت مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق چارەسەری کێشەی خۆی و مێردهكهی بكات.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بێدەنگیی هەڵبژاردن دەبێت، واتە هیچ بانگەشەیەک ناکرێت لەو رۆژەدا. موقتەدا سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی: "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو (کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن) دروودی خودای لەسەر بێت، رۆژی بێدەنگی هەڵبژاردن و عەقائیدییە. دەبێت هەمووان پابەندبن پێیەوە." سەدر مەبەستی لە بێدەنگی هەڵبژاردن ئەوەیە کە لەو رۆژەدا بانگەشە ناکرێت، داواشی کردووە هەمووان پابەندبن بە بانگەشەنەکردن لەو رۆژەدا.لەو رۆژەدا، موسڵمانانی شیعە مەزهەب یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام دەکەنەوە، بەڵام سوننە یادی ناکاتەوە. زانایانی شیعە پێیانوایە پێغەمبەری ئیسلامی لە 28ی مانگی سەفەری هیجری کۆچی دوایی کردووە، بەڵام زانایانی سوننە دەڵێن، پێغەمبەر لە 12ی رەبیعی ئەوەلی ساڵی 11ی کۆچی، کۆچی دواییکردووە. رووداو
پەکەکە و حەشدی شەعبی ڕێگەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەدا لە سەنتەری قەزای شنگال دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی 17ی پارتیش دەڵێ: نامانەوێ لە شنگال خوێن بڕژێت.ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەندین ساڵە پەکەکە لە شنگال ڕێگری دەکات و کێشەی گرفت دروست دەکات.ئاشتی کۆچەر وتی: خەڵکی شنگال پشتیوانی لە پارتی دەکەن و پارتیش نایەوێ خوێن لە شنگال بڕژێت.هەروەها جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، پەکەکە ڕێزی یاسا و حکومەتی عێراقیش ناگرێت و وتی: پاساوی ڕێگرییەکەی پەکەکە لە پارتی زۆر نابەجێ بوو.
عەبدوللەتیف سەلەفی، رابەری سەلەفییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی کوردستانمان کردوو کۆمەڵێ باسی گرنگمان باس کردو داوام لێیان کرد کە: · پێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بە پاراستنی ئاین و ڕەوشتى خەڵک سەرەڕاى پاراستنی خوێن و ماڵیشیان.· پێویستە لە زاخۆوە تاوەکو خانقين بەیەک چاو سەیر بکەیت و دادپەروەربیت لەنێوانیان.· پێویستە کاریک بکەن بۆ ئەوەى جیلى تازەى میللەتمان بەرەو بێ دینى و نەفامى نەڕواتوه بەڕیزیان زۆر بە سنگ فراوانییەوە تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانیان قەبوڵ کردین.تێبینی: سەردانەکەم پەیوەندی بە دەنگدان و سیاسەتەوە نەبوو، وە بە هیچ شێوەیەک بەلایدا نەچوین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدوللەتیف سەلەفی دەکات. لە دیدارەکەدا، ئاماژە بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کراوە لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن .لە دیدارەکەدا د.عەبدوڵڵەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی، بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە خستەڕوو.
ئەندامێکی خانە ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، ھێرشدەکاتە سەر عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و کارەکانی بە شەرمەزاری وەسف دەکات. دەرباز محەمەد بۆی نووسیوە"شەرمەزاریە لەبەر ڕازیکردنی خەڵک ئیسلامی لە خۆت بکەیتەوە" دەقی پەیامەکەی دەرباز محەمەد شەرمەزارییشەرمەزاریی ئەوەیە ناوی پیرۆزی ئیسلام لە حزبەکەت بکەیتەوە بۆ رازیکردنی خەڵک ..شەرمەزاری ئەوەیە لەبەر خاتری خاتران وئاغاکانی ھەولێرتان، زاوا وەزیر وپەرلەمتانتاری کوردستان و کاندیدی پەرلەمانی ئێراق بێ.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٩٨هەزار و ٤٥٠ دینارە- نرخی ١٠٠ پاوەن بە هەزار دینارە - نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٧٠٠ دینارە.- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٣٥٥ دینارە. - نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٤ هەزار دینار.