Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
بیروڕا
04-10-2021

ئاڵای زەرد و بازاڕی گەرم!

ئاڵا زەردەکەی پارتی ببە لە سەحرایەک یان لە وێرانەیەک بە فەڕمی ھەڵبکە، ئیدی پاش ماوەیەک زەوی و موڵک و ھەرشتێکی ئەو سەحرا و وێرانەیە نرخیان بەرز دەبێتەوە، ھاوڕێیەکی کەرکووکی بە ئاگای لە دنیام بینی و لێم پرسی: چی تازە لە کەرکووک دەگوزەرێت؟وتی: لەوەتەی ئاڵای کوردستان ھاوشانی ئاڵا زەردەکەی پارتی، بە دەست کاندیدەکانی پارتی-یەوە لەم شەقام و لەو گەڕەک ھەڵدەکرێن و دەشەکێنەوە، نەک ھەر ئارامی و دڵنیایی لای خەڵکی کەرکووک زیاتر بووە، بگرە بازاڕیش جووڵاوە. کەواتە ژیرەکان ئەوە دەزانن، ھەمووان بە دژەکانی خودی پارتی-یشەوە لە سێبەر و حەجمی پارتی موستەفیدن، مەرج نییە موستەفید بوون ئەوە بێت ئیللا تۆ لە مەکتەبی سیاسی پارتی-یەوە بڕێک دۆلار بە کاش وەر بگریت، ئەوە بۆ ئێمەی پارتییش زۆرێکمان دەست نادات، بەڵام دەشێ خاوەن کارگەیەک یان پڕۆژەیەک بیت، دەشێ خاوەن کۆگا یان دووکانێکی بچکۆلەش بیت، دەشێ شۆفێر یان دەستگێڕێک بیت، دەشێ ئاژەڵدار یان جوتیارێک بیت، دەشێ فەرمانبەر یان مامەڵەچی بیت، نەخێر دەشێ بێکار بیت، بەڵام دواجار تۆ ئەوە سێبەری پارتی-یە کە دووکان و کارگە و کۆگا و پڕۆژە و بەرھەمت بازاڕی ھەیە، ئەوە سێبەری پارتی_یە کە ئازادییەکەی تۆ شەو و ڕۆژی بۆ نییە، کەی لە ماڵ یان لە کافیتریا دەر دەچیت و کەی دەگەڕێیتەوە، تەنانەت کەی و چۆن جنێو بە پارتی-یش بدەیت. ئەگەر ھەرکەسیتر نرخی سێبەری پارتی نەزانێت، دەبێت خەڵکی کاسب و بزنسمان و ئەھلی ژیان، ئەوە باش بزانن ئەوە بەرزی ئاڵا زەردەکەی پارتی-یە ئەوان ساڵانە نرخی پڕۆژەکانیان بەرز دەبێتەوە، بیززات لە سلێمانی دەبێت ئەوە بزانن ئەگەر بێتو پارتی بە فەرمی ئاڵا زەردەکەی خۆی لەو شارە داگرێت، ئەو بازاڕە گەرمە نامێنێت، نرخی دووکان و کۆگا و کارگە و پڕۆژەکان دەم و دەست بەرەو خوارەوە وەک دووخوێنی لاستیک بەر دەبێتەوە، تەنانەت ئازادی و جنێوەکانیش بە پارتی ڕەواجیان نامێنێ و کەس پەنجا تمەنیان پێ نادات، ئاخر ئەگەر ئەمنیەت و حەجمی سیاسی و ئابووری پارتی نەبێت، کەپرێکی سێ بە چوار لە ھەورامان و باڵەکایەتی و بادینان پەنجا ھەزار ناکات، باوەڕتان ھەبێت لەگەڵ کابرایەکدا کەوتمە گفتوگۆ ھەر ئەمەم پێوت، وتم تۆ دووکانەکەت دوانزە دەفتەر دەکات، خانووەکەشت ھەر تەقریبەن ھەمان شت، ئێخۆ ئەمەت لەگەڵ بایعی بۆ نەھاتووە، غێر بەرھەمی وجوودی ئەو ئاڵا زەردەیە! وەڵڵا ھاتە قەناعەت. ئاوا ئیتر خودا شاھیدە حەقیقەتەکە ئەمەیە نەک ئەوەی من موستەفیدم بۆیە وادەڵێم، نەخێر بەو شێوە تێگەشتنە من موستەفید نیم، ئەسڵەن مەغدووریشم چونکە زیاترم کردووە بۆ پارتی لەوەی کە ئێستا پێیداوم، بەس پارتی خوا بڕیویەتی، بۆ شەڕ و بۆ سوڵحی عەشایەری و بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و بۆ کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەباش ھەر یەک نەوع دەموچاو ڕادەسپێرێت، نازانێت چۆن بە ڕێگای ڕاگەیاندن و سیمیناراتەوە تەرویج لەسەر سیاسەت و کاری خۆی بکات، مادەم ئیتر مینگەمینگ مەکەن و دەنگ بدەن بە پارتی، با ئاڵا زەردەکە بەرز بێت، ئیدی نیگەرانی و ناڕەزاییەکانیش ڕۆژێک دێت ھەر چارەسەر ببن. لوقمان بیارەیی

هەواڵ
04-10-2021

مەسرور بارزانی: عەنکاوە لە ناحیەوە بکرێتە قەزا

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ عەنکاوە بڕیاری دا ناحیەکە بکرێت بە قەزا و لە گوتارێکدا گوتی: "وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا، تا خزمەتی زیاتری دانیشتوانەکەی بکرێت” ‏‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە جارێکی دیکە سەردانی شارۆچکەی عەنکاوەمان کرد، کە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێک زۆر لەو خوشک و برا کریستیانانەی کە لە ناوچە و شوێنەکانی دیکەی عێراق لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە روویان کردووەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبوون. شارۆچکەی عەنکاوە یەکێکە لەو شارۆچکانەی کە دەبینین رۆژ بە رۆژ پێشڤەچوونێکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، ئێمەش بەناوی حکوومەتەوە هاتووین و من لێرەوە پێتان رابگەیەنم کە جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا، تا بتوانرێ خزمەتێکی زیاتری دانیشتووانی بکرێت، هیوادارم هەمووتان سەرکەوتووبن، ئەوەی لە دەستی ئێمەش بێت یارمەتیتان دەدەین، بەڵام ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە کە دەبێ لە هەموو رووێکەوە هەوڵی ئەوە بدەن، کە خزمەتی دانیشتووانی ئەم قەزایە و هەولێر و کوردستان بە گشتی بکەن.” ‏‎مەسرور بارزانی، گوتی: "من جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە خەڵکی شارۆچکەی عەنکاوە و هەولێر و هەموو کوردستان دەکەم، هیوادارم رۆژ بە رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".

هەواڵ
04-10-2021

ئەو کەسەی کاریکاتێری پێغەمبەر کێشا، بە رووداوێک گیانی لەدەستدا

کاریکاتێریستی سوێدی لارس ڤیلکس کە لە ساڵی 2007ـەوە لەژێر پاراستنی پۆلیسدا دەژی و بەهۆی کێشانی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو، بەپێی میدیاکانی سوێد بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا. رۆژنامەی داگینس نیهێتەر بڵاویکردووەتەوە، مردنی ڤلکس لەلایەن هاوەڵەکەیەوە پشتڕاستکراوەتەوە. میدیاکانی سوێد دەڵێن، پۆلیس رایگەیاندووە کە ڤیلکسی 75 ساڵ بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیسدا گەشتی کردووە و ئەوانیش لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، رووداوی هاتووچۆکە رۆژی یەکشەممە بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و بارهەڵگرێکدا بووە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکەش گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. بەر لە کێشانی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، ڤیلکس لە دەرەوەی سوێد کەسێکی ناسراو نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کاریکاتێرێکی خەیاڵیی بۆ پێغەمبەری ئیسلام کرد کە رووخسارەکەی خستبووە سەر "جەستەی سەگێک"، ناڕەزایی موسڵمانانی بەدوای خۆیدا هێنا. کێشانی کاریکاتێرەکەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەلایەن کاریکاتێرستە سوێدییەکە لە ساڵی 2007 و دوای ساڵێک لە بڵاوکردنەوەی چەند کارتوونێکی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بوو لەلایەن رۆژنامەیەکی دانیمارکییەوە. پۆلیس دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە رووداوەکە دەستی کەسی تێدا بووبێت. رووداو

هەواڵ
04-10-2021

وێنە.. گێژەڵووکە و لافاو عومانی گرتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە گێژەڵووکە و لافاو ویلایەتێکی شانشینی عومانی گرتەوە و هۆشداریش لە دروستبوونی لافای گەورەتر دەدرێت. دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عومان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 4.10.2021 هەشتەمەین هۆشداریی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گێژەڵووکەی ( شاهین ) لە چەند شار و ناوچەیەک بەردەوامدەبێت و ئەگەری دروستبونی لافاویش هەیە.

هەواڵ
04-10-2021

هەولێر.. بەهۆی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای هەولێر ـ مەخموور لە نزیک گوندی قۆڕیتان، پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان مالیبۆیەکی تایبەت وپیکابێکی دەبڵ، لەئەنجامی ڕووداوەکەش 3پیادە بونە قوربانی 4کەسی تریش زامدار بوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: هۆکاری سەرەکیی بۆکەوتنەوەی ڕووداوەکە پێشبڕکێی مالیبۆ بووە لەگەل ئوتومبێلێکی تر، بۆیە کاتێک گەیشتووەتە پیکاب لە پێشی، نەیتوانیوە خۆی لێ دەربازبکات و خۆی پیاکێشاوە، لەگەڵ خۆپیاکێشانەکە خۆی کۆنترۆلی لەدەستداوە و چووەتە سەرشۆلدەر و لەوێ 3پیادە کە لە تەنیشتی رێگا دەڕۆیشتن هەرسێکیانی کوشتوە، ئینجا خۆی کەوتووەتە ناو کەندێک.

هەواڵ
04-10-2021

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە دوو پارێزگای ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەک هەردوو پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێرانی هەژاند و زیانی بە 20 گوند گەیاندووە. بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و بەشێکی پارێزگای خۆزستان هەستیپێکراوە. سەرۆکی ڕێکخراوی بەهاناوەچوونی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، حەوت تیمی وشکانی و تیمێکی ئاسمانی بۆ ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو بەڕێکراون. تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.

هەواڵ
03-10-2021

وتەبێژی تاڵیبان: لە تەقینەوەکەی کابوڵ زیانی گیانی هەبووە

وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دەروازەی مزگەوتێک لە کابوڵ چەند ھاوڵاتییەکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە. تەقینەوەکە لە نزیک دەروازەی مزگەوتێکی کابوڵ بە ناوی “عیدگاھ” ڕوویداوە و عەبدوڵا کە خاوەنی دوکانێکە لە نزیک ئەم مزگەوتە بە ئاژانسی فرنس پرێسی وتوە "گوێم لە دەنگی تەقینەوەیەک بوو لە نزیک مزگەوتی عیدگاھ، پاشان بوو بە تەقەکردن". ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی جۆی لەم کردەوە تیرۆرستییە ڕانەگەیاندوە. ھەرچەندە دوای گرتنەوەی کابوڵ لە مانگی ئاب لەلایەن تاڵیبانەوە، گرژی و پێکدادان لە نێوان داعش و تاڵیبان ڕووی لە زیادبوون کردوە. چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی نەنگارھار خۆیان جێگیر کردوە و تاڵیبان بە دوژمنی خۆیان دەزانن، لە ماوەی ڕابردوەدا چەندین ھیرشی کردۆتە سەر تاڵیبان و لە ھەرێمی جەلالئاباد چەند کەسێکی لێ کوشتون.

هەواڵ
03-10-2021

روونکردنەوەیەک لەبارەی نرخی غازەوە

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر رونکردنەوەیەک لەبارەی نرخی غاز بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە. دەقی روونکردنەوەکە دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ، دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت. نووسینگەى پارێزگارى هەولێر 2021.10.3

بیروڕا
03-10-2021

"ئەوانەی هاتونەتە سەر حازری ناكرێ‌ میراتگری مام جەلال بن"

یادی دوا كۆچی مام جەلال و مام ناسی مەلا بەختیار ئەمڕۆ چوارەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالە. كۆچێك، تەنها سەرۆكێكی لـێ‌ نەسەندین. بەڵكو لە دوای خۆی لە رێبازەكەی و شكۆمەندیەكەی و دەرونە فراوانەكەشی بێبەشی كردین. هەرگیز ئەو چركە ساتەم بیرناچێتەوە كە یەكەمین جار لە (20/7/1977) لە گوندی (ماسی رۆ)ی هەكاری پێشوازیم لێكرد. نە لەشكری لەگەڵ بوو، نە تاقە چەكێكی قورس. تەنها خۆی و گۆچانەكەی و كێوێك لە ورەی بەرزی هێنابوەوە. لەم پەخشان ئامێزەدا نامەوێ‌ لاپەڕەكانی مێژووی ئەم كەڵە رابەرە هەڵبدەمەوە، تەنها دەمەوێ‌ بڵێم: مام ناسی لە ناو یەكێتیدا، وەكو فەلسەفەی سیاسی و تاكتیكی سیاسی و دوربینی سیاسی كەمن. كەمن ئەوانەی هاوخەباتی رۆژگاری سەختی مام جەلال بون و دەزانن ئەم رابەرە، لە كاتی تەنگانەدا، لەكاتی شەڕدا، لەكاتی نەبونی و برسێتیدا، لەكاتی گیرفان بەتاڵی و خواردنی بژی و مەمریدا، لە هەورازی سەخت و لێژگەی هەزار بەهەزاردا. لە كڕێوەی زستان و قرچەی هاویندا.. لە سەركەوتن و شكستدا، لە گریان و پێكەنیندا، لە هەڵچون و ئارامیدا، لە دانوستان و ئازایەتی بێوێنە بەرامبەر سەدام و كۆماری ئیسلامی و توركیاو لایەنە سیاسیەكاندا.. لەكاتی بۆردومان و فڕكان فڕكانی فڕۆكەدا.. بەڵێ‌ كەمن ئەوانەی مام جەلال ناس بن. مام جەلال ناسی، بەلاف لێدان نییە. بە بەرزكردنەوەی وێنەكانی و فرمێسكی هەلپەرستی هەڵڕشتن نییە. بەدەست بەسەرداگرتنی پێگەو پایەكەیشی نییە. مام جەلال ناسی، قوڵبونەوەیە لە فەلسەفەی سیاسی و تێگەیشتن لە چۆنیەتی باوەڕبون بە ئازادی و دیموكراسی. لە دەربەست بوونە بە رەنجدەران.  لە ناسینی مام جەلال، لەكاتی ململانێكان و بیرە جیاوازەكان.. لە گەرمەی، رەخنەگرتن و بەرپەرچدانەوەی بۆچونەكاندا. لەقبوڵنەكردنی خودی مام جەلالیشدا. ئەوانەی هاتونەتە سەر حازری.. یان ئەوانەی پێشمەرگە و كادری ماندووی شاخ بون و لەدوای راپەڕینیش دووربون لە وردەكاری سیاسەتی مام جەلال، ناكرێ‌ میراتگری فەلسەفەی مام جەلال بن. بەڵكو ناشتوانن حیزبەكەی مام جەلالیش بپارێزن. چونكە ئاستی تێگەیشتنی ستراتیژییان و شارەزاییان لە فەلسفەو فەلسەفەی سیاسی و فەلسەفەی رەخنەی سیاسی، نزمترە لە تێگەیشتنەكانی مام جەلال. ئەمانە سەكۆی ئازادی دروستكراوی مام جەلال لە پاركی ئازادیدا دەبینن، بەڵام شانازیش دەكەن لەسەر رەخنە خەڵك سزا بدەن. چونكە باڵای زۆربەیان كورتترە لە كێلی بەرزی مامی رابەر!! مام! نامەوێ‌ روحت ئازار بدەم. بەڵام ناشتوانم بیشارمەوە كە یەكێتیەكەی جەنابت، دوورە لەو فەلسەفەیەی نەخشاندوتە، دڵنیابە، ئەگەر بەزوترین كات، پاك نەكرێتەوە لە پیلانگێڕان، لە هەلپەرستان، لە دز و درۆزنەكان، لە پلەو پایە خوازان، لەخۆفرۆشان بەم و بەو دەوڵەت، بەدڵنیاییەوە، یەكێتی دوا ساڵانی سیاسەت بەسەر دەبات! مام! بنوو.. ئاسودە بنوو.. جەنابت هەتا چویتە مەزاری رۆح شادی، درێغیت نەكرد.. شانازیەكانت زۆرترن لە كەموكوڕیەكانت. بنوو.. ئاسودە بنوو.. مێژوو تۆماری كردووە، چ جوامێرێك و چ شۆڕشگێڕێك و چ دیموكراتخوازێك بووی.. ئەوانە تاوانبارن كە ئەو مێژووە دەزانن و بەپێڵاوی ئاسنین، پێشێلی دەكەن. بنوو.. تاڵەبانی.. رابەری نەمر.. بنوو.. رۆژگار رۆژی بەدواوەیە.. پیلانگێڕی ریسوایی دێنێ‌.. هەلپەرستی شەرمەزاری بەرهەمدێنێ‌.. مشەخۆری سەرشۆڕی هەتا هەتایی دەكاتە مۆری رەشی ناوچاوانی.. ئەوانەی لایان داوە لە رێبازی مام جەلال و لە دیموكراسی و لە رەخنەی ئازاد.

هەواڵ
03-10-2021

مەسروربارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زياتری هاووڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی .بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپای بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی.هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

گشتی
03-10-2021

وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە کە لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەکات.

هەواڵ
03-10-2021

هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە بیلاڕووسیاوە کۆچ بکەن

دەزگای لوتکە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و عیراق دەکاتەوە کە بەکارهێنانی خاکی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هێندەی دیکە مەترسیدار دەبێت. لە ئێستادا سەدان خێزانی کورد و عیراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە. هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەست داوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە. دەزگای لوتکە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عیراقی (وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراق) لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیریان خواردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە. داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو گروپ و تاقمانەوە کە هانتان ئەدەن لەڕێگای بیلاڕوسیاوە بگەنە خاکە ئەوروپا و ژیانی خۆتان و منداڵەکانتان مەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی. هەروەها داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین ڕۆڵی ئیجابیی خۆیان بگێڕن بۆ ڕێگری کردن لە کارەساتی مرۆیی.

1 2 ... 734 735 736 ... 1148 1149